٢٩\٤\٢٠١٣
کۆنفرانسی سێیەمی
ژنانی رۆژھەڵات.
- بانگهێشت بۆ بەشداریکردن لە
پانێلەکاندا
-
بۆ ئاگاداری بەشدارانی ھێژا..
کۆمیتەی
ڕێکخستنی کۆنفرانسی سێیەمی ژنانی رۆژھەڵات، بەرنامەی کۆنفرانسێکی
داڕشتووە لەژێر ناونیشانی "ڕۆڵی ژنانی کورد لە دابینکردنی گۆڕانکارییە
کۆمەڵایەتیەکان و بە دێمۆکراسی کردنی ئێران" کە لە مانگی سێپتامبری
٢٠١٣ لە لەندەن بەڕێوەدەچێت.
ناوەڕۆکی کۆنفرانسەکە بریتیە لەم خاڵانەی
خوارەوە:
١- دیاربوون و نادیاربوونی ژنی کورد لە کۆمەڵگەی ئێراندا و لە
چوارچێوەی جووڵانەوەی دێمۆکراسیخوازی لە ئێراندا: ئەم بەشە ھەوڵدەدات
لە بابەتی 'بە ئەوانیتر کردنی' ژنی کورد بدوێت لە چوارچێوەی
جووڵانەوەی دێمۆکراسیخوازی لە ئێراندا.
٢- پێگەی ژنی کورد لە کۆمەڵگەی کوردیدا: ئەم بەشە ھەوڵدەدات کە جەخت
بخاتە سەر بارۆدۆخی ژنی کورد لە بواری سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتیدا.
٣- چۆنیەتی و گرنگیپێدان بە بەرزکردنەوەی پلەی وشیاری کومەڵگە لەسەر
بابەتی ژێندەر و پێگەی ژن لە کۆمەلگەی کوردیدا: ئەم بەشە تیشکدەخاتە
سەر پەرەسەندنی سەرنج و باس و لێدوان لەسەر مافی ژن و ئازادی ژن لە
کۆمەڵگەی کوردیدا.
لە کۆتاییدا ئەم کۆنفرانسە ھەوڵدەدات کە ھەندێ چارەسەری بۆ نەھێشتنی
کێشەکانی ژنان و ڕێگا بۆ داسەپاندنی ویست و داخوازییەکانی ئەوان
پێشنیاربکات.
تکا دەکەین لەو بەڕێزانەی کە ئامادەن بۆ پێشکەشکردنی بابەتەکانیان لە
چوارچێوەی دیاریکراوی کۆنفرانسدا، کورتەیەک لە باسەکەیانمان بۆ بنێرن.
بە بەشداربوونتان شاددەبین و تکایە کورتە باسەکەتان تا کۆتایی مانگی
جوونی ٢٠١٣ بە ئیمەیل ئادرەسی خوارەوە بەڕێ بکەن.
کۆمیتەی رێکخستنی
کۆنفرانسی سێیەمی ژنانی رۆژھەڵات - لەندەن.
نیسانی ٢٠١٣
mail@kurdishwomensproject.org.uk
|