په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٠\٧\٢٠١٨

کۆماری ئیسلامیی بەردەوامە لە سوتاندنی ژنان.

عەبدولڕەحمان رەسول  


زیندانی کردن و لە سێدارەدان و سووتاندنی مرۆڤەکان بەشێکە لە کردەوەی بەردەوامی دڕندانە و فاشیزمیی ئیسلامیی ئێران کە بەدرێژایی چڵ ساڵ درێژەی پێ دەدات. سەرجەم هەنگاوە وەحشیگەری یەکانی کۆماری ئیسلامیی وێڕای بۆ بەرگرتن بە گەشەی ئازادی و مافە مەدەنی و شارەستانی یەکان لە هەمان کاتدا بۆ درێژەدانە بۆ بەردەوامی دزی و گەندەڵی و تاڵانی سەروەت سامانی سەر زەوی و ژێر زەوی خەڵکی ئێران و خەڵکی ڕۆژ هەڵاتی کوردستانە.

لە ١٤/٧/٢٠١٨ (٢٣/٤/١٣٩٧) تەرمی چالاکوانی مەدەنی کورد (مریەمی فەرەجی) بەسووتاوی دۆزراوەتەوە کە بە دەستی ڕژێمی کۆنەپەرست و دژە مرۆیی کۆماری ئیسلامیی ئێران سووتێنرا. بەم جۆرەیە ژیانی چالاکوانی ناوخۆی ڕۆژ هەڵاتی کوردستان و ئێران کە بە دەستی ئەو ڕژێمە ڕەجحی و دژە بەشەری یە بە لەسێدارەدان و کوشتن و سووتاندن دەکرێنە قوربانی .

مەریەمی فەرەجی تەمەنی ۳۳ ساڵ قوتابی زانکۆ و چالاکوانی مەدەنی لەدواى ٩ ڕۆژى بێ ئاگايى، لە ڕۆژى ۲۳ی پووشپەڕ سێشەممە، تەرمەکە دۆزرايەوە.


بە تۆمەتی بەشداری کردن لە خۆپیشاندانەکان ئەم کچە چالاکوانە مەدەنی یە لە کاتی ناڕازە یەتی و خۆپیشاندانەکانی خەڵکی شارەکانی ئێران و ڕۆژ هەڵاتی کوردستان دا دەست گيرا لە كانوونى دووەم خرایە بەنديخانەى ئێڤين، خرایە ژێر لێپرسينەوە. بەپێی یاساکانی دژە مرۆڤایەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، ( مەریەمی فەرەجی) سزا درا بۆ ٣ساڵ زيندانى .بەپێی ئەو ڕاپۆرت و هەواڵانەی کە لە ڕاگەیاندنەکاندا بڵاوکراوەتەوە بەرپرسانی زیندان هەڕەشە یان لەم چالاکوانی یە مەدەنی یە كردووە فشاری جۆرو جۆریان بۆ هێناوە و ئازار و ئەشکەنجە ی زۆریان داوە بەڵام ئەم چالاکوانە مەدەنی یە مل کەچی داواکاری یەکانی کاربەدەستانی ناو زیندان نەبووە بەوەی کە زانیارییان پێبدات و دان بەو تۆمەتانە بنێت کە لەدژی خراونەتە ڕوو لە بە ناو دادگا دا .

دوای بەدوا گەڕان و هەواڵ پرسینی خانەوادە و بنەماڵەکەی بۆ ماوەی چەندین ڕۆژ بێ ئاگابوون لەژیان و چارەنووسی مەریەم دواتر تەرمەکەی بە سوتێندراوی دەدۆزنەوە ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە هەر لە ناو زیندان لەلایەن بەرپرسانی زیندانەوە ئەم چالاکوانە تێکۆشەرە بڕیارى کوشتنى دەدرێت بەڵام بە کەفیل ئازاد کراوە خۆیان دەیخەنە ژێر چاودێرێ وە ,دواتر بێ سەروشوێن کراوە تەرمەکەى بە سووتاوى لە شارى تاران دەدۆزرێتەوە .

به‌وته‌ی پارێزه‌ره‌كه‌شی كه‌سێك به‌ تۆمه‌تی كوشتنه‌كه‌ی ده‌ستگیركراوه‌.


مریه‌م فه‌ره‌جی كچه‌ چالاكوانی كورد، كه‌ شاری سه‌رپێڵی زه‌هاوی له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ره‌و تاران جێهێشتبوو، له‌وكاته‌وه‌ بێ سه‌روشوێن بوو، دواجار ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه‌ ته‌رمه‌كه‌ی له‌ شاری تاران دۆزرایه‌وه‌ و به‌ وته‌ی پارێزه‌ره‌كه‌شی به‌بێ پشكنینی دی ئێن ئه‌ی و ته‌نها له‌ رووی چه‌ند نیشانه‌یه‌كی ددان و ملی، بنه‌ماڵه‌كه‌ی توانیویانه‌ بیناسنه‌وه‌.


محه‌مه‌د حسێن ئاقاسی پارێزه‌ری مریه‌م فه‌ره‌جی ئاشكراشی كردووه‌، كه‌سێك به‌ تۆمه‌تی كوشتنی ئه‌و كچه‌ چالاكوانه‌ ده‌ستگیركراوه‌، به‌ڵام تائێستا دانی به‌ تاوانه‌كه‌یدا نه‌ناوه‌.


ئه‌و كچه‌ چالاكوانه‌، كه‌ خوێندكاری ماسته‌ر بوه‌ له‌ به‌شی به‌ڕێوه‌بردنی نێوده‌وڵه‌تی و به‌ڕێوبه‌ری كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت بوو، سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ به‌هۆی به‌شداری له‌ خۆپیشاندانه‌ سه‌رتاسه‌رییه‌كانی ئێران ده‌ستگیركرا و سزای سێ ساڵ زیندانی هه‌ڵپه‌سێردراو و دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی گه‌شت بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو.

ئەمە بۆ چاوترسێن کردن و بڵاوکردنەوەی ترس و دڵەڕاوکێ یە لەناو گەنجان و لاوان و خەڵکی ڕۆژ هەڵاتی کوردستان بۆئەوەی خەڵک بترسێنن هەتا ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان نەکات لە دژی ئەو سیستەمە دەژە ئینسانى یە و دەسەڵاتی سێدارەى ئیسلامیی ئێران بەڵام خەڵکی ئێران و خەڵکێ ڕۆژ هەڵاتی کوردستان ڕۆژ لەدوایی ڕۆژ ڕق ئەستوورتر دەبن و بێزار تر دەبن بەرامبەر سەرکوت و چەوسانەوەکانی سیستەمیی ئیسلامیی ئێران ،هەرگیز پاشەکشە ناکەن لە بەرەوپێش چوونی خواست و داواکاری و ناڕەزایەت یەکانیان بە ئامانجی ڕوخانی ئەو ڕژێمە چەوسێنەر و نابەرابەر و فاشیزمە کە ناوی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە ،پاشان هەنگاونان بۆ دامەزراندنی سێستمێکی سیکۆلار و ئازاد کە ماف و ئازادی یەکان هەمووان دابین بکات.

پێویستە ئازادیخوازان و یەکسانیخوازان و مرۆڤ دۆستان ڕێکخراوە و ناوەندە جیهانی یەکانی تایبەتمەند بە داکۆکی کار و بەرگری کاری مافەکانی ژنان و مافەکانی مرۆڤ ئاگاداربکەنەوە لە ڕووداوی سوتاندنی ئەم تێکۆشەرە چالاکوانە مەدەنی یە ،ناکرێت بەبێ دەنگی کۆتایی پێ بێت ، پێویستە چالاکی جۆراوجۆری لەدژی ئەم کارە وەحشیگەری و دڕندانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەگەڕ بخرێت هەموولایەک ڕژێمی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕیسوا و شەرمەزار بکەن.
 

ماڵپه‌ڕی عه‌بدوڕه‌حمان رەسول

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک