٢٨\٩\٢٠١٨
کۆمەڵە
هۆنراوەیەک.

عەلی حەمەڕهشید
ددان.
ھـاورێکانم بزانن
ددانەکـانم جـوانن
دەیپارێزم بـە چاکی
پێوەی دەنووم بە پـاکی
بەیانیان لە خەو ھەستام
وەک پێی وتــم مامۆستام
کاتێک شۆردم دەم و چاو
ددانیش دەشۆم تـــەواو
کڕیومە فڵچەو دەرمـان
بـەتایبەتی بـــۆ ددان
ھەر کاتێکیش شـت بخۆم
خێرا دەم و دان دەشــــۆم
شــــتی ڕەق بــە ددانم
ناشکێنم تـا بتـــوانم
بۆیە کە پێ دەکـــەنم
زۆر جــوانە دان و دەمم.
بەبە گیان.
بەبە گیان بەبەی خرپن
وەرە بــۆ بـاوەشـــی من
وەرە ببە بــە ھـــاوڕێم
بـا گــــۆرانیت بۆ بڵێم
دەی چـەچـەکــانت بێنە
بڵێ ھــەڵم پـەڕێنــە
بـۆ گـۆرانی خۆشی مــن
ئـەی بەبەی جوان و خرپن
تۆ پێکــەنین و قـاقـــا
لێدە وەکـو مـۆسیـــقـا
یاری دەکەین مـن و تــۆ
یاری خۆش و لــەسـەرخۆ
کە ھیلاک بووی بەبەی جوان
بــچۆ بــۆ لای دایـە گیان
بــا ئەویش بــەپێکەنین
پێمان بڵێ ئــافــــەرین.
١٩٩٦
یەکەم رۆژی قوتابخانە.
منداڵان ھەمـــــوو
ســــەر لە بەیانی
شەقامی شـــاریان
پڕ کرد لە جــوانی
پۆل پۆل ڕێگایـــان
دەبڕی و تێکەڵ بوون
ھــەر لـــە پەپولە و
خونچەی گوڵ دەچوون
وەک تابلۆیـــەکی
دڵگیر و شـــــیرین
دەچوون بۆ خوێندن
دەم بە پێکـــەنین.
دەچینەوە بۆ خوێندن.
ئێمەی منداڵ ھەر ھەموو
دوای تەواو بوونی پشوو
دڵ پڕ لە ھیوای مەزن
دەچینەوە بـــــۆ خوێندن
دەچین بۆ قـــوتابخانە
بە چالاکی و ژیــــــرانە
پڕ سۆزترین جێگــــایە
پیرۆزترین ڕێگایــــــــە
دڵسۆزی ئێمەی تیایــە
کە ئە ویش مامۆســتایە
دەچین لەوێ دەخـــوێنتن
داری ھیوا دەڕوێــــــنین
ھەوڵی زۆر و تێکۆشــــان
دروشمێکە بۆ ھەمـــــووان
تا ڕۆشن بێت دوا ڕۆژمــان
بۆ خزمەتی کوردســــــتان.
دەغیلەکەم.
دەغیڵــــەکەم پڕ بـــووە
کاتی ئەوە ھــــــــاتووە
لە بەردەم بــــابە و دایە
بزانم چــــەندی تیایــە
بیکـــەمــــەوە لەگەڵیان
خۆ شــــــی بخەمەدڵیان
ئەوســـا ڕوویان تآ دەکەم
مژدەیەکــــیان پی دەدەم
کتێبخــــانەی پآ دەکڕم
کتێبی تیا ھــــەڵدەگرم
چــــونکە بە خوێندنەوە
دەڕۆم بەرەو پێشــــــەوە.
٢٤\٧\٢٠٠٧
کەسێتییم.
تا بەھێز بێت کەسێتیم
بزانن کە کێم و چـــیم
بمدوێنن گوێم لێبگرن
نەکەن قسەم پآ ببڕن
یان کاتێک ھاوڕێکانم
دێن دەبن بـــە میوانم
وەک میوانی خۆتان بن
تەواو ڕێزیان لێبگرن
تا بڕوام ببێت بە خۆم
کاتێک بۆ لایەک بڕۆم
ئەوسا خاوەن کەسێتیم
دڵ پڕ لە خۆشەویستیم
دەزانم کە کێم و چیم
چونکە خاوەن کەسێتیم.
٥\١\٢٠٠٣
ماڵپەڕی عەلی
حەمەڕەشید
|