٢٢\٦\٢٠١١
کرێکاران و پڕۆژه‌کانی
چاکسازیی (ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات).

ئازاد به‌کر
له کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌داری کوردستاندا، ده‌سه‌ڵاتداران له‌وپه‌ڕی
ترۆپکی ژیانی شاهانه و خۆشگوزه‌رانیدا ده‌ژین و چینی کرێکار و توێژه
سته‌ملێکراوه‌کانیش هه‌ژار و مافخوراو، له به‌روبووم و داهات و سامان
و ده‌سه‌ڵات بێبه‌شن. له مێژووی بیست ساڵی نایه‌کسانی و نادادپه‌روه‌ری
میلیشیا ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی و پارتیدا، بێمافی و گه‌نده‌ڵی و تاڵانی و
سه‌رکوت و ئاوا‌ره‌یی و شه‌ڕی ناوخۆ به‌شی جه‌ماوه‌ری چه‌وساوه بووه.
به‌ڵام له پاش گۆڕانکاریه‌کانی ناوچه‌که و به‌رپابوونی شۆڕش له
میسر و تونس، بارودۆخی ئه‌و ووڵاتانه، ته‌واو ئاڵوگۆڕی سیاسی به‌سه‌ردا
هات. عێراق و کوردستانیش له‌و گۆڕانکاریانه به‌دوور نه‌بوون، هه‌رچه‌نده
له کوردستاندا به‌هێزی سه‌رکوت و چه‌ک خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌کان
تاڕاده‌یه‌ک سه‌رکوت کران. به‌ڵام له عێراقدا، سه‌ره‌ڕای به‌کارهێنانی
توندوتیژی حکومه‌تی تایه‌فه‌گه‌ری مالیکی، هێشتا له به‌غداو زۆر شاری
تر به‌رده‌وامی هه‌یه. جه‌ماوه‌ری کرێکار و سته‌مدیده‌ی کوردستانیش له
هه‌وڵی فراوانکردن و بردنه‌پێشه‌وه‌ی خه‌بات و تێکۆشانی سیاسی و
ئابووریدا کۆڵ‌یان نه‌داوه.
له‌گه‌رمه‌ی ئه‌م خرۆشان و ناره‌زایه‌تیانه‌دا، زۆر له سه‌رکرده‌و
پاشا و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و ووڵاتانه ویستیان خۆیان له باهۆزی شۆڕش
و ڕاپه‌ڕینه‌کان به‌دوور بگرن، هه‌رزوو ده‌ستیان دایه هێندێ چاکسازی
ڕووکه‌شی و هه‌ر یه‌که‌یان به شێوازێک ئاره‌زووی له جێبه‌جێکردنی
گۆڕانکاریه‌کان ده‌ربڕی. بێگومان ئه‌مه‌ش نه‌یتوانی برینی قوڵی خه‌ڵکی
زۆرلێکراو چاره بکات و تاوان و گه‌نده‌ڵی چه‌ندان ده‌یه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته
دیکتاتۆر و مرۆڤ کوژانه بشارێته‌وه. زۆر هه‌وڵیاندا و ئه‌ده‌ن به
چاکسازی و پڕۆژه‌کانیان، چینی چه‌وساوه چاو به‌ست و فریو بده‌ن. به‌ڵام
ناتوانن و نه‌شیانتوانیوه ئه‌وه‌یان بۆ بچێته سه‌ر، هه‌روا به‌ئاسانی
توڕه‌یی جه‌ماوه‌ری چه‌وساوه دانامرکێته‌وه و به به‌ڵێن و په‌یمانی
درۆ هه‌ڵیانخڵه‌تێنن. چونکه چاکسازی و گۆڕانکاری ڕیشه‌یی و ڕاسته‌قینه
له‌ده‌ستی چینی کرێکاران خۆیاندایه، هه‌ر شتێکی به‌ده‌ر له‌وه
دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌مان نه‌زمی پێشووه.
