٢٨\١٢\٢٠١٠
کۆمه‌ڵگای زیندوو
ئه‌ده‌بییاتی (لیتێڕاتور)ی جۆراوجۆری پێویسته.

ئه‌یوب ره‌حمانی
کۆمه‌ڵگاکانی ئه‌مڕۆی مرۆڤایه‌تی، دوواکه‌وتوو یا پێشکه‌وتوو، چه‌پ
یا ڕاست، ئایینی یا سێکولار، دیکتاتۆڕی و پاوانکراو یا دێمۆکڕاتێکی
ڕێژه‌یی، به گشتی هه‌ر هه‌موویان کۆمه‌ڵگای ئایینین. ئایینه‌کان هه‌زاران
ساڵه له سه‌ر ژیان و فه‌رهه‌نگ، هه‌ڵس و که‌وت و داب و نه‌ریتی
مرۆڤایه‌تی کارتێکه‌ریان هه‌یه و ئه‌م کارتێکه‌رییه‌ش هێند قووڵه و
به تان و پۆی کۆمه‌ڵگاکاندا له توێی هه‌زاران ساڵ چۆته خواره‌وه که
"هیچ شتێک" نابیندرێت که ڕاسته‌وخۆ یا ناڕاسته‌وخۆ ئه‌و کارتێکه‌رییانه‌یان
پێوه دیار نه‌بێت. کاتێک ده‌ڵێم هیچ شتێک نابیندرێت، زێده‌ڕۆییم نه‌کردووه.
چاو له حیزبێک یا کۆمه‌ڵگایه‌کی کومونیست یا ئاتێئیست یا سێکولار بکه‌ن،
زۆر به سانایی ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وتانه‌ی که مرۆڤه‌کانی ناو ئه‌و بازنانه‌ی
که باسم کردن، ده‌یکه‌ن، کارتێکه‌رییه‌کانی ئایینیان پێوه ده‌بینیت،
جا چ له قسه کردندا بێت یا له کرده‌وه و هه‌ڵسوکه‌وتدا، چ له
پاراستن و پارێزگاری له شه‌ره‌ف، نامووس یا غوروری جنسی یا ئایدیۆلۆژی
که‌سه‌کاندا بێت و یا غه‌یری ئه‌مانه.... ئه‌مه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که
مرۆڤه‌کانی ناو ئه‌و سێ بازنه‌ش هه‌ر له کۆمه‌ڵگاکانه‌وه هاتوون و ئه‌و
شتانه‌ی که فێری بوون، ئه‌زموونه‌کانیان و بیره‌وه‌رییه‌کانیان و داب
و نه‌ریته‌کانیان هه‌م له بنه‌ماڵه‌وه و هه‌م له کۆمه‌ڵگاکانه‌وه
سه‌رچاوه ده‌گرن یا کارتێکه‌ری وه‌رده‌گرن و کۆمه‌ڵگاکانیش وێڕای بنه‌ماڵه‌کان
ویستراو یا نه‌ویستراو هه‌موو ئایینین. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئیدیعاش بکه‌ن
که ئه‌وان ئایینی نین، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و شه‌رم و شووره‌ییانه‌ی که هه‌موو
قه‌بووڵیانن، ئه‌و شێوه ئه‌ده‌بییات و ده‌ربڕین و نووسینانه‌ی که هه‌مووان
قه‌بووڵیانن، ئه‌و خۆداپۆشین و شێوه جلوبه‌رگه‌ی که هه‌مووان قه‌بووڵیانن،
ئه‌و جێژنی کریستمه‌سی سه‌ری ساڵه‌ی که خوازراو یا نه‌خوازرا زۆرینه‌ی
خه‌ڵک به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن، ئه‌و پشووی ئایینییانه و یا پشووی کار و
شتانه‌ی که له توێی ساڵدا د‌ڵی خه‌ڵکیان پێ خۆش ده‌بێت که چه‌ند
ڕۆژێک کار نه‌که‌ن و پشوویه‌ک بده‌ن و له‌گه‌ڵ خاو و خێزان و منداڵ
پێکه‌وه بن و زۆر شتی دیکه‌ش، هه‌موو له ئایینه‌کانه‌وه داهاتوون و
بوونه‌ته داب و نه‌ریت و عاداتی ڕۆژانه و بوونه‌ته کۆمه‌ڵه کوولتور
و فه‌رهه‌نگێک که ده‌وڵه‌ته‌کان دیاری‌یان ده‌که‌ن و هه‌مووان که‌م تا
زۆر قه‌بووڵیانن و په‌یڕه‌وییان لێ ده‌که‌ن.
