په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٧\٩\٢٠١١

کۆمیتەی سکاڵا دژ بە تاوانەکانی تورکیا و ئێران پێکهات.
 


هەردوو سوپای داگیر کەری تورکیا و ئێران بەرامبەر بە خەڵکی سڤیلی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان لە پەلامارەکانیان یاساکانی جەنگیان پێشێل کردووەو تاوانی جەنگ و تاوانی دژ مرۆڤایەتیان بەرامبەر بە خەڵکی سڤیلی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە ، کە ئەمەش دەچێتە چوارچێوەی تاوانی نێونەتەوەییەوە ، کە هەموو کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی بەرپرسە لە سزا دانی بکەرانی.


ئێمە کۆمەڵێک رێکخراو و کەمپینی جەماوەری کە کار بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشی سوپا داگیر کەرەکانی کوردستان دەکەین و کەسایەتی سەربەخۆ و چالاکڤانانی مافی مرۆڤ ، کۆمیتەی سکاڵامان دژ بە تاوانەکانی تورکیاو ئێران لە هەرێمی کوردستان پێک هێناوە ، شان بە شانی هەوڵە جەماوەرییەکانمان لەسەر خاکی نیشتمان دژ بە پەلامار و تاوانی ئەوان ئەم کۆمیتەیەمان بۆ دادگایی بکەرانی تاوانەکانی ئێران و تورکیا پێک هێناوە ، لە داهاتوودا نەخشە رێگای کارەکانی خۆمان بە تۆمار کردنی سکاڵا لە وڵاتێک کە باوەڕی بە دادپەروەری گشتگیر هەبێت و لێکۆڵینەوە لە تاوانبارانی دەرەوەی سنورەکانی خۆی بکات تۆمار دەکەین ، بۆ ئەم مەبەستە ئێمە هەوڵ دەدەین لە وڵاتی ئیسپانیا یان هەر وڵاتێکی دیکە دادگاکەی بوارمان بدات سکاڵای خۆمان دوای کۆتایی هێنان بە ئامادە کارییەکان و بە دەستخستنی بەڵگەنامە و بە دۆکۆمێنتکردنی تاوانەکان بە هاوکاری هەموو لایەک تۆمار بکەین.


لێرەوە داوا لە پارێزەران و ماف پەروەران و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و کەمپینەکانی چالاکی دژ بە هێرش و پەلامار و تاوانەکانی ئێران و تورکیا و پارتە سیاسییە بە هەڵوێستەکان بەرامبەر بە تاوانی داگیرکەران و چالاکڤانان و هەڵسوڕاوان دەکەین هاوکار و رێ نیشاندەرمان بن بۆ بە جێگەیاندنی ئەم ئەرکە پیرۆزە و پەیوەست بن بە کۆمیتەکەمانەوە ، بێ هاوکاری و کاری بە کۆمەڵ گرانە ئێمە بتوانین ئەم ئەرکە مرۆڤی و نەتەوەییە گەورەیە رابپەڕێنین.


با لە هەموو رێگاو کەناڵەکانەوە ، خەباتی جەماوەری ، پشتیوانیکردنی دۆستانمان لە دەرەوە ، تۆمارکردنی سکاڵا .... دەست بە کار بین بۆ پاشە کشە کردن بە پەلاماری داگیر کەران و سنوور دانان بۆ تاوەنەکانیان.


1- عەلی مەحموود محەمەد/ نوسەر و چالاکی جەماوەری
2- هاژە سلێمان/ ئەندامی پارلەمانی کوردستان
3- مام هەژار/ چالاکی سیاسی
4- د.کامەران بەرواری/ کەمپینی دژ بە داگیر کەرانی کوردستان
5- به‌ده‌ل عه‌بدولباقی/ بەرواری
6- لالۆ رەنجدەر/ هونەرمەند و ئەندامی کەمپینی بەرگری نەتەوەیی
7- هەنگاو مامە/ رۆژنامەنووس و ئەندامی دەزگای پێنووسەکان
8- شاسوار مامە/ چالاکڤان
9- لوقمان مەجید /هەڵسوڕاوی سیاسی
10- سەمەد سابیر
11- رابەر رەشید/ نوسەر و رۆژنامەنووس و سەنتەری رۆشنبیری پردێ
12- پەیوەند ئەنوەر/ گۆڤاری هاودەم
13- سمکۆ رەشید/ یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان
14- سۆزان فەقێ/ هەڵسوڕاوی ژنان
15- دڵزار زرار قادر
16- زوبێر عەلی/ چاودێری کوردۆساید
17- دایکە ئاسکە/ دایکی ئەنفالکراو
18- حەسەن جودی/ نووسەر و رۆژنامەنووس
19- هەڤاڵ نەژاد/ رۆژنامەنووس و هەڵسوڕاوی مەدەنی
20- عومەر محەمەد عامر/ رۆژنامەوان


بۆ پەیوەندیکردن بە کۆمیتەوە:
07503714620
Alimahmud2001@yahoo.com

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک