٣\٣\٢٠١١
کۆمه‌ڵێک
بانگه‌واز و ئاگاداریی.
١-
بە بەشداریی
چەند هونەرمەندێک لە شاری ستۆکهۆلم
خۆپیشاندان بۆ پشتگیریی لە جه‌ماوه‌ری
کوردستان سازدەکرێ.
به بۆنه‌ی تێپەرێنی ٢٠ ساڵ بەسەر ڕاپەڕینی ئازاری ١٩٩١ ی خەڵکی
کوردستان و بۆ ئیدانەکردنی کرده‌وه سه‌رکوتگه‌ریه‌کان له
گولەبارانکردنی خەلکی سڤیل و خۆپیشاندەران له کوردستان کە لە ١٤ رۆژی
رابردودا ٨ شەهید و زیاتر لە ٢٠٠ بریندار لێ کەوتۆتەوە، ڕفاندن و
زیندانی کردن و هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن له ده‌یان چالاکوانی مەدەنی، هه‌روه‌ها
داخستنی زانکۆی سلاحالدین لەلایەن یەکێتی قوتابیانی پارتیەوە. بۆ
ئیدانەکردنی هەموو ئەمانە و پشتگیری لە خرۆشانی جه‌ماوه‌ری کوردستان،
ڕەوەندی کوردی لەشاری ستۆکهۆلم بەهاریکاری چەند هونەرمەندێکی ناوداری
کورد له ووڵاتی سوێد ڕۆژی یەکشەم خۆپیشاندانێک ساز دەکات. هاوکات ڕای
دەگەینین لە پەیوەندی بەردەوام داین بۆ بەشداری کردنی پارت و ڕێکخراوە
سوێدیەکان.
رۆژی هەینی پرۆگرامی خۆپیشاندانەکە بڵاو دەکەینەوە
شوێنی خۆپێشاندان:
ناوه‌ندی شاری ستۆکهۆڵم گۆڕه‌پانی Serglstorget
کات: یه‌کشه‌ممه به‌رواری 2011-03-06 ، کاتژمێر12.30 تا 14.30
بۆ پەیوەندی 0735366757.......0737038612
2\3\2011
گروپی ١٧ شوبات ستۆکهۆلم
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
٢- بژی هه‌شتی
مارس ڕۆژی جیهانی ژنان.
هه‌شتی مارس، ڕۆژی هاتنه‌مه‌یدانی ژنانه، شان به‌شانی پیاوانی
ئازادیخواز و یه‌کسانیخواز، بۆ له‌ناوبردنی هه‌ڵا‌واردن و پله‌دوویی و
ژێرده‌سته‌یی ژنان له‌سه‌راسه‌ری جیهاندا.
هه‌شتی مارسی ئه‌مساڵ، هاوکاته له‌گه‌ڵ هه‌ستان و ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی به‌ده‌نگ
هاتوو له ووڵاتانی عه‌ره‌بی و ناوچه‌که، به‌کوردستانیشه‌وه، له‌به‌رامبه‌ر
ڕژێمه دکتاتۆر و گه‌نده‌ڵه‌کاندا. با هه‌شتی مارسی ئه‌م ساڵ بانگه‌وازبێت
بۆ ته‌واوی ژنان بۆ به‌شداری و پشتیوانی له‌داخوازیه ڕه‌واکانی ئه‌م
ڕاپه‌ڕینانه.
کۆمیته‌ی مه‌راسیمی هه‌شتی مارس له‌ئوسترالیا
- سدنی، هه‌ڵده‌ستێت به‌سازدانی پیکنیکێک، بانگه‌وازی ته‌واوی
ژنان و پیاوانی ئازادیخواز ده‌که‌ین له‌شاری سدنی،بۆ به‌ژداری کردنی ئه‌م
پیکنیکه به کۆمه‌ڵه.
کات: ١١ ی به‌یانی- ١٣/٣/٢٠١١
شوێن: پاراماتا پارک PARRAMATTA PARK
تکایه هه‌ر که‌س خواردن و خواردنه‌وه و پێداویستی پیکنیک له‌گه‌ڵ
خۆتان بهێنن.
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌م ژماره
ته‌له‌فۆنانه‌وه: چیمه‌ن
0421036313 ، سه‌یران 0402560013
کۆمیته‌ی مه‌راسیمی هه‌شتی مارس
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
٣- ئاگاداری
ره‌وه‌ندی کوردی ده‌که‌ینه‌وه له
به‌ریتانیا به گشتی و له‌نده‌ن و ده‌وروبه‌ری
به تایبه‌تی.
بۆ یادکردنه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕینی
خه‌ڵکی کوردستان له‌ساڵی 1991 بۆ ده‌ربڕینی هاوپشتی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکی
کوردستان چه‌تری ئازادی مه‌راسیمێکی شکۆدار به‌ڕێده‌خات له ڕۆژی
06/03/2011 له گۆڕه‌پانی مانگرتوه به‌ڕێزه‌کان له ئیجوار ڕۆد له له‌نده‌ن
کاتژمێر 3 پاشنیوه‌ڕۆ ئاماده‌بونتان له مه‌راسیمه شکۆداره‌دا
رێزگرتنه له توانا‌و ئیراده‌ی خه‌ڵکی کوردستان به‌و هیوایه‌ین
دڵسۆزانه ئه‌م یاده و مه‌راسیمه به‌رز ڕابگرین.
ئه‌دره‌س/Winchester house 259-269
Marylebone road
Nw1 5ra london
1\3\2011
چه‌تری ئازادی
- له‌نده‌ن
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
٤-
بانگه‌وازی ره‌وه‌ندی
عێراقی بۆ خۆپیشاندان له مه‌شیگان، بۆ پشتیوانی له ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی
جه‌ماوه‌ری عێراق و کوردستان.
ده‌سته‌یه‌ک له ڕه‌وه‌ندی عیراقی له شاری لانسینگ سه‌ر به وویلایه‌تی
مه‌شیگانی ووڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، خۆپیشاندانێک ساز ده‌که‌ن
بۆ پشتیوانی کردنی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی جه‌ماوه‌ری عیراق وکوردستان و
خۆپیشاندانه‌کانی جه‌ماوه‌ر به دژی گه‌نده‌ڵی و حوکمی ملیشیایی و
حکومه‌تی تایه‌فی و چاکردنی خزمه‌تگوزاریه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی هاووڵاتی.
بانگه‌وازی ته‌واوی ڕه‌وه‌دندی عیراقی و کوردستان ده‌که‌ین که له‌و
خۆپیشاندانه‌دا ئاماده بن بۆ ڕاگه‌یاندنی هاوپشتی خۆیان بۆ جه‌ماوه‌ری
ناڕازی و خۆپیشانده‌ران.
شوێن/ لانسینگ/ مه‌شیگان/ کاپیته‌ل هاوس
کات/12:00 دوای نیوه‌رۆ تاوه‌کو1:00 ی دوای نیوه‌ڕۆ
به‌روار/ 3/3/2011
ده‌سته‌یه‌ک له ره‌وه‌ندی هاوڵاتیانی
عێراقی
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
٥- له یادی راپه‌رینی
ئازاری (٩١)دا
پشتیوانی خۆمان بۆ خۆپیشاندانه‌کانی کوردستان راده‌گه‌یه‌نیین.
به بۆنه‌ی هاتنی یادی راپه‌رینی شۆرشگیرانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان، که‌رژێمی
به‌عسی سه‌رکوتگه‌ری تیا وه‌ده‌رنرا. بۆ پشتیوانی له داواکاریه ره‌واکانی
خۆپیشاندانه‌کانی ئیستای کوردستان، دژ به نا عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی،
بێ‌کاری، هه‌ژاری و گه‌نده‌لی. له پێناو به‌دیهێنانی ئازادی‌و خۆشگوزه‌رانی
بۆ خه‌ڵکی کوردستان.ئێمه ژماره‌یه‌ک له ئازادیخوازانی شاری نوتینگهام
له به‌ریتانیا خۆپیشاندانێک له ناوه‌ندی شاری نوتینگهام به‌رێده‌خه‌ین.
داوا له سه‌رجه‌م په‌نابه‌رانو کورده‌کانی دانیشتوانی نوتینگهام و
شاره‌کانی ده‌وروبه‌ری ده‌که‌ین له‌گه‌ڵمان به‌شداری بکه‌ن وپشتی
داخوازییه به‌رهه‌قه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان چۆڵ نه‌که‌ن.
رۆژی خۆپیشاندان: یه‌کشه‌مه 6-3-2011 ،
کاتژمێر :1 پاشنیوه‌رۆ
شۆین: سه‌نته‌ری شاری نوتینگهام - ئولد
مارکیت سکۆێر
بۆ زانیاریی زیاتر په‌یوه‌ندیی
بکه‌ن به: ره‌وف
سۆفی 07949696174،
که‌مال 07729519028، جاسم
غه‌فور
07872970807
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
٦-
بانگه‌وازی خۆپیشاندان بۆ پشتگیریی
له داخوازییه‌کانی جه‌ماوه‌ری کوردستان و
عێراق له که‌نه‌دا -
تۆرنتۆ.
بۆ هاوپشتی و پشتگیری له داواکاری وناڕه‌زایه‌تیه‌کانی جه‌ماوه‌ری
کوردستان و عیراق له سلێمانی و شاره‌کانی تری عیراق و ڕاپه‌ڕینه‌کانی
1991،چه‌تری ئازادی له تۆرنتۆ خۆپیشاندانێک ساز ده‌کات بۆ پشتیوانی
کردن له داواکاریه ڕه‌واکانیان، که خۆی له کۆتایی هێنان به گه‌نده‌ڵی
و چاکردنی خزمه‌تگوزاریه بنه‌ڕه‌تیه‌کان و ره‌ت کردنه‌وه‌ی حکومه‌تی
تایه‌فی و به‌ش به‌شی و ده‌سه‌ڵاتی ملیشیایی ده‌بینێته‌وه.
به خۆپیشاندانمان په‌یامیک ده‌نێرین بۆ حکومه‌ت له به‌غدا و حکومه‌تی
ئه‌حزابی ملیشیایی له کوردستان،که ئێمه له پشت جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو
وه‌ستاوین و کارده‌که‌ین بۆ به‌هێز کردنی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه وسه‌رتاسه‌ری
کردنه‌وه‌ی له گشت عیراق و کوردستان بۆ به‌دیهێنانی داوا ڕه‌واکانیان.
شوێن/ تۆرنتۆ – کوینز پارکCOLLEGE ST & UNIVERSTY
کات/ 1:00 دوای نیوه‌ڕۆی 6/3/2011
چه‌تری ئازادی
- تۆرنتۆ
|