١\٥\٢٠١١
به
بۆنه‌ی یه‌کی ئایار:
کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان
توانای گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتی حیزبیی
و بنه‌ماڵه‌ییان هه‌یه.

شوان سدیق
یه‌کی ئایار رۆژی جیهانی کریکاران و جه‌ژنی کرێکاران، ساڵانه له
وڵاته جیاجیاکانی جیهاندا یادی ئه‌و رۆژه ده‌کرێته‌وه، یادکردنه‌وه‌ی
جه‌ژنی کریکاران ده‌گه‌رٍێته‌وه بۆ 1ی ئایاری ساڵی 1886 که هه‌زاران
کرێکاری ئه‌مه‌ریکای باکور له ده‌ورو پشتی یه‌ک کۆکرده‌وه بۆ مانگرتن
و هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له شیکاگۆ خۆپیشاندانێکی جه‌ماوه‌رییان رێک خست
بۆ پشتیوانیکردنی کریکاران و چینی زه‌حمه‌تکێش. تا توانیان زاڵ ببن به‌سه‌ر
ئه‌و کۆسپانه‌ی دێنه رێگایان و توانیشیان له رێگه‌ی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یانه‌وه
سه‌ندیکای کرێکاری بۆ خۆیان دابمه‌زرێنن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و رێگایه‌وه
هه‌ڵوێستی خۆیان به‌ده‌سته جه‌معی رابگه‌یه‌نن.
ژیانی خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش و کرێکار له کوردستانی بن ده‌ستی عێراق ئه‌مرۆ
له سایه‌ی سه‌ری ده‌سه‌ڵاتدارانی حیزبی ناسیۆنالیست و بنه‌ماڵه
چێتییه‌وه، رۆژ به‌دوای رۆژ ژیانی چینی کرێکار و ئه‌و به‌شه زه‌حمه‌تکێشه‌ی
که به‌هۆی دووفاقیی بنه‌ماڵه‌ی و حیزبی فره‌مان ره‌وایی
ناسیۆنالیستییه‌وه، زۆرینه‌ی خه‌ڵک له ئاستێکی بژی و نه‌مریدا ژیانی
رۆژانه‌یان ده‌گوزه‌رێنن، ئه‌وه‌ش به پێچه‌وانه‌ی چینێکی تر که به
چینی ده‌سه‌ڵات و بنه‌ماڵه و که‌سی حیزبی ناوزه‌د ده‌کرێن، که له
خۆشتین و ره‌فاهیت ترین کاتدا ژیانی خۆیان ده‌به‌نه سه‌ر ئه‌وه‌ش به‌پێچه‌وانه‌ی
هه‌موو یاسا و رێسا و پێوه‌ره ئینسانی و ویژدانییه‌کانی مرۆڤایه‌تییه
که پێی ده‌گوترێت ناعه‌داله‌تی.
بیگومان رۆژی یه‌کی ئایار که به‌رۆژی جیهانی کریکاران داده‌نرێت
کریکاران و زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان، واته رۆژی یه‌کی ئایار ئه‌و رۆژه‌یه
که کریکاران یادی ده‌که‌نه‌وه له پێناو ژیانیکی باشتر و ئاسوده‌ییه‌کی
تر که هه‌موویان یه‌ک بگرن له خه‌باتدا بن له دژیی هه‌موو ئه‌و کۆسب
و توندوتیژیانه‌ی دێنه به‌رده‌م ژیانی کریکاران و چه‌وساندنه‌وه‌یان.
کرێکارانی کوردستانیش هیچیان که‌متر نییه له کرێکارانی شیکاگۆ به‌پێچه‌وانه‌وه
ده‌کرێت کریکاری کوردستان و چینی خه‌ڵکی زه‌حمه‌ت کێش به شۆڕِشگێر و
زه‌حمه‌تکێش پێناسه بکه‌ین، چونکه هه‌میشه ئه‌وان گیان له‌سه‌ر ده‌ست
بوون له ریزی ریزی پێشه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و خه‌باتانه‌ی میله‌تی کورد
پێی هه‌ڵساوه دژ به ده‌سه‌ڵاتی نا عه‌داله‌ت و گه‌نده‌ڵ و خوێن رژی
خه‌ڵکی کوردستان.
بۆیه ئه‌و چینه دیاره‌ی نێو کۆمه‌ڵگا ئه‌رکی گرنگیان له‌ئه‌ستۆدایه
و ده‌توانن رۆڵی به‌رچاو بگێڕن وه‌ک وتم ئه‌وان له زۆربه‌ی شورش و خه‌باته
ئینسانییه‌کانی کوردا له‌هه‌ر بوارێک‌دا بووبێت، کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان
رۆڵی به‌ر چاویان هه‌بووه و ئێستاش ده‌توانن له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و
باهۆزه‌ی گۆڕانکاری له ناوچه‌که‌دا که هه‌ستی پێده‌کرێت، ئه‌وان به
ده‌سته جه‌معی رۆڵی به‌رچاویان هه‌بێت.
واته ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه وخێڵ عه‌شیره‌ت و هه‌ر جۆره حوکمێکی
ناسیۆنالیستی کوردی که ئه‌مرۆ رۆڵێکی میلیشیاییانه و نا یاساییانه
ده‌گێڕن بگۆڕن له ده‌سه‌ڵاتێکی ملهوڕ و گوێ نه‌گر بۆ خواسته
ئینسانییه‌کان و کرێکاران و چینی زه‌حمه‌تکێش، ده‌سه‌ڵاتێکی یه‌کسان و
داد په‌روه‌ر بهێننه کایه‌وه که هیچ نه‌بێت خواسته‌کانی کرێکاران و
چینی زه‌حمه‌تکێش ره‌چاو بکات.
ماڵپه‌ڕی شوان سدیق
|