ئێمه ئاگاداری پڕۆژه‌ی ئۆپۆزسیۆن و به‌رنامه‌ی چاکسازی سه‌رۆکی هه‌رێمین،
به‌ڵام ئایا له سایه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته حیزبی و میلیشیایه‌دا چاکسازی
ده‌کرێت؟ ئایا ئه‌و پڕۆژانه‌ی ئۆپۆزسیۆن و سه‌رۆکی هه‌رێم، وه‌ڵامی
داخوازیه‌کانی جه‌ماوه‌ری ناڕازی و خه‌ڵکی بێبه‌شی کوردستانه، که 62
ڕۆژ له پێناویدا قوربانی درا؟ بێگومان نه‌خێر. ئه‌بێ جه‌ماوه‌ری
کوردستان ئه‌وه بزانن که له سایه‌ی دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری کوردی‌دا
چاکسازی ناکرێت، چونکه خۆیان سه‌رچاوه‌ی قه‌یرانی سیاسی و ئابووریین
له کوردستاندا. وه پێویسته ئه‌وه‌ش بزانین نه له کوردستان و نه
له‌عێراقیشدا حکومه‌تێکی دامه‌زراو نیه، یان ده‌توانین بڵێین ده‌وڵه‌تێکی
تۆکمه و پته‌و بوونی نیه، به‌ڵکو پشێوی و بارگرژی سیاسی ده‌سه‌ڵاتی
تایفی و قه‌ومی و دینی بۆرژوازی ناسه‌قامگیر کۆمه‌ڵگای عێراق و
کوردستانیشی داخانکردووه، که له‌هه‌ر چرکه‌یه‌کدا چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوه‌شانه‌وه
و داڕمانی لێ ده‌کرێ.
پڕۆژه و به‌یاننامه‌ی چاکسازی هه‌رێم، جگه له‌وه‌ی شه‌راکه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی
دوو حیزبی یه‌کێتی و پارتیه، له‌لایه‌ک بۆ بێنرخکردن و که‌مکردنه‌وه‌ی
پڕۆژه‌ی سێ حیزبه‌که‌ی ئۆپۆزسیۆنی بۆرژوازی کورده و له‌لایه‌کی تریش
بۆ کپکردنه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕازی و خامۆشکردنه‌وه‌ی توڕه‌یی کرێکاران و
زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانه. ئایا پرس و بابه‌ت و داواکانی خه‌ڵک هه‌ر
ئه‌و خاڵانه‌یه که ئۆپۆزسیۆن به‌رزی کردۆته‌وه و خه‌ریکی سازشه له‌سه‌ری؟
یان ئه‌و چاکسازیانه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم باسی لێوه ده‌کات. دیاره زۆر
پرس و هه‌نگاوی گرنگتر و پێویسترهه‌یه که وه‌ڵامی بدرێته‌وه و باسی
له‌سه‌ر بکرێت. ئایا بکوژانی خۆپیشانده‌ران ده‌سگیر و دادگایی کران؟
ئایا داخوازیه ئابووری و سیاسیه‌کانی جه‌ماوه‌ر چی به‌سه‌رهات که له‌پێناویدا
خۆپیشاندان کرا؟ ئایا حکومه‌تی یه‌کیتی و پارتی وه‌ڵامیان دایه‌وه؟
جگه له زیندانیکردن و لێدان و ئه‌شکه‌نجه و ڕاونان و چاوسورکردنه‌وه
و به‌سه‌ربازیکردنی شاره‌کان. بێگومان پڕۆژه‌ی ئۆپۆزسیۆن بۆ ده‌سکه‌وتی
سیاسی و ئابووری خۆیان و پڕۆژه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمیش له‌ژێر فشاری
خۆپیشانده‌راندایه.
چاکسازی ڕاسته‌قینه له یه‌کگرتوویی و یه‌کڕیزی و ڕێکخراوبوونی چینی
کرێکار و توێژه ماندووه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه، نه‌ک
پڕۆژه‌کانی (ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات)ی بۆرژوازی. ئه‌و پڕۆژانه‌ی هه‌ردوولایان
بۆ ڕێکخستنه‌وه‌ی ماڵی بۆرژوازیه. ئه‌گینا چاکسازی به ده‌سه‌ڵاتێک
ناکرێ که سامان و داهاتی کوردستانیان له‌ژێر ده‌ستی خۆیاندا قۆرخ
کردبێت، هه‌رخۆشیان سه‌رچاوه‌ی گرفت و ناته‌واوی و که‌موکوڕیه‌کان بن.
