٢٩\١٠\٢٠١٠
کۆچی دوایی
پڕۆفیسۆر د.مارف خه‌زنه‌دار.

مه‌هاباد کوردی
هه‌واڵی
کۆچی دوایی پڕۆفیسۆر د.مارف خه‌زنه‌دار هه‌موو لایه‌کمانی هه‌ژاند. ئه‌دیب
و نووسه‌ر و مامۆستای گه‌وره‌ی کورد مارف خه‌زنه‌دار مه‌زنتره له‌وه‌ی
که ئێمه به خوێنه‌رانی هێژای بناسێنین. هه‌ر یه‌کێک، هه‌ر تاکێکی
کورد به تایبه‌تی له باشووری کوردستاندا، به‌ڵکو له پارچه‌کانی دیکه‌ی
نیشتمانیشدا گه‌ر ڕۆژێ له ڕۆژان که‌وتبێته ناو دنیای خوێندنه‌وه و
نووسین، بیرکردنه‌وه له ئه‌ده‌ب و ڕۆشنبیریی کوردی، ده‌بێ ناوی ئه‌م
که‌ڵه نووسه‌ر و زانا بلیمه‌ته‌ی کوردی بیستبێ.
مرۆڤێک که هه‌موو ته‌مه‌نی ژیانی بۆ خزمه‌تکردنی
ئه‌ده‌ب و زمان و فه‌رهه‌نگی گه‌له‌که‌ی خۆی ته‌رخان کردبێ، چۆن نابێ
ناوی هه‌میشه له‌سه‌ر زاران و پایه‌بڵند و ڕێزلێگیراویش بێ؟! هه‌ر ئه‌وه‌نده
به‌سه بڵێین ئەم پرۆفیسۆرە زیاتر له
60کتێب و به‌رهه‌م و لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی جۆراوجۆری به گه‌لێ
زمان به چاپ گه‌یاندووه. دیاره به کارێکی وه‌هاش خزمه‌تێکی زۆر مه‌زنی
ئه‌ده‌ب و ڕۆشنبیریی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی کردووه. جگه له‌مه‌ش
د.مارف خه‌زنه‌دار سه‌رپه‌رشتی چه‌ندین نامه‌ی ماسته‌ر و دکتۆرای
خوێنکارانی کردووه و وه‌کو مامۆستا جێ په‌نجه‌ی هه‌رده‌م دیار بووه.
پڕۆفیسۆر د.مارف خه‌زنه‌دار له ساڵی 1930 له شاری هه‌ولێری خوارووی
کوردستان له دایک بووه و، هه‌ر له‌وێنده‌رێش له 25ـ10ـ2010 له ته‌مه‌نی
80 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. مه‌رگی ئه‌م مرۆڤه خه‌مخۆره‌ی ئه‌ده‌ب و
زمان و چاندی نه‌ته‌وایه‌تی کورد، بێگومان زیانێکی گه‌وره بوو له‌م
میلله‌ته که‌وت.
من وه‌ک کوردێک له ناخی دڵمه‌وه سه‌ره‌خۆشی خۆم به بنه‌ماڵه‌ی
ڕووناک‌بیری گه‌وره‌ی گه‌له‌که‌مان پڕۆفیسۆر د.مارف خه‌زنه‌دار ڕاده‌گه‌یه‌نم
و هیواداریشم ئه‌مه دوایین خه‌م و په‌ژاره‌یان بێت.
کۆچکردوو د.مارف خه‌زنه‌دار له دڵی هه‌ر ئه‌ده‌بدۆست
و کوردپه‌روه‌ر و خزمه‌تکارێکی ئه‌م خاک و نه‌ته‌وه‌یه‌دا ده‌ژی.
27\10\2010
ماڵپه‌ڕی مه‌هاباد کوردی
|