کریس هارمان
1942-2009
خه‌باتگێر، مامۆستا، نووسه‌ر و هاوڕێ.
نووسینی: ئه‌لێکس کالینیکۆس
و. له‌ئینگلیزییه‌وه: ئازاد ئارمان
کریس هارمان بۆ ماوه‌ی
زیاتر له20 ساڵ سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی
"کرێکاری سۆسیالیست بوو.
کریس
هارمان، سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری سۆسیالیزمی نێونه‌ته‌وه‌یی International
Socialism هه‌روه‌ها پێشتریش بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ سه‌رنووسه‌ری
ڕۆژنامه‌ی کرێکاری سۆسیالیست Socialist Worker ،کتوپر کۆچی دوایی کرد
به‌نه‌خۆشی سه‌کته‌ی دڵ له قاهیره‌له به‌رواری 6-7 نۆڤێمبه‌ر، شه‌وێک
پێش جه‌ژنی له‌دایک بوونی 67 ساڵه‌ی.
کریس بوو به‌مارکسیستێکی لێهاتوو له‌ده‌ورانی رادیکاڵێتی سیاسی مه‌زنی
کۆتایی ساڵی 1960 و سه‌ره‌تای ساڵی 1970 له‌به‌ریتانیا. ئه‌و
ڕووناکبیرێکی دروستکه‌رو بنچینه‌یی سه‌رسورهێنه‌ر بوو له‌پۆلین کردن و
لێکۆلینه‌وه‌ی باسه‌کان دا.
به‌ڵام، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا پشت به‌ستوو بوو به‌نه‌ریته‌کانی مارکس، ئه‌نگڵس،
لینین و ترۆتسکی، لۆکسه‌مبۆرگ و گرامیشی. ئه‌و شۆڕشگێرێکی پیشه‌ی بوو و
هه‌موو ژیانی خۆی ته‌رخان کردبوو بۆ بنیاتنانی پارتی کرێکارانی
سۆسیالیست Socialist Workers Party (SWP) .
کریس له ساڵی1942 له‌دایک بووه. په‌یوه‌ندی کردووه‌به‌گروپی لێکۆلینه‌وه‌ی
سۆسیالیستی ،Review Group Socialist دواتر ناوه‌که‌ی گۆردرا بۆ
سۆسیالیسته‌ئه‌نته‌رناسیوناله‌کان Socialists (IS) International دوای
ئه‌وه‌ش بوو به(SWP) – کریس خوێندکار بوو له‌قوتابخانه‌ی کوڕانی وه‌تفۆرت
(Watford) دواتریش له‌ساڵانی 1962-1965 خوێندکار بوو له‌زانکۆی لییدس
(Leeds University). ئه‌و چوو بۆ سۆراخکردنی ڕێبازی دکتۆراکه‌ی له سه‌ر
لێکۆلینه‌وه‌ی زانستی له‌زانکۆی له‌نده‌نی ئابووریناسی London School
of Economics(LSE) .
له‌به‌شی دووهه‌می ساڵانی 1960 دا زانکۆی له‌نده‌نی ئابووریناسی ببووه‌به
سه‌نته‌ری پشێوی بزووتنه‌وه‌ی خوێندکارانی به‌ریتانیا. کریس بوو به‌سه‌رکرده‌یه‌کی
خه‌باتگێڕی ئه‌م زانکۆیه. هه‌روه‌ها دواتریش وازی له‌پیشه‌ئه‌کادیمی
یه‌که‌ی هێنا.
له‌دوای ئه‌وه‌ته‌واوی ژیانی کاری پراو پرو به‌رده‌وام بوو بۆ
سۆسیالیسته‌ئه‌نته‌رناسیوناکان (IS) ، یه‌که‌م جار سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری
سۆسیالیزمی نێونه‌ته‌وه‌یی بوو، له‌گه‌ل ئه‌وشدا رۆژنامه‌نووس بوو له‌رۆژنامه‌ی
کرێکاری سۆسیالیست. کریس له‌ساڵانی 1975-1977 سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی
کرێکاری سۆسیالیست بوو. هه‌روه‌ها دووباره‌له‌نێوان ساڵه‌کانی
1982-1984 هه‌مان کاری ده‌کرد. له‌کۆتاییدا گه‌رایه‌وه‌بۆ سه‌رنووسه‌ری
سۆسیالیزمی نێونه‌ته‌وه‌یی تاوه‌کو ئێستا. ئه‌وه‌ی کریس ئه‌نجامی دا ئه‌رکێکی
زۆر به‌رهه‌مدار بوو.