یا نمونه‌ی دیکه، چاو له شیعر و نووسینه‌کان بکه‌ن که به گشتیی ئه‌ده‌بییاتی
کلاسیک و هه‌مه په‌سه‌ندن، ئه‌گینا جێ ناکه‌ون و عامه په‌سه‌ند نابن.
چاو له حیزبه‌کان بکه‌ن که بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان به هی خه‌ڵک و خه‌ڵکیی
بناسێنن ڕێک وه‌کوو کۆمه‌ڵگا و به د‌ڵی خه‌ڵک ده‌جووڵێنه‌وه. چاو له
تلویزیۆنه‌کان بکه‌ن که پڕۆگڕامه‌کانیان وه‌ها داده‌ڕێژن که هه‌مه
په‌سه‌ند بن و له هه‌ندێک داب و نه‌ریت لانه‌ده‌ن. چاو له شێوه‌ی
جلوبه‌رگه‌کان بکه‌ن که هه‌موو که‌م تا زۆر وه‌ک یه‌ک ده‌چن و ئه‌مانه
هه‌موو به یه‌ک ڕاده یه‌کنه‌واخت و هیلاککه‌ر و وه‌ڕه‌سکه‌رن، هه‌موو
وه‌ک یه‌ک کلاسیکن، هه‌موو وه‌ک یه‌ک جیددین و زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ک به
ده‌گمه‌ن لێیان ئه‌بینرێت. ئه‌م کۆمه‌ڵه بابه‌ته و زۆری دیکه‌ش نه
ته‌نیا پێویستییان به ئاڵ و گۆڕ هه‌یه به‌ڵکو شێوه‌گه‌لی نوێش
پێویستن بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگاکان له‌و یه‌کڕه‌نگییانه بێنه ده‌ره‌وه
و بۆ ئه‌وه‌ی ئیستیعداد و تواناییه‌کان خۆیان ده‌ر خه‌ن و ڕێگای گه‌شه
کردنیان بۆ ئاوه‌ڵه بێت، بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا له وشک بوون بێته ده‌ره‌وه
به دوو مانا، هه‌م وشک نه‌بێت (وه‌ک کانییه‌ک که وشک ده‌بێت) و هه‌م
وشک نه‌مێنێت واته ئاڵ و گۆڕ و گه‌شه و ته‌نه‌ووع په‌یدا بکاتن.
بمرێ تابووی سێکس.
سێکس یا به کوردی گان، یه‌کێک له تابوو ترین وشه‌کان، هه‌ڵسوکه‌وته‌کان
و کرداره‌کانه له کۆمه‌ڵگای کوردی و به تایبه‌تیش له لیتێڕاتوری
کوردی‌دا. ئه‌گه‌ر چی سێکس له زمانی پیاوی کورده‌وه، شاعیر و نووسه‌ری
پیاوی کورده‌وه، هونه‌رمه‌ند و گۆرانیبێژ و نیگارکێش و هتدی پیاوی
کورده‌وه هه‌ندێک جار زۆر به خشپه و شه‌رمه‌وه باسی لێوه کراوه و
ئه‌و تابووه شکێندراوه، به‌ڵام له لایه‌نی ژنانی نیوه‌ی کۆمه‌ڵگای
کوردییه‌وه هێشتا باسکردنی ئه‌و وشه و کردار و کرده‌وانه تابووی زۆر
گه‌وره و شه‌رم و شووره‌یی و گووناهی که‌بیره‌ن و ئه‌مه‌ش خه‌تای کۆمه‌ڵگایه.
