٣\٣\٢٠١٠
کۆمەڵگا
مەدەنییەکەی گۆڕان رەنگی عەشەرەتی هەیە!

سەلام عەبدوڵا
ساڵهایە یەکێک لە رەخنەکانی ئێمە لەبەرامبەر
پارتی و یەکێتی ئەوەیە کە زۆرێک لە دەزگا حزبی و کۆمەڵایەتی و ئیداری و
داراییەکانیان لەلایەن سەرۆک عەشرەت و ئەولادەکانیانەوە بەڕێوەدەچن و
بەمە پێگەی عەشرەتگەریان بەهێزکردووە، واتە سەرەڕای لافی بنیاتنانی
کۆمەڵگەی دیموکراسی و مەدەنی، بەڵام هیچ پەیوەندییان پێیانەوە نییە و
ئەو زاراوانە تەنها بۆ هەڵخەڵەتاندنی رای گشتی و جیهان ئەو بەکاردەهێنن.
"گۆڕان"یش لە هەڵبژاردنی رابردوو و ئێستا هەر خەریکی هاوکاری و
پێکەوەکاردن و دەستخستنی دەنگی عەشیرەت و شیچخەکانیانن(ئایا ئەمە
پەیوەندی بە تێگەیشتنی ماف و رۆشنبیری و ئامانجی پرۆسەی دەنگدانەوە
هەیە؟!). "گۆڕان" بەکردەوە هەر شوێن پێی ئەو دوو حزبەی هەڵگرتووە، واتە:
بەهێزکردنی
Monday، March 01، 2010
که‌رکوک: هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان سه‌ردانی عه‌شیره‌تی
شه‌ممه‌ریان کرد له گوندی عومه‌ری کوڕی خه‌تاب.
(سبه‌ی):
له‌درێژه‌ی به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی که‌سایه‌تی و
هاوڵاتیانی نه‌ته‌وه جیاوازه‌کان له‌سنوری پارێزگای که‌رکوکدا،
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 1/3/2010 هه‌ڵسوڕاو و کاندیده‌کانی لیستی گۆڕان سه‌ردانی
سه‌رۆک و که‌سایه‌تی و هاوڵاتیانی عه‌شیره‌تی شه‌ممه‌ریان کرد له‌گوندی
عومه‌ری کوڕی خه‌تاب له‌باشوری شاری که‌رکوک.
له‌وسه‌ردانه‌دا عادل نادر هه‌ڵسوڕاوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان په‌یامی
لیستی گۆڕان و ستراتیژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی بۆ شیکردنه‌وه‌و رایگه‌یاند:په‌یامی
گۆڕان په‌یامی ئاشتی و برایه‌تی و پێکه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه‌کان و نه‌هێشتنی
گه‌نده‌ڵی و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاریه به‌سه‌رجه‌م ناوچه‌و نه‌ته‌وه‌کان
به‌بێ جیاوازی، داواشی لێکردن که ده‌نگیان بده‌ن به‌لیستی گۆڕان له‌پێناو
چه‌سپاندنی یاسا‌و عه‌داله‌ت و پێکه‌وه‌ژیانی راسته‌قینه‌دا.
له‌به‌رامبه‌ریشدا شێخ مه‌حمود مه‌زهه‌ر شاهین موختار‌و سه‌رۆک هۆزی عه‌شیره‌تی
شه‌ممه‌ر له‌ناوچه‌کانی باشوری که‌رکوک وێڕای به‌خێرهێنانی کاندیدو
هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان، باسی له‌کێشه‌ی هاوڵاتیانی گونده‌کانی باشوری
که‌رکوک کرد که له‌سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌کان بێبه‌شن
به‌هۆی که‌مته‌رخه‌می حکومه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها به‌ڵێنی پشتگیری و
پشتیوانی عه‌شیره‌ته‌که‌ی بۆ لیستی گۆران دوپاتکرده‌وه‌و به‌ته‌نها
لیستی وه‌سفکرد، که له‌ئه‌مڕۆی عێراقدا بتوانێت هه‌ڵگری ماف و
داخوازی هاوڵاتیان بێت به‌سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌کانه‌وه.
ئارام جه‌مال
ساڵهایە یەکێک لە رەخنەکانی ئێمە لەبەرامبەر پارتی و یەکێتی ئەوەیە کە
زۆرێک لە دەزگا حزبی و کۆمەڵایەتی و ئیداری و داراییەکانیان لەلایەن
سەرۆک عەشرەت و ئەولادەکانیانەوە بەڕێوەدەچن و بەمە پێگەی عەشرەتگەریان
بەهێزکردووە، واتە سەرەڕای لافی بنیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراسی و مەدەنی،
بەڵام هیچ پەیوەندییان پێیانەوە نییەو ئەو زاراوانە تەنها بۆ
هەڵخەڵەتاندنی رای گشتی و جیهان ئەو بەکاردەهێنن. "گۆڕان"یش لە
هەڵبژاردنی رابردوو و ئێستا هەر خەریکی هاوکاری و پێکەوەکاردن و
دەستخستنی دەنگی عەشیرەت و شیچخەکانیانن(ئایا ئەمە پەیوەندی بە
تێگەیشتنی ماف و رۆشنبیری و ئامانجی پرۆسەی دەنگدانەوە هەیە؟!). "گۆڕان"
بەکردەوە هەر شوێن پێی ئەو دوو حزبەی هەڵگرتووە، واتە: بەهێزکردنی
ئەقڵی دینی و عەشیرەتی لە کۆمەڵگا، ئیدی مرۆڤ نازانێ ئەم"گاندی"یانە "پشتیوان
و بە ئەزنی خوا و ئینشەڵا"چی‌یان گۆڕیوەو چی دەگۆڕن.
|