٢٠\٣\٢٠١٣
کشانه‌وه‌ی وه‌زیره
کورده‌کان، چه‌مانه‌وه‌ی تاکتیک له‌به‌رده‌م به‌رژه‌وه‌ندییە‌کاندا!

خه‌سره‌و سایه
به‌دوای تێپه‌ڕکردنی بودجه‌ی عێراق وله‌به‌رچاو نه‌گرتنی داواکاریه‌کانی
کیتله‌ی هاوپه‌یمانێتی کوردستانی، هه‌راو هوریای کشانه‌وه‌ی وه‌زیره
کورده‌کان له‌حکومه‌تی مالیکیدا وه‌ک تاکتیکێک بۆ ناچارکردنی په‌رله‌مانو
مالیکی، بووه قسه‌و باسی سه‌ر زمانی‌سه‌رانی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی
کوردستان. له‌مباره‌وه فواد حسێن وبه‌رهه‌م ساڵح له‌دوو ووته‌ی جیادا
که‌له‌زانکۆی ئه‌مریکی، له‌هه‌ولێر پێشکه‌شیان کرد، هه‌ڕه‌شه‌ی کشانه‌وه‌ی
وه‌زیره‌کان وقه‌بوڵنه‌کردنی بڕیاری په‌رله‌مانی عێراقیان هێنایه ناو
میدیاکانه‌وه. له‌لایه‌کی تریشه‌وه هوشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه،
ئاماده‌بوونی خۆی بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ کوردستان، له‌هه‌رکاتێکدا که‌سه‌رکردایه‌تی
کورد داوا بکات، ڕاگه‌یاند. ته‌نانه‌ت کار گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی که‌بۆ
ماوه‌یه‌ک وه‌زیره کورده‌کان له‌کوردستان بمێننه‌وه تا داوا بڕیار له‌سه‌ر
کشانه‌وه له‌حکومه‌ته‌کی مالیکی ده‌درێ.
به‌ڵام ئه‌م هه‌راوهوریایه زۆری نه‌خایاند و به‌خشکه‌یی ده‌ست له‌م
تاکتیکه هه‌ڵگیرا. ئێستا ئیتر باس له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه که‌جه‌وله‌یه‌کی
تری دانیشتن ودیالۆگ له‌گه‌ڵ مالیکی وکیتله‌کاندا بکرێ تا هاوپه‌یمانیه‌تیه‌ک
ساغ بکرێته‌وه، که‌لایه‌نگری ”خواسته‌کانی کورده“!!. به‌م جۆره‌ش
جارێکی‌تر هه‌ڵکشان وداکشانه‌وه سه‌ری له‌سیاسه‌ت و ما‌مه‌ڵه‌ی
بۆرژوازی کورد، له‌گه‌ڵ دۆخی ئێسای عیراق وحوکمه‌تی مالیکی وکیتله په‌رله‌منیه‌کاندا
ده‌رهێنایه‌وه.
هۆکاری ئه‌م واقعه چییه‌و چ فاکتۆرێک له‌پشت ئه‌و ناپه‌یگیریه‌وه‌یه
که‌یه‌کیه‌تی و پارتی وکیتله په‌رلمانیه‌که‌یان، ڕووبه‌ڕووی
چۆکدادانێکی تاکتیکی ئاوا ده‌کاته‌وه؟
ئاشکرایه که‌باسی کشانه‌وه‌ی وه‌زیره کورده‌کان له‌په‌یوه‌ند به‌بودجه‌وه،
هاتۆته ئاراوه. ئامانجی ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد له‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌یاندا،
جگه‌له‌وه‌ی که‌هیچ په‌یوه‌ندێکی به‌باشکردنی وه‌زعیه‌تی نائارامی و هه‌ژاری
و گرانی وهه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاریه‌کان وبوونی بێکاریه‌کی له‌ڕاده‌به‌ده‌ره‌وه
نییه، که‌ژیانی هاوڵاتیانی عێراقی داغان کردووه، به‌ڵکو راسه‌وخۆ بۆ
پچڕێنی ئیمتیازات‌و به‌ده‌ستهێینانی بڕی بودجه‌ی زیاتر وداهاتی زۆتر وده‌ست
ئاوه‌ڵا بوونێکی فراوانتره له‌گرێبه‌سته نه‌وتیو ئابوریه‌کان و
راکێشانی ئه‌و پڕۆژه ئابووریانه‌یه که‌فرسه‌تی تاڵانی وقازانجی خه‌یاڵی
ده‌خاته به‌رده‌م سه‌رمایه‌دارانو به‌رپرسانه‌وه.
یه‌کیه‌تی و پارتی و ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و کێمه‌کێش
وڕکه‌به‌ریه‌ی که‌که‌وتۆته نیوان لایه‌نه عێراقیه‌کانه‌وه‌و به‌تایبه‌تیش
له‌که‌شوهه‌وای له‌ئارادا بوونی خۆپیشاندانی سونه‌کان وله‌رزاندنی ده‌سه‌ڵاتی
مالیکی له‌چه‌ند شارێکدا، ئه‌و فرسه‌ته‌ی پێکهێناوه که‌فشاره‌کانی خۆی
له‌سه‌ر مالیکی توند کاته‌وه‌و ناچاری بکات به‌داننان به‌هه‌ندی مه‌رج
وده‌ست هه‌ڵگرتنی له‌و به‌ربه‌ستانه‌ی که‌له‌سه‌ر ڕێگای ڕۆڵێک که‌ده‌سه‌ڵاتی
هه‌رێم بۆ به‌گه‌ڕ خستنی ئابوری و سیاسه‌ت له‌کوردستاندا ده‌یگێڕی.
