٢\١١\٢٠١٠
کشانه‌وه‌ی لیستی
گۆڕان، نیشانه‌یه‌ک له بنبه‌ستی سیاسی!

خه‌سره‌و سایه
سه‌ره‌نجام بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ڕاگه‌یاندنێکدا، کارتی ده‌ست کێشانه‌وه‌ی
خۆی له‌ئیئتلافی لیسته کوردستانیه‌کان له29 ئه‌م مانگه‌دا ڕاکێشا
وئه‌م هه‌ڵوێسته‌شی به‌کۆمه‌ڵه مه‌سه‌له‌یه‌ک ته‌بریر کرد. له‌وانه "گۆڕینی
نوێنه‌رایه‌تی حیزبی به‌نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی" ومل نه‌دانی
پارتی ویه‌کیتی به‌پڕۆژه‌ی چاکسازی سیاسی بۆ بره‌ودان به‌پرۆسه‌ی
دیموکراسی له‌هه‌رێمی کوردستاندا. به‌لام به‌م هه‌موو ته‌بریراتانه‌وه
هه‌ڵوێستی زیکزاکانه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان چ له‌چوونه ناوه‌وه‌ی
ئیئتلافی لیسته کوردستانیه‌کاندا و چ له‌کشانه‌وه‌یدا، نیشانه‌یه‌ک
له‌بنبه‌ستی سیاسی، ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه ده‌خاته ڕوو که‌به‌دوای
تێپه‌ڕبوونی ده‌ورانی هه‌ڵبژاردنه‌کان و قوڵبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی
حکومه‌تی له‌عێراقدا تێیکه‌وتووه. سه‌ره‌تا باله ته‌بریراته‌کانه‌وه
ده‌ست پێبکه‌ین:
یه‌که‌م، "گۆڕینی نوێنه‌رایه‌تی حیزبی به‌نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی"
یانی چی؟ ئایا له‌ده‌ره‌وه‌ی فه‌زای بزوتنه‌وه‌ی ناسیونالیزمی
کورد وپێکهاته‌کانی ئێستای که‌ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه نوێنه‌رایه‌تی ده‌که‌ن،
به‌خودی بزوتنه‌وه‌ی گۆرانیشه‌وه چ لایه‌نێکی تر هه‌یه که‌جێگای
مه‌به‌سته بۆ نوێنه‌رایه‌تی کردنی نه‌ته‌وه‌یی؟.
بێگومان ئیستراتیژی بۆرژوازی کورد که‌به‌دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عسدا
له‌لایه‌ن یه‌کیتی وپارتیه‌وه به‌گوێزانه‌وه له‌مه‌وقعی ئۆپۆزسیۆنی
ڕژێمه‌وه، گوڕدرا بۆ به‌شداری کردن له‌حکومه‌تی عێراقدا، بنه‌مای
هه‌ڵویستی هاوبه‌شی هه‌موو لایه‌نه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی
پێکهێنا و هه‌رئه‌مه‌ش چوارچێوه‌ی لێک نزیکبوونه‌وه وهێنانه کایه‌وه‌ی
ئیئتلافی لیسته کوردستانیه‌کانی داڕشت. بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان که"شه‌راکه‌ت
له‌حکومڕانی ده‌وڵه‌تی عیراقدا" کردۆته پڕه‌نسیپی خۆی هیچ
جیاوازیه‌کی له‌م ئیستراتیژیه نییه وله‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م بازنه‌یه
ڕانه‌وه‌ستاوه، تابۆ "نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی" جیاواز له‌وه‌ی
که‌یه‌کیتی وپارتی کردوویانه بخاته‌ڕوو. به‌پێ‌ی مه‌نتقیش "نوێنه‌رایه‌تی
نه‌ته‌وه‌یی"یه‌ک که‌گۆڕان باسی لێه‌وه ده‌کات ده‌بێ ده‌رچوون بێت
له‌بازنه‌ی ئه‌م ئیستراتیژه و لانی که‌م به‌ئیستراتیژیه‌کی جیاوازه‌وه
ڕوو له‌به‌غدا وپه‌یوه‌ندیه‌کانی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراقدا بکات. به‌واتایه‌کی
تر له‌ئێستادا که هیچ لایه‌نێک له‌لایه‌نه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی
ناسیونالیزمی کورد به‌گۆڕانیشه‌وه، داوای جیابوونه‌وه و پێکهێنانی
ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان ناکه‌ن و ئه‌مه وه‌ک ستراتیژیه‌ک
بۆدانوسان و په‌یوه‌ندی گرتن به‌به‌غداوه له‌به‌رنامه‌یاندا نییه، به‌پێویست
"ئه‌رکه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان" ده‌کاته هه‌مان ئه‌و ئه‌رکانه‌ی
که‌یه‌کیتی وپارتی به‌ناوی "پته‌وکردنی پێگه‌ی کورد له‌به‌غدا"دا
به‌مه‌به‌ستی پچڕینی زۆرترین ئیمتیازات له‌حکومه‌تی عێراقی، به‌ناوی
شه‌راکه‌ته‌وه بۆ بۆرژوازی کورد ڕایانگه‌یاندووه و ته‌ئکیدی لێده‌که‌نه‌وه.
