په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٨\١١\٢٠١٦

کۆمەڵێک فیلم لە سینەماکارانی کورد لە فیستیڤاڵی کورتە فیلمی تاران نمایشکران.

 

مەنسوور جیهانی


کۆمەڵێک فیلم لە دەرھێنانی سینەماکارانی کورد لە سی و سێیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تاران لە وڵاتی ئێران نمایشکران.

کۆمەڵێک فیلمە چیرۆکی، دیکۆمێنتاریی، فیلمە ئەزموونی و ئەنیمەیشنی لە دەرھێنانی سینەماکارانی کورد لە شارە جۆراجۆرەکانی کوردستان لە بەشە جیاوازەکانی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی سی و سێیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تاران لە ڕۆژانی ٨ تا ١٤ی نۆڤەمبەری ٢٠١٦ لە کۆمەڵەی پەردیسی سینەمایی "چارسوو" لە شاری تارانی پێتەختی ئێران نمایشکران، کە بریتین لە:

لە بەشی پێشبڕکێی "سینەمای ئێران":

ـ کورتە فیلمی ئەنیمەیشنی "زالزالەک" لە دەرھێنانی سینەماکاری کرماشانی "ئیرەج محەمەدی رەزینی" بە ماوەی ٦ خولەک لە کاتژمێر ٣:٣٠ دوانیوەڕۆی رۆژی پێنجشەمە ١٠ی نۆڤەمبەری ٢٠١٦ لە ھۆڵی ژمارە ٤ و لە کاتژمێر ٩:٣٠ شەوی یەکشەمە ١٣ی نۆڤەمبەری ٢٠١٦ لە ھۆڵی ژمارە ٥ی کۆمەڵەی سینەمایی "چارسوو".

ـ کورتە فیلمی چیرۆکی "چمدان خیس" واتە "جانتای خووساو" لە دەرھێنانی سینەماکاری بانەیی "ئەشکان ئەحمەدی" بە ماوەی ١١ خولەک سەبارەت بە چیرۆکی گرووپێک لە ئاوارەکانی رۆژئاوای کوردستان کە بەرەو ئەورووپا بەڕێدەکەون و ... لە کاتژمێر ٥:٣٠ دوانیوەڕۆی رۆژی سێشەمە ٨ی نۆڤەمبەری ٢٠١٦ لە ھۆڵی ژمارە ٥ و لە کاتژمێر ٧:٣٠ ئێوارێی رۆژی شەمە ١٢ی نۆڤەمبەری ٢٠١٦ لە ھۆڵی ژمارە ١ی کۆمەڵەی سینەمایی "چارسوو".

ـ کورتە فیلمی چیرۆکی "ماجرای نیمروز" واتە "رووداوەکانی نیوەڕۆ" لە دەرھێنانی سینەماکاری شنۆیی خاتوو "ماریا ماوتی" بە ماوەی ١٥ خولەک لە کاتژمێر ٧:٣٠ ئێوارێی رۆژی سێشەمە ٨ی نۆڤەمبەری ٢٠١٦ لە ھۆڵی ژمارە ١ و لە کاتژمێر ٥:٣٠ دوانیوەڕۆی رۆژی پێنجشەمە ١٠ی نۆڤەمبەری ٢٠١٦ لە ھۆڵی ژمارە ٥ پەردیسی سینەمایی "چارسوو".

ـ کورتە فیلمی چیرۆکی "اینەھای پریدە رنگ" واتە "ئاوێنە رەنگ پەڕیوەکان" لە دەرھێنانی سینەماکاری سنەیی "سالم سەڵەواتی" بە ماوەی ١٦ خولەک لە کاتژمێر ١٠ی شەوی ھەینی ١١ی نۆڤەمبەری ٢٠١٦ لە ھۆڵی ژمارە ١ و لە کاتژمێر ٤ی دوانیوەڕۆی رۆژی یەکشەمە ١٣ی نۆڤەمبەری ٢٠١٦ لە ھۆڵی ژمارە ١ی کۆمەڵەی سینەمایی "چارسوو".

ـ کورتە فیلمی چیرۆکی "خانە سفید" واتە "ماڵی سپی" لە دەرھێنانی سینەماکاری سنەیی "ئەرەستوو مەفاخری" بە ماوەی ٢٠ خولەک لە کاتژمێر ٧:٣٥ ئێوارێی رۆژی ھەینی ١١ی نۆڤەمبەری ٢٠١٦ لە ھۆڵی ژمارە ١ و لە کاتژمێر ٦ی دوانیوەڕۆی رۆژی یەکشەمە ١٣ی نۆڤەمبەری ٢٠١٦ لە ھۆڵی ژمارە ٥ی کۆمەڵەی سینەمایی "چارسوو".

