٢٢\١\٢٠١٠
کۆچه‌ر:
گوللـهیێکم پێماوه .. ئه‌ویشم بۆ خۆم هێشتۆته‌وه!!

ته‌حسین عوسمان - دارا -
پێشنیوه‌ڕۆیه‌کی نه گه‌رم و نه فێنک ، لهجادهکهی ته‌نیشت باغی شار
، له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی فه‌رمانبه‌رانی شاری هه‌ولێر ، به دیوی چایه‌خانه‌که‌ی
کرێکارانه‌وه به‌ره‌و جادهکای شێخه‌ڵڵا ، له‌یادم نه‌ماوه ، بۆچی و
بۆ کوێ کهوتبوومهڕێ .. له‌پڕ چاوم به شتێکی زۆر سه‌یری سه‌رنجڕاکێش
که‌وت .. ژنێکی عاره‌بی لووت به عهڕڕانهی ده‌موچاو کوتراوی خرخاڵ له‌پێ
له‌گه‌ڵ پیاوێکی کوردی باڵابه‌رزی سه‌ر بهکڵاووجهمهدانی و رانکهچۆغهیێکی
کر له‌به‌ر ، دیاربوو ژن و مێرد بوون ، پیاوه‌که له‌پێشه‌وه و ژنه‌که‌ش
به‌دوایه‌وه ، به‌ره‌و ناو بازاڕ ، سه‌ریان لهدوویهک نابوو . منیش
که دیمه‌نه‌که به‌لامه‌وه ، تابلۆیه‌کی زۆر جوانی دوو کولتووری زۆر
له‌یه‌ک جیای ، به‌ئیراده‌ی خوا ، بهیهکهوهبهستراوی پێکده‌هێنا ،
له شوێنی خۆم وه‌ستام و ، بێناوبڕه ، به‌چوارده‌وری خۆمدا خولێکم
خوارده‌وه ، به‌شه‌وقه‌وه ، چاوم به‌سه‌ر ئه‌و ژن و مێرده‌وه بوو .
له‌پڕ ده‌ستێکیان له په‌راسوو دام‌و: " ئه‌وه شه‌رم ناکه‌ی رووی خۆتم
لێوهردهگێڕی؟ " منیش بێئه‌وه‌ی بایه‌خ به‌و گله‌ییه‌ی ئه‌و بده‌م و
چاو له دیمه‌نه‌که ببڕم گوتم تۆ سه‌یری ئه‌م دیمه‌نه بکه چه‌ند سه‌رنج
راکێشه . دیاربوو ئه‌و له‌به‌ر ده‌ردی ناوه‌وه‌ی خۆی هێنده بایه‌خی
به دیمه‌نه‌که نه‌دا و موکوڕیش بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گوایه من به ئه‌نقه‌ست
رووی خۆم له‌و وه‌رگێڕاوه درێژه‌ی دایه قسه‌کانی و گوتی : " من به
ته‌واوی هه‌ست ده‌که‌م زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی تا دوێنێ هاوڕێ و براده‌رم
بوون ئه‌مڕۆ خۆم لێلادهدهن و گومانی ئه‌وه‌م لێده‌که‌ن من خۆم
دۆڕاندبێ".
له راستیدا من تا ئه‌و کاتیش نه‌مزانیبوو و که‌سیش بۆی باس نه‌کردبووم
که ئه‌و براده‌ره‌مان له‌لایه‌ن سیخوڕه‌کانی به‌عسه‌وه گیراوه ههڵمدایهو
لێم‌پرسی : تۆ باوه‌ڕت به‌خۆت هه‌یه که خۆتت نه‌دۆڕاندوه؟ " له سه‌دا
هه‌زار"- ، وه‌ڵامی دامه‌وه . که‌وابوو چیتداوه له قسه‌ی خه‌ڵک با
بۆخۆیان هه‌ر بڵێن . " ئاخر ئه‌و خوێڕییه ( ڕ . ب) ئه‌و ناوی منی
دابوو هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌ویان زوو له‌ناو برد ".
