په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٩\١١\٢٠١٤

    کۆبانێ.


حەمید عەزیز

لە دوورییت ماتەم دەگێڕم
قەڵس و بێزار و زویرم
هەستم رۆحم چاوم گیانم
پارچەیەکیت لە هەناوم
وا هەست نەکەیت کە دوروم لێت
یان وەک جاران گەنج و جوان نیم
توانام نەبێ و ئێستا پیرم
فەرامۆش نیت هەرگیز گیانە
هەمیشە وایت لە ئەندێشە و هۆش و بیرم
کە هاتم تێر هەناسەت هەڵدەمژم
ئیتر چیدی دەبم بە تۆ
بۆ ئەوەی کەسێک نەبێ بەجێم بێڵێ
کەسێک نەبێ بەجێی بێڵم
مرۆڤ چۆن خۆی بەجێدێڵێ
نابیناش بین شەوەزەنگ بێ
کورد نەبەردە چۆن کوبانێ جێ دەهێڵێ.
___________________________
١\١١ لە رۆژی جیهانیی کۆبانێدا لە ولاتی سوێد خوێندراوەتەوە .

 

١٥\١٠\٢٠١٤
ماڵپه‌ڕی حه‌مید عه‌زیز

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک