په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٦\٧\٢٠١٨

کۆمپانیای "مەستی فیلم" گۆرانی "مەستورە"ی بە دەنگی مەزھەری خالقی لە شاری سنە کلیپ کرد.

 

مەنسوور جیھانی

 

کۆمپانیای "مەستی فیلم" بە بەرێوەبەریی "فوئاد جەلال" گۆرانی "مەستورە"ی بە دەنگی گۆرانیبێژی ناوداری کورد مامۆستا "مەزھەری خالقی" لە شاری سنە کلیپ کرد.

کۆمپانیای "مەستی فیلم" بە بەرێوەبەریی "فوئاد جەلال" وەکوو ئەرکی خۆی کە ھەمیشە پشتوانی ھونەر و ھونەرمەندانە و ھەمیشە خزمەت بە ھونەری ڕەسەنی کوردی دەکات، گۆرانی "مەستورە"ی بە دەنگی گۆرانیبێژی ناوداری کورد مامۆستا "مەزھەری خالقی" و ھەروەھا پارچە موزیکی "نازی چۆپی" بە ئاوازدانەری "نزار زێوێی" ژەنیاری تار و تارباس و بە کەڵک وەرگرتن لە ستافێکی پرۆفێشناڵی سینەمـایی لە شاری سنە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان کلیپ کرد.

گۆڕانی "مەستورە":
ئاواز: مەزھەری خالقی
موزیک: نزار زێوێی
ستۆدیۆ: گروپی "موزیکی لوڕ"
تۆمار و میکس و ماسترینگ: نزار زێوێی
ژەنیاران:
نزار زێوێی: تار و تارباس
کەنار تەھا: سێ تار
جەنگین جەمال: دەف و زەڕب
ئەفشین جەمال: کەمانچە
کۆسار فەتاح: سەنتور

کۆمپانیای "مەستی فیلم" بە بەرێوەبەریی "فوئاد جەلال" ساڵی ۲۰۱۲ بۆ بەرھەمھێنانی ھەموو کارێکی سینەمایی و تەلەفیزیۆنی لە شاری سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان دامەزراوە.

چەندین زنجیرە درامای تەلەفیزیۆنی، کلیپ و کورتە فیلم، فیلمی دیکۆمێنتاریی و فیلمی دریژی سینەمایی بەرھەمھێناوە، دوو خولی سەرکەوتوی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "سلێمانی" بە بەرێوەبەریی "فوئاد جەلال" بەرھەمھێناوە و لە ئێستاشدا ئامادەکاریی دەکات بۆ سێیەمین خولی ئەم فێستیڤاڵە کە بڕیارە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ لە شاری سلێمانی بەڕێوەبچێت.

 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک