په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 کرێکار ئیرەیی بەزیادکردنى مووچەى پۆلیس نابات.


شوان سدیق  


لە ماوەکانى پێشتر ئەنجوومەنى وەزیرانی ئێراق. پرۆژەى جێبەجێکردنى یاساى زیادکردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەمووارکرد و حکومەتى کوردستانیش هەمان ئەمرى جەنابى موفەتیشى جێبەجێکرد، زیادکردنى مووچە خۆى لەخۆیدا کارێکى زۆر باشەو بژێوى هاووڵاتییانیش زیاتر باش دەکات، ئەوەى من دەمەوێت بیڵێم ئەوەیە ئایا زیادکردنى مووچە هەموو چینەکانى کۆمەڵگە سوود مەند دەبن،بێگومان نەخێر تائێستاکە چینێکى فەرامۆشکراو لەکۆمەڵگەکەمان هەیە ئەویش چینى کرێکارە، گومانى تێدا نیە هەموومان پێویستمان بەدەست و پەنجەو بازووەکانى کرێکار هەیە لەبنیاتنان و ئاوەدانکردنەوەى وڵات، ئەوەى جیگاى داخە لەکوردستانى سیسته‌می سەرمایەدار چینى کرێکار لەپەراوێز دایە.

 

رۆژانە لەرێگاى خاوەن کۆمپانیاکانەوە مافى کرێکار دەخورێت هیچ کەس و لایەنێک بۆ ساتێکیش بێت ناتوانێن لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ بکات، تەنیا جێگایەک کەدەتوانێت پشتگیرى لەکرێکار بکات ئەویش سەندیکایى کرێکارانى کوردستانە بەڵام وەزارەتى کارو کاروبارى کۆمەڵاتى مافى خواردووە بووە بەربەستێک لەبەردەم کارەکانیدا، پێم وایە حکومەتى کوردستان نایەوێت ژێرخانى ئابوورى ماڵە کرێکارێک ببوژێنێتەوە، بۆ لەبەر ئەوەى کرێکار مینبەر و داینەمۆى گۆرانە گۆرانکاریش لەکرێکارەوە دەست پێدەکات و لەکرێکاریشەوە کۆتاى پێدێت، ئەگەر ئارەزووى بکردایە دەیتوانى مافى کرێکارى بۆ کرێکار بگەرێنێتەوە، وەک چۆن دەتوانێت مووچەى پۆلیس زیاد بکات ئاوەهاش دەیتوانى مووچەى کرێکار و مافى کرێکارى بۆ کرێکار دەگەراندەوە.

 

 هەموومان ئەو راستیە دەزانین کەبارودۆخى ئەمنى پێکهاتەی سەرەکى وڵاتە و هەر وڵاتێکیش ئەمن و ئاسایشى نەبوو دەخرێتە ناولیستى ڕەشەوە دەرگاى دیپلۆماسى و نێودەوڵەتى لێ دادەخرێت، ئەگەر خوێندنەوەیەکمان هەبێت بۆ وڵاتانى پێشووى دیکتاتۆرەکان، بۆ نموونە حکومەتى تازەى وڵاتـى کەمبۆدیا تاهەنووکەش گیرۆدەى دەستى یاسا پۆلیس تارێتیەکەى حکومەتى سالوس سار(پۆل پۆتى) سەرۆکى پێشوە، ئەو دەسەڵاتە هێندە بایەخى بەپۆلیس و عەسکەر دەدا نیوهێندە بایەخى بە بووژاندنەوەى ژێرخانى پیشەسازى نەدەدا. خۆشبەختانە بەهاتنەکایەى دەسەڵاتى تازە سوودیان لەهەڵەکانى دەسەڵاتى پێشوو وەرگرت و ئێستا بایەخ بەکەرتى پیشەسازى ناو خۆدەدەن نەک لەرێگەى پەنیرو ماست ومیوەى دەرەکى.

 

 ئەوەى جێگاى نیگەرانیە ئەمڕۆ کەسەیرى ئایندەى وڵات دەکەیت هیچ سوودمان لەهەڵەکانى سەددام دەسەڵاتە یەک لەدواى یەکەکانى پێشووى عوروبە وەر نەگرتووە، ئەگەر سوودمان وەربگرتایە ئەمرۆ زیاتر بایەخمان بەکەرتى پیشەسازى و بووژاندنەوەى نۆرماڵى خۆمان بەدەستى خۆمان دەدا. نەک ئابەوشێوەیەى ئەمرۆ کە هەیە پارەیەکى زۆر بۆ پۆلیس دادەنرێت وکرێکارى دەست رەنگین وجووتیارى ماندونەناسیش بەر و بوومەکانیان پارە نەکات.

 

 ئەوەى من لێرە مەستم بوو گووتم بایەخى زیاتر بە کرێکاربدرێت باشترە نەک بە پۆلیسن وسەرباز، دەبێت ئەو ڕاستیە بزانین هەر هاووڵاتیەک وەک کرێکارێک وڵاتى خۆش ویست پۆلیسەو بەرگریش دەکات لە نیشتمان، لەوانەیە خەڵک والێم بگەن کەئیرەیی بەزیادکردنى مووچەى فەرمانبەرێک یان پۆلیسێک ببەم، بە پێچەوانەوە هەرچەندە خۆم لەم نیشتیمانە مووچەى حکومەتم نیە ئەوەى وەرى دەگرم لەکارى رۆژنامەوانیەو جگە لەحەقى خۆشم هیچ شتێکى تریشم پێنادرێت، بەڵام حەزیش دەکەم مووچەى تەواوى چین وتوێژەکان زیاد بکرێت داهاتى وڵات بۆ هەموولایەک بێـت نەک تەنیا کەسانێک بەئارەزووى خۆیان پارە لە پێناو کەیف وسەماو بادە نۆشیندا سەرفى بکەن..


shwansdiq@yahoo.com