له‌کۆتایی ساڵانی 1960 دا تاوه‌کو سه‌ره‌تای ساڵانی حه‌فتاکان، سه‌دان
هه‌زار له که‌سی گه‌نج ئه‌و کاره‌یان ده‌کرد که‌کریس هارمان هه‌ڵی
بژارد. به‌ڵام که‌مایه‌تی یه‌ک کۆلنه‌ده‌ر مانه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م
خرۆشانه‌به‌ره‌و کزبوون ده‌چوو له‌ناوه‌راستی حه‌فتاکاندا.
کریس ته‌نها کۆڵنه‌ده‌ر نه‌بوو، به‌ڵکو له‌سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی بیست
ساڵیدا بۆ پێشه‌وه‌هه‌نگاوی ده‌نا. نووسینه‌کانی ئه‌و گه‌شه‌ی دا به‌مارکسیزمی
شۆڕشگێر، ڕێنوێنی یه‌کانی پێشره‌و بوون له‌م ئاڵۆسکاوی و لێلی یه‌ی ده‌یه‌ی
کۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌م و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌م.
تۆنی کلیف (Tony Cliff) بنیاتنه‌ری میراتی سۆسیالیسته‌ئه‌نته‌رناسیوناله‌کان،
ده‌یسه‌لمێنێ هه‌ر له‌سه‌ره‌تای خالی ده‌ستپیکردنیانه‌وه‌کریس له‌گه‌ل
بنیاتنانی تیۆرییه‌کانی به‌شدار بوو. کلیف ئه‌وه‌ی شیکرده‌وه‌که‌یه‌کێتی
سۆڤیه‌ت و وڵاتانی تری به‌ناو "سۆسیالیست" وه‌کو یه‌ک بیرۆکراتی و سه‌رمایه‌داری
ده‌وڵه‌تین. ئه‌مانه‌یارمه‌تیمان ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر
مارکسیزمی شۆڕشگێرانه وه‌کو ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ناویدا ده‌ژین.
ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌م بناغه‌یه‌بوو، کلیف نیشانی دا، به‌تێگه‌یشتنی
مارکس له‌سۆسیالیزم به‌ناونیشانی رزگاری چینی کرێکاران به‌ده‌ستی خۆیان
ده‌توانرێ مانا و درێژه‌ی هه‌بێت.
بنیاتنان له‌سه‌ر ده‌سکه‌وته‌کانی کیلف، کریس به‌سه‌ربه‌رزی یه‌وه‌توانی
درێژه‌بدا به پۆلین کردن و چوونه‌قوڵایی تیۆریی مارکسیستی له‌زۆر لایه‌ن
و پانتایی جیاوازه‌وه. له‌سه‌رووی هه‌موو ئه‌وانه‌شه‌وه‌ئه‌و کارانه‌ی
به‌رهه‌می هێنابوو له‌به‌رزترین ئاستدا بوون ، له‌بنچینه‌دا لێکۆلینه‌وه‌کانی
له‌سه‌ر بیروباوه‌ر و شیکردنه‌وه‌ڕه‌سه‌نه‌کان بوو. بۆ به‌دواداچوونی
پوخته‌ی که‌م و کوریه‌کان.
سه‌ره‌تای کاری کریس گه‌شه‌پێدانی شیکاری یه‌کانی کلیف بوو له‌سه‌ر
ستالینیزم. یه‌که‌مین په‌رتووکیشی: بیروکراسی و شۆڕش له‌ئه‌وروپای
ڕۆژهه‌ڵات ( له‌ساڵی 1974 ، دووباره‌له‌چاپ درایه‌وه‌له‌ژێر ناوی خه‌باتی
چینایه‌تی له ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵات) ، لێکۆلینه‌وه‌یه‌ک بوو له‌سه‌ر
مێژووی پڕ له‌ناجێگیری و ناکۆکی ڕژێمی سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی دوای
ساڵانی 1945.
ئه‌گه‌ر چی له‌و کاته‌شدا کریس به ئاشکرا ئه‌م تیۆرییه‌ی ڕه‌تده‌کرده‌وه‌که‌پێی
وابوو ده‌توانێ سه‌راپای رژێمی ستالینی ڕیفۆرم بکات له‌سه‌ره‌وه . ده‌کرێ
ئه‌وان ئه‌م ڕێگا شۆرشگێرانه‌بگرنه‌بۆ ڕووخانیان له‌خواره‌وه. ئه‌م
لێکدانه‌وه‌دروست و به‌جێ یه‌بوو ئه‌نجامه‌که‌ی بووه‌هۆی ڕوخانی
ستالینزم 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر .
کریس پێشبینی به‌رئه‌نجامێکی ئاواشی ده‌کرد له‌پۆلۆنیا: نووسراوه‌یه‌کی
نووسی به‌ناوی "ئه‌زمه‌ی سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی" له‌ساڵانی
(1976-1977) . له‌م نووسراوه‌یه‌دا شیکاری یه‌کی له‌سه‌ر ئه‌م ده‌وڵه‌تانه
کرد که‌پێیان ده‌گوتن وڵاتانی "سۆسیالیست" گه‌وهه‌ری بوونیان جیاوازی
نی یه و یه‌کده‌گرنه‌وه‌له‌گه‌ل سه‌رمایه‌داری جیهانی هاوئاوازن له‌کڕین
و فرۆشتنی مرۆڤایه‌تی.
کریس ئه‌م شکسته‌ی ناو نابوو" گۆران بۆ لایه‌که‌ی تر" له‌سه‌رمایه‌داری
ده‌وڵه‌تی یه‌وه‌بۆ سه‌رمایه‌داری بازاری ئازاد. که‌له‌پشێویی و شکانی
ڕووداوه‌کانی ساڵی 1990 دروست بوو.
توانایی کریس وه‌کو مێژوونووسێک یه‌که‌م جار ئه‌و کاته‌به‌ته‌واوی ده‌رکه‌وت
له گێرانه‌وی چیرۆکی یاخی بوونی کرێکاران له‌نێوان بیرۆکراسی و شۆڕشدا.
کریس لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانیستیانه‌ی ئه‌نجام دا له‌سه‌ر شۆڕشی ئه‌لمانیا
له‌ساڵی (1918-1923) دواتر به‌ناوی "شکستی شۆڕش "(The Lost
Revolution،1982) له‌ساڵی (1982) چاپی کرد. هه‌روه‌ها له‌و کاته‌دا له‌ده‌ورانی
هه‌ستانه‌وه‌کانی کۆتایی ساڵی شه‌سته‌کان و سه‌ره‌تایی حه‌فتاکاندا ئه‌م
په‌رتووکه‌ی نووسی (The Fire Last Time،1988) .
زیاد له‌وه‌یش کریس چه‌ند ووتارێکی گرنگی نووسی له‌سه‌ر تیۆریی
مارکسیستی بۆ مێژوو. به‌ڵام به‌نووسینی په‌رتووکی به‌شکۆی " مێژووی گه‌لانی
دونیا" (1999) وه‌کو مێژوونووسێک به‌رهه‌مه‌که‌ی گه‌یشته‌ئه‌و په‌ری به‌رزی
. به‌سه‌رکه‌وتنێکی مه‌زن ده‌ژمێردرا له‌ناو جه‌ماوه‌ر دا به‌تایبه‌تی
له‌دوای دووباره‌له‌چاپدانه‌وی له‌م ماوه‌یه‌دا له‌لایه‌ن ده‌زگای چاپی
ڤێرسۆ (Verso) .
یه‌کێک له‌خاڵه‌به‌هێزه‌کانی ئه‌م په‌رتووکه‌ئه‌وه‌یه‌تێگه‌یشتنی ئه‌و
نیشان ده‌دات له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی که‌پێی ده‌ڵێن کۆمۆنه‌ی "سه‌ره‌تایی"
کریس سه‌ره‌تا ده‌ستی کر د به‌زانیاری کۆکردنه‌وه‌بۆ لێتوێژینه‌وه‌ی
مرۆڤ ناسی له‌سه‌ر ئه‌و کۆمه‌لگایه له‌و سه‌رده‌مه‌دا بوو که‌مشتومرێکی
به‌هێز هه‌بوو له‌سه‌ر کێشه‌ی رزگاری ژنان له‌کۆتایی ساڵانی حه‌فتاکاندا.