گۆڕان که‌هه‌مان بازنه‌ی ستراتیژی یه‌کیتی وپارتی قه‌بوڵ کردووه و
هیچ جیاوازیه‌کی بنه‌ڕه‌تی بۆ به‌شداری کردن له‌حکومه‌تی عێراقدا
به‌ده‌سته‌وه نییه، ناتوانێ له‌باسی"نوێنه‌رایه‌تی کردنی نه‌ته‌وه‌یی"دا
شتێکی زیاتر له‌وه پێشکه‌ش بکات که"نوێنه‌رانی حیزبی" له‌به‌غدا
به‌ده‌ستیانه‌وه گرتووه. هه‌ر بۆیه باسی ده‌سته‌واژه‌ی نوێنه‌رایه‌تی
نه‌ته‌وه‌یی بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان جگه‌له کێشانی سنورێکی جیاوازی
وه‌همی له‌به‌رامبه‌ر یه‌کیتی وپارتیدا، شتێکی زیاتر نییه و ئه‌مه‌شی
له‌سه‌رده‌می هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، ته‌نها بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و
فریودانی ڕاسته‌وخۆی خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان به‌ده‌سته‌وه گرت
وئیستاش بۆ قانع کردنی لایه‌نگرانی خۆی له‌مه‌ر هه‌ڵویستی کشانه‌وه‌ی
له‌ئیئتیلافی لیسته کوردستانیه‌کان، دووباره‌ی ده‌کاته‌وه.
دووه‌م: ئه‌وه‌شی که"پڕۆژه‌ی چاکسازی سیاسی" یه‌که‌ی له‌لایه‌ن
یه‌کیتی وپارتیه‌وه قه‌بوڵ نه‌کراوه، جگه‌له به‌هانه‌یه‌کی "ته‌عجیزی"
بۆ بڕیاری ده‌رچوون له‌ئیئتسلافی لیسته کوردستانیه‌کان شتێکی زیاتر
نییه. به‌تایبه‌تی که‌له‌سیاسه‌تدا هه‌ر هه‌ڵوێستێک ده‌بێ به‌مه‌سه‌له‌یه‌ک
ته‌بریر بکرێ، لانی که‌م بۆ قانعکردنی لایه‌نگرانی خۆ. بزوتنه‌وه‌ی
گواڕن که‌به ته‌بریری پوچی گواڕانکاری وشیعاری"ده‌یگۆرین"ه‌وه خه‌ڵکی
فریودا بۆئه‌وه‌ی ده‌نگیان پێبده‌ن تا کورسیه‌کانی په‌رلمان بپچڕن،
ئێستا باسی هاتوته سه‌ر"چاکسازی سیاسی" وفراوان کردنه‌وه‌ی
دیموکراسی هه‌رێمی کوردستان"!. ئه‌گه‌رچی لێَره‌دا شوێنی هه‌ڵسه‌نگاندنی
ناوه‌ڕِۆکی چینایه‌تی و کۆمه‌لایه‌تی ئه‌م پرۆژه چاکسازیه سیاسیه‌ی
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نییه وئه‌م باسه بۆ فرسه‌تێکی تر هه‌ڵده‌گرین،
به‌لام ئه‌وه‌ی که‌لێره‌دا پێویسته له‌سه‌ری ڕاوه‌ستین، ئه‌وه‌یه
که ده‌سه‌لاتی میلیشیایی و ناوچه‌یی پارتە
ناسیونالیستەکانی کورد له‌غیابی نه‌بوونی ده‌وڵه‌ت و ده‌ستوردا،
نه‌چاک ده‌کرێ و نه‌دیموکراسی تر ده‌کرێته‌وه. به‌واتایه‌کی تر وه‌زعی
هه‌ڵواسراوی کوردستان و دیار نه‌بوونی ناسنامه‌ی ولاتی بوونی
کوردستان که‌سه‌رچاوه‌ی مانه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی حیزبی و
میلیشیایی بۆرژوازی کورد‌و ناسیونالیزمی کورده، چاکسازی هه‌ڵناگرێ
و ناتوانرێ له‌ڕێگای په‌رلمان و "ئۆپۆزسیۆن سازی"یه‌وه سنوری
