کۆبوونه‌وه‌ی نوێنه‌رانی کومیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان و کۆنگره‌ی نیشتمانی کوردستان له نۆروێژ.
سه‌ره‌تا له لایه‌ن هاورێ خوسره‌و قادری وێرای به‌خێر هاتنی نوێنه‌رانی کۆنگره‌ی نیشتمانی کوردستان، ته‌وه‌ره‌ی باسه‌کانی کۆبوونه‌وه‌که کرایه‌وه.دواتر به‌رێز کاک هاشم رۆسته‌می باسێکی چڕ و پڕی سه‌باره‌ت به‌بارودۆخی ئێستای حیزب و هه‌وڵدان بۆ زیاتر لێک نیزێک بوونه‌وه ده‌گه‌ڵ حیزب و هێزه کوردستانی یه‌کان کرد. له به‌شێکی دیکه‌ی باسه‌که‌ی دا ئاماژه‌ی به کۆتایی هاتنی سه‌رکه‌وتوانه‌ی کۆنگره‌ی 14 ی حیزبی دێموکراتی کوردستان و ئاکامه‌کانی و، به‌تایبه‌ت تیشکی خسته سه‌ر دروشمی ستراتژیکی حیزب، واتا" دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان له چوارچێوه‌ی ئێرانێکی دێموکراتیکی فیدراڵ دا". هه‌روه‌ها شیکردنه‌وه و روونکردنه‌وه‌ی پێویستی سه‌باره‌ت به" کومیسێونی پارێزگاری له پێره‌وی حیزب"، کرد.
پاشان به‌رێز کاک سیروان کاوسی وێرای خۆشحاڵی ده‌ربڕینی خۆی بۆ ره‌خساندنی ئه‌و دانیشتنه، هیوای به‌رده‌وام بوونی ئه‌و پێوه‌ندییانه‌ی خواست.دواتر باسێکی پڕ نێوه‌رۆکی سه‌باره‌ت به بار‌و دۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به گشتی و کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد به تایبه‌تی کرد. نه‌بوونی به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوویی کوردستانی به یه‌کێک له خاڵه لاوازه‌کانی جوڵانه‌وه‌ی رزگاری خوازی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دانا.
له کۆتایی قسه‌کانی دا هێندێک پرسیار‌و تێبینی سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ دوارۆژی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان کرد، که له لایه‌ن کاک هاشم رۆسته‌می وڵامی درایه‌وه. دواتر هه‌ر یه‌ک له به‌شدارانی کۆبوونه‌وه‌که راو بیر و بۆچوونی خۆیان سه‌باره‌ت به باسه پێوه‌ندیداره‌کانی ئه‌و دانیشتنه ده‌ربڕی. له کۆتایی دا هه‌ر دووک لایه‌ن له سه‌ر هه‌وڵ دان بۆ پێکهێنانی پلاتفۆرم یا کۆده‌نگێک له نێو حیزب و هێزه‌سیاسیه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و به‌هێزکردنی بیری نه‌ته‌وه‌خوازی کۆک بوون و کار وبه‌رنامه‌یان بۆ دانیشتنه‌کانی داهاتوو دانا.
حیزبی دێموکراتی کوردستان- کومیته‌ی نۆروێژ به‌شی پێوه‌ندییه‌کان
|