کرێکاران و حکومه‌تی
بنکه فراوان!

خه‌سره‌و سایه
تائێستا ئه‌وه‌ی له‌په‌رلمان و هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌لاتداری
کوردستانه‌وه ئاشکرا کراوه، ئه‌وه‌یه که به‌رهه‌م ساڵح و ئازاد به‌رواری
وه‌ک سه‌رۆکی حکومه‌ت وجێگره‌که‌ی دیاری کراون بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت
وکابینه‌ی تازه. بڕیاریشه ئه‌م ئه‌رکه له‌نیو پرۆسه‌یه‌کی دانوسان
و ڕاوێژکاری نێوان یه‌کیتی وپارتی و لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیۆندا تێپه‌ڕێ
تا حکومه‌تێکی بنکه فراوان بێته کایه‌وه. به‌لام له‌م باره‌وه
پرسیارئه‌وه‌یه بۆ کرێکاران و خه‌ڵکی هه‌ژارو که‌م ده‌رامه‌تی
کوردستان، که‌ده‌بێ چ تێڕوانینێکیان بۆئه‌م حکومه‌ته تازه‌یه هه‌بێت
و چ هه‌ڵویستێکی لێ‌بگرن؟ ئایا هه‌قه کرێکاران هیچ چاوه‌ڕوانیه‌کیان له‌حکومه‌تی
نوێی یه‌کیتی وپارتی و باڵه ئۆپۆزسیۆنه‌که‌ی هه‌بێت؟ ئایا ئه‌م
حکومه‌ته ئه‌گه‌ر بنکه فراوانبێت یان به‌رته‌سک، هیچ گۆڕنێک به‌قازانجی
خه‌ڵک له‌کۆمه‌لگادا به‌دی دێنێ؟ به‌واتایه‌کی تر ئه‌م حکومه‌ته به‌بێ
ئۆپۆزسیۆن و به‌ئۆپۆزسیۆنه‌وه ئه‌توانێ چی بۆ هاولاتیان دابینبکات؟
بۆ وه‌لامی ئه‌م پرسیارانه پێویسته له‌سه‌ره‌تاوه له‌سه‌ر ماهیه‌تی
چینایه‌تی ئه‌م حکومه‌ته ڕابوه‌ستین. حکومه‌تی تاره و وه‌زاره‌تخانه‌کانی،
سائیتر هه‌ربنکه‌یه‌کی هه‌بێت، نوێنه‌ری چینی بۆرژوازی و موفته‌خۆران
و تاقمێک گه‌نده‌ڵ و تالانچین که‌به‌زۆری چه‌ک و به‌وه‌همی کوردایه‌تی‌یه‌وه
ژیانی خه‌ڵکیان له‌قاوداوه. ئه‌م چین و تاقمه که‌ئه‌مرۆ به‌ناوی
حکومه‌تی خه‌ڵک وبه‌بنکه‌ی فراوانه‌وه، ده‌دوێ، ده‌سه‌لات وحکومه‌تێکه
که‌به‌ته‌واوی توانایه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی‌یه‌کانی ده‌وڵه‌مه‌ندان
و مشه‌خۆرانی بزوتنه‌وه‌ی کوردیایه‌تی بڕیاری پێکهاتنی لێدراوه
وئاماده‌شه بۆ مه‌رام وقازانجی رۆژانه‌ی هه‌ر ئه‌م چین وتاقمه ده‌ست
بۆهه‌ریاساو سیاسه‌ت و هه‌لسوکه‌وتێک به‌رێ که‌ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندییه
ده‌پارێزی ومسۆگه‌ری ده‌کات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر راسته‌وخۆ و بیپه‌رده‌ش
به‌زه‌ره‌ری هاولاتیان ته‌واوببێت.
کارنامه‌ی 18 ساڵی"حکومه‌تی هه‌رێم" وکابینه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی
ئه‌م چینه چ له‌وکاتانه‌دا حکومه‌تی یه‌ک گرتوو بوبن وچ له‌وکاتانه‌شدا
ده‌سه‌لاتی ناوچه‌یی‌یان هه‌بوو بێت، هه‌رئه‌م ڕاستیه ده‌خاته‌ڕوو.
له‌ته‌جروبه‌کانی حکومه‌ت کردنی بۆرژوازی کورده‌وه ئه‌و ڕاستیه سه‌لماوه
که‌سه‌رگه‌ردانی سیاسی و شه‌ڕی ناوخۆ و ڕاکێشانی ده‌خاڵه‌تی ده‌وڵه‌تانی
ناوچه‌که و سات وسه‌وداکردن له‌گه‌ڵ شۆڤێنیزمی عه‌ره‌بی وئیسلامی
عێراقی و کردنی ئیسلام وشه‌ریعه‌ته‌که‌ی به‌یاساو ڕیسا به‌سه‌ر
ژیانی هاولاتیانه‌وه. تا ڕاوه‌ستان له‌سه‌ر سیسته‌می ئیداری وبه‌ڕێوه‌بردنی
حکومه‌تی به‌عس حاڵه‌تێکی به‌رده‌وامی ناسه‌ره‌وه‌ی حکومه‌ته یه‌ک
له‌دوای یه‌که‌کانی بۆرژوازی کورد و بزوتنه‌وه‌که‌ی بووه. له‌به‌رامبه‌ر
خه‌ڵک وله‌ناوخۆی کوردستانیشدا، هه‌ژاری و گرانی وبێخانه‌و لانه‌یی،
تاسه‌رهه‌ڵدانی کوشتنی ژنان و زیندان و فڕاندنی ڕۆژنامه‌نوسان و که‌سان
ولایه‌نی ئازادیخواز به‌م ده‌سه‌لاته، گۆشه‌یه‌کی‌تری کارنامه‌ی
حکومه‌تی حزبی یه‌کیتی وپارتی بووه. ئه‌مه وێرای ئه‌وه‌ی که
ژیانی هاولاتیان له‌نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و ئاو وکاره‌با
و له‌ئارادابوونی نمونه‌ی سیسته‌میکی دواکه‌وتوانه‌و نامه‌ده‌نی له‌داداگاکان
و په‌روه‌رده‌و ڕێگاوبان و به‌ریوه‌به‌رایه‌تیه‌کان.. ئه‌مانه وه‌ک
حاڵه‌تێکی هه‌ر رۆژه‌و هه‌رساته ژیانی خه‌ڵکیان گیرۆده‌ی موسیبه‌ت
و بێده‌ره‌تانی بێ‌سنور کردووه. .. گه‌نده‌لی و دزین وتالانچی وه‌ک
دیارده‌یه‌کی گشتی گر و بَیچاره، که‌شانی هه‌موو به‌رپرسیارانی
ورد‌و درشتی حکومه‌ته‌کانی دوێنێ وئه‌مرۆی ئارداوی کردووه، به‌سه
بۆئه‌وه‌ی که‌ماهیه‌تی حکومه‌تی تازه‌ی بنکه‌فراوان چی ده‌بێت.
ئاشکرایه حکومه‌تیک به‌م ماهیه‌ته‌وه و به‌م کاراکته‌رانه‌وه
ناتوانی به‌گۆرینی ده‌م وچاوه‌کان و ته‌نانه‌ت به‌هه‌وڵی "چالاککردنه‌وه‌ی
په‌رلمان" له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنێکه‌وه که تادوێنێ خۆی به‌شێک بووه
لێ‌ی به‌ره‌و چاکسازی ببرێت وچاوه‌روانی ئه‌وه‌ی لێبکرێت که له‌داهاتوودا
به‌قازانجی خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێش شتێکی باش ئه‌نجام ده‌دات.
حکومه‌ت له‌هه‌رسه‌رده‌مێکدا ناوه‌ڕۆکی چینێکی کۆمه‌لایه‌تی هه‌یه
و له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی چینێکی دیاری کراوی کۆمه‌ڵگا به‌رنامه‌و
کاری خۆی ده‌باته پێشه‌وه. کوردستان که‌کۆمه‌لگایه‌کی سه‌رمایه‌داری‌یه
و چینی بۆژوازی کوردیش که‌له‌نێو بازِاری سه‌رمایه‌و فرۆش و ناردنی
نه‌وته‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه، هه‌مێشه بۆ به‌ده‌ستهێنان وکه‌له‌که‌ی
سه‌رمایه‌و پول، چاوی بڕیوه‌ته ئه‌م بازِاره. مه‌رجی سه‌ره‌کی ده‌سه‌لات
له‌کوردستاندا ئارام ڕاگرتنی هه‌لومه‌رجی سیاسی کۆمه‌ڵگاو دروخستنه‌وه‌ی
شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری و ترسه له‌هاتنه مه‌یدان و هه‌ستانی
شۆڕشگێڕانه‌ی کرێکاران وخه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش. چونکه ئه‌مه ته‌نها مه‌رجی
ڕووتێکردنی سه‌رمایه‌و چه‌رخاندنی هێزه‌کانی به‌رهه‌مێهنان وتێپه‌ڕینی
بازِاره به‌جۆریک که‌سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌مه‌ندان ده‌یخوازن. به‌لام
حکومه‌تی تازه‌ی ئه‌حزابی بۆرژوا ناسیونالیستی کورد له‌دوا ئه‌نجامدا
ته‌واوی هه‌وڵی خۆی بۆ هه‌رزان ڕاگرتنی به‌های هێزی کاری
کرێکارانی کوردستان و به‌ڕێ خستنی سیسته‌م وپه‌وه‌ندێکه که‌چه‌وسانه‌وه‌ی
توندی کرێکاران وهاولاتیانی ئاماده به‌کار ده‌خاته به‌رده‌م وه‌گه‌ڕخستنی
سه‌رمایه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌وه.. له‌یه‌ک ووته‌دا ئه‌رکی حکومه‌تی
بۆرژوازی ئارام ڕاگرتنی بازِارو هێشتنه‌وه‌ی هێزی کاری هه‌رزانه،
و ته‌واوی باسی ئاوه‌دانکردنه‌وه وچاکسازی و پڕۆژه ئابووری
وسیاسیه‌کانیش هه‌ربۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یه.
هه‌ربۆیه حکومه‌تی داهاتووی کوردستان له‌م
ماهێته‌و به‌م خاسیه‌ته‌وه بڕیاره چوارساڵی‌تر به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی
سه‌رمایه‌دارانی کوردستان دابینبکات. له‌م په‌یوه‌نده‌شدا، ده‌توانرێ
باسی "حکومه‌تی بنه‌که فراوان" به‌ڕۆشنی ده‌رک بکرێ وبزانری ڕووی
له‌چییه؟ که‌وایه مه‌به‌ست له‌حکومه‌تی بنکه فراوان، چییه؟ مه‌به‌ست
له‌م حکومه‌ته ڕاکێشانی به‌شه‌کانی بۆرژوازی ویه‌کخستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیانه
له‌به‌رامبه‌ر کرێکاران و بزوتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ریدایه.
به‌تایبه‌تی که هه‌ر حکومه‌تێکی بۆرژوازی له‌سه‌ر پایه‌ی یه‌کگرتوویی
ویه‌کده‌ست کردنی به‌شه‌کانی چینی سه‌رمایه‌دار له‌به‌رامبه‌ر
کرێکاران وخه‌ڵکی ناڕازیدا ڕاوه‌ستاوه. بانگه‌شه‌ی حکومه‌تی بنکه
فراوانیش هه‌ربۆ ئه‌وه‌یه که‌یه‌کیتی وپارتی باڵه‌کانی تری
ناسیونالیزم ڕاکێشێته نێو ده‌سه‌لاته‌وه و شه‌ریکیان بکات تا به‌شێوه‌یه‌کی
یه‌کده‌ست له‌به‌رامبه‌ر خواسته‌کانی خه‌ڵکدا هاوڕا و هاو هه‌ڵوێست بن.
به‌لام وه‌رن بابزانین ئه‌م حکومه‌ته بنکه فراوانه له‌چ لایه‌ن و
تاقمێک بڕیاره پێک‌بێت. له‌سه‌ریکه‌وه حکومه‌تی بنکه فراوان ڕووی
له چوارحزبه‌که‌یه، که‌زه‌حمه‌تکێشان و سۆسیالیست و یه‌کگرتوو کۆمه‌لی
ئیسلامی وبزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی، ڕاوه‌ستاوه وله‌سه‌رێکی تریشه‌وه
حزبی شیوعی کوردستان و لیستی گۆڕان ڕاوه‌ستاوه.. هه‌موو ئه‌م لایه‌نانه‌ش
پێشتر له‌حکومه‌تی بنکه فراوانه‌کانی پیشووی یه‌کیتی وپارتیدا به‌ئاستی
جیاواز به‌شداربوون و سه‌ره‌نجام کوردستان و ژیانی هاولاتیانیان به‌م
ئاسته‌ی ئێستا گه‌یاندووه. که‌وایه ده‌کرێ بڵێین ڕاکێشانی لایه‌نه
ئۆپۆزسیۆنه‌کان بۆ‌نێو حکومه‌تی فراوان له‌ناوه‌ڕۆکدا شتێکی جیا پێک
ناهێنێ له‌وه‌ی که‌تائێستا ده‌سه‌لات و حکومه‌تی ناسیونالیزمی کورد
له‌خۆی نیشانداوه. ئه‌وه‌ی ته‌نها جیاوازیه ئه‌وه‌یه که‌یه‌کیتی
وپارتی گه‌ره‌کیانه له‌سه‌رده‌می ئینشقاق و مونافه‌سه نێو خۆی‌یه‌کانی
بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تیدا له‌ڕێگای حکومه‌تی بنکه فراوانه‌وه به‌سه‌ر
ناکۆکیه خێزانیه‌کانی نێوخۆی‌دا زاڵ ببێت و یه‌کده‌ستی ڕیزی
بۆرژوازی کورد له‌ئاست خه‌ڵک و ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زی عێراقدا دابین
بکاو ده‌وره‌یه‌کی بێده‌رده‌سه‌ر تێپه‌ڕێنێ. ئه‌مه‌ش نه‌له‌دور نه‌له
نزیکه‌وه په‌یوه‌ندێکی به‌باری گوزه‌ران و به‌رژه‌وه‌ندی‌یه‌کانی
کرێکاران و خه‌ڵکه‌وه نییه ونابێ هیچ چاوه‌ڕوانیه‌کی لێبکرێت. که‌وایه
بڕیار نییه حکومه‌تی بنکه فراوان به‌مانای دانی ده‌رفه‌تێک بێت
بۆخه‌ڵک تا نوێنه‌رایه‌تی کردنی ڕاسته‌وخۆیان له‌م حکومه‌ته‌دا دابین
بکرێ. بڕیار نییه حکومه‌تی بنکه فراوان ڕێگایه‌ک بێت بۆ ده‌خاڵه‌تی
کرێکاران وخه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش تاخواسته‌کانی خۆیانی له‌ڕێگایه‌وه
پێ ببنه پێشه‌وه. ته‌نانه‌ت نابێ هیچ که‌س به‌وه خۆشخه‌یاڵ بێت که‌ئه‌گه‌ر
ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری بۆ باشکردنی ژیان و به‌دیهێنانی ماف و
داوایه‌ک ڕووی له‌حکومه‌تی تازه‌کرد، وه‌لامێکی رۆشنی پێبدرێته‌وه،
به‌پێچه‌وانه‌وه کرێکاران وخه‌ڵک ده‌بێ هه‌میشه ئه‌و ئیحتماله له‌به‌رده‌م
خۆیاندا ببینن که‌هه‌رداوایه‌ک که‌ده‌یخه‌نه‌ڕوو، به‌پێویست به‌ره‌و
ڕووی په‌لاماری هێزه‌کانی ئاسایش و پێشمه‌رگه‌و پۆلیس ده‌بێته‌وه.
به‌م هه‌موو ڕاستیانه‌وه هه‌ڵوێستی کرێکاران له‌حکومه‌تی بنکه
فراوانی بۆرژوازی کورد ئه‌وه‌یه که‌له‌پێشه‌وه به‌ده‌سه‌لاتێکی
دژی خه‌ڵک وخواسته‌کانیان بیناسن و هیچ خۆشخه‌یاڵیه‌کیان پێ نه‌بێت.
هاوکات ده‌بێ هه‌رله‌ئێستاوه کرێکاران و خه‌ڵکی نارازی هاوکاتی
پێکهاتنی ئه‌م حکومه‌ته تازه‌یه، ئه‌وانیش ڕیزه‌کانی خۆیان کۆبکه‌نه‌وه
و له‌ده‌وری خواستی ڕۆشنی خۆیان له‌یه‌ک بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریدا
بێنه‌مه‌یدانه‌وه. به‌هیزبوون و ڕاوه‌ستانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له‌به‌رامبه‌ر
ده‌سه‌لاتدا ئه‌توانی بڕیاری سه‌لبکردنی مه‌شروعیه‌تی ناسیونالیزم
به‌ده‌سته‌وه بگرێ و له‌خواره‌وه‌ش شواراکان و کۆنترۆڵی جه‌ماوه‌ری
له‌گه‌ره‌ک و کارخانه‌و دامه‌زراوه‌و بازرادا، وه‌ک ناوکۆکه‌ی ده‌سه‌لاتداراێتی
کرێکاران و خه‌ڵک دامه‌زرێنێ. حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان بۆ
وه‌ها هه‌وڵێک به‌ته‌واوی تواناوه تێده‌کۆشێت.
Saya.xasraw@yahoo.co.uk
|