چاکسازی و ڕزگارکردنی کۆمه‌ڵگه له کۆیله‌یه‌تی سیسته‌می کرێگرته‌یی و
به‌ده‌ستهێنانی دادپه‌روه‌ری و یه‌کسانی و ئازادی، ته‌نیا و ته‌نیا به
خه‌بات و تێکۆشانی کرێکاران و توێژه چه‌وساوه‌کان دێته‌دی. تا سه‌رمایه‌داری
باڵاده‌ست بێت، چاکسازی جگه له لاوازکردنی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی و
هه‌ڵخڵه‌تاندن و درێژه‌دان به‌چه‌وسانه‌وه‌ی کرێکاران له‌لایه‌ن
بۆرژوازیه، شتێکی تری لێ سه‌وز نابیت.
هه‌ربۆیه پێویسته کرێکاران به‌رژه‌وه‌ندی چینایه‌تی خۆیان زیاتر
بناسن و ئه‌و ڕاستیه بزانن تا سه‌رمایه‌داری بمێنێ، کرێکاران و توێژه
چه‌وساوه‌کان له ژیانی کوله‌مه‌رگی و بێمافی ڕزگاریان نابێت، که‌واته
نه چاکسازی و نه پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات، هیچ سوودێکی نیه
و ناتوانێ ژیانی کرێکاران باشتر بکات، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یانده‌نێ سبه‌ینێ
لێیان ده‌سێننه‌وه. هه‌موو ڕیفۆرمێکی بۆرژوازی بۆ دوور خستنه‌وه‌ی
کرێکارانه له چوونه پێشه‌وه و فراوانبوونه‌وه‌ی خه‌باتی چینایه‌تیاندا.
هه‌رچه‌نده کرێکاران ده‌توانن له‌کاتی چاکسازیدا بزووتنه‌وه‌که‌یان به‌هێز
و فراوانتر بکه‌ن و سه‌ربه‌خۆیی خۆیان له هێزه هه‌لپه‌رسته‌کانی
بۆرژوازی جیابکه‌نه‌وه، ئامانج و داواکاریه‌کانیان، له‌چاو داخوازیه‌کانی
ئۆپۆزسیوندا، زۆر له‌سه‌رتر بێت. هه‌میشه بۆرژوازی بۆ دامرکاندنه‌وه‌ی
بزوتنه‌وه جه‌ماوه‌ری و کرێکاریه‌کان، خه‌ریکی به‌ڵێنی چاکسازی و
گۆڕانکاری بووه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا هه‌رزوو ده‌ستی خستۆته‌وه بینی
کرێکاران و هه‌موو چالاکی و هه‌ڵسوڕانێکی کرێکاری سه‌رکوت کردووه، یان
له‌ڕێی سه‌ندیکا کارتۆنیه‌کانه‌وه کرێکارانی به‌ش به‌ش و به‌لاڕیدا
بردووه.
له‌ڕاستیدا ده‌سه‌ڵاتی کوردی ناتوانێ تاسه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا
درێژی به‌ته‌مه‌نی خۆی بدات، چونکه هێشتا له‌ژێر فشاری ناڕه‌زایه‌تی و
خۆپیشاندانه‌کانی 17 شوبات و ڕۆژانی دواتری دایه، دروشمی سه‌ره‌کی
خۆپیشانده‌ران به‌دیهێنانی ئازادی و دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تییه. هه‌میشه‌ش
ئه‌و ناره‌زایه‌تیانه له ته‌شه‌نه کردندان، ده‌سه‌ڵاتدارانیش ناچنه
ژێر وه‌ڵامدانه‌وه به داخوازیه سیاسی و ئابووریه ڕه‌واکانی خه‌ڵکی
به‌شخوراو. ئه‌مه‌ش جارێکی تر ئه‌و ڕاستیه نیشانده‌دات، چاکسازی درۆیه‌کی
شاخداره و بۆ هێورکردنه‌وه‌ی توڕه‌یی جه‌ماوه‌ری سته‌ملێکراوه. ئه‌گینا
گه‌ر په‌رۆشی بۆ پرسی چاکسازی هه‌بێت، له‌پێشدا ده‌بێت له دادگایه‌کی
دادپه‌روه‌رانه‌ی سه‌ربه‌خۆدا، ده‌سه‌ڵاتدارانی بۆرژوازی کوردی له سه‌ر
دزی و تاڵانی و تاوانه‌کانی بیست ساڵی ڕابردوویان دادگایی و سزا بدرێن.
