په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

 

كرێكاران ( ١ ی ئایار) یان بهسهركردهوه، بهخۆپیشاندانی.

جهماوهری لهسهرتاسهری جیهان.

                                                                                                                                                

وهرگێران و ئامادهكردنی:

ئازاد ئارمان       

 

ڕۆژی سێشهمه ١ ی ئایار ، ،سهدان ههزار كرێكار لهسهرتاسهری جیهان

بهشداربوون له یادكردنهوه و خۆپیشاندانی گشتی  له ڕۆژی  كرێكارانی

جیهان. داخوازی یهكانی  خۆپیشاندهران  تا رادهیهكی زۆر  وهكو یهك

بوو - نا بۆ خسوسیكردن (پرایڤهتیسهشن)، بهرگریكردن لهخزمهتگوزاری

 گشتیو كرێكارانی كۆچبهڕ،ههروهها بهرزكردنهوهی‌‌نرخی‌كرێی بهرامبهر

بهچوونهسهری نرخی خۆراك و بهنزین.

 

 

بهشێك لهگهورهترین خۆپیشاندانی گشتی و یادكردنهوهكان له١ی ئایاردا لهئهوروپادا بهرێوهچوو. 

 

لهیۆنان خزمهتگوزاری گشتی هاتوچۆ، پاپۆرهكان، تهیارهكان لهكار وهستان. ههر وهكو یهكیتی یهكریكاری یهكان بانگهوازی یان بۆ كرد ١ی ئایاری ڕۆژی مانگرتن و خۆپیشاندانهلهدژی خسوسی كردن و ریفۆرمی خانهنشینی.

لهفهرهنسا نزیكهی ١٢٠ ههزار كهس ڕێپوانیان بهرێخست لهپێناوی داخوازی چوونهسهری كرێ و مافی خانهنشینی. ههروهها لهدژی بهرزبوونهوهی ئاستی گوزهرانی خهلك. لهفهرهنسا یهكێتی یهكرێكاری یهكانی CGT  و CFDT لهماوهی چوار ساڵی رابردوودا ئهوهیهكهمین جار بوو پهیوهست بن بهخۆپیشاندانی گشتی. ههروهها لهچهندین شاری تر خۆپیشاندانی گشتی بهرێوهچوو لهوانه: مارسیلی (Marseille)  نیس (Nice) توولوس (Tuolouse) و لیی ( Lille)  .

لهئهلمانیا لهشاری هابۆرگ زیاتر لهدهههزار كهس هاتنهسهر شهقام بۆ ڕێگرتن لهراگرتنی رێپێوانی نازی یهكان NPD ، كهپۆلیسیش لهوێ ئامادهبوو بۆ پاراستنی نازی یهكان لهبهرامبهر ههر هێرشێكی خۆپیشاندهران. خۆپیشاندهران بوو بهشهڕ و پێكدادانیان لهگهل پۆلیس، لهههمبۆرگ پۆلیس بهرگری دهكرد لهنازی یهكان.

خۆپیشاندهران لهسهرتاسهری ئهلمانیا ئهم بانگهوازهیان دا چوونهسهرهوهی لایهنی كهمی كرێی لهسهر ئاستی نیشتمانی و ههروهها هۆشداریان دا بهوهی جیاوازی نیوان دهولهمهند و ههژاران فراوانتر دهبێت.

لهئیسپانیا لهشاری مهدرید رێپێوانی ٢٥ ههزار كهسی بهرێوهچوو.  كهندیدۆ میندیز  Candido Mendeسكرتیری گشتی نهقابهی كرێكاران بهرههڵستی نیشان دا لهبهرامبهر دابهزینی كرێ و راوهستانهوهلهدژی ئهم سیاسهته.

لهسربیا لهشاری بهلگراد ١٠ ههزار كهس ڕێپێوانیان بهرێخست لهپێناوی ژیانێكی باشتر و دژایهتی كردن لهبهرامبهر سیاسیهتی خسوسی كردنهوه. 