به‌ڵام ڕاستیه‌کان هه‌ر به‌وه‌نده‌وه راناوه‌ستێ، به‌تایبه‌تی که‌بۆرژوازی
کورد ده‌زانێ کشانه‌وه له‌خودی حکومه‌ته‌که‌ی مالیکی، نه‌ک هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان
ده‌خاته‌به‌رده‌م خه‌ته‌رێکی گه‌وره‌وه، به‌ڵکو شکست پێهێنانیشی فه‌زایه‌ک
به‌دوای خۆیدا دێنی که‌جێگای ڕه‌زامه‌ندی ئه‌مریکاو ڕۆژئاوا نییه. هه‌ربۆیه
نایانه‌وێت خۆیان بخه‌نه به‌رده‌م ته‌نگه به‌ریه‌کی دیبلۆماسیه‌وه،
که‌ڕیچکه‌ی بازاڕ‌و سیاسه‌تی بۆرژوازی کوردی له‌سه‌ر راوه‌ستاوه. له‌لایه‌کیتریشه‌وه
شکستی مالیکی وه‌ک لایه‌نگرێکی ئێران له‌که‌شوهه‌وای سیاسی ناوچه‌که‌دا
هاوکێشه‌کان به‌زیانی ئێران ڕوه‌و لاسه‌نگی ده‌با. ئه‌مه‌ش ڕووداوێک
نییه که‌له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه قه‌بوڵ بکرێ‌و هه‌روا به‌بێ کاردانه‌وه
تێپه‌ڕێت. به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ بوونی سه‌دان کۆمپانیای ئابوری وده‌یان
پڕۆژه‌ی ئێرانی، له‌که‌نار مه‌سه‌له‌ی ئه‌منیدا، کۆت و به‌ندێکی توندی
له‌ده‌ست وپێی سه‌رانی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداراه‌کانی کوردستاندا
گیرکردووه، که‌نه‌توانن به‌ئاسانی شکستی مالیکی وسیاسه‌تێک له‌م
ڕاستایه‌دا به‌رنه‌پێشه‌وه.
تاکیکی کشانه‌وه‌ی وه‌زیره‌کان کاتێک له‌به‌رده‌م ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندی و
په‌یوه‌ندیانه‌دا به‌چۆکدا دێ، که‌بۆرژوازی کورد نایه‌وێت بچێته شه‌ڕێکه‌وه
که‌نه‌ک هه‌ر به‌شی بودجه‌و ئه‌و به‌رژه‌وه‌یه ئابووریانه‌ی که‌تائێستا
به‌ده‌ستی هێناوه بخاته قوڕگی شێره‌وه، به‌ڵکو نایه‌وێت کێشه‌و
ناکۆکیه‌کانی نێو حکومه‌تی عێراق، ئاسه‌واره‌کانی به‌ره‌و کوردستان سه‌ره‌و
ژور ببێته‌وه وئه‌وه‌شی که‌تائێستا به‌ده‌ستهاتووه، بکه‌وێته به‌رده‌م
مه‌ترسیه‌وه. ئه‌مه ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیو واقعیه‌تانه‌یه که‌تاکتیکی
کشانه‌وه‌ی وه‌زیره‌کان ده‌کاته هه‌ڵکێشانی خه‌نجه‌رێکی ته‌خته، که‌وه‌شاندنی
مه‌حاڵه.
له‌باشترین حاڵه‌تی ئه‌م تاکتیکه‌دا، ته‌نها ئه‌توانرێ ئه‌و مانۆڕه
سیاسیه ببینرێ که‌به‌هۆیه‌وه لایه‌نه‌کانی ناو ئۆپۆزسیۆنی کوردستانی
پێده‌مکوت بکرێ وئه‌وه‌ش نیشانی خه‌ڵکی کوردستان بدات، که‌گوایه
ئه‌وه یه‌کیه‌تی وپارتی شه‌ڕ له‌سه‌ر ”به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کورد“ده‌که‌ن
و ئاماده‌ن ده‌ست له‌حوکمه‌تی شه‌راکه‌ت له‌گه‌ڵ مالیکی هه‌ڵگرن!. سه‌یر
له‌وه‌دایه ئه‌مجاره له‌باسی کشانه‌وه‌ی وه‌زیره‌کاندا، نه‌قسه‌یه‌ک
له‌سه‌ر ماده‌ی ١٤٠ وگێرانه‌وه‌ی که‌رکوک
وناوچه دابڕاوه‌کان له‌ئارادایه‌و نه‌باسی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی فه‌رمانده‌ی
دیجله‌و کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی سوپای عێراقی ده‌کرێ. هه‌موو ئه‌مانه‌ش
ئه‌و ڕاستیه ده‌رده‌خه‌نه‌وه کهشه‌ڕو هه‌رای حیزبه بۆرژوازیه‌کانی
کورد وده‌سه‌ڵاته‌که‌یان له‌گه‌ڵ مالیکی وله‌فه‌زایه‌کدا که‌دۆخی
عێراقی تێکه‌وتوه، شه‌ڕو کێشمه‌کێشێک نییه له‌سه‌ر جێگیرکردنی ماف‌و
ئازادیه‌کان وخۆزمه‌تگوزاریه‌کان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی هاوڵاتیان.. ئه‌مه
ئه‌و چوارچێوه به‌رژه‌وه‌ندی خوازیه‌یه که‌فیدڕاڵیزم و دیموکراسی له‌عیراقدا
به‌ناسیونالیزمی کورد و حیزبه‌کانی به‌خشیویه‌تی.
ماڵپه‌ڕی خه‌سره‌و
سایه
|