١٢\١٠\٢٠١٢
کوا یاسایه‌ک بۆ
سووکایەتیه‌کانی ئیسلام به مرۆڤایه‌تی؟

ئارام جه‌لال
ده‌بێت ئێمه له‌وه تێبگه‌ین ئاینی ئیسلام شتێک نیه که یاسا بۆ
پاراستنی پیرۆزیه‌کانی ده‌ر بکرێت، چونکه ئاینی ئیسلام ئاینێکه ده‌م
له فیکر‌و جه‌ده‌ل و بانگه‌واز ده‌کوتێ، ئاینێکه له ناوه‌ڕۆکه‌که‌یدا
هه‌میشه به‌رکه‌وتنی هه‌یه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌دا. وه ئه‌م ئاینه هه‌میشه
کاری کردووه بۆ پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی بیروڕاکانی تر جا ئه‌و بیروڕایانه
ئاسمانی بن یان زه‌مینی، به‌و پێیه‌ی ئاینی ئیسلام خۆی به حه‌قی ره‌ها
ده‌زانێت و هه‌مو ئاین و بیروراکانی تریش به باتیل و ناراست ناو ده‌بات،
وه‌ختێک ده‌کرێت یاسا بۆ پاراستنی شتگه‌لێک دابنرێت که خودی ئه‌و شتگه‌له
خۆی هه‌ڵی نه‌کوتابێته سه‌ر بیروراکانی تر، من ده‌مه‌وێت هه‌ندێک شت
بخه‌مه ڕوو له باره‌ی ئیسلامه‌وه که خۆی بۆته هانده‌ری سه‌ره‌کی
که سووکایەتی پێ بکرێت، په‌ندێکی کوردی هه‌یه ئه‌ڵێت (که خۆتا ماڵت
له شوشه‌بێت به‌رد مه‌گره ماڵی خه‌ڵکی)، هۆکاری سه‌ره‌کی هێرشکردنه
سه‌ر ئیسلام خودی قورئان و پێغه‌مبه‌ره‌که‌یی و پێشه‌واکانی خۆیانن، گه‌ر
قورئان بخوێنیته‌وه چه‌ندین ده‌سته‌واژه‌و تێکستی نامۆ به‌دی ده‌که‌یت،
یه‌کێک له‌وانه که ئیسلام هه‌میشه جگه له خۆی به هه‌موو مرۆڤایه‌تی
ده‌ڵێت گومڕاو سه‌ر لێشێواو، ئایا که‌سی به‌رامبه‌ر که مسوڵمان نیه
مافی خۆی نیه که به‌رگری له خۆی بکات و بڵێت من گومڕاو سه‌ر لێشێواو
نیم؟
کاتێک که تۆ بته‌وێت نا گومڕایی خۆت بسه‌لمێنی له‌وکاته‌دا پێویستت به‌وه‌یه
که تۆ ئه‌و بنه‌مایانه به‌تاڵ بکه‌یته‌وه که ئیسلام تۆی پێ
تاوانبار ئه‌کات به گومڕایی، وه به به‌تاڵکردنه‌وه‌ی بۆچونه‌کانی
ئیسلامیش تۆ ناچاری هێرش بکه‌یته سه‌ر ئیسلام و پارێزگاری له نا
گومڕایی خۆت بکه‌ی، هه‌میشه خه‌ڵکانی نا مسوڵمان بوون له هێڵی به‌رگری
کردندا بوون له خۆیان چونکه ئیسلام هێرشی کردۆته سه‌ریان و ئه‌وانیش
به‌رپه‌رچی تۆمه‌ته‌کانی ئیسلامیان داوه‌ته‌وه، وا ئیستا به‌و یاسایه
نایانه‌وێت ته‌نانه‌ت به‌رگریش له خۆیان بکه‌ن.
گه‌ر یاسایه‌ک پێویستبێت ئێستا هه‌بێت یاسایه‌که بۆ پارێزگاری کردن له
نا مسوڵمانه‌کان له هێرش و سووکایەتیه‌کانی مسوڵمانان و قورئان و
ئاینی ئیسلام.
ئیسلام خۆی به په‌یامێکی خودایی و فیکری ناوزه‌ند کردووه وه‌ختێک تۆ
وه‌ک فیکرێک دێیته به‌رچاو که‌واته هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که فیکری
پێچه‌وانه‌ی تۆن بۆ پارێزگاری له فیکری خۆیان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه
قسه له‌سه‌ر خراپیه‌کانی ئیسلام بکه‌ن وه‌ک چۆن ئیسلام مافی داوه به
خۆی قسه له‌سه‌ر خراپی و پوچه‌ڵی بیروراکانی تربکات.
گه‌ر بێت و من که‌سێکی مارکسی بم ئایا مافی ئه‌وه‌م هه‌یه بڵێم هه‌ر
مه‌لایه‌ک قسه له‌سه‌ر مارکسیزم بکات ده‌بێت بدرێته دادگا چونکه ئه‌وه
پیرۆزیه‌کانی منه یاخود گه‌ر که‌سێکی داروینی بم ده‌کرێت قورئان بده‌مه
دادگا که ئه‌و جیاواز له بیر‌و ڕای من قسه له‌سه‌ر دروستبوونی که‌ون
و بوونه‌وه‌ر ده‌کات؟ یاخود داوا بکه‌م کتێبه‌که‌ی شاره‌زووری (داروین
له‌ته‌رازوی ژیریدا) کۆبکرێته‌وه‌و بسوتێنرێت و هه‌موو ئه‌و کتێبخانانه‌ش
سزا بدرێن که ئه‌و کتێبه‌یان فرۆشتووه؟
ئێستا شاره‌زوری له ژیاندا نه‌ماوه ده‌کرێت داوا بکه‌م به غائبی
دادگایی بکرێت؟ چونکه من مافی خۆمه‌و ئه‌و له کتێبه‌که‌یدا داروین یه‌کانی
به بێ عه‌قڵ ناو بردووه‌و هه‌موویانی داوه له ته‌رازی ژیری و هه‌مویان
له‌و ته‌رازوه‌دا بێ ژیری هاتونه‌ته ده‌ره‌وه.
زۆر ئاسانه ده‌توانیت بچیت کتێبخانه ئیسلامیه‌کان بگه‌رێیت که لێوان
لێ‌ون له کتێبانێک سووکایەتی به بیر‌و راکانی تر ئه‌که‌ن و هه‌موی به
هه‌ڵه ناو ئه‌به‌ن، چونکه خودی ئیسلام له‌سه‌ر ئه‌وه بنیات نراوه
که خه‌ڵکانی تر به ناڕاست و گه‌مژه بزانێت.
ته‌نانه‌ت زۆرێک له زانا ئیسلامیه‌کان و ته‌فسیره‌کان رایان وایه ئه‌وه‌ی
مسوڵمان نه‌بێت بێ ڕه‌وشته به‌و به‌ڵگه‌یه‌ی له قورئانا به محمد ئه‌ڵێت
(ڕنک لعلی خلق عڤیم) تۆ له‌سه‌ر ره‌وشتێکی به‌رزیت، که‌واته ئه‌وه‌ی
دوای ڕێبازه‌که‌ی ئه‌و نه‌که‌وێت ره‌وشتی نزمی هه‌یه، ئه‌مه جگه له‌و
لێشاوه سووکایەتیه‌ی له ئیسلامدا به ژنان ده‌کرێت و ده چوێنرێن به
سه‌گ و ئه‌سپ و که‌ر و هتد...جگه له ژنانی نا مسوڵمان ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر
سه‌یری فیقهی ئیسلامی بکه‌ین ژنی مسوڵمانیش سووکایەتی پێ ده‌کرێت و ده‌بێت
له کاتی نوێژدا وه‌ک و سه‌گ بچێته سوجده و ده‌ستی تا ئه‌نیشکی له
سه‌ر زه‌وی بێت به‌ڵام پیاو نابێ وه‌ک و سه‌گبێت ته‌نیا ده‌ستی له زه‌وی
دا ئه‌نێت، ده‌کرێت ئێستا ئه‌وانه‌ی بروایان به ئیسلام نیه داوا بکه‌ن
ئه‌و ئایه‌ته‌ی قورئان لا ببرێت؟ هیچ نا داوا بکه‌ین ئیدی مسوڵمانان ئه‌و
سووکایەتیانه‌ی قورئان کردویه‌تی نه‌یکه‌نه‌وه.
