٥\٨\٢٠٢٠
کۆمەڵێک دەنگوباسی
پەنابەریی لە لایەن فیدراسیۆنی پەنابەرانەوە.
یۆنان سنوورەکانی
توندوتۆڵتر دەکا.
هیوا
خدر: بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند:
جێگری وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی یۆنان (جۆرج کۆمۆتساکۆس)
ڕایگەیاند لەماوەی چوار مانگی ڕابردوودا کەمترین پەنابەر لە تورکیاوە
گەیشتونەتە یۆنان ئەوەش بۆ توندوتۆڵکردنی سنورەکانی یۆنان دەگەڕێتەوەو
وە گوتیشی یۆنان مافی خۆیەتی پارێزگاری لە
سنوورەکانی بکا.
جۆرج لە درێژەی قسەکانیدا گوتی تورکیا
دراوسێیەکی خراپەو جێگای متمانە نیە هێشتا ٤٠٠٠،٠٠٠ چوار ملیۆن پەنابەر
لەژێر دەسەڵاتیدایە بە دووری نازانین بۆ مەرامێکی تر بەکاریان
بهێنێتەوە.
لەلایەکی تریشەوە حکومەتی یۆنان ڕایگەیاند ٧٦٦ سەربازی نوێی بۆ
پاسەوانی سنوورەکانی دامەزراندوە، کە ٢٦٦
پاسەوانیان لە دوورگەکانی باکورو باشووری دەریای ئیجەدا جێگیر دەکرێن,
هەروا ٤٨٠ پاسەوانیشیان لە ناوچەکانی (ئەتیکا،
بیلوبونیز، مەقدۆنیای ڕۆژهەڵات، تراقیا) جێگیر دەکرێن بۆ ڕێگریکردن لە
هاتنی پەنابەران بۆ ناو خاکی یۆنان.
ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن
--------------------------------------------------------------------------------------------------------
رزگارکردنی
پەنابەران لە دەریای ئیجەدا.
مۆغەڵا:
ڕێکەوتی ٤/٨/٢٠٢٠ لەناوچەی مارماریس سەر بەشاری مۆغەڵا ٦٣ شەست و سێ
پەنابەر ڕزگارکران وە دوو قاچاخچیش دەستگیرکران.
بالیکیسیر:
ڕێکەوتی ٤/٨/٢٠٢٠ لە ناوچەی ئایڤالیک سەر بەشاری بالیکیسیر ٧٤ حەفتاو
چوار پەنابەر لە دەریای ئیجەدا ڕزگارکران.
ئەزمیر:
ڕێکەوتی ٤/٨/٢٠٢٠ لەناوچەی کارابورون سەر بەشاری ئەزمیر ٤١ چل و یەک
پەنابەر لەدەریایی ئیجەدا ڕزگارکران.
بەپێی لێدوانی پۆلیسی ئێشکگری دەریاوانی ئەو ناوچانەی پەنابەرەکانی
تێدا ڕزگارکراون پەنابەرەکان دوای گەیشتنیان بە سنورە دەریاییەکانی
یۆنان راستەوخۆ دیپۆرتی سنوورە دەریاییەکانی
تورکیا کراونەتەوە.
هیوا خدر: ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا
--------------------------------------------------------------------------------------------------------
ئەڵمانیا بەردەوامە لە بردنی پەنابەران لە یۆنانەوە.
یۆنان:
هیوا خدر: بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند" ڕێکەوتی ٣١/٧/٢٠٢٠
ئەڵمانیا ٩٠ پەنابەری بەرەو ووڵاتەکەی لە یۆنانەوە برد..".
ئەوەشی گوت: ئەڵمانیا لەماوەی ڕابردوودا
ڕایگەیاندبوو کە ٢٤٣ دووسەدوو چل و سێ منداڵی نەخۆشی پەنابەر بەتەواوی
ئەندامانی خێزانەکانیانەوە لە کەمپی دوورگەکانی یۆنان بەرێت بۆ
ووڵاتەکەی کە ژمارەیان دەگاتە ٩٢٨ پەنابەر".
جۆرج کۆمۆتساکوس جێگری وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی یۆنانیش وێرای
سوپاسکردنی حکومەتی ئەڵمانیا لەوبارەوە گوتی"
هەمەئاهەنگی نێوان یۆنان و لەئەڵمانیا ئامانجی خۆی پێکاوە بەتایبەتی
لەڕووی پەنابەرانەوە..".
لەلایەکی تریشەوە (ئەرنست ڕیشێڵ) باڵوێزی ئەڵمانیا لە یۆنان ڕایگەیاند
"بەردەوامین لە وەرگرتن و بردنی ئەو منداڵە نەخۆشە پەنابەرانە
بەتەواوی ئەندامانی خێزانەکانیانەوە بۆ
ئەڵمانیا و چارەسەرکردنیان لە نەخۆشخانەکانمان..".
ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن
--------------------------------------------------------------------------------------------------------
تورکیا ژمارەیەك
پەنابەری دەستگیرکرد.
تورکیا:
هیوا خدر سەبارەت بە دۆخی پەنابەرانیش لە تورکیا بەناوەندی هەواڵگری
فیدراسیۆنی ڕاگەیاند"لە ڕێکەوتی ١/٨/٢٠٢٠ لەناوچەی فەتحیەی سەر بەشاری
مۆغەڵا لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریاوانیەوە ( ٦٧ ) شەست و حەوت
پەنابەر دەستگیرکران کە پێک هاتبون لە پەنابەرانی ووڵاتانی (عێراق،
سوریا، ئێران، ئەفغانستان، فەڵەستین، جەزائیر، سۆماڵ) ژن و منداڵیشیان
لەگەڵ بوە..".
فیدراسیۆنی
سەراسەری پەنابەرانی عێراقی


|