٢٨\١٠\٢٠١٢
کۆلێرا و
گه‌نده‌ڵیی و شتی تریش.

حه‌مه‌ی ئه‌حمه‌د رە‌سوڵ
ئه‌وه‌ی ده‌مێکه هه‌ستی پێده‌کرێت و بووه‌ته بنێشته خۆشکه‌ی ژێردانی
هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان، به تایبه‌تی چینه هه‌ژاره‌کان، که زۆرینه‌ی
کۆمه‌ڵگای کوردستانی پێکدێنن، بریتییه له ره‌وشی ناوازه و زۆرخراپی
بواری ته‌ندروستی له کوردستاندا، له هه‌موو بواره‌کانیه‌وه، بواری
پسپۆڕیی دکتۆره‌کان و ئیمکانیات و رێژه‌ی کارایی ئه‌وان و ئیداره‌دانی
وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و نه‌خۆشخانه‌کان و جۆری ئامێر و
ئامرازی ناو ئه‌و نه‌خۆشخانانه و نه‌شته‌رگه‌ری و ئاستی سه‌رکه‌وتوویی
پزیشکه‌کانمان له‌م بواره‌دا له لایه‌ک، ده‌رمان و جۆری ده‌رمانه‌کان
و ئێکسپایه‌ربوونی ئه‌و ده‌رمانانه و ده‌ستی پشته‌وه‌ی به‌رپرسه‌کان
له بازرگانیکردن به ده‌رمانی کوالیتی نزم و هه‌ڵگرتنی له کۆگا زۆر
گه‌رم و په‌ڕپووته‌کان و دواجار ئێکسپایه‌ربوونی.. شتگه‌لێکن خه‌ڵکی نه‌خوێنده‌وار
و بێسه‌واد و عه‌وامیش زۆر چاک هه‌ستیان پێده‌که‌ن.
ئه‌وه‌ی رۆژانه گوێبیستی ده‌بین و به چاوی خۆمان ده‌یبینین، ئه‌وه‌یه
که هه‌واڵ دوای هه‌واڵی ناخۆشتر و جه‌رگبڕتر نۆره‌یان گرتووه و ده‌درێن
به گوێ و رۆح و ده‌روونی تاکی کوردی هه‌ناسه‌سارددا.. ئه‌و هه‌واڵانه‌ی
که نه‌خۆشێک نه‌شته‌رگه‌ری بۆ کرا و پاش ماوه‌یه‌ک ئاشکرا بوو که مقه‌ستێک
یان تۆپه‌ڵێک لۆکه و له‌فافی برینپێچی له‌ناو سکیدا به‌جێماوه و هه‌ر
به‌ده‌م ئازاره‌وه ده‌تلێته‌وه! تا به پاره‌یه‌کی خه‌یاڵی ئه‌و
شتومه‌کانه‌ی ناوسک و هه‌ناوی بۆ ده‌دۆزرێنه‌وه و نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی
سه‌قه‌تتری بۆ مه‌یسه‌ر ده‌کرێت!
یان نه‌خۆشێک تووشی په‌تایه‌ک بووه و تا یان گرانه‌تای هه‌یه، ده‌چێت
بۆ لای پزیشک و ده‌رزی و ده‌رمانی بۆ ده‌نووسێت و به لێدانی تاقه ده‌رزییه‌ک
گیان له‌ده‌ست ده‌دات! یان گیانله‌ده‌ستدان و مردنی منداڵانی خوار ته‌مه‌نی
پێنج ساڵان له نه‌خۆشخانه‌کانی کوردستاندا، به هۆی که‌مته‌رخه‌می و
پشتگوێخستنی کارمه‌ند و یاریده‌ده‌رانی پزیشک و نوژدارانه‌وه، هه‌واڵی
جه‌رگبڕ و تۆقێنه‌رن و ئاماژه‌ن بۆ هه‌بوونی کاره‌سات و تراژیدیایه‌کی
زۆر گه‌وره له بواری پزیشکیدا له‌م کابیه‌نه‌یه و له تێکڕای هه‌موو
کابینه‌کانی دیکه‌ی حکومه‌تی کوردستاندا.
ئه‌وه‌ی مانا و واتایه له‌م بواره‌دا ته‌نیا یه‌ک گوزارشته، ئه‌ویش
بریتییه له‌وه‌ی، که مرۆڤ له‌م هه‌رێمه‌دا نه‌بۆته سه‌نته‌ر و پونتی
رێز و حورمه‌ت له کارنامه‌ی ئه‌م حکومه‌ته‌ی کوردستاندا، هه‌ر له سه‌ره‌تای
دروستبوونیه‌وه تاوه‌کو به ئێستا ده‌گات! واتا ئه‌وه‌ی که پشتگوێ
خراوه و جێی سه‌رنج و بایه‌خ نییه تاکی کورده! ئه‌وه‌ی نه‌بۆته خه‌می
ده‌سه‌ڵاتی کوردی، مرۆڤ خۆیه‌تی، بۆیه وا له گشت بواره گرنگه‌کانی
وه‌کو ته‌ندروستی و په‌روه‌رده و نیشته‌جێ و ژینگه و دابینکردنی کاره‌با
و ئاو و ده‌سته‌به‌رکردنی رێگه‌وبانی پڕ له ئاسووده و کامه‌رانی بۆ
هاووڵاتی.