من نامه‌وێت بکه‌ومه ناو ئه‌و نموونانه‌ی که قورئان چۆن جنێو به خه‌ڵکی
نا مسوڵمان ئه‌دات و سووکایەتیان پێ ده‌کات به‌وه‌ی که (بێ عه‌قڵ، سوک
و رسوا، زۆڵ و باوک نادیار، وه‌ک سه‌گ، وه‌ک که‌ری بارهه‌ڵگر، وه‌ک که‌ری
راکردوو له ده‌ستی شێر)ن، چونکه پێشوتر له وتارێکدا به ناوی (زمانی
جنێودان له قورئاندا) باسمکردون.
ئه‌م یاسایه هێنده جێگای سه‌ر سوڕمانه وه‌ک ئه‌وه دێته پێشچاوم که
ئێستا له ئه‌وروپادا یاسایه‌ک ده‌ربچێت بڵێت ئه‌وه‌ی قسه له‌سه‌ر
خراپی هێتله‌ر بکات ده‌درێته دادگا!!!!
که‌واته ئه‌وه ئێمه‌ی نا مسوڵمانین مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا
که ئیسلام تیای باڵاده‌سته داوای پارێزگاری مافی خۆمان بکه‌ین له
سووکایەتیه‌کانی ناو قورئان، بۆیه من یه‌که‌مین که‌سێکم ئاماده‌م
سکاڵا تۆمار بکه‌م دژ به سووکایەتی قورئان و پێشه‌واکانی دین.
له هه‌موو شوێنێکی دنیادا که‌مینه‌کانن مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه یاسایه‌ک
هه‌بێت بۆ پارێزگاری کردنیان نه‌ک زۆرینه، له شوێنێکی وه‌ک
کوردستاندا که به وته‌ی لایه‌نه ئاینیه‌کان وا هه‌ژمارده‌کرێت
٩٥٪ی مسوڵمانه،
ئیدی ئاشکرایه ئه‌وه که‌مینه‌کانن که پێویستیان به یاسا
و پارێزگاری هه‌یه به درێژایی مێژووی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ئێمه
ئه‌وه خه‌ڵکانی نامسوڵمانبوون له ژێر چه‌قۆی مسوڵمانه‌کان رایان
کردووه.
جێگای شه‌رمه‌زاریه بۆ په‌رله‌مان و وڵاتێک له‌م سه‌رده‌مه‌دا یاسایه‌کی
له‌و جۆره پێشنیار ئه‌کات له کاتێکدا له وڵاتانی پیشکه‌وتودا دین
بۆته بابه‌تی تاکه که‌سی و دینه‌کان خراونه‌ته‌وه ناو دڵی مرۆڤه‌کان
جیاواز له ده‌سه‌ڵاتی کوردی که دین ده‌کاته شمشێر به‌ده‌ست و که‌س
ناتوانێت له به‌رامبه‌ر دیندا بڵێت من بێ ئاینم.
پی ئه‌چێت ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی و تۆتالیتاری کوردی گه‌یشتبێته ئه‌و
بڕوایه‌ی که (ئاین تلیاکی گه‌لانه) بۆیه ده‌یه‌وێت گه‌ل بۆ چه‌ندین
ده‌یه‌ی تر به‌و تلیاکه بێ هۆش بکات.
ماڵپه‌ڕی ئارام جه‌لال
|