ئه‌مانه له حاڵێکدا که هه‌موومان به ژن و به پیاوه‌وه به‌رهه‌می
گانین و ڕۆژانه یا حه‌فتانه‌ش به ژن و به پیاوه‌وه گان ده‌که‌ین،
خۆشه‌ویستی ده‌که‌ین، حه‌زی لێده‌که‌ین، که‌م تا زۆر پێمان خۆشه و هه‌وڵ
بۆ پێگه‌یشتنی ده‌ده‌ین، به‌ڵام له ده‌ربڕینی تووشی شه‌رم و بێده‌نگی
و عه‌یبه و عار ده‌بین. یا ئه‌گه‌ر که‌سانێکیش ده‌ری ببڕنه ده‌ره‌وه‌ی
خۆیان بۆ ناو کۆمه‌ڵگا، ئه‌وجار ئه‌که‌ونه به‌ر لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی
و له هه‌ندێک وڵاتی وه‌ک ئێران و سعودی و باشووری کوردستان و هتدیش تا
سنووری گیان کێشان و کووشتن ئه‌ڕوات. ئه‌مانه له چییه‌وه و له
کوێوه سه‌رچاوه ده‌گرن؟ زۆر ڕوون و دیاره که له ئایینه‌کانه‌وه
سه‌رچاوه‌یان گرتووه. ئایین به کۆمه‌ڵگای دیکته ئه‌کات که مووته‌قی
بن! به‌ری هه‌وه‌س و نه‌فسی عه‌مماره بگرن، چاوتان داخه‌ن و هیدیکه،
هه‌ر ئه‌و ئایینانه‌ی که له سه‌ره‌وه باسم کرد له تان و پۆی کۆمه‌ڵگاکاندا
به قووڵی چۆنه‌ته خوار و خۆیان ته‌نییوه و بێ ئه‌وه‌ی به خۆمان
بزانین هه‌موو ئایینی بیر ده‌که‌ینه‌وه یا خۆ کار و کرده‌وه‌کانمان
ئایینین، ته‌نانه‌ت کاتێکیش مرۆڤ به ژن و به پیاوه‌وه به خۆی ده‌ڵێت
ڕۆشنبیر، سێکولار، ئاتێئیست، کۆمونیست یا هه‌ر شتێکی دیکه، به‌ڵام
ئایین وه‌ک زنجیرێک له له‌ش و فکر و هزری ئاڵاوه و وا به سانایی لێی
نابێته‌وه، جا ئێستا چ بگات به که‌سانێک که خۆیان به قووڵی باوه‌ڕیان
به ئایینه و بۆته هزری ده‌سه‌ڵاتداری کرداریان و ئه‌وه‌ی ده‌یکه‌ن و
ئه‌وه‌ی ده‌یڵێن هه‌موو بابه‌ت و داب و نه‌ریتی ئایینین!
ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا له ماڵپه‌ڕێکی باشووری کوردستان، پێم وابێ ئاوێنه
بوو، خوێندمه‌وه که کچانی خوێندکاری کورد له سلێمانی جل و به‌رگی "ناله‌بار"
(تۆ بخوێنه‌ره‌وه جوان و مۆدێڕن و ئه‌مڕۆیی) له به‌ر ده‌که‌ن و
ئیهتیمام زیاتر به جل و به‌رگ و میکیاژکردنی خۆیان ده‌ده‌ن تا به
وانه‌کانییان و کۆمه‌ڵێکیش "پیاو" بۆچوونیان ده‌ربڕیبوو که به‌ڵێ ئه‌بێت
حکومه‌ت جل و به‌رگی فه‌ڕمی و یه‌کڕه‌نگ، (چاو له کۆماری ئیسلامی
ئێران ده‌که‌ن)، به سه‌ر ژنان و کچانی خوێندکاری کورد له زانکۆکانی
سلێمانی و هه‌ولێر و هه‌موو هه‌رێمی کوردستان داسه‌پێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی
که گوایه کچان هزریان زیاتر بۆ لای کووڕان و خۆشه‌ویستی و خۆ
جوانکردن و سێکس و ئه‌مشتانه‌وه‌یه. له‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا که ئایین له
تان و پۆیدایه، ژنان و کچان بۆیان نیه خۆیان جوان که‌ن یا دڵداری بکه‌ن
یا سێکس بکه‌ن، به‌ڵام کووڕان ڕۆژانه به دوا ئه‌وه‌وه‌ن له شوێنێک
کچێک‌یان ده‌سکه‌وێت و له‌گه‌ڵیدا بن. له باری مافه مرۆڤایه‌تییه‌کانه‌وه
هه‌م کووڕ و هه‌م کچ هه‌ر له لاوییه‌وه مافی دڵداری و خۆشه‌ویستی و
سێکسیان هه‌یه، به‌ڵام کێشه‌که ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تابوو بوونی سێکس.
