٢\٤\٢٠١٦
کۆمەڵەی مافی
مرۆڤی کوردستان ئاماری پێشێلکارییەکانی
مانگی مارسی ٢٠١٦
لە
رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاودەکاتەوە.
کۆماری
ئیسلامی ئێران بە دەست بەسەر کردن زیاتر لە چەند سەد کەس لە
شارۆمەندانی کورد، بە پێشێل کاری مافی مەدەنی و ئازادی رادەربڕین،
بەرچاو نەگرتنی مافی ژیان، ئەمنیەتی تاکەکەسی، سووکایەتی بە هاووڵاتیان
کورد ، ئەشکەنجەی بەندکراوە سیاسیەکان و لەبەر چاونەگرتنی مافە
سەرەتاییەکانی بەندکراوە سیاسیەکان کۆتایی بە مانگی مارسی ٢٠١٦ هێنا.
بەپێی مادەی۱۹ جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤ هەر تاکێک مافی ئازادی
رادەربڕینی هەیە،هەر وەها لە بەندی۱مادەی۹ پەیمانی نێونەتەوەیی مافی
مەدەنی وسیاسیدا هاتووە; هەمو تاکێک مافی ئازادی وئەمنیەتی تاکاکەسی
هەیە، هیچ مرۆڤێک نابێت کەسێک بەهۆی باوەڕەکانیەوە ئازار بدات.
لەبەندی دووهەمی مادەی۱۹دا ئاماژە دەکات : هەر تاکێک مافی ئازادی
بەیانی هەیە، دەتوانێت بۆ پەرەپێدانی وتەکان و باوەڕەکانی بە هەرچەشنێ
هەوڵ بدات وەک لەچاپ دان، بڵاوکراوەی هۆنەری، ریکلام، خوێندن و هەر
چەشنە بەشوێنداچووندا ئاساییە بۆ باوەڕەکانی.
هەر وەها لەمادەی۲۲دە هاتووە هەر تاکێکی کۆمەڵگا مافی ئەوەی هەیە
ئەمنیەتی لەکۆمەڵگا ببێت ولە رێگای هەوڵ دان لە پانتای نەتەوەیی
یارمەتی نێو نەتەوەیی بە بەرێخستن کردنی سەرچاوەکانی نێونەتەوی،مافی
بزرنەبوونی ئابووری،کۆمەڵگایی وکلتووری خۆی بو پاراستنی پێگە وکەسایەتی
خۆی بەکار بهێنێت. وبەپێی بەندی ۵ هیچ کەس مافی ئەوەی نییە تاکێک
ئەشکەنجە ،ئازار،سزا بدات یان بە شیوەگەلی نامرۆڤانە سەرکوت بکات.
بە پێی جارنامە گەردوونیەکانی تایبەت بە مافی مرۆڤ، مافی سیاسی و
کۆمەڵایەتی، هەر تاک و کۆمەڵگایەک مافی هەیە بۆ مافە سروشتی و پێناسە
کراوەکان تێکۆسان بکات و هەوڵ بدات کۆمەڵگایی خۆیی بنیاد نێت، هیچ
ناوەندێک مافی ئەوەی نیە مافی ئەوانی تر پێشێل بکات و نایەکسانی بەرهەم
بهێنێت.
سێدارە.
لەم مانگە دا هیچ راپۆرتێک سەبارەت بە لەسێدارەدان لە شارەکانی
رۆژهەڵات رانەگەیەنراوە. بەڵام بەپێی ئەو زانیاریانەی بەکۆمەڵەی مافی
مرۆڤی کوردستان گەیشتووە هاوڵاتیانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆگەلێ
جۆراوجۆر لە گرتووخانەکاندا لە سێدارە دەدرێن ئەم هەواڵانە میدیایی
نابنەوە. کۆماری ئیسلامی ئێران ئەم لە سێدارە دانانە راناگەیەنێت.
لە مانگە دا راپۆرتێک بڵاو کرایەوە کە بەندکراوه لاوی کوردی “هێمن
هەورامی نەژاد”ئەگەری لە سێدارەدانی هەیە.ئێستا ناو براو چاوەڕوانی
سێدارە دەکات وئەگەری هەیە لە دوای پشووی سێزدە بەدەر لە سێدارە بدرێت.
هێمن هەروامی نەژاد لە مانگی ئووتی۲٠۱۲ بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک
دەسبەسەرکراکە ئەو کات ۱۷ساڵی بوو ئێستا کە ۲۱ساڵەیە لە گرتووخانەی
شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان چاوەڕێی سێدارە دەکات.
گرتن و دەستبەسەرکردن.
دەستبەسەرکردن،بانگ هێشت کردن،سزا سەپاندن، درووست کردنی فایل.
لەم مانگە دا ۷٠ هاوڵاتی رۆژهەڵاتی کوردستان دەسبەسەرکران و بانگهێشتی
دادگا و بنکە ئەمنیەکان کران وسزایان بەسەردا سەپاوە.
۱مارس هێزەئەمنیەکان هاوڵاتیەک کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان یانبە
ناو”هادی رەحمان پەناە”کوڕی”ساڵح”دەسبەسەرو بۆ شوێنێکی نادیاران
گوێزاوە
۲مارس لقی۲دادگای شۆرشی ورمێ دووهاوڵاتی بەناوەکان”تورەج
ئیسماعیلی،کامران جەعفەری” خەڵکی ورمێ بۆتاوانی هوڵ دژی ئەمنیەتی وڵات
بە ۵ساڵ زیندان سزادا.
۵مارس بۆ ماموستایەکی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان فایلی قەزای پێک
هێنرا بە تاوانی پڕوپاگەندە دژی سیستەمی ئێران.
