٤\١٠\٢٠١١
کتێب و
چیڕۆکی پڕ هەڵە مەدەن بە قوتابی.

سەلام عەبدوڵا
وانەی بابەتە کۆمەڵایەتییەکان بۆ پۆلی شەشەمی بنەڕەتی لەلایەن دوو
پسپۆر پێش بڵاوکردنی، پێداچوونەی بۆ کراوە و یەکێکیان دختۆرە. لە
خوێندنی ئەم کتێبە هەڵەیەکی لەرادەبەردەر بەدی کرد کە هەرگیز نەدەبوو
لەبەردەم بەڕێزیان تێپەر ببێت و ئەمەش چەند نموونەیەکن:
1- لاپەڕەی یەکەم دەبوو کاک هونەر وەک لەبەردەم ناوەکەی
نووسراوە(پێداچوونەوەی زانستی بەشی جوگرافیا)، ناوی سیانی خۆی بە کوردی
بنووسێ، واتە(هونەر جەلال تاهیر)، نەک (هونەر جلال تاهیر). د. سەعدی
هەستاوە بە(پێداچوونەوەی زانستی بەشی مێژوو)، بەڵام دەبوو سەرەتا
پێداچوونەوە بۆ ناوی خۆی بکات و بنووسێ(د. سەعدی عوسمان حوسێن)، نەک(د.
سعدی عوسمان حسین).
2- لاپەڕەی 2: مامۆستا هونەر وەک کەسێک"پێداچوونەوە و بژارکردن و
سەرپەرەشتی زانستی)بۆ کتێبەکە کردووە، پاش یەک لاپەڕە ناوی پاپیرەیشی
بە عەرەبی نووسیوە(گاهر)؛ ناوی سەرپەرەشتی هونەری چاپ بە عەرەبی و
کوردی نوسراوە(زاگرۆس محمود عرب)و دەبوو بەم شێوەیە بنووسرێ(زاگرۆس
محمود عەرەب)و دەبوو ناوەکانی تر بەم شێوەیەی خوارەوە بنووسرێ(عوسمان
پیرداود، شەیما یاسین ئەکرەم، ئاری محسن ئەحمەد)
3- لاپەڕەی4- 5:
- لەم دوو لاپەڕەیە (فیدراڵ) بە سێ شێوە نووسراوە، واتە(فیدرال، فیدڕاڵ،
فیدراڵ)و دەبوو بنووسرێ(فیدراڵ).
- لە لاپەڕەی 4نووسراوە عێراق، بەڵام لە لاپەڕەی5 نووسراوە عیراق.
- لە خاڵی دووهەم عێراق بە هەڵە نووسراوە(عێرەق).
- کورد دەڵێ(کشتوکاڵ) نەک(کشتوکال)، گواستنەوە، نەک(کواستنەوە)و باشترە
گەشتوگوزار پێکەوە بنووسرێ.
4- لاپەڕەی6: وێرگوڵ لەبەرچاو نەگیراوەو وشەکان لەتەنیشت یەکتری
ریزکراون. لەبەردەم سننور لاکێش دانراوەو دەبوو دوو خاڵ لەسەر یەک
دابنرێ و لە کۆتایی رستەکە خاڵێک دابنرێ.
5- لاپەڕەی 7:
- دەبوو بنووسرێ(کە هەولێر پایتەختەکەیەتی)، نەک (پایتەختەکەێتی)!
- رستەی(هەرێمی ناوەند کە بەغدا پایتەختە وەهەروەها پایتەختی
فیدرالیشە)، هەڵەیە و دەبوو بنووسن(هەرێمی ناوەند کە بەغدا
پایتەختەکەیەو پایتەختی فیدراڵیشە). عێراق بەگشتی لە 18پارێزگا
پیکهاتووە، نەک(وەعێراق بەگشتی لە(18)پارێزگا پێکهاتووە.
- دوو هەڵەی زەق کراوە: لەبری(نێوان)، نووسراوە(نبَوان)، لەبری
(هەبوە)نووسراوە(هەبوا) و هیچ بایەخ بە وێرگوڵ و خاڵبەند نەدراوە.
6- لاپەرەی8: ماوەی زیاد لەپێویست دانراوە لەناو کەوانەکە.
7- لاپەڕەی 9:
- لەبری میزۆبۆتامیا، نووسراوە(میزۆپۆتانیا)!
- جارێک نووسراوە دوڕوبار و پاش2وشە نووسراوە دوو روبار، جارێک بە
یەک(و)و جارێکی تر بە 2(و). دەبوو بنووسن(دیجلە و فورات)ە، نەک (دیجلە
و فوراتە).
- بە (قاڕە) دەگوترێ کیشوەر!
- رووبەر لەلاپەڕەی5بە دوو(وو)نووسراوە، کەچی لەم لاپەڕەیە بە
یەک(و)نووسراوە. جارێک نووسراوە(رووی)و جارێکی تر(روی)و جارێک
بە(ر)قەڵەو و جارێکی تر بە(ر)ئاسایی!
- ماوەی نێوان وشەی(نزیکەی)و کەوانەکەو لەناو ناوەکەی زۆرە!
- ئەو هەموو(و)چییە بەکارهاتووە؟! دەبوو بنووسن: دانیشتوانی عێراق لە
عەرەب، کورد، تورکمان، کلدئاشور و ئەرمەن پێکهاتووە.
8- لاپەڕەی10:
- لە نەخشە رووی زەوی عێراق لەبری(بیابانی رۆژئاوا)، نووسراوە(بانی
ڕۆژئاوا)، سوریە بە دوو(و)نووسراوە. لەبری(بۆ زانین)، نووسراوە(بۆ
زانیین).
- دەبوو بنووسرێ(ناوچەی شاخاوی و زوورگ دەکەونە هەرێمی کوردستان)، نەک
ناوەی شاخاوی، ناوچەی زوورگ دەکەوێتە هەرێمی کوردستان.
9- لاپەڕوی 11
- زنجیرە چیاکان، کۆیە، بۆیە دەبوو بنووسن(پێکدەهێنن)!
- دەبوو ماوە بدرێ بە(زنجیرەچیایی)، واتە( زنجیرە چیای)و لەنیوان هەن و
ئەوانیش(،)دابنێن.
10- لاپەڕەی12
- ماوە لەنێوان (دوو)و(شێوە) زۆرە.
- کورد دەڵێ(قوتابی ژیر)، نەک(قوتابی ژێر)و دەبوو لەپێشیدا دوو خاڵ
لەسەر یەک دابنرێ.
11- لاپەڕەی 13
- دەبوو بنووسن(کەرەستەی خاو)، نەک(کەرەستەی خاوی)!
- خاڵی(3)وەک خاڵەکانی تر، بە خاڵ کۆتایی دێت.
- (لەبە خێوکردنی)هەڵەیە و دەبوو بنووسن(لە بەخێوکردنی)!
12- لاپەڕەی 14-15:
- (هاوینەهەوار) لە لاپەڕەی14پێکەوە نووسراوەو لەلاپەڕەی 15
جیاکراوەتەوە!
13- لاپەڕەی16
- (لەوەڕ گایەکی) هەڵەیە و بەم شێوەیە دەنووسرێ(لەوەڕگا)و بەخێوکردن
پێکەوە دەنووسرێت. دەبوو بنووسرێت(کەرکوک، هەولێر و موسڵ)!
کاتی خۆی دەیان چیرۆکی جیهانی بەناوبانگ و گرنگ بۆ منداڵان لە زمانی
ئەڵمانییەوە بۆ کوردی وەرگێڕاو دەمویست لەچاپبدرێن. کاتێ بۆ رێکخراوێک
بردم، پێیان وتم:(دەبێ پسپۆڕەکانمان بیبینن). مەخابن چیرۆکە
بڵاوکراوەکانیانم خوێندەوە، دەبینم سەدان هەڵەیان تێدایە، ئیتر هیوام
بڕی و چیرۆکەکانم ئێستاش بڵاونەکراونەتەوە! ئەو نموونانەی سەرەوە،
بەشێکن لە هەڵەی جۆربەجۆر کە کاریگەری خراپیان دەبێت لەسەر قوتابیان.
من تا ئێرە بەس دەکەم و هیوادارم مامۆستاکانی تر بەشداری بکەن لە
هەڵەبڕی بەشەکانی تری ئەم کتێبە کە نە هەڵەچنی و نە بەدواچوونی بۆ
کراوە، کەچی لافی پسپۆڕی و شارەزایی و فەرمانڕەوایەتیمان بەسەرەوە
دەکرێ و ئەگەر داواکاریشمان هەبێت، نەزان، رەشبیر و راگەیاندنە
کڵۆڵەکانیان بڕیار لەسەر ئاستی ژیان، چارەنووس و تەندرووستی و دەنگمان
دەدەن و رووبەری راگەیاندنەکان دەگرن. هەروا دەبێ بڵێم کە دەقی
بڵاوکراوی دەستوری هەرێم یان نووسینەکانی بەختیار عەلی و بۆچوونە
خواروخێچەکانی فاروق رەفیق و بتەکانی تری لیبڕالیزم لە کتێبی(بابەتە
کۆمەڵایەتییەکان) بۆ پۆلی شەش باشتر نین!
ماڵپهڕی سهلام عهبدوڵا
|