لهبهریتانیا ڕێپێوانێكی ههزار كهسی بهرپاكرا لهلهندهن .

لهیابان لهشاری تۆكیۆ ٤٤ ههزار كهس بهشداری یان كر د لهخۆپیشاندانی گشتی له١ی ئایار، یهكێك لهداخوازی یهكانیان مهحكوم كردنی بهرزبوونهوهی نرخی بهنزین بوو.

لهسهنغافوره لهشاری بانكۆك، لهتایلهند خۆپیشاندهران ئهم دروشمهیان بهرزكردبۆوهو نووسرابوو: "گرانی نرخی برنج، ههرزانی كرێی كرێكاران، چۆن چۆنی كرێكاران بتوانن بژین"؟

لهفلیپین لهشاری مهنیلهههزاران كرێكار رژانهسهر شهقام و ڕێپێوانیان بهرێخست و داواكاری یان ئهوهبوو لهسهرۆكی ئهم وڵاته‌Gloria Macapagal لهبریارهكهی خۆی پاشگهزبێتهوه كهداواكاری كرێكاران ئهوهبوو بهرزبوونهوهی لایهنی كهمی كرێی كرێكاران، لهبهرامبهر بهرزبوونهوی نرخی خۆراك و بهنزین.خۆپیشاندهران ئهم دروشمهیان بهرزكردبۆوهو تیایدا نووسرابوو: "كار، دادپهروهری، خۆراك" ههروهها " خۆراك بهنرخێكی ههرزان ههر ئێستا".

لهئهندهنوسیا لهجكارتهی پایتهخت ههزارهها كهس لهچهندین نهقابهی كرێكارانهوهپهیوهست بوون بهخۆپیشاندانی گشتی ١ی ئایار. خهڵك خۆپیشاندانیان كرد لهدژی بهرزبوونهوهی نرخی خۆراك. خۆپیشاندهران لهسهنتهری شارهوهبهڕێپێوان چوون بۆ بهر دهم شوێنی سهرۆكی وڵات. ههروهها خۆپیشاندانی گشتی بهرێوهچوو لهچهندین شاری گهورهی ئهم وڵاتهلهوانه: میدان Medan ، سورابایه‌Surabaya ، بهندونگ Bandung ، جۆجهكارته‌Jogjakarta ، ههروهها مهكاسهر Makassar .

لهتوركیا دهوروبهری نیوملیۆن كهس پهیوهست بوون بهخۆپیشاندانی گشتی ١ی ئایار. خۆپیشاندهران ڕووبهرووی توندوتیژی بوونهوهلهلایهن پۆلیسی ئاژاوهوه. كهئاوی كانون و گورزی پۆلیسی یان بهكار دههێنا لهبهرامبهر خۆپیشاندهران. ههزاران كهس لهخۆپیشاندهران گیران و دهیان یان لێ بریندار بوون.

لهلوبنان ١٠ ههزار كهس ڕێپێوانیان بهڕێخست لهبهیروت، لهسهر بهرزبوونهوهی نرخی خۆراك و نزمی كرێی.

له ویڵایهته یهكگرتووهكانی ئهمهریكا ههزاران ههزار كهس لهشارهگهورهكان خۆپیشاندانی گشتی یان بهرپاكرد لهرۆژی ١ی ئایاردا. لهپێناوی داواكاری مافی كرێكارانی كۆچبهر و دژی بهرزبوونهوهی نرخی خۆراك.

سهدههای تر خۆپیشاندانی گشتی یان بهرێخست لهشاری نیۆیۆرك لهپێناوی كۆتایی هێنانی هێرشی ئهنتی كۆچبهران، ههروهها دهوروبهری ٤٠٠٠ ههزار كهسی تر لهشاری شیگاگۆ خۆپیشاندانیان بهرپاركرد لهپێناوی ڕیفۆرمی كۆچبهران. مافهكرێكاری یهكان و كۆتایی هێنان بهجهنگ یهكێك بوو لهداخوازی یهسهرهكی یهكانی خۆپیشاندهرانی واشینتۆن. ئهندامهكانی یهكیتی یهكرێكاری یهكانی ILWU خۆپیشاندانێكی چهند سهد كهسیان بهرێخست لهشاری سیاتل لهدژی جهنگ لهعێراق. ههروهها كرێكارانی بهندهری كالیفۆرنیا و ئۆریگن و واشنتۆن لهههمان رۆژ مانگرتنیان بهرێوهبرد لهژێر داخوازی كۆتایی هێنانی جهنگ و داگیركاری لهعێراق و ئهفگانستان – كه٢٥٠٠٠ ههزار كرێكاری ئهندامی نهقابهی ILWU بهشداریان تیا كرد.

له ئهمهریكای لاتین لهرۆژی ١ی ئایار دا سهدان ههزار لهكرێكاران رژانهسهر شهقام، داخوازی سهرهكی خۆپیشاندهران ئهوهبوو كهمی خۆراك و بهرزبوونهوی نرخی خۆراك ، بێكاری و داخوازی كرێی زیاتر و  باشتر بوونی ههلومهرجی كار.

لهمهكسیكۆ ٧٠ ههزار  كرێكار خۆپیشاندانی گشتی یان بهرێخست لهپێناوی داخوازی كهم بوونهوی رێژهی خۆراك و بێكاری. لهئیكوادۆر ١٥ ههزار كرێكار خۆپیشاندانیان بهرپا كرد لهدژی كاری قۆنتهراتی و خراپی ههلومهرجی كار.

لهگواتیمالا ههزاران ههزار كرێكار خۆپیشاندانیان بهرێخست لهپێناوی داخوازی كۆتایی هێنان بهگهندهلی و گرانی نرخی خۆراك. لهنیكاراگوا كرێكاران هۆشداریان دا بهحكومهت بۆ راگرتنی بهرزبوونهوهی نرخی خۆراك و بهدهست هێنانی كاری زیاتر بۆ كرێكارانی بێكار. لهم خۆپیشاندانانهشدا لهسانتیاگۆ لهچیلی ٩٦ كهس دهستگیر كران لهلایهن پۆلیسهوه، دوای كۆتایی هاتنی ڕێپێوانی ١ی ئایار.

لهبۆلیڤیا لهشاری لاپاز سهرۆك كۆماری ئهم ولاته‌ Evo Moralesبهشداری كرد له مهراسیمی ١ی ئایار، داواكاری یان ئهوهبوو هێزهكانی ئهمهریكا لهعێراقدا بكشێنهوه. لهپهراگوای بۆ یهكهمین جار سهرۆك كۆمارێكی ههڵبژێردراو بۆ سهرۆكی وڵات  بهشداری بكات لهمهراسیمی ١ی ئایاردا.

لهفهنیزویلا ههزاران ههزار لهخهڵكی كرێكاری ئهم وڵاتهبهشداری یان كرد لهخۆپیشاندانی گشتی ١ی ئایار. لهئهل سلڤادۆر ڕێپێوانی ههزاران كهسی بهرێوهچوو بۆ سهن سلڤادۆری پایتهخت، لهدژی بهرزبوونهوهی نرخی خۆراك و داخوازی بهرزبوونهوهی كرێی كرێكاران.

لهئهفریقای باشور ههزاران كهس بهشداری خۆپیشاندانی گشتی ١ی ئایار یان كرد، كرێكاران و قسهكهرانی خۆپیشاندانهكهداواكاری كۆتایی هێنانی ههژاری و دابهش كردنی زهوی ، ههروهها لهدژی بهرزبوونهوهی نرخی خۆراك.

لهكینیا سهرۆك كۆماری ئهم وڵاته ‌Mwai Kibaki داخوازی ههزاران ههزار كرێكاری رهفز كردوهله١ی ئایاردا كهدژی بهرزبوونهوهی نرخی خۆراك و بهنزین بوون.

 

سهرچاوه: ڕۆژنامهی "كرێكاری سۆسیالیست"

پارتی كرێكارانی سۆسیالیست - بهریتانیا

 

kurdistansocialists.org@gmail.com