۵مار خوشک وبرایەک بە ناو”فەوزیە وئاوات حسین زادە کە تەمەنیان
لە۲۵تا۳٠ساڵە”لەلایەن هێزەئەمنیەکانەوە دەسبەسەر و بۆشوێنێکی نادیار
گوێزرانەوە.
۵مارس ۷هاوڵاتی شاری شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزەئەمنیەکانەوە
دەسبەسەر کران کە ناو ۵کەسیان بەم شێوەیە”وەلی شەریفی، رەزا عیزەت
تاج،محمد رویان،فاروق شفاهی، سابیر رەسووڵ پوور”
۷مارس چالاکێکی مەدەنی بە ناو “جەلیل محمدی” لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی
شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەسبەسەر کرا.
۷مارس ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە بەر لە رۆژی ۸مارس هەندێک چالاکی
مەدەنی ئەشارەی بانگ هێشت کرد کە ناوەکانیان بەم جۆرەیە
“شاعیر ونووسەری سنە خاتوو سیمین چاییچی، غالب حسینی،موزەفەر سالح
نیا،فواد زەندی، خالد حسەینی”.
۹مارس چالاکێکی مەدەنی شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە بێ خواستی
خۆی و بۆ پاراستنی لایانی ئەمنی گیانی لە لایان هێزە ئەمنیەکانی
ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لەوڵات دەرچوو ئێستا لە وڵاتێکی دراوسێ بەسەر
دەبات.
۹مارس۳هاوڵاتی شاری دێولانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەناو”پویا وئارمان
حسین پەناهی و پویا موقەدەم”لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەسبەسەر و بۆ
شوێنێکی نادیار گوێزرانەوە.
۱۷مارس دەسبەسەر کردنی ۲برای خەڵکی بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان. ناو ئەو
دوبرا حسن و حسین خاتوونی کوڕی رەحمان دەسبەسەرو بۆ شوێنیکی نادیار
گوێزرانەوە جێگەی ئاماژەیە کە لە کاتی دەسبەسەر کردنی ناوبراوان هێزە
ئەمنیەکان هێرشیان کردووەتە سەر بنەماڵەکەیان و دەستیان کردووە بە
لێدانی ئەندامی بنەماڵەکەیان.
۲۱مارس هێزەئەمنیکانی شاری سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە شیوەیەکی
ترسهێنەر دەکوتنە سەرماڵ چالاکی مەدەنی ناسراوی ئەوشارە”سوهەیلا
محمدی”بۆ دەسبەسەر کردنی.
۲٤مارس دەسبەسەر کردنی ۲۳هاوڵاتی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان کە لە
ئاهەنگی نەورۆز بەشدار بوون،٤کەسیان ئەندامی بنەماڵەی زیندانی فەرهاد
وەکیلی ن کە ساڵی۲٠۱٠ لە ئێران لە سێدارە درا.
ناو هەندێک لەو کەسانەی دەسبەسەرکران بەم شێوەیە”شەهلا،موختار،جەهانگیر
وجەهانبەخش وەکیلی،سارامیلانی،لادەن سوهرابی، ئەکبەر گەوێڵی(بەند کراوی
سیاسی پێشوو)، مەسعوود محمدی(چالاکی کلتووری)”
۲٤ی مارس دەسبەسەرکردنی ۱۵ هاوڵاتی شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە
سەیرانگەی کێوە رەش و گوێزاندنەوەیان بۆ شوێنیکی نادیار.
۲٤مارس دەسبەسەرکردنی ٤هاوڵاتی شاری بۆکان بە هۆی بەشداری لە ئاهەنگی
نەورۆز ناو گیراوەکان”کامیل فەقێ ئەحمەدی،رێبوار پژگووڵ ،فەخرەدین
وسڵێمان کەریمی” کە لە رۆژی جومعە لەلایەن هێزەکانی ئەماکنی سەر بە
رژیم دەسبەسەر کراون.
۲٤مارس دەسبەسەر کردنی گەنجێکی شاری ئەیوان سەربە پارێزگای ئیلامی
رۆژهەڵاتی کوردستان بە ناو”سەعیدنادری”و گوێزانەوەی بۆ شوێنێکی نادیار.
۲۷مارس دەسبەسەر کردنی چەندین هاوڵاتی شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی
کوردستان لە گەڕەکی داسێران بە هۆی بەشداری ئاهەنگی نەورۆز و شادی
دەربڕین بۆ ڕاگەیاندنی فێدراڵی رۆژئاوای کوردستان
۲۷مارس موفتی سونی مەزەب و یەکێک لە مامۆستا ئایینیە ناسراوەکانی
رۆژهەڵاتی کوردستان”حسین ئەمینی” رایگەیاند کە هێشتا مافی سەفەر بۆ
دەرەوەی وڵاتی نییە و بەردەوام لە لایەن بنکە ئەمنیەکانەوە بانگ هێشت و
هەڕەشەی لێ دەکرێت،ئەم موفتیە لە کاتی دەسبەسەر بوونی لە ساڵی۲٠۱٠
فایلێکی لە دادگای رۆحانیەت بو درووس کراوە کە هێشتا وەک خۆی ماوتەوە.
بەند کراوان.
لە تازە ترین ئاماری راگەیاندراو باس لە بەندکراوی ۲۹٠هاوڵاتی کوردی
رۆژهەڵاتی کوردستان لە گرتووخانەکانی رۆژهەڵات وئێران دەکرێت کە بە
تاوانی سیاسی ومەدەنی خەریکی تێپەراندی سزاکانیانن.
لەم مانگەدا گوشار بە سەر بەندکراوانی کورددا لە رۆژهەڵات زۆر روی لە
زیاد کردووە کە هەندێکیان بەم شیوەیە.
