٢\٦\٢٠١٧
کۆبوونەوەی
ناڕەزایی پیشەیی و کاسبکارانی ماکۆ.
بەپێی
هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، خاوەن پیشە و
کاسبکارانی شاری ماکۆ ڕۆژی یەکشەممە ۷ی جۆزەردانی ۱۳۹٦ی هەتاوی، لە
بەرامبەر بە چۆنێتی کار و بژێوی ژیانیان، بە داخستنی بازاڕ و هەروەها
ڕاگەیاندنی مانگرتن، لە بەرامبەر ڕێکخراوی ناوچەی ئازادی ماکۆ،
خوازیاری وەڵام دانەوەی بەرپرسانی ئەو ڕێکخراوەیە بە باروودۆخی
هەنووکەیی بوون.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە بازاڕیان لە هەمبەر ناجێگیر بوونی سیاسەت و
پلانەکانی دەوڵەت لەمەڕ ئەو ناوچە ئازادە تیجارییه ناڕازین و دەڵێن کەس
نازانێت لێرە چ یاسایەک بوونی هەیە و هەر بەرپرسە و بۆخۆی پلان
دادەڕێژێ و ڕۆژێک دەرگا بەڕووی ئاڵووگۆڕی کالاکان دا دەکەنەوە و ڕۆژی
دواتر ڕێگری لێدەکەن.
یەکێ لە بازاڕییەکان بە هەواڵنێری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی ڕاگەیاند کە
بەرتیل دان بە کاربەدەستانی گومرک و شارەوانی، تاقەتی لێبڕیوین و هەر
ڕۆژەو یەکێ داوای بەرتیلمان لێدەکات و دەپرسێ کە دەبێ داهاتی ئێمە
چەندە بێت کە لەلایەکەوە پارەی ماڵیات و لەلایەکی ترەوە پارەی بەرتیلیش
بدەینە کاربەدەستان و لێپرسراوانی کۆماری ئیسلامی ئێران.
٢٩\٥\٢٠١٧
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
kmmkurdistan@gmail.com
|