٢٤\٣\٢٠١٣
کیشوه‌رێک،
ئه‌و
ده‌مه‌ی حوزنه‌کانم له‌وێ بوون.
یوسف
ئەحمەد
ده‌بوو گه‌شتێک
بکه‌م بۆ پایته‌خت!
تا زانیبام له‌وێ:
جه‌ژنی خه‌م و
تریقه‌ی ماچ و
هه‌ڵاڵه‌ی ره‌ش و
پێکه‌نینی خومار چۆنه
ده‌بوو گه‌شتێک بکه‌م بۆ پایته‌خت!
ده‌مگوت ره‌نگه په‌یکه‌رێک بیت له دووکه‌ڵ
ره‌نگه ئاسمانێک بیت له
خاچ.. ڕه‌نگه
زه‌ریایه‌ک بیت له ماچ.. به هه‌ر حاڵ
خه‌ونێک من به منداڵیی دیتم و ئێستا
بۆ داڵغه‌کانی پیری خۆمی چێ ده‌که‌م..
جاران مۆمی عیشق و
ئێستا جگه‌ره‌ی ماته‌مینی بۆ پێ ده‌که‌م..
نه‌ده‌لووا .....!
گوایه ئه‌ز چیم گه‌ره‌ک بوو؟
ره‌هێڵه چی پێیه بۆ گوڵستان؟
شیعر چی پێیه بۆ وه‌رزی ناسۆر؟
منیش وه‌ک خۆر
گه‌ره‌کم بوو: سبه‌ینانێک
سووننه‌تی یه‌ک دوو رکاعه‌ت ماچی له‌بان و
شه‌وانێکیش، جیلوه‌ی ئه‌ستێره‌کان و
رازه‌کانی تریفه‌ت بۆ چێ بکه‌م..
چۆنه گه‌ر بڵێم:
زایه‌ڵه‌ی که‌نارییەکان ده‌بیستم ئێستاش،
که
به‌سه‌ر چڵی دێری نامه‌کانه‌وه و
ئاورینگی حه‌سره‌تی سه‌ر گه‌ڵای شیعر و
تریقه‌ی دیالۆگی ژووانه‌کان، لێم ئه‌دا ئێستاش
چۆنه گه‌ر بڵێم:
ره‌نگه سروودێک بیت له پێکه‌نینی ناسۆر
ره‌نگه ره‌شمارێک
بیت له پرچی مه‌راق
ره‌نگه:
کیشوه‌رێک بیت له به‌رائه‌تی ئه‌م حوزنانه
نه‌ده‌لووا قه‌ت رۆژێ
سه‌فه‌رێک بکه‌م بۆ پایته‌خت، سه‌یره!
maddakani.xawn@gmail.com
|