١٣\١\٢٠٢٠
کۆمەک و هاوکاریی
بۆ ئاوارەکانی کەمپی عەربەت.
فيدراسیۆن كۆمەكى بەسەر منداڵانى قوتابخانەى
ئاوارەكانى كەمپى عەربەت دابەشكرد.
ئەمڕۆ
پێنجشەم ٩\١\٢٠٢٠ تیمێکی
هاوبەشی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی /
لقی کوردستان، سەنتەری بەرگریی لە مافەکانی منداڵان و بزووتنهوهی دژی
ههژاریی کۆمهڵێک هاوکارییان گهیانده منالانی قوتابخانەی سەرەتایی
لە کەمپی عەربەت له ناحیەی عەربەت. ئەو کۆمەک و هاوکارییانه لە لایەن
رێکخراوی کۆمەک و بەهانەوەچوونی مندالانی ئاوارە نێردرابوون کە بەرێز
(سۆز ساڵح) سەرپەرشتی دەکا لە وڵاتی دانیمارک. كۆمەکەكان بريتى بوون
١١٠ پارچه بووكەله و ياریی منداڵان. هەر لێرەوە سوپاسی بەڕێزان (پەخشان
خان) بەرپرسی کەمپەکە و بەڕێز کاک (هەڵکەوت) بەرپرسی بەشی دابەشکردن لە
کەمپی ئاوارەکانی عەربەت دەکەین لە ئاسانکاریی و دابەشکردنی کۆمەکەکان.
گەیاندنی کۆمەک و هاوکاریی بۆ ئاوارەکانی کەمپی
عەربەت درێژەی هەیە.
ئەمرۆ دووشەم ٦\١\٢٠٢٠
گرووپێکی هاوبەشی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
/ لقی کوردستان، سەنتەری بەرگریی لە
مافەکانی منداڵان و بزووتنهوهی دژی ههژاریی کۆمهڵێک هاوکارییان
بەسەر کەمپی ئاوارەکانی عەربەت له ناحیەی عەربەت دابەشکرد. کۆمەک و
هاوکارییەکان بریتی بوون لە (جلوبەرگی زستانە بۆ ژنان و پیاوان و
مناڵان، دایبی مندالان، پێڵاو و جاناتا و... تد). ئەو کۆمەک و
هاوکارییانه لە لایەن ڕێکخراوی کۆمەک و بەهانەوەچوونی مندالانی ئاوارە
نێردرابوون کە بەرێز (سۆز ساڵح) سەرپەرشتی دەکا لە وڵاتی دانیمارک
هەروەها کۆمەک و هاوکاریی لە لایەن بەرێز (شیرین ئەحمەد) لە وڵاتی
هۆڵەندا، ئێمە ئەوپەڕی سوپاسگوزاری هاوکارییەکانیانین و هیوای
بەردەوامییان بۆ دەخوازین. هاوکاتیش سوپاسی بەریزان (پەخشان خان)
بەرپرسی کەمپەکە و بەڕیز کاک (هەڵکەوت) بەرپرسی بەشی دابەشکردن لە
کەمپی ئاوارەکانی عەربەت دەکەین لە ئاسانکاریی و دابەشکردنی کۆمەکەکان
بەسەر ئاوارەکاندا.
راگەیاندنی بزووتنەوەی دژی هەژاریی
راگەیاندنی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی /
لقی کوردستان
سەنتەری بەرگریی لە مافەکانی منداڵان
|