بۆ ئه‌و به‌ڵگه‌نه‌ویست بوو، باوه‌ری وابوو ئه‌و کاته‌ژنان و پیاوان ده‌توانن
به‌یه‌کسانی بژین کاتێ چه‌وساندنه‌وه‌ی چینایه‌تی کۆتایی پێهاتبێت.
ئه‌م شێوه‌نموونه‌یی یه‌له‌روناکبیری کریس، ئه‌و خۆشی له‌م هه‌وه‌سداریی
یه‌ده‌بینی به تایبه‌تی له‌و کێشانه‌ی زۆربه‌ی زۆری له‌به‌ر سوودی و
ئاره‌زووی خۆی نه‌بوو . به‌ڵکو بۆ ئه‌وه‌ی بوو ده‌ستنیشانی مشت‌و مڕه‌سیاسیی
یه‌کانی پێ بکات.
بۆ نموونه‌نووسراوه‌ی پێغه‌مبه‌ر و پرۆلیتاریا (1994) خوێندنه‌وه‌یه‌کی
پێشره‌وانه‌ی مارکسیستی بوو بۆ ئیسلامی سیاسی، ئه‌مه‌پارتی کرێکارانی
سۆسیالیستی پڕچه‌ک کرد بۆ مشت‌ومڕ و تیکۆشان دوای رووداوی 11 ی سپتێمه‌ر.
هه‌ندێک له‌گرنگترین باسه‌کانی کریس که‌راسته‌خۆ بۆ ئێمه‌بوو له‌سه‌ر
کێشه‌ی ستراتیژ و تاکتیکی شۆڕشگێرانه. نووسراوه‌سه‌ره‌تایی یه‌نایابه‌که‌ی
، "حیزب چین "(1968)، که‌له‌ئه‌سلدا له‌نووسراوه‌یه‌کی ناوخۆیی یه‌وه
هاتبوو بۆ به‌دوا داچوون و رازی کردنی رادیکالیزمی خوێندکاران که‌ئه‌و
کاته‌گالته‌یان به‌سۆسیالیسته‌ئه‌نته‌رناسیوناله‌کان (IS) ده‌کرد له‌سه‌ر
زه‌روره‌تی بنیاتنانی پارتی پێشره‌وی لینینی.
له‌ناوه‌ڕاستی ساڵانی حه‌فتاکاندا ، له‌و کاتانه‌دا که‌سه‌رلێشێواوی چه‌پی
رادیکال له‌نه‌شونماکردندا بوو. کریس چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌ی گرنگی
ڕێکخستن له‌ناویاندا. به‌تایبه‌تی له‌ده‌ورانی شۆڕشی پورتوگالی له‌ساڵی
1974-75 دا، هه‌روه‌ها دژایه‌تی کردنی ئه‌وانه‌ی که‌ته‌قه‌لایان ده‌کرد
ئه‌نتۆنیۆ گرامیشی بگۆرن بۆ بیرمه‌ندێکی ریفۆرمیزم.
هه‌مان خوڵیا پێوه‌گرتن له‌گه‌ل پێشکه‌شکردنی کاری سیاسی به‌بزواندن و
زانیاری له‌کۆتایی و ناوه‌راستی نووسینه‌کانی کریس پۆلینکردن و لێکدانه‌وه‌ی
خودی نیزامی سه‌رمایه‌داری یه، ئه‌و زۆر به‌قولی و له‌بناغه‌وه‌له‌ئابووری
سیاسی مارکسیستی تێگه‌یشتبوو. هه‌ر ئه‌و کاته زۆر بلیمه‌تانه‌ئه‌م
ئامانجه‌ی نیشان دا له دیالۆگه‌کانی له‌کۆتایی ساڵی 1960 دا له‌گه‌ل ئه‌رنێست
مه‌ندێل (Ernest Mandel) ، ڕێبه‌ری ئه‌نته‌رناسیونالی چواره‌م.
ئه‌و کۆمه‌له‌وتارانه‌ی به‌م دوایییه‌کۆیکردوه‌له‌ژێر ناوی " راڤه‌کردنی
قه‌یرانه‌کان"(Explaining The CRISIS،1983) که‌له‌سه‌ر ئه‌ساسی کاره‌کانی
پێشووی مایک کیدرون (Mike Kidron) بنیاتنرابوون. کیدرون نیشانیداچۆن مه‌سه‌له‌ی
خه‌رجی چه‌ک گه‌یشته‌به‌رزتیرین ئاستی خۆی و هه‌روه‌ها سه‌رمایه‌داری
بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی جێگیر بوو له‌دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م دا.
کریس ئێستا دریژه‌ی دا به‌م لێکدانه‌وانه‌بۆ نیشاندانی ره‌وایی ئه‌م
ڕاڤه‌کردنه و گه‌رانه‌وه‌بۆ قه‌یرانی‌سه‌ره‌کی سیسته‌مه‌که. ئه‌م
کاره‌شی له‌سه‌ره‌تای ساڵه‌کانی 1960 دا به‌ره‌و پێش برد.
له‌م کات و ساتانه‌ی ئابووریناسه‌مارکسیسته‌کان خه‌ریکی پشێوی ئه‌کادیمی
بوون. ئه‌ویش له هه‌وڵدانی به‌رده‌وام دا بوو بۆ تێگه‌یشت له‌تیۆری
مارکس له‌یاساکانی بزووتنه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داری.
کریس له‌نووسین سه‌باره‌ت به‌ئابووری سیاسی بۆ ده‌یان ساڵی تر به‌رده‌وام
بوو، به‌ڵام ئه‌و له‌کۆتایی ئه‌م سالیدا گه‌رایه‌وه‌بۆ سه‌ر باسه‌قوله‌کانی
له‌په‌یوه‌ند به‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه ، نشونماکردنی دیالۆگه‌کانی له‌گه‌ل
ڕابه‌رانی تری ئابووریناسی مارکسیستی. له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا په‌رتووکی "
سه‌رمایه‌داری مردووی گیان به‌به‌رداکراو" (Zombie Capitalism) ته‌واو
کرد و له‌سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵه‌دا چاپی کرد. خوێندنه‌وه‌یه‌کی به‌شکۆیه
بۆ ده‌ست نیشانی کردنی ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئێستا ، له‌زه‌مینه‌ی مێژووی و
دینامیکی نیزامی سه‌رمایه‌داری به‌شێوه‌یه‌کی گشتی.
لێره‌دا به‌شێک له‌م ده‌سکه‌وتانه،له‌وانه‌یه‌زۆر کاری ئه‌کادیمی
بێنێته‌دی. به‌ڵام کریس هه‌موو ئه‌مانه‌ی به‌رهه‌م هێنا، هه‌روه‌ها زۆر
له‌مه‌ش زیاتر، ئامانجی ئه‌وه‌نه‌بوو دڵنه‌وایی و خۆشگوزه‌رانی یاخود
پایه‌بڵندی ئه‌کادیمی به‌ده‌ست بێنێت، به‌ڵکو ئه‌م کاره‌ی سه‌رومڕ
(Full Time) ده‌کرد بۆ پارتی کرێکارانی سۆسیالیست به‌که‌مترین کرێی
کرێکارێک.
گه‌وره‌ترین ئه‌رکی حیزبی سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی کرێکاری سۆسیالیست
بوو، له‌سه‌ره‌تای ساڵی 1980 دا که‌دووباره‌که‌وته‌وه‌ئه‌ستۆی کریس.
کریس ڕابه‌ری رۆژنامه‌که‌ی ده‌کرد له‌هه‌موو لایه‌که‌وه‌بۆ زۆرانبازی
له‌گه‌ل تاتچه‌ریزم – له‌سه‌روی هه‌موو ئه‌وانه‌شه‌وه‌مه‌زنترین
داستانی مانگرتنی کرێکارانی کانگه‌کان بوو له‌ساڵانی (19841985) دا- هه‌روه‌ها
ده‌ورانی خامۆشی ساڵی 1990 ، تاوه‌کو ده‌یه‌ی رابردوو سه‌رله‌نوێ
نیشاندانه‌وه‌و رادیکالیزه‌بوونه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئه‌نتی سه‌رمایه‌داری
و –بزووتنه‌وه‌ی دژی شه‌ڕ.
کریس لێهاتووی یه‌بێسنووری یه‌کانی خۆی داده‌پۆشی ، هه‌روه‌ها ده‌ستکه‌وته‌کانی
له‌به‌رامبه‌ر شه‌رمنی روو به‌ده‌ره‌وه. ئه‌و به‌ته‌واوی و به‌هیچ
جۆرێک له‌جۆره‌کانی خۆی ده‌رنه‌ده‌خست.
به‌ڵام، ئه‌و هه‌میشه‌په‌ره‌ی ده‌دا به‌سونه‌ت و ره‌وشتی شۆڕشگێرانه.
کریس له‌کۆبوونه‌وی تازه‌ی زانکۆی ئابووریناسی دا یادی رۆژه‌کانی
پێشووی خه‌باتی خوێندکارانی ده‌هاته‌وه‌یاد له‌ساڵی شه‌سته‌کاندا . هه‌ر
له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر خانه‌نشین ببێت ، ئینجا کاتی
زیاتری ده‌بێت بۆ چاڵاکی سیاسی.
کریس ده‌بوایه‌تا ته‌مه‌نی پیری به‌به‌خته‌وه‌ری بژیایه. به‌ڵام بێبه‌زه‌یانه‌ی
ژیان ئه‌م هه‌له‌ی لێ برد. ئه‌و به نووسینه‌کان و نه‌ریته‌سیاسی یه‌کانی
هه‌ر ده‌مێنێته‌وه‌و نامرێ ،که‌بوونه‌ته‌میراتێک بۆ پارتی کرێکارانی
سۆسیالیست و ده‌سته‌خوشکه‌کانی له‌ڕه‌وتی سۆسیالیستی نێونه‌ته‌وه‌یی .
به‌ڵام ئه‌مه‌ش‌به‌مانای ئه‌وه‌نیه‌له‌ده‌ست دانی مه‌رگه‌ساتی ئه‌و خه‌ساره‌تێکی
گه‌وره‌نیه- له‌سه‌روی هه‌موویانه‌وه‌بۆ هاوسه‌ری ژیانی ته‌له‌ت (Talat)
و مناڵه‌کانی سیز (Seth) و سینید (Sinead) ، به‌ڵام زیاد له‌وه‌ش بۆ
بازنه‌یه‌کی زۆر فراوانتر ئه‌وانه‌ی ئه‌و کاریتێکردوون.
من شه‌خسی خۆم که‌سێکم له‌ده‌ست دا هاوڕێ، براده‌ر، مامۆستا‌م بوو بۆ
ماوه‌ی زیاتر له35 ساڵ. ئه‌م ساته‌بۆ غه‌مگینی و ئێش وئازاره، پێش ئه‌وه‌ی
(هه‌روه‌کو کریس ئاره‌زوو چاوه‌روانی ده‌کات) دووباره‌ده‌ست بکه‌ینه‌وه‌به‌خه‌بات
.
ئه‌م وتاره‌له‌نووسینی (ئه‌لێکس کالینیکۆس)ه‌له‌ژماره‌ی تازه‌ی (2177)
رۆژنامه‌ی "کرێکاری سۆسیالیست" بڵاوکراوه‌ته‌وه
• زۆربه‌ی زۆری په‌رتووکه‌کانی کریس
هارمان له‌کتێبخانه‌ی مارکس ده‌ست ده‌که‌وێت به‌م ناونیشانه‌ی
خواره‌وه:
www.bookmarksbookshop.co.uk
• به‌شێک
له‌نووسراوه‌کانی کریس هارمان له‌ماڵپه‌ری (ئه‌رشیفی ئه‌نته‌رنێتی
مارکسیسته‌کان) ده‌بینرێت به‌م ناونیشانه‌ی خواره‌وه:
www.marxists.org
azadarman@hotmail.com
http://www.kurdistansocialists.org
|