ده‌ستم گرت و به‌هێوری پێمگوت ناوی که‌س مه‌به . ئه‌ویش : " به‌سه‌ری
تۆ ئه‌گه‌ر ناوی خه‌ڵک نه‌ده‌یت و دان به تۆمه‌ته‌کان نه‌نێی وازت
لێدێنن به‌س ئه‌و (خوێڕ..)".. هاهو هاهو .. ئه‌دی نه‌مگوت خه‌ڵک مه‌به
. هه‌ندێ له شوێنه‌که دوور که‌وتینه‌وه و هه‌ر به قسه له‌به‌رده‌رکی
یانه‌ی فه‌رمانبه‌ران ، له نزیک کیۆسکه‌که‌ی ئه‌حمه‌دی رۆژنامه و
گۆڤارفرۆش ، وه‌ستاین و باسی شاڵاوه‌که‌ی ئه‌وکاتی حزبی بهعسمانکرد بۆ
سه‌ر رێکخراوه‌کانی حزبمان . گوتم من ئه‌گه‌ر باوه‌ڕم به‌خۆم هه‌بێ
هێنده بایه‌خ به قسه‌ی خه‌ڵک ناده‌م .. تۆش له هه‌موو که‌سێکیتر
باشتر خۆت ده‌ناسی و ده‌می ئه‌و خه‌ڵکه‌ش ، مه‌گه‌ر هه‌ر به‌قوڕ ،
بگیرێ . ته‌نیا شتێک هه‌یه ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی خه‌ڵک به درۆ بخاته‌وه
ئه‌ویش راستیی مه‌سه‌له‌کانن ، که له دوارۆژدا ، بۆ مێژوو ، بۆ هه‌موو
لایه‌ک روون ده‌بێته‌وه .. گوێی خۆتی مه‌دێ دونیاش هه‌ر ئاوا نامێنێ .
دوای ئه‌وه‌ی ، تا راده‌یه‌ک ، توانیم قه‌ناعه‌تی پێبێنم و نه‌ختێ
بیهێنمه‌وه سه‌رخۆ لێی پرسیم ئاخۆ من له کوێ داده‌نیشم و له کوێ ده‌توانین
جاروبار یه‌کتر ببینین . گوتم زۆربه‌ی کاته‌کانم له چایه‌خانه‌که‌ی مهجکۆ
به‌سه‌رده‌به‌م وه‌ره بۆ ئه‌وێ له‌وێ به‌یه‌که‌وه داده‌نیشین . دوای
چه‌ند جارێک یه‌کتر بینین جارێکیان برادهرێکیتریشمان به‌نێوی مامۆستا
( ن . ع . س ) له‌گه‌ڵدا دانیشتبوو هه‌ردووکیان له‌سه‌ر ئه‌وه رێککه‌وتن
یارییه‌کی تاوڵه بکه‌ن . یاری ده‌ستیپێکرد .. ئه‌ها دووشه‌ش .. تۆش
زارهکهت هه‌ڵده .. زۆرجوانه .. زاره‌که‌ی گرته‌وه ده‌ست و یه‌ک
دووجار ههڵیشهقاندن و فڕه‌ی دانه ناو تاوڵه‌که .. وه‌ڵڵا دووشهشێکیتر..
زۆری نه‌خایاند یارییه‌که له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ودا بوو به مه‌رس ..