ببڕدرێت، به‌تایبه‌تی که‌له‌سه‌روو ئه‌م واقعیه‌ته‌وه ڕێکه‌وتنی
ستراتیژی نێوان یه‌کیتی وپارتی وه‌ک یه‌کێک له‌مه‌لزوماته‌کانی
ڕاگرتنی هه‌لومه‌رجی سیاسی کوردستانی به‌قازانجی ده‌سه‌لاتی
پارتە ناسیونالیستەکانی کورد جێگیر کردووه
و ئه‌مریکا و ڕۆژئاوا وئێران وتورکیاش به‌ڕه‌سمیان ناساندووه. سه‌رانی
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان که‌سالانێک کاربه‌ده‌ستی بالای نێو یه‌کیتی
نیشتمانی بوون و به‌هه‌موو ناڕه‌زایه‌تی و"باڵ باڵێنه‌کانیانه‌وه"
نه‌یان توانی سه‌ره قه‌ڵه‌مێک دیموکراسی له‌ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌لاتی
یه‌کیتیادا به‌دی بهێنن، ئێستا چۆن له"به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆنه‌وه" ئه‌م
ڕێگایه‌یان پێ ده‌درێ. له‌مه‌ش زیاتر ته‌جرووبه‌ی زیاتر له‌ساڵێک له‌په‌رلمان
وئۆپۆزسیۆنی په‌رلمانی، بزوتنه‌وه‌ی گۆران‌دا چ چاکسازیه‌ک وچ یاسایه‌کی
په‌سه‌ند کراوی په‌رلمان توانیویه‌تی سنوری ده‌سه‌لاتی میلیشیای
یه‌کیتی وپارتی بگۆڕێت و له‌زه‌خت و زۆری ئه‌م دووحیزبه و گه‌نده‌ڵیه‌کانیان
که‌م بکاته‌وه!.
به‌لام بائه‌وه‌ش به‌سه‌رماندا تێپه‌ڕنه‌بێت که‌مه‌سه‌له‌ی هه‌موارکردنی
په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رلمان و به‌دامه‌زراوه کردنی هێزی چه‌کداری
کوردستان و بڕینی ده‌ستی حیزب له‌کاروباری ده‌سه‌لات و بۆدجه‌ی
حیزبەکان و .. ئه‌مانه که‌جه‌مسه‌ره سه‌ره‌کیه‌کانی
پڕۆژه چاکسازیه‌که‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه، له‌حاڵه‌تی قه‌بوڵ
کردنیان له‌لایه‌ن پارتی ویه‌کیته‌وه، چ ئاڵ‌وگۆڕێک له‌وه‌زعیه‌تی
ژیان وگوزره‌انی خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێشادا به‌دی بهێنێ. ئایا
به‌دیهاتنی هه‌موو ئه‌م چاکسازیانه، ناوه‌ڕۆکێکی جیاوازی هه‌یه له‌وه‌ی
که که‌ده‌سه‌لاتی بۆرژوازی کورد ونوێنه‌رانی سیاسی ئێستای ئه‌م
چینه به‌هێزتر بکات به‌سه‌ر سه‌ری خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێشه‌وه؟
ئایا له‌باشترین حاڵه‌تی جێ به‌جێبوونی ئه‌م چاکسازیه سیاسیانه‌دا،
کوردستان هه‌لومه‌رجی ئێستای سیاسی وئیداری خۆی تێده‌په‌ڕینی به‌ئا{ِسته‌ی
دامه‌زراندنی ده‌وله‌تیکی سه‌ربه‌خۆ؟ وه‌یا ئه‌توانێ پاروه نانێَکی
زیاتر بخاته سه‌رسفره‌ی خه‌ڵکی هه‌ژاری کوردستان؟ ئایا ئه‌توانێ
ژنان ولاوانی کوردستان له‌هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی ناموسی وبێکاری ده‌رکێشێت؟..
ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که‌کشانه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌م
پاساوانه‌وه سه‌رچاوه ناگرێ، به‌ڵکو به‌رهه‌می ناکۆکی وبن به‌ستێکی
سیاسیه که‌له‌ماهیه‌تدا هه‌ڵگریه‌تی.
سه‌رده‌مانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی، عێراق کاتێک که‌لیسته‌کانی
پارتە ناسیونالیستیەکانی
کورد به‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیشه‌وه، بۆ فریودان وڕاکێشانی خه‌ڵکی
کوردستان بۆبه‌رده‌م سندوقه‌کانی هه‌ڵبژاردن، بۆ ئه‌وه‌بوو که‌پێگه‌ی
کورد له‌به‌غدا به‌هێز بکرێ و کێشه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا،
که‌هه‌مان خواسته‌کانی بۆرژوازی کوردن، ببرێنه قوناغێکی تره‌وه،
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌چوارچیوه‌ی هه‌مان ئامانج وخواستی چینایه‌تی
بۆرژوازی کورددا ڕاوه‌ستا. به‌لام کاتێک که‌باسی پۆستی سه‌رۆک کۆمار
بۆ تاڵه‌بانی له‌نێو لیستی داخوازیه‌کاندا هاته گۆڕێ وجێگیرکرا، ئه‌م
بزوتنه‌وه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ ناکۆکیه‌کی سیاسی‌دا به‌ره‌و ڕووکرده‌وه.
ناکۆکیه‌ک که‌له‌لایه‌ک نه‌یده‌توانی به‌پێچه‌وانه‌ی ته‌بلیغاتێکه‌وه
که‌بۆ فریوادان به‌شداری کردنی خه‌لک سه‌باره‌ت به"شه‌راکه‌ت له‌حکومه‌تی
عیراقدا" بانگه‌شه‌ی بۆکرد، بوه‌ستیته‌وه و له‌لایه‌کی تریشه‌وه
بۆی قه‌بوڵناکرێ که‌تاڵه‌بانی وه‌ک کاندیدێک بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆمار
په‌سه‌ند بکات، چونکه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه خۆی له‌سه‌ر
جیاوازی وه‌همی و ودژایه‌تی کردنی تاڵه‌بانی ویه‌کیتی دامه‌زراه‌وه
و ڕیزی "گۆڕانخوازان" له‌م دژایه‌تی کردنه‌وه ناسنامه‌ی بۆ وه‌رگیراوه..
به‌لام پاش ده‌وره‌یه‌ک له‌به‌شداری کردن له‌کۆبوونه‌وه و دانوسانه‌کانی
ئیئتیلافی لیسته کوردستانیه‌کاندا و ڕۆشن بوونه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی که
مه‌سعود به‌رزانی سووره له‌سه‌ر کاندید کرددنه‌وه‌ی تاڵه‌بانی
بۆپۆستی سه‌رۆک کۆمار، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی ناچارکرد به کشانه‌وه
له ئیئتیلافه‌که‌دا وئه‌مه‌ش ته‌نها ڕێگای وه‌لام دانه‌وه بوو به‌و
ناکۆکیه وبه‌و بنبه‌سته سیاسیه‌ی که‌ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له‌نێوان
ئیداعاکانی خۆی به‌رامبه‌ر به‌خه‌لک و "لایه‌نگرانی گۆرانخوازاندا"
تێیکه‌وتووه، به‌لام دیاره ئه‌مه‌ش به‌و ڕاستیه‌وه که هه‌ڵویسته‌کانی
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان چ له‌به‌شداری کردنی له‌ئیئتیلافی لیسته
کوردستانیه‌کاندا و چ له‌کشانه‌وه‌یدا، هیچ په‌یوه‌ندێکی به‌خواسته‌کانی
خه‌ڵکی کریکار‌و زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانه‌وه نییه، بۆ نان وکارو
ئازادی وخۆشگوزره‌انی کۆمه‌لایه‌تی.
30\10\2010
ماڵپه‌ڕی خه‌سره‌و
سایه
|