حکومه‌تی کوردستان، چونکه له ژێر هه‌ژموونی دوو حیزبی فه‌رمانڕه‌وای
نامه‌ده‌نی و ناشه‌فاف و ناداموده‌زگاییدایه، ناتوانێت کارنامه‌ی
ئینسانییانه و مه‌ده‌نییانه بۆ هاووڵاتی خۆی دابین بکات، ناتوانێت شه‌فاف
و مرۆڤدۆست و ئینسانی بێت، تاکو بیر له ئینسانیبوونی تاکی کورد بکاته‌وه،
ئه‌وه حکومه‌تێکی مه‌ده‌نی مرۆڤدۆسته که بواری ته‌ندروستیی پله‌یه‌ک
و په‌روه‌رده‌ی مه‌ده‌نی و ژینگه‌ی پاک و نیشته‌جێبوونی کرێچییه‌کانی
له ئه‌وله‌وییاتی کارنامه و خزمه‌تگوزاریه‌کانیدایه.
ده‌مێکه ئه‌م حکومه‌ته‌ی کوردستان ئه‌وه چاک ده‌زانێت و هه‌ر هیچ نه‌بێت
له‌ڕێی رووماڵکردنی رۆژنامه‌نووسه‌کانیه‌وه درک به‌وه ده‌کات، که نه‌خۆش
ئه‌وکاته ده‌ردی گرانتره که روو ده‌کاته نه‌خۆشخانه حکومی و ئه‌هلی
و کلینیکی پزیشکانی ئه‌م هه‌رێمه.. چونکه جۆر و ستایڵی پشکنین به
چاوی رووتی دکتۆره‌کان، یان به ئامێره کلاسیکی و خراپه‌کانیان، یان
ره‌چه‌ته‌ی ده‌رمانی پزیشک، ده‌رمانه‌کان خراپ و پله‌نزم و به‌د و
ئێکسپایه‌رن، خزمه‌تگوزارییه‌کانی ئه‌م بواره زۆر ناشایسته‌ن و
سیخناخن له که‌مته‌رخه‌می. به‌ڵام هیچ وه‌زیرێک نه‌یتوانیوه و
ناشتوانێت ئه‌و گه‌نده‌ڵییانه چاره‌سه‌ر بکات، چونکه ماسی له سه‌ره‌که‌یه‌وه
بۆگه‌ن ده‌کات و ئه‌م حکومه‌ته‌ش له سه‌ره‌که‌یه‌وه له‌مێژه گه‌مار
بووه به گه‌نده‌ڵی و پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزاریی زۆر خراپ له هه‌موو
بواره‌کاندا، هێز و توانای چاکسازیشی له ناواخندا هه‌ڵنه‌گرتووه، وه‌کو
به عه‌ره‌بی وتراوه ((فاقد الشی‌و لا یعگی))، واته ئه‌وه‌ی که به‌خشنده
نه‌بێت چی ببه‌خشێت، ئه‌وه‌ش که چاک نه‌بێت چۆن چاکسازی بکات؟!
جێی داخه که هه‌موومان زۆر بێئومێدین له‌م ره‌وشه و ئه‌مڕۆ له
دوێنێ خراپتره و تونێله‌که تاریکه و ئه‌وسه‌ری رووناکیمان لێوه
دیار نییه، له هه‌مووشی تاقه‌ت پڕووکێنتر ئه‌وه‌یه که بودجه‌ی ئه‌م
هه‌رێمه که له ناوه‌نده‌وه وه‌ریده‌گرێت، دووهێنده‌ی بودجه‌ی
سووریایه و ئه‌وه‌نده‌ی بودجه‌ی ئوردونه، به‌ڵام ته‌نیا چه‌ند هه‌زار
که‌سێک لێی ده‌خۆن و له سایه‌یدا خه‌نی بوون!
ده‌مێکه سه‌باره‌ت به گه‌نده‌ڵیی بواری ته‌ندروستی زۆر نووسراوه و
زۆریش وتراوه، به‌ڵام وا له کۆتایی ساڵی 2012دا په‌تای ترسناکی
کۆلێراشی هاته سه‌ر و مرۆڤی کورد له کوردستانێکی ئازاد و زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندا
ئاو و خۆراک و خوارده‌مه‌نییه‌که‌ی پیس و بۆگه‌ن بوون، ئیتر ده‌بێت
تاکی کورد چ دڵێکی به‌م هه‌رێمه خۆش بێت و چۆن چۆنی ئینتیمای بۆ ئه‌م
نیشتمانه پڕ له په‌تایه‌ی به‌هێزتر و توندتر بێت؟!
تێبینییه‌کی زۆر گرنگ: ئه‌م قسانه‌ی خۆم ئاڕاسته‌ی هیچ لایه‌ن و به‌رپرس
و وه‌زیرێک ناکه‌م، چونکه هه‌رگیز ئومێدم پێیان نه‌ماوه!
ماڵپه‌ڕی
حه‌مه‌ی ئه‌حمه‌د ره‌سوڵ
|