زۆری که‌یف به‌و وه‌زعه ده‌هات بۆیه بواری یاریکردنه‌که‌ی به‌زاند و
که‌وته قسه‌کردن: " ئه‌وه لۆ مامۆستا هه‌رخۆ له‌به‌ر من ناگری؟" .. هه‌نده‌ی
نه‌برد ئۆینهکیتریشی وه‌رگرت و بوون به سێ به‌رامبه‌ر به هیچ .. من
چاک شاره‌زای مامۆستا بووم که له یاریدا بیدۆڕاندبا بارودۆخی ده‌بوو
به هه‌وره‌تریشقه و به‌فر و باران .. سوور هه‌ڵده‌گه‌ڕا و تۆزی شه‌ڕی
له دهموچادا ده‌نیشت . له‌ولاش ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ری به یاری و قسه‌کردن
گه‌رم داهاتبوو . " ته‌نیا مهرسێکم ماوه هه‌ر ئێستا یارییه‌که ته‌واو
ده‌بێ .. حهککو هه‌ر خۆم له‌به‌ر ناگرێ" .. زاره‌که‌ی هه‌ڵداو دووشهشێکیتریشی
هێنا .. مامۆستاش هه‌رچه‌ند زاری هه‌ڵده‌دا هه‌مووی یه‌ک و دوو بوون ..
مه‌رسی لێوهردهگیراو خۆیشی به‌ته‌واوی مه‌رس ببوو .. نۆره‌ی ئه‌ویتریان
بوو زاره‌که هه‌ڵبدا . زاره‌کانی خستبوونه نێوان سێ په‌نجه‌ی ده‌ستی
راستی و خه‌ریک بوو زاره‌که هه‌ڵبدات سه‌یرێکی مامۆستایکرد و جارێکی‌تر
: " ئه‌وه لۆ مامۆستا هه‌ر خۆم له‌به‌ر ناگری؟" .. مامۆستاش نه‌یهێناو
نه‌یبرد به هه‌ردوو ده‌سته‌کانی تاوڵه‌که‌ی داخست و یارییه‌که‌ی تێکدا
. " ئه‌وه لۆ تێکتدا و ته‌واوت نه‌کرد .. چونکه ده‌مبرده‌وه .. به‌خوا
ئه‌وی من تۆ بناسم ئه‌توو هه‌ر ئه‌وها فێری زوو مه‌یدان بهجێبێلی " .
دیاربوو ئه‌و قسه‌یان زۆر کاری له مامۆستا کرد بۆیه ئه‌ویش قسه‌یه‌کی
زۆر له‌وه گه‌وره‌تری بۆ ئه‌و هه‌ڵدا : " ئه‌گه‌ر مه‌یدانم کورت بوایه
وه‌کو تۆ بهردهبووم!!". ئه‌ویشیان به‌م قسه‌یه زۆر شڵه‌ژاو خه‌ریک
بوو ببێ به شه‌ڕیان به‌ڵام من زوو فریای وه‌زعه‌که که‌وتم و نه‌مهێشت
که‌سمان تێبگات . یه‌کسه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌ی ئه‌و رۆژهییم وه‌بیر هاته‌وه
که ده‌یگوت: " ئه‌و خه‌ڵکه واده‌زانن من خۆم دۆڕاندووه" .. هه‌ر بۆ
ئه‌وه‌ی وه‌زعه‌که ئاڵۆزتر نه‌بێ داوام له مامۆستا کرد روخسه‌تم بدات
ئێمه ده‌چینه ده‌ره‌وه .. دیاربوو به‌و قسه‌یه‌ی مامۆستا زۆر گه‌رم
داهاتبوو ده‌تگوت ئاوه له‌سه‌ر ئاگر ده‌کوڵێ: " ئاخر ئه‌گه‌ر له‌به‌ر
تۆ نه‌بێ من له‌گه‌ڵ ئه‌وه هه‌ر دانهدهنیشتم" . منیش گوتم ئێستاش
هیچ نه‌بوه ئه‌و به‌خۆی هه‌رکه بدۆڕێنێ تووڕه ده‌بێ تۆش بڕهکت تێپه‌ڕاندبوو
. له‌ده‌ره‌وه‌ی چایخانه‌که دانیشتین و هه‌رچی بۆمکرا ئاوم لێنهخواردهوه
هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بارودۆخه‌که به‌شێوه‌یه‌کیتر بگۆڕم و به‌ره‌و
ئاقارێکیتریدا ببه‌م . ماوه‌ی چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ک هه‌ردووکمان بێهه‌ست
و خوست و هه‌ریه‌که روو له لایه‌ک له ده‌ریای بیرکردنه‌وه‌دا نقووم
بووین . نازانم ئه‌و بیری له‌چی ده‌کرده‌وه ، به‌ڵام من بیرم له رادهنزمی
خۆمان ده‌کرده‌وه که له‌سه‌ر هیچوخۆڕا ئه‌و دوو براده‌ره ، له‌ناو
چایخانه ، له‌به‌رچاوی ده‌یان که‌س ، خه‌ریک بوون بده‌ن بهسهروگوێلاکی
یه‌کتر .
هێنده‌ی پێنه‌چوو جارێکی‌تر من و ئه‌و براده‌ره‌م له هه‌مان چایه‌خانه
سه‌ره‌تا باسی ئه‌وه‌ی بۆ کردم چۆن جارێکیان حیزب
ئه‌و و هاوڕێیهکیتری به نێوی ( ع . ش ) راسپاردبوون که ده‌بێ هه‌ردووکیان
به‌یه‌که‌وه له گه‌ڕه‌که‌کانی ئازادی و ئیسکان له‌سه‌ر گالیسکه
شووتی بفرۆشن . چونکه شووتی فرۆشی به‌ڕاستی نه‌بوون نیوه‌ی شووتییه‌کانیان
به‌خۆیان خواردبوو . ده‌یگوت : " من به ( ع ) م ده‌گوت ئه‌و شووتییهیان
پێده‌چێ شووتییه‌کی گه‌له باش بێ ئه‌ویش ده‌یگوت ده‌با بیشکێنین" ..
ئیتر به‌م شێوه‌یه سه‌رگوزشته‌ی شووتی فرۆشتنی ده‌گێڕایه‌وه تا نۆره
گه‌یشته سه‌ر ئه‌وه‌ی گرێکوێره‌کانی هه‌گبه‌ی سه‌رپشتی له‌یه‌ک
بترازێنێ و هه‌رچی تیایبوو هه‌ڵیڕشت و چاوێکی دایه من: " باشه تۆ به‌ته‌ما
نیت بچیته ئه‌ولا ؟". منیش خۆم برده‌وه لایه‌کیتر و لێم‌پرسی کام لا ؟
" بۆچی خزمه چما چه‌ند لا هه‌یه ، ئێمه هه‌ر یه‌ک لامان نییه؟ نانا
به‌ڕاست ، ئه‌توو به ته‌ما نیت بچیته سه‌ره‌وه؟" . هه‌ر بۆ گاڵته
منیش وه‌ڵامیم دایه‌وه گوتم بۆ من لهژێرهوهم تا بچمه سه‌ره‌وه ..
کوره برا ئه‌و پرسیارانه چین تۆ له منیان ده‌که‌ی ئه‌وجه له چایهخانانیش؟
باشبوو ئه‌وکاته لهسهرجادهکه دوو کورسیمان بۆ خۆمان دانابوو که‌سمان
لا نه‌بوو . " کوره ئه‌وه هه‌ر به‌ینی خۆمانه ، خۆ که‌سمان له‌لا
نییه .. به‌ڕاست به‌ڕاست تۆ کورته‌ک و شهرواڵت کڕیوه یان نا؟"
دیاربوو ئه‌و هه‌ر له‌سه‌ر به‌زموڕه‌زمی خۆی بوو .. گوتم نه‌وه‌ڵڵا نه
کورته‌ک و نه شه‌رواڵ هیچیانم نه‌کڕیوه و پێویستیشم پێیان نیه .. من
بۆ خۆم هه‌ر به‌و ئهفهندییاتیهی خۆم ده‌مێنمه‌وه! " وه‌ڵڵا ده‌نا
من کڕیومن .. ئێستا حازرو بازرم هه‌ر بزانه تێمقوچاند .. ئه‌گه‌ر تۆش
ده‌خوازی وه‌ره دابهیهکهوه بڕۆین " . منیش خواخوامبوو نه‌جاتم بێ
له‌و پرسیارانه‌ی و پێمگوت : من بۆ خۆم لێره دانیشتووم ته‌مای هیچ لایه‌کم
نیه .. تۆش ئه‌گه‌ر بۆ هه‌رلایه‌ک ده‌ڕۆی سه‌فه‌ری خێرتبێ . ته‌نیا یه‌ک
تکات لێده‌که‌م هێنده دهمپهل مه‌به . له وه‌ڵامدا گوتی : " کوره
نانا ئه‌وه هه‌ر به‌ینی خۆمانه " . هیوادارم . ئه‌مه‌ی دوایی ، ئه‌وکاته
، دوامین وشه‌ی من بوو بۆ ئه‌و ...
له‌وانه‌یه هه‌ر یه‌ک دوو مانگی به‌سه‌ردا رهتبووبێ من و کۆچه‌ر
جارێکی‌تر ، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان له گوندی وه‌رتێ ، یه‌کترمان بینییه‌وه
. که چاوی پێمکه‌وت یه‌کسه‌ر : " ئۆهۆهۆ ( به ده‌نگێکی به‌رزه‌وه )
ئه‌وه هاتی .. ئه‌دی نه‌مگوت وه‌ره با به‌یه‌که‌وه بڕۆین .. وه‌ره
وه‌ره بابچین وێنه‌یه‌ک به‌یه‌که‌وه له‌و دهمئاوه بگرین " . له‌ده‌م
ئاوه‌که‌ی وه‌رتێ چایه‌خانه‌یه‌ک هه‌بوو هه‌ر له‌وێش وێنه‌گرێکی لێ‌بوو
ئه‌وانه‌ی وێنه‌ی فهورییان ده‌گرت .. وێنه‌یه‌کمان به‌یه‌که‌وه گرت و
کۆچه‌ر داوای له‌من کرد پاره‌ی وێنه‌که بده‌م که پانزه درهه‌م بوو .
منیش پاره‌م دایه وێنه‌گر و کۆچه‌ریش وێنه‌که‌ی خسته ته‌نکه‌ی باخه‌ڵیه‌وه
. پیمگوت : ئێ باشه وێنه‌که بۆ تۆ ده‌یبه‌ی ؟ هه‌ر وه‌ڵامیشی نه‌دامه‌وه
! تۆ بڵێی ئه‌و وێنه‌یه لای که‌سێکیان مابێ ؟!
ده‌ترسم تا کۆڵم پێنه‌دا کۆڵم به‌رنه‌دا!
من و کۆچه‌ر دوو هاوڕێ و دوو براده‌ری نزیکی یه‌کتر بووین . ئه‌مڕۆ ،
جا به هه‌ر هۆیه‌که‌وه بێ ، هه‌ردوو لامان ، ئه‌و بهلایێدا و من به
لایێکی‌تر ، کۆچمانکردوه .. دیاره له خۆڕاییش نه‌بوو کۆچه‌ر ئه‌و
نازناوه‌ی بۆ خۆ هه‌ڵبژاردبوو ! هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی قاره‌مانێتی خۆی بسه‌لمێنێ
و تۆپێ قوڕ بکا به‌ده‌می ئه‌و که‌سانه‌ی گومانی خۆ دۆڕانیان لێده‌کرد ،
له‌کاتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دوژمن‌دا ، حیسابی ئه‌وه‌ی کردبوو
جارێکی‌تر خۆ نه‌خاته‌وه به‌رده‌ستێ ئه‌و جانه‌وه‌رانه بۆیه تاکه
گوللـه‌یه‌کی بۆ خۆ هێشتبۆوه ! به‌ڵێ .. کۆچه‌ر کۆچی هه‌میشه‌یی کرد و
کۆچی منیش ئه‌گه‌رێکی به‌دواوه‌یه . کۆچه‌ر کاری خۆی به‌جێگه‌یاند و
من و زۆرانی وه‌کو منی له چوارچێوه‌ی ئه‌و ئه‌گه‌ره‌دا به‌جێهێشت !
جێهێشتنه‌که‌ی کۆچه‌ر خیانه‌ت نه‌بوو له ئێمه ، به‌ڵکو ده‌ستپێشخه‌ری
بوو له به‌جێگه‌یاندنی ئه‌و ئه‌رکه‌ی که به هه‌موومان سپێردرابوو .
کۆچه‌ر به کرده‌وه سه‌لماندی که ئه‌و خۆی نادۆڕێنێ ، به‌ڵکو تا هه‌تایه
، له دڵی هه‌ر دڵسۆزێکی میلله‌ته‌که‌ماندا ، هه‌ر زیندوو ده‌مێنێ .
من نامه‌ی ماڵئاوایی کۆچه‌رم خوێنده‌وه که ، چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ک دوای
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دوژمن و پێش داستانه که‌موێنه‌که‌ی ، که له
دیرۆکی خه‌باتی جه‌ساره‌ت و قاره‌مانێتیدا تۆماریکرد ، نووسیبووی: "
گوللـه‌یه‌کم پێماوه ئه‌ویشم بۆ خۆم هێشتۆته‌وه " هه‌روا له نامه‌که‌دا
هێمای بۆ ئه‌و په‌ڕۆ به گووه خۆفرۆشه کردبوو که بۆ ئافه‌رینێک خۆی
و بنه‌چه‌که‌شی له زۆلکاوی کاری نامه‌ردانه وه‌ردابوو . ( به‌ڵێ ..
ده‌ستپیسی و ناپاکی هێنده سانا نین پیاو بتوانێ ده‌ستیان بۆ به‌رێ .
ده‌ستبردن بۆ ئه‌و جۆره کارانه - خیانه‌ت – جه‌ساره‌تی ده‌وێ و به
هه‌موو که‌سیش ناکرێ ) . هه‌ر له هه‌مان نامه مێژوییه‌که‌یدا کۆچه‌ر
داوای له دوو براده‌ری هه‌ره نزیکی خۆی کردبوو که ، دوای ئه‌و ، زۆر
ئاگاداری منداڵه‌کانی بن و به هه‌مان رێگه‌ی باوکیاندا به‌رن و به
گیانی شۆڕشگێری و کۆڵنه‌دان په‌روه‌رده‌یان بکه‌ن . ئیتر کۆچه‌ر له
بری سه‌رشۆڕی و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان رێگه‌یه‌کیتر بۆ خۆی هه‌ڵده‌بژێرێ
... ده‌ست ده‌با بۆ ده‌مانچه‌که‌ی و به‌و " گوللـه" یه‌ی که بۆ خۆی
هێشتبۆوه ، له یه‌ک چرکه‌دا ، کۆتایی به ژیانی خۆی و به نامه‌که‌شی
دێنێ!
منیش ، له رۆژگارێکی وه‌کو ئه‌مڕۆی قێزه‌وندا ، تا ئه‌و رۆژه و ئه‌و
کاته‌ی به‌و سه‌ربه‌رزییه‌ی کۆچه‌ر ده‌گه‌م ، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر بگه‌م ،
ترسی هه‌زاران ئه‌گه‌ری گومان ، ئه‌گه‌ری رووخان و وره به‌ردان ، به‌ڵێ
ئه‌و هه‌موو زنجیره ترسه وه‌کو سێبه‌ر به‌دوامه‌وه‌ن و هه‌ڕه‌شه‌م
لێده‌که‌ن . بڕوا بکه‌ن له ترسی ئه‌و ئه‌گه‌ره جێم پێ جێ نییه و
زۆریش لێی ده‌ترسم تا کۆڵم پێنه‌دا کۆڵم به‌رنه‌دا!
دوای چاره‌گه سه‌ده‌یه‌ک کارێکی سه‌یر که په‌یوه‌ندی به‌و داستانه‌وه
هه‌یه سه‌رنجی راکێشام . له ساڵی دوو هه‌زار و پێنج سه‌ردانێکی هه‌ولێرم
کرد . له‌ناو قه‌یسه‌ری ، لای براده‌رێکی کۆنی خۆم ، که کاری به‌رگدروویی
ده‌کا ، دانیشتبووم و به‌ڕێکه‌وت ئه‌و براده‌ره ش ، ئه‌وه‌ی کاتی خۆی
له چایه‌خانه‌ی مه‌چکۆ یاری تاوڵه‌ی له‌گه‌ڵ کۆچه‌ری براوه ، به هه‌موو
شێوه‌کانیدا ، ده‌کرد که ئه‌ویش ده‌مێکه هه‌ولێری جێهێشتووه ، هاته
لای ئه‌و براده‌ره‌ی من که ئه‌وانیش براده‌رن . هه‌رچه‌ند ئه‌و براده‌ره
به ته‌مه‌ن نه‌ختێ له‌من گه‌وره‌تره ، به‌ڵام ئێمه هه‌ر له
منداڵییه‌وه یه‌کتر ده‌ناسین و خه‌ڵکی یه‌ک گه‌ڕه‌ک بووین . من هه‌ر
زوو ئه‌وم ناسییه‌وه به‌ڵام ئه‌و خه‌ریک بوو خۆی لێم نه‌ناس ده‌کرد .
هه‌ندێ حیکایه‌تی شێر و رێویم بۆ هێنایه‌وه ئه‌نجا ده‌ستیکرد به پێکه‌نین
و گوتی : " ئه‌وجا وه‌ره نزیکترین براده‌ری خۆت نه‌ناسیته‌وه!".
ئه‌و براده‌ره باسی به‌سه‌رهاتی خۆی بۆ من گێڕایه‌وه که به چ شێوه‌یه‌ک
توانیوێتی خۆی و ماڵومنداڵی له‌ده‌ست رژێمی سه‌ددامی فاشیستی‌دا رزگار
بکات و به‌ره‌و ده‌ره‌وه ، له رێگه‌ی تورکیاوه ، رێگه‌ی هاتونه‌هات
بگرێته به‌ر . بۆی گێڕامه‌وه که چۆن به‌هۆی برای ژنه‌که‌یه‌وه ، که
ده‌ستی هه‌بوه له‌گه‌ڵ میتی تورکیادا ، له تورکیا به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی
گوایه په‌یوه‌ندی به پێکهکاوه هه‌یه به‌گرتی داوه و ماوه‌ی یه‌ک
مانگ تووشی کونه‌ڕه‌شه و بێنه و به‌رده‌یه‌کی ترسناکی کردوه تا ئه‌و
کاته‌ی که‌سانێکی به‌ویژدانی لێڕاست هاتوwه یارمه‌تی داوه و له‌و مه‌ینه‌ته‌ی
ده‌رهێناوه . من باشم گوێ بۆ قسه‌کانی مامۆستا راگرتبوو بۆیه هه‌رکه
باسی به‌ربوونی خۆی بۆ کردم یه‌کسه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌ی خۆیم وه‌بیرهاته‌وه
که ، بیستوپێنج ساڵ له‌وه‌پێش ، له چایه‌خانه‌که‌ی مه‌چکۆ ئاراسته‌ی
کۆچه‌ری کرد و گوتی :
'' ئه‌گه‌ر مه‌یدانم کورتبایه ، وه‌کو تۆ ، بهردهبووم! ''
|