ئه‌م هیوایه‌ش کاتێک دێته‌دی که جه‌ماوه‌ری چه‌وساوه ڕیزه‌کانی خۆی
ڕێکخست و بزووتنه‌وه‌که‌ی فراوانتر و کۆمه‌ڵایه‌تیتر کرده‌وه، ئه‌و
کات کرێکاران له ناخی گۆڕانکاریه سیاسی و کۆمه‌ڵاتیه‌کاندا ده‌ژین و
له‌هه‌لومه‌رجی شۆڕشگێڕانه‌دا هه‌نگاو به‌ره‌وپێس ده‌نێن بۆ قۆناغێکی
تر له گه‌شه و هێز، که بۆرژوازی ناتوانێ خۆی له‌به‌رده‌م گڕکانی
توڕه‌یی چه‌وساوه‌کاندا ده‌ربازبکات.
تێڕوانینی ئۆپۆزسیۆن و پڕۆژه‌ی چاکسازی له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دوو
حیزبی ملیشیاییدا، بۆ ئاڵۆگۆڕێکی ڕیشه‌یی له ڕاستای کۆمه‌ڵگه‌دا، به‌به‌راورد
له‌گه‌ڵ ماف و خواسته ڕه‌واکانی جه‌ماوه‌ری کرێکار و به‌شمه‌ینه‌ت له
گۆڕێنی سیسته‌می دواکه‌وتوانه‌ی سیاسی کوردستاندا ته‌واو ناکۆک و پێچه‌وانه‌یه.
ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنیش ده‌کرێت له‌سه‌ر پلان و نه‌خشه‌یه‌کی هاوبه‌ش
ڕێک بکه‌و‌ن و له‌پێناوی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیاندا جیاوازیه‌کانیان
وه‌لاوه‌نێن. به‌ڵام ئایا ئه‌مه خزمه‌تێک به ئاڵوگۆڕی شۆڕشگێڕانه‌ی
کۆمه‌ڵگای کوردستان ده‌کات؟ ئایا پڕۆژه‌که‌ی ئۆپۆزسیۆن ده‌توانێ به‌ر
به ڕق و تووڕه‌یی خه‌ڵکی سته‌ملێکراو به‌رانبه‌ر به ده‌سه‌ڵات بگرێت؟
ئایا ده‌توانێت ده‌سه‌ڵاتی حیزبی و میلیشیایی و خێڵه‌کی و بنه‌ماڵه‌یی
و دیکتاتۆری پارتی و یه‌کێتی بنبڕبکات؟ خۆپیشانده‌ران ده‌مێکه وه‌ڵامی
ئه‌و پرسیارانه‌یان داوه‌ته‌وه، چونکه ئه‌و جۆره چاکسازیه، واته
وازهێنان له داوا ڕه‌واکانی جه‌ماوه‌ری سته‌مدیده له جێبه‌جێکردنی
دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی و به‌ده‌ستهێنانی ئازادی و به‌فیڕۆدانی خه‌باتی
ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی خوێن و قوربانی زۆری له‌پێناودا به‌خشی.
لێره‌وه گرنگی یه‌کگرتوویی و ئه‌رکی یه‌کخستنی داخوازیه‌کانی چینی
کرێکار و توێژه بێبه‌شه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌مان له به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه
چینایه‌تیه‌کاندا بۆ ده‌رده‌که‌وێت. کرێکاران ناتوانن چاره‌نووسێک،
هیوا و ئاوات و ئاره‌زووکانیان پێوه به‌ستۆته‌وه بده‌نه ده‌سه‌ت
ئۆپۆزسیۆنی بۆرژوازی، چونکه قازانج و به‌رژوه‌ندی کرێکاران و بۆرژوازی
دژ و پێچه‌وانه‌ی یه‌کترن. که‌واته ئومێدی چاکسازی ڕاسته‌قینه‌ی
ئابووری و سیاسی له کۆمه‌ڵگه‌ی بۆرژوازی کوردستاندا، خۆی له خواست و
داواکاریه کرێکاریه‌کان و ڕاپه‌ڕین و شۆڕشی کرێکاری و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی
سه‌ربه‌خۆیی جه‌ماوه‌ری کرێکاریدا ده‌بینێته‌وه.
20\6\2011
ماڵپەڕی ئازاد بەکر
|