١٨\١٠\٢٠١٤
کۆبانێی بێ
پشتیوان.

یه‌غما گوڵڕوویی،
و:کامەران هه‌ڵوه‌دا
هه‌موو شه‌وێک خه‌وت
دابێژ دابێژ ده‌بێ و
پێڵووی په‌نجه‌ره‌کانت
به سه‌ر وه‌حشه‌تی دێوێکی (ئه‌ڵڵاهوئه‌کبه‌ر)وێژدا
ده‌که‌یه‌وه
که که‌ف هه‌ڵده‌خرێنێ و
نزیک ده‌بێته‌وه...
کۆبانێ، کۆبانێ، کۆبانێ، کۆبانێی بێ پشتیوان!
ژنانت به که‌ڵه‌شینکۆفه‌وه ده‌نوون و
زارۆکانت
قاپۆڕی گولله ده‌که‌ن به فیتفیته
به‌ڵکو بۆ چه‌ند چرکه‌یه‌ک
له‌بیر خۆیانی به‌رنه‌وه
که باوکیان ئیتر ناگه‌ڕێته‌وه...
کۆبانێ، کۆبانێ، کۆبانێ، کۆبانێی بێ پشتیوان!
جیهان خۆی له خه‌و کردوه و
رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان
دۆلاری له گوێچکه‌ی ئاخنیوه
با گرموهۆڕی ئاگربارانت
نه‌بیستێ...
کۆبانێ، کۆبانێ، کۆبانێ، کۆبانێی بێ پشتیوان!
ئێمه هه‌ر راماوین
له چڕه‌دووکه‌ڵی هه‌ڵچوو به‌ره‌و ئاسمان
له‌ودیو چیاکانه‌وه و
ده‌بینه هاوده‌نگی سروودی هیوایه‌کی هاوبه‌ش
له‌تێکی کوردستانیش
وا له ناخی دڵماندا...
کۆبانێ، کۆبانێ، کۆبانێ، کۆبانێی بێ پشتیوان...
ماڵپەڕی کامەران هه‌ڵوه‌دا
|