.له‌گه‌رميان ئيمزا بۆ پشتگيری رۆژ تێڤێ كۆده‌كرێته‌وه و ئاماده‌كارى ده‌كريت بؤ ئه‌نجامدانی خۆپيشاندانێك دژی هێرشه‌كانی توركيا
دانا ڕزگار، كفری: دوێنێ ،و ئه‌مڕۆ 24/2 كۆميته‌ی كفری ناوه‌ندی چاك هه‌ڵسان به‌كۆكردنه‌وه‌ی ئيمزا دژی داخستنی رۆژ تی ڤی له هه‌ريه‌ك له‌شاری كفری و خانه‌قين. له‌به‌رامبه‌ردا خه‌ڵكيش ئيمزايان ده‌كرد و پشتگيری خۆيان بۆ رۆژ تێڤێ دوپات كرده‌وه. سبه‌ينێش دوو شه‌ممه 25/2 كۆميته‌ی كفری ناوه‌ندی چاك، له‌كۆمه‌ڵه‌ی رووناكبيری له‌شاری كفری هه‌ڵده‌سێت به‌سازدانی كۆڕێك بۆ ئه‌وه‌ی ڕای خه‌ڵك وه‌ربگيردرێت بۆ چۆنێتی ئه‌نجامدانی خۆپيشاندانێك دژی هێرشه‌كانی توركيا بۆ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان، بۆيه داواكارين له‌خه‌ڵكی كفری كه ئاماده‌ی كۆڕه‌كه‌ی سبه‌ينێ ببن و هه‌ڵوێستيان هه‌بێت.
كۆميته‌ی كفری، ناوه‌ندی چاك
_______________________________________________________________________________________
كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی چاك رۆژی شه‌ممه رێکه‌وتی 1-3-2008
به‌مجۆره هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی چاك ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه , رۆژی شه‌ممه 1-1-2008 كاتژمیر 7 بۆ 11 ی شه‌و كۆبونه‌وه‌ی گشتی ناوه‌ندی چاك ئه‌نجامده‌دریت , برگه‌كانی كۆبونه‌وه‌كه بریتی ده‌بن له:
- دیارکردنی به‌رڵرسی ئه‌نجومه‌ن و جێگری ئه‌نجومه‌ن - ئه‌نجومه‌نی چاك و كارا كردنی - ڵه‌سندکردنی بوونی مام ئۆمه‌ر به ئه‌ندامی لیژنه‌ی لێکۆلینه‌وه و به‌دواداچوون - چالاكیه‌كان - كۆمیته‌ی كوردستان هاتن ته‌نها بۆ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه شوین : پاڵتاك ژوری ناوه‌ندی چاك
www.chak.be
|