په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 کرێکارە مافخوراوەکان

لەنێوان بەڵێن و گفتەکانى کۆمپانیاکان و بێدەنگى دەسەڵاتدا .
 

شوان سه‌دیق     


ئێوارەیەک درەنگانێ گەنجێکى ڕەش پێستم بەرچاوکەوت لەناو بازارى هەولێردا راوەستابوو بەردەوام چاوى لەهاوڵاتیان دەکرد، بۆ ئەوەى داواى یارمەتیان لێ بکات، منیش نزیکى بومەوە ئەو گەنجە هیچى نەدەزانى جگە لەوەى دەیگووت: موسلمم پارەنیە، جگەرەنیە دەستى لەسەرسگى دەکردوو دەیگووت: برسیمە، بە هەر شێوازێک توانیم لێى بگەم ناونیشانى شوقەکەى پێدام، کاتێک سەردانى شوقەکەمان کرد زۆرتاریک بوو بۆنێکى ناخۆشى لێدەهات، چەند کرێکارێکى گەنج لێبوو، ئێمە یان بینى هەستانەوە دەیان گوت: ئیش دەکەین پارەنیە، هاوکاریى کردنى ئەم کرێکانە زیاتر خاوەن دوکاندارێکە، ناوى"سەردار حسێن"بوو، سەردار بەبێزاریەوە دەیگووت: ئەوەى مرۆڤ پێى ناخۆش بێت بەم کرێکانە دەکرێت نازانم کورد و دەسەڵاتەکەى دەڵێن ئێمە موسڵمانین کوا لەکوێ یە ویژدان، هەموو شاربا بێت سەیرى گوزەرانى ئەم گەنجانە بکات بزانن لەچى ژیانێکدان، من ڕۆژانە بەپێى توانا هاوکاریان دەکەم بەڵام تاسەرناتوانم خۆ ڕۆژێک ودوو ڕۆژ نییە.


"زهور عالەم"تەمەن ( 36 ) ساڵ هاوڵاتیەکى بنگلادشیە خاوەنى کچێک ودوو کوڕە، زهور نەیدەوێرا بەڕاشکاوانە قسەبکات دەیگوت:لەوە دەترسم لەسەرکارەکەم دەرم بکەن من تازە کارم پەیداکردووە، ئەو باسى لە نەهامەتیەکانى ژیانى خۆیانیان دەکرد دەڵێت: لە وڵاتەکەى ئێمە ڕۆژانە هەزارەها گەنج لەدەست نەبونى ژیان هەڵدێن و ڕولە وڵاتانى دەرەوە دەکەن بۆ ئەوەى ماڵ ومنداڵیان بە خێوبکەن" زهور"درێژەى بەقسەکانى داودەڵێت: سەرەتا ئێمە پەیوەندیمان کرد بە کۆمپانیایەکەوە ( بەناوى سیروان ) بۆ ئەوەى کارمان بۆ بدۆزێتەوە، دواى ئەوەى ڕێک کەوتین لەگەڵیان وتیان دەتان بەین بۆ ووڵاتى (بەحرین ) چەند ڕۆژێک سەفەر گەشتینە شوێنێک ئەوکات زانیمان ئێرە ( حاجى ئۆمەرانە ) ناچاربوین ماوەیەک کارمان کرد بەڵام زۆر ساردبوو، دواتر ئێمە یان گواستەوە بۆ شارى هەولێر، ئێستا کۆمپانیاکەمان دیارنیە ئێمەش بەشێکمان کار دەکەین بەشێکى تریشمان بێ کارین.


چیرۆکى"ڕەشید تەتا"ى نیپاڵی تەمەن ( 22 ) ساڵ جیاوازترە"ڕەشید "قەمسەڵەیەکى چڵکن وکڵاوێکى ڕەشى لەسەر کردبوو، بەگریانەوە قسەى دەکرد ودەیگوت: ئەوا مانگێکە لێرەم ئیشم نەکردووە، خاوەن کۆمپانیاکە دەڵێت: پێویستە تۆ بڕۆت بۆ شارى دهۆک چونکە ناوت بەهەڵە هاتووە، منیش چاوەرێم بمبەن بۆ دهۆک، بەڵام ئێستا دەزانم کۆمپانیاکە داخراوە ئەو کوڕەى ئێمەى هێناوە خۆیشى دیارنیە، ڕەشید بەگریانەوە دەیگوت: زۆر بیرى دایک و باوکم دەکەم پارەشم پێنیە تەلەفۆنیان بۆ بکەم، نازانم ئێمە بۆ کەوتینە ئەم وڵاتەوە، خۆزگە حکومەتى کوردستان وەک هاوڵاتیان مرۆڤ دۆست بوایە ئاوڕێکى لەئێمە بدایەتەوە.


"محمد نۆشید"تەمەن ( 27 ) ساڵ
بنگلادیشیە ئەوە بەتانیەکى کۆنى بەخۆیدا پێَچابوو دەیگوت: کار نیە جگەرە نیە پارە نیە، ئێمە کەهاتین هاوڕێى کچیشمان لەگەڵ بوو بەڵام ئەوانیان جیاکردەوە، ئێستا زانیاریم هەیە ئەوان خۆشبەختانە کاریان باشە لەنێو ماڵ و ئوتێلەکاندا، ئێمەش بێکارین ئەگەر برادەرەکانمان نەبن یارمەتیمان بدەن بڕوابکەن زوومردبوین لەبرسانا.


"مۆنجور مورشید"تەمەن ( 20 ) ساڵ گەنجێکى باڵابەرزى ڕوخۆش زۆر باسى ئەیوب ناوێکى دەکرد، ئێمەش لێمان پرسى ئەیوب کێیە؟ لەوەڵامدا گوتى"ئەیوب"ئەو کوڕە بەنگلادیشیەیە کە لەوڵاتە کەى خۆمان زۆر باسى شوێن و کارکردنەکەى دەکرد پێى دەگوتین کارەکەتان زۆر باشە مانگانە (300 ) دۆلار وەردەگرن و ژوورى جیاوازتان بۆدابین دەکرێت تەنانەت سیستمیشى تێدایە لەسەرى بخەون، بەڵام ئەوەى "ئەیوب" گوتى گشتى درۆبوو"مۆنجور"ئێستا زۆر نەخۆشە هیچ ئیشێک نیە بیکات، ئەو حەزدەکات بگەڕێتەوە بۆ وڵاتەکەى خۆى بەڵام وەک وخۆى دەلێت: پارەو پەساپۆرتى پێ نیە و ئەو کەسەى ئەو لەگەڵى هاتووە نازانێت لەکوێە.


بە باشمان زانى سەردانى چەند کۆمپانییەک بکەین کە کرێکاردێنن بۆ کوردستان، "مسعود بەرزنجى"بەناوى کۆمپانیایى میرى بابان قسەکرد وگووتى: کۆمپانیاکەى ئێمە لە وڵاتانى ئەسیوپیا وفلیپین وبنگلادیش ونیپاڵ وچەند ووڵاتێکى تر کرێکار وخزمەت گوزار دێنین بۆ کوردستان، بۆ ئەوەى لێرە کاربکەن کۆمپانیکەى ئێمە سەرەتا بەڵێنى ئەوە دەدات بەکرێکارەکان کەکاریان بۆ بدۆزێتەوە، بەپێى تواناى کرێکار لەهەر بوارێکدا، ئەوکاتەى دەیان هێنینە کوردستان لاى خۆمان جێگاو شوێن یان بۆدابن دەکەین، بۆ ئەوەى لەسەر جادە نەخەون، یاسایى کۆمپانیاکەمان وایە کرێکار بۆى نیە ئیش بۆخۆى بدۆزێتەوە، چونکە ئێمە بەرپرسین لەژیانى ئە وکەسەى کە هاتووەتە کوردستان، بەپێى گرێبەستەکەمان لەگەڵ حکومەتدا وایە،( ئەوکێشانەى لەنێوان کرێکارو خاوەن کار ڕویداوە )"مسعود"دەڵێت ئێمە زیاتر لە(450 ) کرێکارمان هێناوە بۆ شارەکانى سلێمانى وهولێر، تائێستاکە یەک کێشە ڕویداوە ئەویش زۆر ئاسایی بووە، ڕۆژێکیان بازرگانێک هات کچێکى خزمەت گوزاریى ویست ئێمەش بەپێى گربەستەکەمان، کرێکارێکى کچمان لەگەڵى نارد بۆ ماڵەوە دواى چەند ڕۆژێک، کابراى بازرگان هات گوتى: ئەو کچە خزمەت گوزارە شەوان زوو دەخەوێت، تادرەنگێ میوانمان هەیە وشەوان درەنگێ دەخەوین بەڵکو بۆمان بگۆڕن، ئێمەش گوتمان کاکە لەوانەیە بارى تەندروستى تەواو نەبێت جوان نیە تۆ ئەم قسەیە دەکەیت هەوڵبدە بەشێوازێکى باش لەگەڵى هەڵبکەیت.


( کرێکار بە پەساپۆرتى تەزویر دەیان هێنن بۆ کوردستان )کاتێک ئەم باسەمان لەگەڵ "مەسعود بەرزنجى"کردەوە،"ڕەسوڵ"هاوڵاتیەکى بەنگلادیشى بوو لە کۆمپانیاى میرى بابان ئیشى دەکرد"رەسول"نمونەى ئەیوبى هێنایەوە کەچۆن کرێکارى بەفیزاى تەزویر دەهێنا بۆ کوردستان ئەو کرێکارانەى کەلە سەرەتادا باسمان کرد "ئەو ئەیوبە"هێناونى بۆ کوردستان وکەچى خۆى ڕاى کردۆتەوە بۆ بەنگلادیش.


( ئەوکرێکارەى کە بیەوێت بگەرێتەوە وڵاتەکەى خۆى) مسعود"دەڵێت: هێنانى کرێکار ئاسان نیە، ئەو کرێکارەش توشى ڕووداوێک بێت ئێمە هەوڵدەدەین لێرە گرفتەکەى بۆ چارە سەربکەین، زۆریش هەوڵى گەرانەوەى نادەین مەگەر لە بارودۆخێکى زۆر مەترسیى داربێت.


کەسەردانى هەر کۆمپانیایەک دەکەیت خاوەنەکەى دەڵێت:بڕۆسەردانى فڵانە کۆمپانیایى تربکە بزانن ئەوان چۆن مامەڵە لەگەڵ کرێکارەکان دەکەن.
سەردانى بنکەى کوردستانمان کرد بۆ خزمەتى کرێکار، خاوەنى ئەم کۆمپانیایە ئامادەیى دەرنەبڕى هیچ لێدوانێک بدات، دەستى بەرزدەکردەوە و ناوى چەند کۆمپانیایەکى ترى دەهێنا دەیگوت: بڕۆن بۆ لاى ئەوان بەسەرهاتى کرێکارى باشیان لایە، خاوەنى ئەم کۆمپانیایە سەبارەت بەو گرفتانەى ڕوبەڕوى کرێکار دەبنەوە، لایى وایە هاوڵاتیانى کوردستان ئەوانەى کرێکار دەبەنەوە بۆماڵ و ئوتێلەکان، لە ئاست بەرپر پرسیارێتیدانین و ناتوانن لەگەڵیان هەڵ بکەن، بۆیە توشى ڕوداوى جۆراو جۆر دەبنەوە، پێمان وایە ئەمە سەرەتایەکى تازەیە ماوەیەکى تر کێشەیەکى ئەوتۆ لەنێوان کرێکار وخاوەن کارردا نامێنێت.) تێبنى ئەم ریپۆرتاژەم لەرۆژنامەى بارزان ژمارە 57بڵاوکردەوە)

 

 


s.halabjaee@yahoo.com