ئه‌گه‌ر له کۆمه‌ڵگای کوردیش‌دا ئه‌و تابووه لاببرێت یا نه‌مێنێت یا
که‌م بێته‌وه، ئه‌وجار وه‌ک ڕۆژئاوا ببێته به‌شێک له فێربوون و
زانیاری وه‌رگرتن له‌و باره‌وه له قوتابخانه‌کان هه‌ر له ته‌مه‌نی
ده تا دوازده ساڵانه‌وه بۆ لاوانی کووڕ و کچ، ئه‌وجار خۆئاگایی
لاوان له‌وباره‌وه زیاتر ده‌بێت بۆ خۆپاراستن له نه‌خۆشینه جنسییه‌کان
یا منداڵ بوون و یا سوئیستیفاده کردنی گه‌وره ساڵان لێیان. ئه‌مانه
بێجگه له‌وه‌ی که له ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵانه‌وه به‌ره‌و سه‌ر ئیتر
هه‌موو مرۆڤێک چ ژن و چ پیاو خاوه‌نی له‌شی خۆیه‌تی و چی لێده‌کات و
چۆن به کاری دێنێت هه‌موو ته‌نیا له ئیراده‌ی خۆیدایه و ته‌نیا به
خۆی مه‌ڕبووته و به‌س، که‌س و کاری گه‌وره‌ساڵیان ته‌نیا بۆیان هه‌یه
له مه‌ترسییه‌کان و نه‌خۆشینه‌کان و سوئیستیفاده لێکردنه‌کان
ئاگاداری‌یان بکه‌نه‌وه و نه‌ک خۆیان بکه‌ن به خاوه‌ن و به‌رپرسیاری
له‌ش و هه‌ڵس و که‌وتی ئه‌وان که ئێستا ئیتر باڵغ بوونه.
ئه‌گه‌ر ئایین نه‌مێنێت، باوه‌ڕ له مرۆدا چی به‌سه‌ر دێت؟
باوه‌ڕ به هێزترین وزه‌ی مه‌عنه‌وییه له مرۆڤدا. هه‌ر مرۆڤێک بێ
باوه‌ڕ بێت، وه‌ک فتیله‌یه‌ک وایه که نه‌وتی تیا نه‌بێت یا وه‌ک
کۆمپیوته‌رێکه که به‌رنامه یا سۆفت وێڕی نییه! وه‌ها کۆمپیوته‌رێک
قوتوویه‌کی خاڵییه که جێگای زیادی گرتووه و مرۆڤی بێ باوه‌ڕیش له‌شێکی
زیادییه که نه‌بوونی باشتره. به‌ڵام باوه‌ڕ به چی؟ به ئایینه‌کان
که خۆیان له نێوخۆیاندا هه‌زاران دووبه‌ره‌کی و شتی ناڕاست و مه‌جهوولات
و ته‌نانه‌ت بیر و باوه‌ڕی ترسناک له خۆیان ده‌گرن یا باوه‌ڕ به خۆ؟
به مرۆڤ بوونی خۆ؟ به ئازاد بوونی خۆ؟ به گه‌وره بوونی خۆ؟
دیاره ئه‌بێت ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که مرۆڤ به شتگه‌لێک له ده‌ره‌وه‌ی
خۆی یا به ئایین و ئایدیۆلۆژییه‌کی تایبه‌تی ده‌ره‌کی ئه‌به‌خشێت، بۆ
خۆی بگه‌ڕێنێته‌وه. مرۆڤ ئه‌بێت باوه‌ڕی به خۆی، به بوونی خۆی، به
ئازادی تاکه‌که‌سی خۆی، به تواناییه‌کانی خۆی، به له‌شی خۆی، به
هزری خۆی و هتدی ببێت. وه‌ها مرۆڤێک ئه‌توانێت له هه‌موو بوواره‌کاندا
گه‌شه بکات، وه‌رزشی، خوێندکاری و ڕه‌ده‌کانی باڵای خوێندن، گه‌شه‌ی
ئابووری، فه‌رهه‌نگی، سیاسی و مادی و به‌عنه‌وی و هیدیکه.
لێره‌شدا به‌رپرسییاره‌تییه‌کی گرنگ ئه‌که‌وێته سه‌ر شانی کۆمه‌ڵگا به
گشتی و ده‌وڵه‌ت و یاسا به تایبه‌تی. ده‌وڵه‌ت ئه‌بێت ئازادییه‌کانی
مرۆڤ بکاته یاسا و پارێزگاری لێبکاتن و ئه‌وانه‌ی ئه‌و ئازادییانه به
هه‌ر ناوێک و به هه‌ر شێوه‌یه‌ک پێشێل ده‌که‌ن، پێویسته لێپرسینه‌وه‌ی
یاسایی و جیددیان لێ بکات و نابێت پشت گوێ بخرێن. لێره‌دا ئه‌رکی سه‌ر
شانی ده‌وڵه‌ت و یاسایه که ده‌ستی ئایین له نێو یاسا و به‌ڕێوه
بردنیدا کورت بکاته‌وه و دینداری و بێ دینی هه‌ر دوویان له یه‌ک
ئاستدا و به قه‌ده‌ر یه‌ک پارێزگاری‌یان لێبکرێت و هه‌ڵبژاردنیان
بخرێته ئه‌ستۆی مرۆڤه ئازاده‌کان خۆیان و وانه ئایینییه‌کانیش
ڕابگیردرێن و هه‌ر که‌س خۆی ویستی و ته‌مه‌نیشی له هه‌ژده به‌ره‌و سه‌ر
بوو، ده‌توانێت به ئازادی هه‌ڵییان بژێرێت و بۆ فه‌ڕزه ئایینییه‌کانیش
با به ئازادی سه‌ردانی مزگه‌وته‌کان یا که‌نیسه‌کان بکات، به‌ڵام له
خوێندنگاکان ته‌نانه‌ت وێنه یا سومبووله ئایینیه‌کانیش نابێت هه‌ڵبواسرێن،
چ بگات به فێربوون و فێرکردنییان.
ئالێره‌وه‌یه که کۆمه‌ڵگا پێویستی و نیاز به ئه‌ده‌بییاتی جۆربه‌جۆر
په‌یدا ده‌کات و پێویسته هه‌ر که‌س که توانا و حه‌زی لێی هه‌بێت، بیر
و باوه‌ڕی خۆی، زانییارییه‌کانی خۆی، بیره‌وه‌ری و به‌سه‌رهاته‌کانی
خۆی، ته‌نانه‌ت تێئۆریگه‌لێک که له مێشکی خۆیدا ئه‌یان هێنێت و ئه‌یانبات،
هه‌موو بنووسێته‌وه و ئه‌گه‌ریش حه‌زی کرد بییانخاته به‌ر دید و قه‌زاوه‌تی
خه‌ڵک و خوێنه‌ران، جا چ له شێوه‌ی نووسینی وتار و چیرۆک و کتێب‌دا بێت
یا خۆ شیعر و نه‌سر و په‌خشان و یا شیعر و چیرۆک بۆ منداڵان و هیدیکه و
یا له ئاستی هوونه‌ریدا بێت وه‌ک نیگارکێشان و موزیک و هۆنراوه و هتد.
مرۆڤ ئه‌بێت هێنده باوه‌ڕ به‌خۆی له خۆیدا په‌یدا بکات که مه‌جبوور
نه‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که وه‌ک خه‌ڵکی دیکه نانووسێت یا وه‌ک خه‌ڵکی
دیکه بیرناکاته‌وه، خۆ بشارێته‌وه یا خۆی حه‌شار بدات! به
دڵنییاییه‌وه هه‌ن که‌سانێک که تووانایی خووڵقاندنی شتی گرنگییان هه‌یه،
ته‌نیا ئه‌بێت باوه‌ڕیان به خۆیان هه‌بێت و ده‌ست به کار بن و له
کۆمه‌ڵگا و داب و نه‌ریت و چاو و چاولێکه‌ری خه‌ڵکیش نه‌ترسن. ئالێره‌وه
کۆمه‌ڵگایه‌کی زیندوو و گه‌شه کردوو و پێشکه‌وتوو و مۆدێڕن و ئازاد و
سه‌ربه‌ست وه‌دی دێت و وه‌ک وترا ده‌وڵه‌ت ڕۆڵی زۆر گرنگ و سه‌ره‌کی بۆ
وه‌دیهاتنیان ده‌گێڕێت، به‌ڵام له‌ویش گرنگتر تاکه‌کانی مرۆڤ خۆیانن،
که ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ به خۆیی له تاکه‌کاندا زیاد بکات و به جێگای ئه‌وه‌ی
باوه‌ڕ به شتی بێ نرخ و ده‌ره‌کی ده‌دات، به خۆی بدات، کۆمه‌ڵگاش
ورده ورده سه‌د و هه‌شتاد ده‌ره‌جه ئه‌گۆڕێت و ئه‌مه‌ش یانی کۆمه‌ڵگایه‌کی
کامه‌ران و به‌خته‌وه‌ر و پێشکه‌وتوو که هه‌موو که‌س بێ جیاوازی تێیدا
به‌خته‌وه‌ری خۆی ئه‌بینێته‌وه و بۆ پێشخستنی زیاتریشی به به‌رپرسیاره‌تییه‌وه
هه‌ر که‌سه و له ئاستی خۆیه‌وه بۆی تێ ده‌کۆشێت.
5ی به‌فرانباری 2710
ماڵپه‌ڕی ئه‌یوب ره‌حمانی
|