٢٠\٣\٢٠١٩
كۆمه‌ڵگه..
ته‌كنه‌لۆژیا.. میدیا.
- په‌راوێزێك له
ناو تێكستدا -

نەژاد عەزیز سورمێ
بیركردنه‌وه له پێشكه‌وتنی به پلان دیواری ترس و دڵه‌ڕاوكێ
ده‌ڕوخێنێ و سنووران واڵا ده‌كا و ده‌رگایان ده‌كاته‌وه بۆ ناو ئه‌و
كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی كه ئێستا له‌سه‌ر زار‌و زمانانه، مه‌به‌ستم (كۆمه‌ڵگه‌ی
مه‌ده‌نی)یه..
كه باس له پلان و نه‌خشه‌یش ده‌كرێ ، ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ هه‌روا به‌ئاسانی
و بێ گرێ و گرفت ده‌گه‌ینه ئه‌و قۆناخه... ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌كه
كاری ده‌وێ ، كۆشش و و ماندووبوونی ده‌وێ...(جیدیه‌ت)ی له بیروبۆچوون
و هه‌ڵسوكه‌وت و هه‌وڵدان بۆ خۆ ده‌ربازكردن له گومان و ڕاڕایی و خۆپه‌رستی
له سنووران به‌ده‌ر و پاشماوه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی دواكه‌وتوویی به
گیانی ئینتیمای گه‌ره‌كه.
ئه‌گه‌ر (تاقه‌تت هه‌بێ) بیری لێ بكه‌یه‌وه، ئێمه حاڵی حازر له گه‌لێك
بواری جیاجیادا ته‌كنه‌لۆژیای نوێمان له‌ده‌سته به تایبه‌تی له
بواریپێكگهیشتن وگهیاندندا ، به‌ڵام با بپرسین تا چه‌ند توانیمانه
له‌گه‌ڵ مه‌ودا و ڕه‌هه‌نده پێشڤه‌بڕ و پاشڤه‌بڕه‌كانیدا بێینه‌وه...
باس لێره‌وه دێته گۆڕێ ، ئێمه به كولتوور و بیركردنه‌وه‌ی قۆناخی
شوانكاره‌یی و كشتوكاڵییه‌وه.. هاتووین چووینه پێش كۆمپیوته‌ر و ناو
تۆڕی ئه‌نته‌رنێت وسواری پێشكه‌وتووترین ئۆتۆمبیل بووین!
تۆ ته‌ماشا میدیاشمان به‌هه‌مان پێوه‌ر چووته ناو تونێلیك تا ئێستا ئه‌وسه‌ری
دیار نییه... ئه‌و ڕوناهییهی ناو تونێلیش كه به‌رپێی خۆمانی پێ
ده‌بینین، ڕوناهی ده‌سكرده، شه‌وقی ئه‌و گڵۆپانه‌یه تێیدا هه‌ڵكراون...
تونێل كه ڕوناهیهكی ناگاتێ... چ جای ئه‌وه‌ی ئه‌وسه‌ری دیار نه‌بێ...
له‌وه‌ش سه‌یرتر ، له‌و ساته‌ی هه‌ستی لهخۆڕازیبوونمان له ئاست كار و
كرده‌وه‌كانمان كز ده‌بێ ، هه‌ر له‌و كاته‌دا خه‌یاڵی خۆدیده‌یی
داماندهگرێ و به‌جۆرێك خۆمان لێ ون ده‌بێ به‌رپێی خۆیشمان نابینین...
ئه‌م وڵاته‌ی ئێمه كه له قسان هه‌ر له‌دێره‌وه بێشكه‌ی شارستانییه‌ت
بووه ، كه به‌ڕاستیش هه‌روا بووه، ئه‌وه قسه‌ی من نییه ، كنه‌و
پشكنینه ئاركیۆلۆژیه‌كان وایان سه‌لماندوه، ئایا ئێمه ڕۆژێ له
ڕۆژان له خۆمان پرسیوه ، ئه‌و هاوسه‌نگییه چۆن و بۆ تێكچوو... ئه‌و
باڵانسه‌مان بۆ پێ ڕانه‌گیراوه..؟
ئایا ڕاسته ئۆباڵی هه‌موو هه‌وڵه سیزیفیهكانمان هه‌میشه بخه‌ینه
پاڵ خه‌ڵكی تر وفاكته‌ری دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی خۆمان؟
به‌رابه‌ر پرسێكی ئاوه‌ها ، ڕه‌نگه دیسان قه‌وانه كۆنه‌كه‌ی نه‌بوونی
ئازادی و چی و چی لێبده‌ینه‌وه... لێره‌شدا باس نه له ئازادی ڕه‌هایه،
كه له هیچ كونجێكی ئه‌م دنیایه‌دا نییه و نه له ئازادی بهقهدخۆ...
باس له‌و پهراوێزهیه كه ئه‌مڕۆ ده‌زگاكانی میدیا هه‌یانه‌و تا
ئیستا نرخی نه‌زاندراوه.... یا به واتایه‌كی دیكه به‌رهه‌ستیی ئه‌و
ده‌زگایانه له به‌رابه‌ر ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵك نه‌گه‌یوه‌ته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی
شتان له واقیعی خۆیاندا بخوێنینه‌وه نه‌ك به چاویلكه‌ی واقعێكی نامۆ
و وێكنهچوو ، هه‌ر ئه‌وه‌یشه به‌رژه‌وه‌ندییه چاره‌نووسسازه‌كانی له
مامه‌ڵه‌دا له‌به‌رچاوان دوور ڕاگرتووه ، به نموونه ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌ی
به ئه‌زموونی كوردستان ناسراوه به هه‌موو ڕه‌هه‌ند و مهوداكانییهوه
و له‌گه‌ڵ ئه‌و تهنكهتهمهنائومێدییهش وای لێده‌خوێندرێته‌وه له‌به‌ر
ئاستانه‌ی وه‌چه‌رخانێكی تازه‌دا بێ، پێشهاته چاوه‌ڕوانكراوه‌كان له‌وێنه‌ی
دووڕیانێكییهكلاكهرهوه له ئاسۆدا ده‌رده‌كه‌ون...
بێگومان وه‌ختێ كار ده‌گاته مه‌سه‌له‌یه‌كی له‌و ڕه‌نگه ، ڕه‌خنه و
ئیرادیشمان لێی هه‌بێ ، به‌شێكی به‌رپرسیاریه‌تی هه‌نگاوهه‌ڵێنان و هه‌ڵوێست
وه‌رگرتن ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی هه‌ڵسوڕاوانی میدیا و ده‌زگاكانی ، به‌تایبه‌تی
له‌وه‌ی ده‌چێته‌وه ناو هه‌ر دوو بواری په‌روه‌رده و ته‌ندورستی كه
ڕۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه و ستراتیژی له بینای ئینساندا ده‌گێڕن... ڕێگایه‌كی
ترمان له‌به‌رده‌مدا نییه ، یا ده‌بێ هه‌بین ، یا هه‌بین... ئه‌م ئه‌زموونه
به هه‌موو لایه‌نه پۆزه‌تیف و نێگهتیفهكانییهوه ئاسان نه‌هاتووه
(باوه‌كو كه‌موكورتییه‌كان به‌ری ئه‌م ڕاستییه‌شیان گرتبێ) هه‌زاران
ڕۆڵه‌ی دڵسۆزی دیار و نادیار تا ڕاده‌ی خۆفیداكردن بۆی، پێوه‌ی ماندوو
بوون.. خۆنه‌بان كردن لێی ، به‌هه‌ندنه‌گرتنی مێژوو و وه‌ك هه‌میشه نه‌خوێندنه‌وه‌ی
په‌ندو عیبرهتهكانیهتی..
هه‌رگیز ڕۆژگارهچارهنووسسازهكان به كه‌مته‌رخه‌می و بێ‌موبالاتی و
سه‌رقاڵ كردنی نه‌وه‌ی نوێ ( كه سبه‌ی به‌رپرسیاریه‌تی چاره‌نووسسازیان
ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ ) به ڕووكه‌شایه‌تی و چاوله‌ده‌ری و خۆنهخوێندنهوهولهدهستدانی
متمانه و ئینتیما و دواخستنی له‌وه‌ی پێویسته دوانه‌خرێ تێناپه‌ڕن..
ده‌زگاكانی میدیا هه‌قه ئه‌مڕۆ له شایانترینشێوهیدا سوود له‌و په‌راوێزه
به‌رده‌سته‌بۆ هه‌موو ئهوپرسو ڕوانینه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی له
گۆڕێن وه‌ربگرن ، ئه‌وان به هه‌ر ئاراسته‌یه‌كدا بڕۆن یاخود له هه‌ر
كه‌نارێكدا بگیرسێنه‌وه ، له‌سه‌ریانه ئه‌گه‌ر پێشزانییهكیان هه‌بێ
بۆ ڕه‌وتی ڕووداو‌و پێشهاته‌كان له به‌شداری پێكردن و به‌رچاوڕوونی و
خه‌ڵك باخه‌به‌ر كردن نه‌وه‌ستن ، چونكه هه‌ر ئه‌وه‌یان بۆ ده‌مێنێته‌وه
و سیمایان له‌و ڕیكلامانه جوانتر و سه‌رنجڕاكێشتر ده‌رده‌خا بڵاویان
ده‌كه‌نه‌وه.
گرینگه ئه‌و ده‌زگایانه له كاره‌كانیاندا هه‌وڵ بده‌ن بڕیاربه‌ده‌ستان
ڕووه شاراوه‌كان له وه‌كو خۆی ڕوونتر ببینن.، به‌ڵام گرنگیشه له
ئاست و پێكهاتهوهاوكێشهكانی ئێستای كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریدا ئه‌مه
بكه‌ن با گریمان دیمه‌نێكی تێكه‌ڵ و پێكهڵیش بنوێنێ...
ئه‌وه ئێمه‌ین كڵاشیش ده‌دروین و ئه‌نته‌رنێتیش به‌كارده‌هێنین و
سیاسه‌تیش ده‌كه‌ین و دیپلۆماتكاریشین و نهخوێندهواریشین و سواری
نوێترین ئۆتۆمبێلیش ده‌بین كه دوا ته‌كنیكی تێدایه ، ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر
و ته‌ماته‌و خه‌یاریش له ده‌ره‌وه ده‌هێنین..!
ئه‌وه ئێمه‌ین له پێناوی بوونی خۆماندا نانی وشكمان خواردووه و بێكه‌س
بهچۆل و چیایان كه‌وتووین ، ئێمه‌ین ڕۆژگاره تاڵكانمان له‌بیر ده‌كه‌ین
و هیوامان پشت گوێ‌و ئاینده‌مان ڕۆژێ به چاو و زه‌ینی خۆمان نه‌بینیوه
، هه‌ر ئێمه‌شین ده‌بین به هاوپه‌یمانی زلهێزه‌كانی دنیا ، كه دیسان
به‌پێوانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ، جارێ فه‌رشی سوورمان بۆ ڕاده‌خه‌ن و جارێ
پشتمان تێ ده‌كه‌ن وبكوژ و ببڕانمان تێبه‌رده‌ده‌ن.
ئێمه وا ده‌خوازێ هه‌وڵ بده‌ین هاوكێشه تازه‌كان به چاوی ئه‌مڕۆ
ببینین و بڕیار بده‌ین هه‌موومان پێكه‌وه بژین نه‌ك یه‌ك یه‌ك ، ئه‌وه
مێژوو و پێشهاته‌كانی ڕابردوومانه ئاماژه‌ی مه‌ترسییه‌كانمان پێ ده‌ڵێ
تا ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ حسابێكمان پڕ به هه‌ناسه‌ی خۆمان ، پاش ئه‌و هه‌موو
زوڵم و غه‌دری ڕابردوو بۆ نه‌كرا كه مافی ڕه‌وای خۆمانه ، تین و تاوی
ئه‌وه‌مان تێدا بێ ئه‌وه‌ی ئێستا له ڕووی میواننهوازییهوه یا له
خۆنهدیتن یا پاراستنی چه‌ند به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی كاتی بێهووده ، بێده‌نگی
لێ كراوه ، به‌هۆی زۆر ئه‌گه‌ر كه بێگومان له مووقه‌ڵێشان ون نین ،
هه‌ر وا نه‌مێنێته‌وه...
ماڵپەڕی
نەژاد عەزیز سورمێ
|