٢١\١\٢٠١٧
کۆڵبەرانی ئێران
هەمیشە دەبنە قوربانى!
عەبدولڕەحمان رەسول
کۆڵبەر
بەو مرۆڤە
زەحمەتکێشانە دەگوترێت کە
لەبەر نەبوونى و
هەژارى و لەبەر
نەبوونى کار, لە
ناچارى دا بۆ بەخێوکردنى ئەندامانى
خانەوادەکەیان ڕوودەکەنە سەر
سنوورەکان بۆ هێنان وبردنى شمەک و
کاڵاى جۆراوجۆر لە نێوان سنوورى
ئێران و وڵاتانى دراوسێ
دا, لە قۆناغى
ئێستادا بە زۆریی
ڕوودەکەنە سەر سنوورەکانى نێوان ئێران (رۆژهەڵاتى
کوردستان) و
عێراق (باشوورى کوردستان) ئەم جۆرە
کارە زۆر قورس و
هیلاکەتبارە لەبەرئەوەى جگە لەوەى بە
کۆڵ یاخود بە
ئەسپ شمەک و کاڵاکان لەسەر
سنوور بۆ ئێران و
عێراق دەگوازنەوە بە ناو
شاخ و دۆڵەکاندا.
ڕۆژانە وشەوانەسوپایى پاسدارانى ئێرانى لەسەرسنوورەکان تەقەلەکۆڵبەران
دەکات وهێرش دەکاتەسەریان له ئاكامی ڕاوه‌دوونانی كۆلبه‌رانی
زەحمەتکێشى كورد له‌ناوچەسنوورییەکان کۆڵبەران دەبنەقوربانى یاخودبەهۆى
هەڵدێرانیان وکەوتنیان بەسەختى برینداردەبن,بەپێى هەواڵى ڕاگەیاندنەکان
لەئاکامى ڕاوەدوونانى کۆڵبەران لە ناوچه‌ی سه‌قز، كۆڵبه‌رێك له به‌رزاییەک
به‌ربوویه‌وه و به توندی برینداربوو.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ كۆڵبه‌رێكی كورد به ناوی ئازاد فه‌یزی،
كوڕی تۆفیق، خه‌ڵكی ئاوایی سپۆره‌ی ناوچه‌ی تیله‌كۆی شاری سه‌قز،
خاوه‌نی ژن و مناڵێكه، کە به‌هۆی ڕاوه‌دوونان و ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی
هێزه چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له هه‌ڵدێرێكی نزیك
ئاوایی سێرسان به‌رده‌بێته‌وه و به توندی زیانی به‌رده‌كه‌وی و له‌لایه‌ن
كۆڵبه‌ره‌كانی دیكه‌وه‌ی هه‌ڵیده‌گرنه‌وه و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی
هه‌رێمی كوردستانی ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه له ڕێگایه گیانی
له‌ده‌ست ده‌دا.
هەر لەو پێوەندیەدا، ئێوارەی ڕۆژی سێ‌شەممە ٢١ی بەفرانبار، لە سنووری
تەمرچینی شاری پیرانشار، ٥ کوڵبەری دیکەی کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزە
چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بریندار دەبن.
ڕ‌ژێمى کۆنەپەرستى ئیسلامى ئێران بەردەوامەلەکوشتنى خەلکى زەحمەتکێشى
کۆڵبەر.
بەهۆی ڕاوەدوونان و تەقەکردنی هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە
کۆڵبەرێکی سەقزی گیانی لە دەست دەدات.
بەپێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ڕۆژی ۲٥ی
بەفرانباری ساڵی ۹٥ی هەتاوی لە دوای ڕاوەدوونانی هێزەکانی ئینتزامی
گەنجێک لە هەڵدێرەوە بەردەبێتەوە و گیانی لەدەست ئەدات.
بەپێی ڕاپۆرتەکە کۆڵبەرێک بە ناوی ئازاد فەیزی کوڕی تۆفێق خەڵکی گوندی
“سپورە “نێوان گوندی پارسانیان و ئیلوو سەربەناچەی تیلەکۆی سەقز کە
بەکاری کۆڵبەریەوە لە ناوبەین ڕۆژهەڵات و باشور کوردستان و لە ناوچەی
شلێر سەرقاڵی مەینەت بوە لە دوای ڕاوەدوونان و تەقە لێکردنی هێزەکانی
ئینتزامی کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا لە بەرزاییەکانی
گوندی سیرسان لە هەڵدێرێکەوە بەردەبێتەوە و چەند کەسێکی خێرخواز دەهێنە
باژێڕی پێنجوێن و کەچی لەوێدا گیانی لەدەست دەدات و ئیستا تەرمەکەی
ڕەوانەی پزشکی دادوەری کراوە لە شاری سلێمانی باشوری کوردستان.
شایانی باسە لە سەرەتای ساڵی ۱۳۹٥ی هەتاوییەوە تاوەکو ئێستا بەم هەواڵە
نوێیەوە ئەمە ٤٤ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆ و ڕاوەدونانی
هێزەجۆراوجۆرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە گیانیان لەدەست داوە و ٥٥
کۆڵبەریش بریندار بوون.
Abdulrehman.rasul@gmail.com
|