٢٠\١\٢٠١٨
کۆماری
سێدارەی ئیسلامیی ئێران گورانیبێژێک سزا دەدا و شاعیرێک دەستبەسەر دەکا.
دادگای ورمێ سزایێکی
قورسی بە سەر گۆرانیبێژێکی رۆژهەڵاتدا سەپاند.
لە بڕواری ۲۷ی سەرماوەزی ۱۳۹٦ی هەتاوی گۆرانێژێکی میلی بەناوی پەیمان
میرزادە دانیشتوی گوندی گونکچین سەربە شارستانی ورمێ لایەن هێزەکانی
وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.
تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتێکدا دەڵێت :لە دوای ۲ حەوتو
دەستبەسەری لە گرتوخانەی ئیتلاعاتی شار ورمێ لقی ۳ ی دادگای ئینقلابی
ورمێ بە تۆمەتی خوێندنی ستران و سرودی شۆڕشگێڕی کوردی و پڕوپاگەندا دژی
نیزامی ئیسلامی ، پەیمان میرزادەی بە ٦ مانگ زیندان سزا داوە.
ناوبراو لە بەندی ۳ی زیندانی ورمێ زیندانی کراوە و بەرپرسانی زیندان
وێڕای داخوزی پەیمان میرزادە لە هەناردەکردنی بۆ بەندی زیندانیانی
سیاسی خۆ دەبوێرن.
هونەرمەندان و نوسەران و ڕۆژنامەوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەمو
چالاکێیکی ئەدەبی و هونەرییان لە زەوت دەکرێت و بە هەزاران بەرهەمی
هونەری دەستی بەسەرڕاگیراوە و خاوەن قەڵەم و ئەندێشە یان ڕاونراوە یان
لە زیندان ئاخێنراون و ئیزنی بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانیان لە لایەن
سازمان تەبلیغاتی ئیسلامییەوە لێ زەوت کراوە و دەکرێت.
١٣\١\٢٠١٨
پەیمان میرزادە ژاکان باران
قۆڵبەست کردنی شاعیرێک لە
ئیلام.
لە ڕۆژی ۲٥ی بەفرانباری ۱۳۹٦ی هەتاوی حوسەین باقری بە ناسناوی ”ژاکان
باران” لە لایەن ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران شاری ئیلامی ڕۆژهەڵاتی
کوردستان قۆڵبەست کراوە.
بە گوێرەی سایتی هەنگاو ژاکان باران لە گرتوخانەی ئیلا دەستبەسەرە و
چارەنوسی نادیارە . هەر لە درێژەی ڕەشبگیریانەکانی ئەم دوایانەدا
چەندین کەسایەتی و گەنجی پارێزگای ئەلئەحوازیش لە لایەن ئیتلاعاتی ئەو
شارانەوە قۆڵبەست کراون کە سادق حەیدەری یەک لەو چالاکانەی ئەلئەحواز
بوە.
“ئەو هەواڵە سەرچاوەێیکی فەرمی پشتڕاستی نەکردۆتەوە”.
١٦\١\٢٠١٨
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
info@kmmk.info
|