١٤\٧\٢٠١١
پهرتووکی رهش!

جەلال قادر
ئەبوخزەیەر داهێنەری پهرتووکی رهش
ناودارترین جەلادی شارەکەم بوو، ڕووخسارێکی گورگی و دەم و چاوێکی
ئاولەیی هەبوو. چەندین خەلات و نۆتشجاعەی لە سەرۆکەوە وەرگرتبوو، پهرتووکی
رهش پێکهاتبوو لە هەزار لاپەڕە، باسی چۆنیەتی ئازار
و ئەشکەنجەدانی زیندانییەکانی دەکرد. ئەگەر بکەوتیتایە ژێردەستی
ئەم جەلادە پهرتووکەکەی پێشکەش دەکردی و دەیگوت:
لاپەڕەیەک هەلبژێرە !
لەو لاپەڕەیە هەر جۆرە ئەشکەنجەدانت بەرکەوتایە دەیسەپاند بەسەرتا ،
ئەگەر ڕازیش نەبوویتایە لاپەڕەکە هەلدەیتەوە ، دەیدایە دەست
زیندانیەکانیتر تا وەک فال گرتنەوە لاپەڕەیەکت بۆ هەلبژێرن ، لە هەمان
کات دەبوایە هاوڕێ زیندانییەکەت ناونیشانی ئەشکەنجەدانەکەی بخوێندایەوە
پاشان پێناسەو شیکردنەوەی ، مێژووی داهێنانی . بۆ نموونە : بتڵ بە قنگ
کردن ، دوو کەس لە بان شانت دادەنشن تا کێشت قورستربێت و بتلەکە قنگ
بدڕێنێ!
پهرتووکی رهش هەزارەها شێوازی جیاوازی ئەشکەنجەدانی تیابوو لەوەبێت
زۆربەیمان بیستبێ یان بەسەرمان هاتبێ یاخوود لە فیلمەکان چاومان
لێکردبێ . ئەم پهرتووکە بەسەر زیندانیەکان دابەش دەکرا ، هەر
زیندانییەک دەبوایە لاپەڕەیەک بکاتەوە ژمارەی لاپەڕەکە بداتە دەست
جەلادەکان ، جەلادەکانش جیبەجێیان دەکرد . لەو هەزار لاپەڕەیە نەدەبوو
هیچ کاتێک دووبارە هەمان جۆری ئەشکەنجەدان هەلبژێری ، لەهەمووی ناخۆشتر
لاپەرەیەکی بەشی گاینی تیابوو . جا قوڕ بەسەر ئەوەی ئەو لاپەڕەیەی
بەرکەوتایە ، بە پێکەنیینەوە دەیانگا.
ئەبو خزەیر نەخوێندەوار بوو پهرتووکەکەی بە زیندانیەکان نوسیبووەوە .
لای ئەبو خزەیر گرنگ نەبوو دان بەتاوانەکەت دەنێت یان نە ؟ بێتاوانی
یان تاوانباری ؟ ئەو یەکسەر پێی دەگوتی : گوێبگرە ، من هەقم بەسەر
ئەوەنییە چیت کردووە نەکردووە . من پیشەم جەلادییە و داهیێنەری پهرتووکی
رهشم . فەرموو ئەمەش پهرتووکە رهشەکەم بیخوێنەرەوە و بە ئارەزووی
خۆت جۆری ئەشکەنجەدانەکەت هەلبژێرە!
هەر کاتێ ئەبو خزەیر داهێنانێکی نوێی ئیزافە بکردایە سەر پهرتووکەکەی
لە لایەن سەرۆکەوە خەلات دەکرا. بۆیە لە سەرەتای چاوپێکەوتن پێیدەگوتی
: داهێنانیێکی نوێم بدێ ئەشکەنجەدانت لەسەر هەلدەگرم . هەلبەت درۆی
دەکرد زۆرجار زیندانییەکانی دەخنکان تا نیهێنی ئەم داهێنانە هەر بەناوی
ئەبوخزەیر بمێنێتەوە .
چیرۆک و کارەساتی پهرتووکی رهش زۆر دوورودرێژە . ئەوەی من دەمەوێ
بۆتانی بگێڕمەوە بەسەرهاتی دلشاد کاکەییە کە چۆن ئەبو خزەیری لەناو برد
. دلشاد لاوێکی تاقانەی مالەوە بوو، بالایەکی کورت و سمێڵێکی قەیتانی
هەبوو، ئەوندەی درۆ وسەختە و دڕندەیی لە دەسەلاتدەرانی شارەکەی بینیبوو
لە ژیان بێزار ببوو.. کاتێ ئازاردەدرا چێژی لێوەردەگرت .. ناخۆشترین
ئەشکەنجەدانشی هەلدەبژارد تا کۆتایی بە ژیانی بهێنێت!.
یەکەم نەخشەی دڵشاد ئەوەبوو بە ئەبو خزەیری گوت: پهرتووکەکەت کەم و
کوڕی تیایە !
ئەبو خزەیر ئەم وتەیەی پێخۆشبوو ، داوای لە دڵشاد کرد بۆی ڕوونکاتەوە .
دڵشاد گوتی:
- من هەرجۆرە ئەشکەنجەدانێک ئیزافەکەمە سەر پهرتووکەکەت ، مەرجم هەیە
. یەکەم مەرجم ئەوەیە ئەشکەنجەدانەکە بەسەر منی تەتبیق دەکەیت ، دووەم
دەبێ بمکوژی!
ئەبو خزەیر گوتی : وەلاخۆش کەلام فەرموو کاکە؟
دڵشاد : من دەزانم سەرۆک خەلاتت دەکات بۆ داهێنانەکانت .. بەلام دەبێ
من هەلبژێری تا لەبەردەم سەرۆک ئەشکەنجە بدرێم!
ئەبو خزەیر : بۆ تۆ؟
دڵشاد : دەمەوەی ببینم چۆن سەرۆک چێژ لەم ئەشکەنجەدانە وەردەگرێ؟
ئەبو خزەیر : بەسەرچاو کاکە . پێم بڵێ چییە داهێنانەکەت؟
دڵشاد : بەلام چۆن بڕوات پێبکەم ؟
ئەبو خزەیر گوتی : گرنگ نییە تۆ بڕوام پێدەکەیت یان نە!.. تۆ کەسێکی لە
خۆباییت بۆیە دەمەوێ لووتت بشکێنم..پاشان سەرۆک حەز بە زیندانی ترسنۆک
ناکات حەز دەکات زیندانییەکان ئازا بن تا دیمەنەکە درێژە بکێشێ!
دڵشاد گوتی : سەری زەکەرم بە پەتێ دەبەستی ، دەرزەنێ بیرەم بەزۆر
دەرخوارد دەکەیت ، مەزەکەم شووتی دەبێت !
بەم جۆرە یان میزڵدانم دەتەقێ یان سکم ، یان مێشکم . ئەم جۆرە ئەشکەنجە
دانە لەناو پهرتووکی رهش تۆمار نەکراوە!
ئەبو خزەیر ماچێکی دڵشادی کرد و وتی : ئامادە بە بەیانی دەچینە کۆشکی
سەرۆک!
لەهەمان کات ئەبوخزەیر لە خۆشیا زەنگی بۆ سەرۆک لێدا و گوتی : گەورەم
داهێنانی نوێم هەیە پهرتووکی رهش پیرۆز دەکات.
سەرۆک پێیگوت : یەکسەر وەرە بۆ کۆشک ئەمشەو ئاهەنگ دەگێڕین.
ئەبو خزەیر بەپەلە چاوی دڵشادی پێچایەوە و بە سواری لانکرۆزەر تا کۆشکی
سەرۆک چوون.
ئەو شەوە کۆشکی سەرۆک تا دوا مۆدێل ڕازێندرابووەوە ، هەموو جۆرە مێوە و
مەشروباتێک لەسەر مێزەکان دانرابوون ..زۆربەی میوانەکان شاعیر و
نوسەرەکان بوون هاتبوون لە ئاهەنگی ئەمشەو خەلات بکرێن.
لە پاش ئەوەی سەرۆک گوێی گرت لە شعرو پەخشانەکان ئینجا گوتی : سوپاستان
دەکەم . ئێستاش خاوەنی پهرتووکی رهش با بفەرموێ بزانیین داهێنانی چی
بۆ هێناوین.
ئەبو خزەیر پهرتووکی رهشی بەدەستەوە بوو هاتە ژوور . میوانەکان بۆ
ڕێز گرتن لە پهرتووکی رهش هەستانە سەرپێ..پاشان بەدەست بەستراوی
دڵشاد کاکەییان هێنایە ژوور. بە ڕووتی و بە دەم بەستراویی لەسەر
کورسییەک دایاننا ، بە پەتێ سەری زەکەریان بەست پاشان ئەبو خزەیر بۆ
سەرۆکی ڕوون کردەوە کە چۆن ئەم ئەشکەنجەدانە ئەنجام دەدات.
پەڕۆکەکەی لە دەمی دڵشاد کردەوە و بتلە بیرەیەکی هەلبچڕی و خستیە دەمی
، ئەبو خزەیر پەلەی بوو ، بەلام دڵشاد پێی گوت : لەسەرخۆ مەگەر نەتگوت
سەرۆک حەزدەکات دیمەنەک درێژە بکێشێ.
لەم کاتە سەرۆک قیڕاندی : ئەوە چیدەلێ ؟
ئەبوخزەیر هات قسەبکات ... سەرۆک گوتی : تۆ وسکتبە.. بزانم ئەو چیدەلێ
؟
دڵشاد گوتی: ئەم جەلڵادە نە داهێنەرە ، نە خوێندەواریشی هەیە تا
بتوانێت پهرتووک بنوسێتەوە . پهرتووکی رهشی بەزیندانیەکان
نوسیوەتەوە ..ئەم جۆرە ئەشکەنجەدانەش داهێنانی من بووە بەم جەلادەم
داوە .
سەرۆک ، کەمێک داما ، پاشان گوتی : ئەمشەو ئەبوخزەیر شەهید دەبێت .
سەرۆک بە دڵشادی گوت : زەکەری ڕەفیق خزەیر ببەستە .
دڵشاد زەکەری ئەبو خزەیری بەست و بە ئەسپایی پێیگوت : ئەمە لە تۆلەی
هاوڕێکانم !
هەرچەندە ئەبوخزەیر پاڕایەوە لە سەرۆک ، بیئەنجام بوو . سەرۆک پێیگوت :
ڕەفیق خزەیر ئێستا دەبێت دلسۆزیت بۆم نیشان بدەیت ، دەمەوێت خۆت
بیرەکان بخویتەوە!
لە کاتێکدا ئەبو خزەیر بیرەکانی دەخواردەوە و هاواری لێهەلدەستا .
سەرۆک ڕووی دەمی لە شاعیر و نوسەرەکانی کرد و گوتی :
دەمەوێ سبەینێ لاپەڕەی ڕۆژنامەکان بڕازێننەوە بە وێنەی شەهید ئەبوخزەیر
و پهرتووکی رهش !
لەهەمان کاتدا دڵشاد کاکەیی میزی بەسەر پهرتووکی رهشدا کرد و ژیانی
بۆ یەکجاریی تاریک بوو!
ماڵپهڕی جهلال قادر
|