۵مارسی دۆخی تەدروستی بەندکراوی کورد چالاکی مافی مرۆڤ ورۆژنامە نووس
محمد سدیق کەبوودوەند کەلە بەندی۳۵٠ گرتووخانەی ئیڤین ماوەتەوە رووی لە
خراپی کردووە و سەرەرای نەبوونی ئیمکانی چارەسەری پێویست لە
گرتووخانەکە کاربەدەستان ئیزنی چارەسەر وەرگرتنی ناوبراو لە دەرەوەی
گرتووخانەکەنادەن.
۷مارس گوشار بۆ سەر بەندکراوی کورد سامان نەسیمی بۆ وتوو وێژی
تەلەفیزیۆنی.
دووشەمە۷مارس سامان نەسیمی بانگ هێشتی بەشی چاودیری گرتووخانەی ورمێ
دەکرێت بۆ تۆماری پەنجەمۆر،لەوێ دووکەس کە خۆیان بە ئەندامی بەشی مافی
مناڵانی مافی مرۆڤ دەناسێنن دەڵین کە ئیزنیان لە ئۆفیسی لاریجانی هەیە
کە گرتەویدیۆیەک لەگەڵ نوبراو تۆمار بکەن بەڵام سامان نەسیمی
رادەگەیەنێت کە ئامادە نییە هێچ گرتریەک تۆمار بکات.
۹مارس دۆخی تەندروستی گیراوی سیاسی کورد “ئەفشین سوهراب زادە”لە
گرتووخانەی شاری میناب مەترسیدار راگەیاندرا. ناوبرا ماوەیەکی زۆرە لە
نەخۆشی”شێرپەنجەی ریخۆڵە،خوێنبەربوونی کۆئەندامی ناو سک و کێشەی
گورچیلەکانی”ئازار دەچێژێت و لەلایەن کاربەدەستانی گرتووخانەکە هیچ
هەوڵێکی بۆ نەدراوە.
۱۱مارس کاربەدەستانی گرتووخانەی خۆی رۆژهەڵاتی کوردستان رایان گەیاند
تەنیا بە مەرجی بارمتەگرتنی یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی تەنیاگیراوی
سیاسی ژن زەینەب جەلالیان ئیزنی چارەسەری ناوبراو لەدەرەوەی گرتووخانە
دەدەن.
۱۵مارس ئومێد رەحمانی و رەسوول شوکری ۲ بەندکراوی گرتووخانەی ورمێ کە
تاوانی ماڵیان هەیە دەست بە مانگرتن لە خواردن دەکەن ،لەلایەن
کاربەدەستانی گرتووخانەکەوە دەیان بەسن بە دەرکەی ژووری تاکەکەسی
گەتووخانەکەوە بۆ ئەوەی ببن بە وانە بۆ سەرجەم بەند کراوەکان.
۱۹مارس کاربەدەستانی گرتووخانەی رەجایی شەهری کەرەج داواکاری چارەسەری
و دەرمانی بەند کراو محمد نەزەری کە ماوەی ۲۲ساڵە بەند کراوە رەد
دەکەنەوە،لەحاڵیکا رەد کردنەوەیان خود قەبووڵکردنی ئەم چەشنە
داواکاریانە دەبێت لەلایەن دەزگای قەزاییەوە بکرێت.
کرێکاران و فەرمانبەران.
لە مانگی ڕابردو زیاتر لە ٤٠٠ کرێکار لە کۆمپانیاکانی کاشی کەسرا و
کارگەی وەبەرهێنان و بێتۆن وەدەرنڕاون ، مڕدن ٣ کرێکار و بڕیندار بوونی
٤ کرێکار لە کاتی کار کردن و خۆکووژی ٣ کەس بە هۆی نەبۆنی و بێکاری ،
هەر وەها نەدانی مووچەی مانگانەی زۆرێک لە کرێکارانی بەشی دەوڵەتی و
خصوصی لێ کەوتۆتەوە.
هەر لە هەمان کات دا بەرپرسانی دەوڵەتی ڕیانگەیاندووە کە لە پارێزگای
کرمانشان کەمترین ڕادەی شارمەندان لە ژێر پالپشتی دڵنیای سڵامەتی (تامین
اجتماعی ) دا هەن و داهاتی تاکە کەسی هەر شاروەند لە رۆژهەلاتی
کوردستان کەمتر لە نیوەی داهاتی تاکە کەسی لە ئێرانە.
لە رۆژی دووشەممە پێنجمی ڕەشەمێ کرۆپێک لە یاریدەڕانی بهزیستی لە شاری
کامیاران لە سەر نەدانی جێژنانە و مافی پێشینەی کاری واتە (حق سابقە
شغلی ) لە شوێنی ئەم ئیدارەیە لە شەقامی سەلاحەدینی ئەیوبی
ناڕەزایەتیان دەڕبڕی و گردبۆنەوەیان پێک هێنا.
بەشێک لە کرێکارانی گڕیبەستی ئیدارەی ئێرشادی کرماشان لە بەر کەم
کڕدنەوەی ٧٥ هەزار تمەن لە مۆۆچەی مانگانەیان بە بیانوی خەرجی جۆڕاوجۆر
، لە شوێنی ئەم ئیدارەیە لە شەقامی شهدا گڕدبۆنەوەیان پێک هێنا.
لە ڕۆژی دووشەممە پێنجی مانگی ڕەشەمێ لە شوێنی نەخۆشخانەی شاری جوانرۆ
لە پارێزگای کرمانشان کڕێکارێکی کورد بە ناوی ولد خان مهدەوی کە خەریک
بە کارکردن لە بینایەکی ٤ تەبەقە بووە لە ڕووداوێک دا گیانی لە دەست
دا ، مردن ئەم کڕێکارە بە هۆی نەبوونی نەبوونی کەل و پەلی سڵامەت و
پارێزراو بووە.
چوارشەممە ١٢ی ڕەشەمێ:
١ - لە ڕۆژی چوارشەممە ١٢ ڕەشەمێ لە شاری ئیلام گرۆپێک لە فەڕمانبەرانی
سازمانی گواستنەوەی خوێن (سازمان انتقال خون ) بە هۆی وەرنگرتنی مووچەی
دوو مانگ زیادەکاری و جێژنانە لە شوێنی ئەم سازمانە گربوونەوە.
٢ - بەشێک لە کاسبکارانی بازاری کەل و پەلی ناو مال لە شاری ئیلام لە
ناڕەزایەتی دژ بە مالیاتی قۆرس لە شوێنی ئیدارەی مالیات گردبوونەوە یان
پێک هێنا کە پاشان هەمان نرخی مالیات لە لایەن ئەم ئیدارەیە پشت ڕاست
کراوەتەوە ، لە ئەم گربوونەوە دا کاسبکاران ڕایانگەیاند کە توانایی
دانی ئەم بڕە لە مالیاتەیان نیین ، مامورانی حکومی ئیدارەی مالیات
هەڕەشەی دەست بەسەر داگرتنی کەل و پەلی کاسبکارانیان کردووە لە ئەگەری
نەدانی مالیاتی سەپێندڕاو بە سەریان دا.
٣ - بەشێک لە فەرمانبەرانی ئیدارە ئاو و ئاوەرۆی شاری سنە لە
ناڕەزایەتی دەڕبرن لە سەر وەرنەگرتنی مووچەی ٣ مانگی ڕابردوویان رۆژی
پێنج شەممە ١٢ ڕەشەمێ لە شوێنی یەم ئیدارەیە گردبوونەوەیان پێک هێنا.
٤- لە کرماشان بەشێک لە کڕێکاران و فەرمانبەرانی کومپانی تجهیز آوران
طب لە ناڕەزایەتی لە سەر نەدانی ٣ مانگ مووچەی زیادەکاری و جێژنانە و
مافی ساڵیانەی خانەنشینی لە شوێنی ئەم کۆمپانیە لە شارۆچەی پیشەسازی
بیستون لە رێکەوتی ١٣ ڕەشەمێ گردبوونەوەیان پێک هێنا.
٥ - لە کرماشان بەشێک لە فەرمانبەرانی ئیدارەی میراث فرهنگی لە
ناڕەزایەتی دژ بە نەدانی ٢ مانگ مووچە و جێژنانە بۆ جاری دووەم لە
شوێنی ئەو ئیدارەیە لە بڵواری ناسڕاو بە بهشتی لە رۆژی ١٣ ڕەشەمێ
گردبونەوە و خوازیاری وەرگرتنی مافە هەلپەساردوە کانیان کرد.
٦ - کڕێکارانی خزمەتکاری شاری شاڕەوانی سنە لە ڕۆژی چوارشەممە ١٢
ڕەشەممێ بە هۆی وەرنەگرتنی ٣ مانگ مووچەی نەدراویان لە بەڕامبەر
شاڕەوانی سنە گڕدبوونەوە و خوازیاری وەرگرتنی مووچە
هەڵپەساردڕاوەکانیان لە زۆترین کات دا کرد.
٧ - لە شاری سنە بەشێک لە بنەمالەکانی ژێر چاودێری رێکخراوەی کمیتە
امداد خمینی بە هۆی وەرنەگرتنی مافی مانگانەیان کە بڕی یەک میلیون تمەن
لە مانگ دایە ناڕەزایەتیان دەڕبڕی ، هەروەها ئەوان ڕایانگەیان ئەم بڕە
پارە وەڵامدەری پێداویستی ژیانیان نییە.
٨- لە کرماشان کرێ باسەکانی ناو شار زیاد دەکرێت ، بە پشت ڕاست کردنەوە
شورای شاری کرماشان کرێ باسەکانی ناو شار لە سەڕەتای ساڵی ٩٥ دا زیاد
دەکرێت ، ئەو گەشە کردن لە کڕی دا گوشاری زیاتر دەخاتە سەر هاووڵاتیە
هەژار و کەم داهاتەکان.
٩ - رۆژی هەینی ١٤ ڕەشەمێ ١٣٩٤ کڕێکارێک بە نێوی ناصح لە کاتی کار لە
پارکینگی شارەوانی سنە لە آسانسور دەکەوێتە خواڕەوە و هەر بەو هۆیەشەوە
بە داخەوە گیانی لە دەست دەدات، شایانی باسە کە ناوبڕاو ژیانی هاوبەشی
پێک هێنابوو و خاوەن منداڵێکە.
١٠ - گردبوونەوەی ناڕەزایەتی بەشێک لە هێزەکانی ئیدارەی کاڕەبا لە سەر
وەرنەگرتنی مووچە و جێژنانەی مانگی ڕابردوو یان لە بەڕامبەر ژووڕی
بەڕپرسی ماڵی ئەو ئیدارەیە لە بڵواری مدرسی شاری ئیلام لە ڕێکەوتی
شەممە ١٥ ڕەشەمێ.
١١ - گردبوونەوەی ناڕەزایەتی بەشێک لە فەرمانبەرانی بهداشتی ئیلام بە
هۆی نەدانی حقوق و زیادەکاری مانگی ڕابردوویان لە بەردەم دەڕگای ژووری
بەڕپرسی بهداشتی ئیلام لە رۆژی شەممە ١٥ ڕەشەممێ.
١٢ - گربونەوەی بەشێک لە کڕێکاران و فەڕمانبەرانی کومپانی پژهان گستر
بیستون لە سەر نەدانی مووچەی چوار مانگیان لە بەردەم ناوەندی ئەم
کۆمپانیایە لە ڕۆژی ١٥ ڕەشەممێ .
١٣ - گربوونەوەی ناڕەزایەتی بەشێک لە ئەو کەسانەی سەردانی دەرمانگای
شەهید رۆستەمی شارۆچکەی ظفر لە سەر سەر پێنەدانی دفترچەی دڵنیایی (تامین
اجتماعی) لە بەردەم ژووری بەڕێوبەری ئەم دەرمانگایە لە رۆژی شەممە ١٥
ڕەشەممێ.
١٤ - لە گەل ژمارە ٩ هاوشێوەیە.!
١٥ - لە شاری ئیلام بەشێک لە فەڕمانبەرانی کۆمپانی پێترۆشیمی لە سەر
نەدانی جێژنانە و مافی ساڵانە لە شوێنی کاروباری مالی ئەم کۆمپانیە لە
شەقامی چوار لە رۆژی شەممە ١٥ ڕەشەممێ گردبوونەوەی ناڕەزایەتیان نیشان
دا و خوازیاری مافەکانیان بون.
١٦ - داواکارانی خانووی (مهر) لە شاری ئیلام بە هۆی پێنەدانی خانوو
پێیان ڕایانگەیاند سەرەڕای دانی بڕی ٤٠ میلیون تمەن لە ٣ سال بەڕەوە و
وەرگرتنی وامی بانکی بۆ وەرگرتنی خانوو ، بەڵام هیچ پێشکەوتنێک لە
پڕۆسەی بیناسازیەکان دا پێک نەهاتووە و لە سەر چواچێوەی بیناکە
ڕاگیراوە.
١٧ - لە شاری سنە بەشێک لە مووچە وەرگرانی خانەنشینی تامین اجتماعی لە
سەر وەرنەگرتنی مووچە هالپەساردڕاوەکانیان لە سال ٩٤ دا لە شوێنی
ئیدارەی تامین اجتماعی لقی ژمارەی ٢ سنە لە بڵواری ٢٧ دی رۆژی شەممە ١
ڕەشەممێ گردبوونەوەی ناڕەزایەتیان پێک هێناو و خوازیاری مافەکانیان
بوون.
١٨ - بەشێک لە فەرمانبەرانی ناوەندی فێرگەی ماموستایی سنە لە سەر
نەدانی جێژنانە پێیان لە شوێنی ئەم ناوەندە ناڕەزایەتیان نیشان دا و
خوازیاری مافەکانیان بوون.
١٩ - لە کرماشان بەشێک لە فەڕمانبەرانی کارگەی لولەسازی نازوین لولە
غرب لە سەر ندانی مووچەی ٣ مانگ پێیان لە شوێنی ئیدارەی ئەم کۆمپانیە
لە شارۆچکەی پیشەسازی بیستون لە رۆژی شەممە ١٥ ڕەشەممێ کووبونەوەی
ناڕەزایەتیان پێک هێنا.
٢٠ - بەشێک لە مسافرانی کۆمپانی فڕۆکەوانی بیستون سیر لە شاری کرماشان
ناڕەزایەتیان لە سەر کڵاونانەوەی نوێی ئەم کۆمپانیا لە سەر خەڵک لە ژێر
نێوی نرخی زیادە لە سەر سفر کردن بۆ کیش لە شوێنی ئەم کۆمپانیایە
ناڕەزایەتیان دەڕبری ، هەر وەها پاشان لە لایەن بۆ دەرچوون لە ئەم
کێشەیە ڕایانگەیاندووە کە ئەم بڕە پارەیە بۆ مالیاتی زیاد کراوەیە.
٢١- مانگرتنی کاسبکارانی پیرانشار لە رۆژی ١٥ ڕەشەممێ ، بەشێکی زۆر لە
کاسبکاران لە سەر ناڕەزایەتی بە نەهێشتنی هاتنەژوورەوەی بار بۆ نێو
بازار دوکان و بازاریان داخست و بەڕەو فەرمانداری ئەو شارە رێپێوانیان
کرد.
٢٢ - لە رۆژی ١٧ ڕەشەممی دەورۆبەری کاتژمێر ٢ ی پاشنیوەرۆ هێزە
ئیتلاعاتیەکانی سنە بە هەڵکوتان بو سەر مالی چالاکی کرێکاری جەلیل
محمدی دەستبەسەریان کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
٢٣ - رۆژی سێ شەممە کچێکی تەمەن ١٨ سالە بە نێوی “ف ” دانیشتوی گەڕەکی
بەهارستانی شاری سەقز حەولی خۆکوشتنی دا و کۆتایی بە ژیانی هێنا. هۆی
خۆکوشتنی نادیارە . هەروەها لە هەمان رۆژ حمیدرضا مقصودی نژاد شاروەندی
کوردی دانیشتوی شاری کەنگاوەر لە پارێزگای کرماشان بە هۆی کێشەی بژێوی
و نەبوونی حەولی خۆکوشتنی دا و بەداخەوە ژیانی لە دەست دا.
٢٤ - ورمێ - کرێکارانی پرۆژەی یادمان باکری لە ورمێ دەستیان بە مانگرتن
کرد ، بەشێک لە کرێکاران رایانگەیاند کە هیچ یەک لە مێدیاکان حازر بە
گواستنەوەی هەوالی مانگرتنەکەیان نێ و هەروەها کە ئەم پرۆژەیە لە لایەن
شارەوانی ورمێ بەڕێوە دەچێت و هەر ئێستا زیاتر لە پێنج مانگە مووچەی
وانیان نەداوە ، ئەم مانگرتنە رۆژی ١٨ ڕەشەممێ بەرێوەچۆ.
٢٥ - لە رۆژی پێنج شەممە ٢٠ ڕەشەممێ بەشێک لە کرێکارانی کارگەی
وەبەرهێنانی کلوچە اعتماد لە دەولەت ئاوای شاری کرماشان لە سەر نەدانی
مووچەی ٥ مانگیان لە شوێنی ئەم کارگەیە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیان پێک
هێنا.
٢٦ - لە شاری ئیلام بەشێک لە فەرمانبەرانی جهاد کشاورزی لە سەر
وەدەرنانیان لە سەڕەتای جێژنی بەورۆز بە بەهانەی کۆتایی گرێبەست و
نەبوونی بودجە بۆ گرێبەستی نوێ لە شوێنی ئەم ناوەندە لە شەقامی حیدری
گردبوونەوەیان کرد و خوازیاری رۆنکردنەوە لە سەر داهاتوی باردۆخی
کاریان بوون.
٢٧ - لە ئیلام بەشێک لە فەرمانبەرانی ئیدارەی ثبت و احوال لە
ناڕەزایەتی بە وەرنەگرتنی دوو مانگ مووچە و جێژنانە و لە شوێنی ئەم
ئیدارەیە لە رۆژی ٢٩ ڕەشەممێ گردبوونەوەیان پێک هێنا.
٢٨ - لە شارستانی روانسەر لە پارێزگای کرماشان بە ناردنی نامە بۆ
بنەمالەی خوێندکارەکان داوایان لێکراوە بۆ دابین کردنی خەرجەکانی
قوتابخانە لە ١٠ تا ٥٠ هەزار تمەن یارمەتی نەقد بکەن.
٢٩ - لە رۆژی ٢٢ ڕەشەممێ بەشێک لە فەرمانبەرانی زانکوی ئازادی سنە لە
ناڕەزایەتی لە سەر نەدانی مافی سالیانەیان لە شوێنی ئەم زانکویە لە
بلواری مرزبان کۆبوونەوە.
٣٠ - لە کرماشان کرێکارانی بەشی ئاو و ئاوەرۆ کە قەرار بۆ تا ٢٠ ی
ڕەشەممێ جێژنانە و مافی سالیانەیان پێ بدرێت لە ناڕەزایەتی بە نەدانی
مافە هەڵپەساردوەکانیان گربوونەوەیان پێک هێنا. هەر وەها بە پێ
هەوالێکی تر لە کرماشان کرێکارانی شارەوانی ناوەندی لە ناڕەزایەتی بە
نەدانی مافی ساڵیانە و جیژنانە و حەقی جل و بەرگ لە شوێنی شارەوانی لە
مەیدانی غدیر کۆبوونەوە.هاوکات فەرمانبەرانی نەخۆشخانەی امام علی لە
کرماشان لە سەر وەرنەگرتنی ٦ مانگ مافی زیادەکاریان لە شوێنی ئەم
نەخۆشخانەیە لە بلوار بهشتی کۆبوونەوە.
٣١ - ….
٣٢ - رۆژی شەممە ٢٢ی ڕەشەمێ بەشێک لە کرێکارانی گرێبەستی دیاریکراوی
شارەوانی ئیلام لە سەر پێنەدانی سێ مانگ مووچە و مافی سالیانە ی خۆیان
لە شوێنی ئەم ئیدارەیە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیان ساز کرد.
٣٣ - رۆژی شەممە بەشێک لە فەرمانبەرانی شارەوانی بەشی پێنجی کرمانشان
لە سەر پێنەدانی چوار مانگ مووچە لە شوێنی شارەوانی گردبوونەوە و
خوازیاری داواکانیان بوون. هەر وەها بەشێک لە فەرمانبەرانی ناوەندی
منابع طبیعی لە کرمانشان ناڕەزایەتیان لە سەر نەدانی ٢ مانگ مووچە و
حەق دەستی چاندنی نەمام لە شوێنی ئەم ناوەندە لە باغ ابریشم کرمانشان
کۆبوونەوە و خوازیاری وەرگرتنی مافەکانیان بوون.
٣٤ - گردبوونەوەی پەیمانکاران لە بەردەم استانداری خوڕەم ئاوا لە رۆژی
سێ شەممە ٢٥ ی ڕەشەممێ ، ناڕازێکان باسیان لەوە دەکرد کە نەیانتوانیوە
مووچەی کرێکارانی ئەو پرۆژانەی بو دەولەتیان کردووە بیدەن ، و دەولەت
قەرزە کانی نادات و ئێمە ناتوانین وڵامدەری کێکاران بین.
٣٥ - ئەنجومەنی کرێکارانی نانەواخانەکانی سنە و مەریوان لە پارێزگای
کوردستان بە بڵاوکردنەوەی لێدوانێک بە کەم بوونی
٣٦ - کرێکارێکی شارەوانی مەهاباد بە هۆی تەقینەوەی مین لە رۆژی شەممە
٢٣ ڕەشەممێ بڕیندار بوو.
٣٧ - داخرانی کارگەکانی وەربەهێنان و بێتۆن و دارتاشی لە بیرجند و
کرماشان لە رۆژی ٢٤ ی ڕەشەمێ و وەدەرنانی هەمۆ کرێکارانی ئەم کارگانەی
لێ کەوتەوە.
٣٨ - کرێکارانی شارەوانی بروجێرد جێژنی نەورۆزیان لە حالێک دا دەست
پێکرد کە دوو مانگە مووچە و جێژنانەیان وەرنەگرتووە.
کۆڵبەران و کاسبکاران.
لە مانگی دەرباز بوو لە روداوێکی نەخوڵزراو ، دوو کۆڵبەرى خەڵکى
ڕۆژهەڵاتى کوردستان بەهۆى خنکان لە ئاو و تەقەکردنى هێزە ئەمنییەکانى
ئێرانەوە گیانیان لە دەستداوە. حکومەتى ئێرانیش بۆ دانەوەى تەرمى یەکێک
لە کۆڵبەرەکان داواى پارەی لە بنەماڵەکەى کردووە.
یەکەم روداو ۲٨ ئازاری ۲۰۱٦، کۆڵبەرێکى تەمەن ١٧ ساڵان بە ناوى
عەبدولخالق غەفارى خەڵکى گوندى ئەنیحنە رزاى شارى بانە لە کاتى
پەڕینەوە بە هێستەرەکەى لە ڕووبارێکى سنوورى چۆمانى بانەدا لە ئاوى
ڕووبارەکەدا خنکاوە و گیانى لە دەستداوە. دوایی گەرانێکی زۆر، هێشتا
تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.
روداوی دوهەم، ڕۆژى ٢٠ى ئازارى ٢٠١٦ رووی دا، کە کۆڵبەرێکى تەمەن ٤٥
ساڵان بە ناوى ڕۆستەم ڕۆستەمى لە ناوچەى سنووریى هانە دەشت لە نزیک
سنوورى نۆدشەى هەورامانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانى
ئێرانەوە تەقەى لێکراوە و ئەوەش بووەتە هۆى ئەوە جەڵتە لێ بدات و گیان
لە دەست بدات.
هەروەها ڕۆژى ٢١ى ئازارى ٢٠١٦ کۆڵبەرێکى دیکە بە ناوى جەعفەر ئیبراهیمى
خەڵکى شارى بۆکان لە ناوچەى سنووریى دەرمان ئاواى سەردەشت لەلایەن هێزە
ئەمنییەکانى ئێرانەوە تەقەى لێکراوە و کوژاروە.
هاوکات کۆمەڵەى مافى مرۆڤى کوردستان بڵاویکردووەتەوە، بنەماڵە و
کەسوکارى جەعفەر ئیبراهیمى بۆ وەرگرتنەوەى تەرمى ئیبراهیم چوونەتە شارى
سەردەشت و لە سەردەشت دادگا پێى ڕاگەیاندوون بۆ وەرگرتنەوەى تەرمەکەى
ئیبراهیم دەبێت ٦٠٠ هەزار تمەن (نزیکەى ٢٠٠ دۆلار) پارە بدەن، ئەگینا
تەرمەکەیان ڕادەست ناکرێتەوە.
لە مانگی دەرباز بوو، دوو کاسبکارى تریش بەهۆى تەقەى هێزە
ئەمنییەکانەوە لە هەشت ڕۆژى ڕابردوودا بریندار بوون. هەروەها هێزە
ئەمنییەکان جگە لە کوشتن و بریندارکردنى کۆڵبەر وکاسبکارەکان ٥٠ سەر
ئەسپ و هێسترى کاسبکارەکانیان کوشتووە.
بەپێى ئامارى تۆڕى مافى مرۆڤى کوردستان لە ساڵى ٢٠١٥دا بە لانیکەمەوە
٤٤ کۆڵبەر و کاسبکار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانى ئێرانەوە کوژارون و ٢١
کۆڵبەر و کاسبکارى تریش بریندار بوون. هەروەها لە ساڵى ڕابردوودا
بەلانیکەمەوە حەوت کۆڵبەر و کاسبکارى دیکە یان لە ئاوى ڕووبارەکاندا
خنکاون و گیانیان لە دەستداوە، یان بەهۆى سەرماو سۆڵەوە ڕەقبوونەتەوە و
گیانیان لە دەستداوە.
یانزەی رەشەمێی ۱۳۹٤ هاوڵاتیەکی سەردەشتی لە ناوچەی سنووری نێوان باشور
و رۆژهەڵات، کەوتە بەر تەقەی هێزە ئەمنیەکان و بە سەختی بریندار کرا.
دوابەدوایی بریندار بوونی ئەو کۆڵبەرە سەردەشتیە، هێزە ئەمنیەکان تەقە
لە کۆڵبەران دەکەن و سی سەر ئەسپ و هێستری وان دەکووژن.
لە روداوێکی تر و لەو مانگە دا کۆڵبەرێکی مەریوانی بە ناوی مادح
پەرتەوی دەکەوێتە بەر گوللەی هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئێسلامی ئێران و
گیانی لە دەست دەدات.
حاڵەتێکی تری کوشتن و بریندارکردنی کۆڵبەران لە ماکو رودەدات. سپای
پاسداران لە شاری ماکۆ لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە تەقە کردن لە
هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٩ ساڵە، بوو بە هۆی بریندار بوونی ئەو هاووڵاتییە.
کوڵبەرێکی دیکە دەکەوێتە بەر هێرشی هێزە ئەمنیەکان و دەکەوێتە ناو
روباری چۆمان و گیانی لە دەست دەدات.
کوژرانی کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد لە دوایی هاتنە سەر کاری روحانی
وەک سەرۆک کۆماری ئێران پەرەی سەندوە و لە ماوەی رابردوو دا بە چەندین
کۆلبەر کوژراو و بریندار کراون.
ئەوە لە کاتێک دایە کە کۆماری ئیسلامی ئێران، هیچ پلانێکی ئابوری بۆ
رۆژهەڵاتی کوردستان نیە و بێکاری لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە رادەیێکی
زۆر هەیە.
رێژەی بێکاری لە رۆژهەڵاتی کوردستان و بە تایبەت بۆ گەنجان لە حاڵێک
دایە، کە زۆربەی گەنجان خوێندەوارن و رێژەی زانستی و قۆناخی
زانینگەهیان تەواو کردوە، بەڵام هیچ دەرفەتی کاریان نیە.
کۆڵبەری و کاری هاوشێوە وەک کاری کاذب بە ناو دەکرێ و یەکێ لە
مەترسیدارترین کارەکانە کە رۆژانە قوربانی دەگرێ، هاوڵاتیانی کورد لە
رووی ناچاری و نەبوونی دەرفەتی کار، مەجبور دەبن وەک رێگەیێک بۆ
دەرهێنانی بژیوی ژیان کەڵکی لێبگرن.
کوشتنی کۆڵبەران، وەک کوشتنی عەمد وایە، لە کاتێک دا هیچ یاسایەک لە
یاساکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بوونی نیە کە دەرفەت بداتە هێزە ئەمنی و
سنووریەکانی کۆماری ئیسلامی کە تەقە لە کۆڵبەران بکرێت.
تەقینەوەی مین.
دووشەمە۲٤رەشەمەی۱۳۹٤هەتاوی،هاووڵاتیەکی ئیلامی بەناو”مهدی
خوراسانیان”خەڵکی ناوچەی “چەم هیندی”سەر بە ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان
لەو کاتەی ماڵاتی دەلەوەڕاند، بە هۆیی تەقینەوەی مینی چێندراو لە بەشی
لاقیە بە سەختی بریندار بوو.
ڕوداوی دووهەم لە ناوچەی “عەین خۆش”سەر بە دێهلوڕان هاوڵاتیێکی ئیلی
زەنگەنە بەناو”لەتیف علی یارم”کوڕی”سوحبەت اللە” بە تەقینەوە مین لاقی
بریندار بووە.
لەو ناوچانە ئاسەواری تەقینەوەی زۆر هەن کە بەهۆی خاوێن کردنەوەی
ڕەمەکی بەردەوام هاوڵاتیانی کۆچ نشین یان شارۆمەندانی کرماشانی دەکەنە
قوربانی.
لە چەند مانگی رابوردوودا لە ناوچەی دەشتی عەباسی لە ئیلامی رۆژهەڵاتی
کوردستان سێ هاووڵاتی تر بەناوەکانی”دبش،سەبیح حەمیدی و نەورۆز
خەزرەجی”لە رووداوی تەقینەوە دا گیانیان لە دەست داوە.
لە ڤەسری شیرینیش بە هۆیی تەقینەوەی مین، شۆفێری لودێر بریندار دەبێت.
زۆربەی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان مین چێن کراون و ساڵانە، کەسانێکی
زۆر بە هۆیی تەقینەوەی مین بریندار و گیانیان لە دەست دەدەن.
ئەوە لە کاتێک دایە زۆربەی ئەو ناوچانە گوندەوار و شوێنی هاتوچۆن و
نابێ ئەو ناوچانە مین رێژ بکرێن.
ژنان.
لەمانگی رابوردوودا هەنگاوێکی تازە و ئەوتۆ بۆ یاکسانی رەگەزی لە لایەن
دەوڵەتی ئێرانەوە نەدرا. ژنانی کورد بردەوام لە هەڵاواردنی رەگەزی و
گوشاری هەلایەنە لە بوواری مافەکانیانەوەئازار دەچێژن. لەبەرچاوترین
دیارەدەکان کە هەرگیز لە لایە حکوومەتەوە هەوڵی بۆ نەدرا خۆکوژی و
خۆسووتاندنی ژنانە.
خۆکوژی ژنیکی خاوەن خێزان، خۆکوژی کچێکی ۱۹ ساڵەی سەقزی، کوشتنی
کچێکی۱۷ساڵەی دێهلۆران بەناو غ.ح،خۆکوژی ژنێ۳٠ساڵەی سنەیی، هەوڵی
خۆکوژی کچێک ۱۷ساڵە باناو بێگەردلەشاری سەقز.
خۆسووتانی دوژن بەناوەکانی”زەینەب ومینا”لە ورمێ،خۆکوژی تاراعەزیزی لە
مەهاباد، دەسبەسەرکردنی شەهلاوەکیلی،سارامیلانی، لادەن سوهرابی و بانگ
هێشتکردنی سیمین چاییچی بۆ بنکەی ئیتلاعات لە سنە.
منداڵان.
سەبارەت بە منداڵان راپۆرتگەلێک بڵاو بوونەوە کە بەرچاوترینیان:
خۆکوژی منداڵان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، راگەیاندنی سێدارە بۆ لاوی
کورد”کەیۆمەرز نەسیری”.
دەنگۆی سێدارە بۆ لاوێکی دیکە هێمن هەورامی نەژاد لە گرتووخانەی شاری
سنەی رۆژهەڵاتی کوردستانە.
ژینگە.
سەبارەت بە ژینگە و بیهداشت راپۆرتگەلێک بڵاو کرانەوە کە گرنگترینیان
سەبارەت بە بەشی دووهەمی پرکردنی ئاوی بەنداوی داریان،رێگری لە نەمام
چاندنی چالاکانی ژینگەی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان،ئالوودەبوونی
زیاتر لە ۵٠هەزار هیکتار (۲٠٠هەزاردۆنم)لە دارستانە بەڕووەکانی
پاریزاگای ئیلام بە ئافەتی لۆرانتووسە کە تائێستا هیچ هەوڵێکی ئەوتۆی
بۆ نەدراوە، دان پێ نانی بەڕێوەبەری پلان دانان و زیندووکردنەوەی
دەریاچەی ورمێ:دەریاچەی ورمێ وشک دەبێت، راگەیاندنی دۆخی مەترسی دار لە
سنە بەهۆی خۆڵ بارینەوە، درووست بوونی لە ڕادەبەدەری بیابان لە
پارێزگای ئیلام و نە بوونی هیچ پلانێکی ئەوتۆلە لایەن کاربەدەستانەوە،
راگەیاندنی باری هەوای ئالوودەلە سەقز و باری مەترسی هەوا لە سنە، لە
بەین بردنی ئەقەستی ئاسەوارە مێژوویەکان و پڕکردنەوەی چەند ئەشکەوتێکی
دەورانی پێش سەنگی لە پەراوێزی بەنداوی داریان و پڕ کردنەوەیان بە
کۆنکرێت ئەوە ڕوون دەکاتەوە کە بەشێوەیەکی پلان داڕیژراو هەوڵ بۆ لەناو
بردنی مێژوو و ئاسەوارەکانی دەدرێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
info@kmmk.info
|