ـ کورتە فیلمی ئەنیمەیشنی "تابلوھای نقاشی" واتە "تابڵۆ شێوەکارییەکان" لە دەرھێنانی سینەماکاری مەھابادی خاتوو "باران محەمەد ریحانی" بە ماوەی ٧ خولەک لە کاتژمێر ٤ دوانیوەڕۆی رۆژی چوارشەمە ٩ی نۆڤەمبەری ٢٠١٦ لە ھۆڵی ژمارە ٤ و لە کاتژمێر ٩:٤٥ شەوی ھەینی ١١ی نۆڤەمبەری ٢٠١٦ لە ھۆڵی ژمارە ٥ی کۆمەڵەی سینەمایی "چارسوو".

ـ کورتە فیلمی چیرۆکی "ساختمان شمارە ١٣" واتە "ماڵی ژمارە ١٣" لە دەرھێنانی سینەماکاری بۆکانی "ئەمیر غوڵامی" بە ماوەی ١١ خولەک لە کاتژمێر ٩:٤٥ شەوی چوارشەمە ٩ی نۆڤەمبەری ٢٠١٦ لە ھۆڵی ژمارە ٥ و لە کاتژمێر ٣:٣٠ دوانیوەڕۆی رۆژی پێنجشەمە ١٠ی نۆڤەمبەری ٢٠١٦ لە ھۆڵی ژمارە ٥ی پەردیسی سینەمایی "چارسوو".

ـ کورتە فیلمی دیکۆمێنتاریی "مریم فسل اخر" واتە "مریەم دوایین وەرز" لە دەرھێنانی سینەماکاری کرماشانی خاتوو "تەیبە بابایی" بە ماوەی ٣٠ خولەک لە کاتژمێر ٢ی نیوەڕۆی رۆژی چوارشەمە ٩ی نۆڤەمبەری ٢٠١٦ لە ھۆڵی ژمارە ١ و لە کاتژمێر ٧:٣٠ رۆژی شەمە ١٢ی نۆڤەمبەری ٢٠١٦ لە ھۆڵی ژمارە ٥ی کۆمەڵەی سینەمایی "چارسوو".

ـ کورتە فیلمی چیرۆکی "ھەستی" لە دەرھێنانی سینەماکاری بۆکانی "کەماڵ پڕناک" بە ماوەی ١٠ خولەک لە کاتژمێر ٩:٤٥ شەوی ھەینی ١١ی نۆڤەمبەری ٢٠١٦ لە ھۆڵی ژمارە ١ و لە کاتژمێر ٤ی دوانیوەڕۆی رۆژی یەکشەمە ١٣ی نۆڤەمبەری ٢٠١٦ لە ھۆڵی ژمارە ١ و کۆمەڵەی سینەمایی "چارسوو".

ـ کورتە فیلمی ئەزموونی "٢١ و ٢١" لە دەرھێنانی سینەماکاری کرماشانی "سادق سامریی" بە ماوەی ١٤ خولەک لە کاتژمێر ٩:٤٥ شەوی چوارشەمە ٩ی نۆڤەمبەری ٢٠١٦ لە ھۆڵی ژمارە ٥ و لە کاتژمێر ٣:٣٠ دوانیوەڕۆی رۆژی شەمە ١٢ی نۆڤەمبەری ٢٠١٦ لە ھۆڵی ژمارە ٤ی کۆمەڵەی سینەمایی "چارسوو".

ـ کورتە فیلمی دیکۆمێنتاریی "بازی روی ماە" واتە "یاریی لەسەر مانگ" لە دەرھێنانی سینەماکاری کرماشانی "سامان ئارایان پوو" بە ماوەی ٩ خولەک لە کاتژمێر ٩:٤٥ شەوی پێنجشەمە ١١ی نۆڤەمبەری ٢٠١٦ لە ھۆڵی ژمارە ٥ و لە کاتژمێر ٤ی دوانیوەڕۆی رۆژی یەکشەکە ١٣ی نۆڤەمبەری ٢٠١٦ لە ھۆڵی ژمارە ٥ی کۆمەڵەی سینەمایی "چارسوو".

لە بەشی پێشبڕکێی "نێودەوڵەتی":

ـ کورتە فیلمی چیرۆکی "ھەستی" لە دەرھێنانی سینەماکاری بۆکانی "کەماڵ پڕناک" بە ماوەی ١٠ خولەک لە کاتژمێر ٩:٤٥ شەوی چوارشەمە ٩ی نۆڤەمبەری ٢٠١٦ لە ھۆڵی ژمارە ٤ و لە کاتژمێر ٤ی دونیوەڕۆی رۆژی یەکشەمە ١٣ی نۆڤەمبەری ٢٠١٦ لە ھۆڵی ژمارە ١ی کۆمەڵەی سینەمایی "چارسوو".

ـ کورتە فیلمی دیکۆمێنتاریی "بازی روی ماە" واتە "نیشتمانی ونبوو" لە دەرھێنانی سینەماکاری ھەرێمی کوردستان "ھەوراز محەمەد" بە ماوەی ٩ خولەک لە بەشی پێشبڕکێی "ئیسلام و ئاشتی جیھانی" لە کاتژمێر ٢ی نیوەڕۆی رۆژی چوارشەمە ٩ی نۆڤەمبەری ٢٠١٦ لە ھۆڵی ژمارە ٥ و لە کاتژمێر ٨ی شەوی یەکشەمە ١٣ی نۆڤەمبەری ٢٠١٦ لە ھۆڵی ژمارە ٤ی کۆمەڵەی سینەمایی "چارسوو".

ـ کورتە فیلمی چیرۆکی "اینەھای پریدە رنگ" واتە "ئاوێنە رەنگ پەڕیوەکان" لە دەرھێنانی سینەماکاری سنەیی "سالم سەڵەواتی" بە ماوەی ١٦ خولەک لە بەشی پێشبڕکێی "فیلمەکانی وڵاتانی کیشوەری ئاسیا" لە کاتژمێر ٩:٤٥ شەوی سێشەمە ٨ی نۆڤەمبەری ٢٠١٦ لە ھۆڵی ژمارە ٥ و لە کاتژمێر ٢ی نیوەڕۆی رۆژی یەکشەمە ١٣ی نۆڤەمبەری ٢٠١٦ لە ھۆڵی ژمارە ٥ی کۆمەڵەی سینەمایی "چارسوو".

ھەروەھا کورتە فیلمی چیرۆکی "در کنار تو" واتە "لە تەنیشت تۆدا" لە دەرھێنانی سینەماکاری کرماشانی "لوقمان خالیدی" بە ماوەی ١٥ خولەک لە بەشی "وێنەی ٣٢" واتە فیلمە سەرکەوتووەکانی سی و دووەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تاران لە کاتژمێر ٧:٤٥ ئێوارێی ھەینی ١١ی نۆڤەمبەری ٢٠١٦ لە ھۆڵی ژمارە ٢ی کۆمەڵەی سینەمایی "چارسوو" نمایشکرا.

ھەر لە سی و سێیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تاراندا کورتە فیلمی چیرۆکی "سکوت" واتە "بێدەنگ" لە دەرھێنانی سینەماکارانی ئێرانی خاتوو "فەرنووش سەمەمی" و "عەلی عەسگەری" بە نوێنەرایەتی لە وڵاتانی فەڕەنسا و ئیتاڵیا بە زمانی کوردی زاراوەی بادینی سەبارەت بە چیرۆکی ئافرەتێکی کورد لەگەڵ کچەکەی کە لە وڵاتی ئیتاڵیا نەخۆشە لە دوو سانسی جیاوازدا لە بەشی پێشبڕکێی "نێودەوڵەتی" ئەم فیستیڤاڵە لە کۆمەڵەی سینەمایی "چارسوو" نمایشکرا.

ھەروەھا کورتە فیلمی چیرۆکی "کچ" لە دەرھێنانی سینەماکاری ئێرانی "مێھرداد حەسەنی" بە ماوەی ١٤ خولەک سەبارەت بە چیرۆکی بەرخۆدانی سەرڤانانی کورد لە جەنگ دژی گرووپی تیرۆریستی داعش لە دوو سانسی جیاوازدا لە بەشی پێشبڕکێی "سینەمای ئێران" و لە بەشی پێشبڕکێی "فیلمەکانی وڵاتانی کیشوەری ئاسیا" لە کۆمەڵەی سینەمایی "چارسوو" چووە سەر پەردەی سینەماکان.

ھەر لەم فیستیڤاڵەدا کورتە فیلمی چیرۆکی "از حسکە با عشق" واتە "لە حەسەکە بە ئەڤینەوە" لە دەرھێنانی سینەماکاری ئێرانی "محەمەد فەرھانی" بە ماوەی ٩ خولەک سەبارەت بە چیرۆکی کچە کوردیی شاری حەسەکە کە لە ئابڵۆقەی گرووپی تیرۆریستی داعشدایە لە دوو سانسی جیاوازدا لە بەشی پێشبڕکێی "سینەمای ئێران" و لە بەشی پێشبڕکێی "فیلمەکانی وڵاتانی کیشوەری ئاسیا" لە کۆمەڵەی سینەمایی "چارسوو"

سی و سێیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تاران بە سەرۆکایەتی "فەرید فەرخوندە کیش" و بە نمایشی بەرھەمی سینەماکارانی کورد و ١٠٠ فیلم لە سینەماکارانی ٤١ وڵاتی جیھان لە چەندین بەشی جۆراوجۆر، لەوانە: بەشی پێشبڕکێی نێودەوڵەتی، بەشی پێشبڕکێی "سینەمای ئێران"، بەشی پێشبڕکێی "وڵاتانی ئاسیایی"، چەندین بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی و چەندین بەشی دیکە لە ڕۆژانی ٨ تا ١٤ی نۆڤەمبەری ٢٠١٦ لە کۆمەڵەی پەردیسی سینەمایی "چارسوو" لە شاری تاران بەڕێوەچوو.
 


بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندنیی گشتیی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تاران

 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک