٣٠\١\٢٠١٠ کۆنفرانسی ده‌رسیم - ستۆکهۆڵم.
راپۆرته هه‌واڵێک . له‌ئاماده‌کردنی به‌رپرسی راگه‌یاندنی باکوور - گابار چیایی سوێد - هاوڕێ هیرانی زۆرینه‌ی وێنه‌کان: Riitta Tjörneryd له‌کۆنفرانسی ده‌رسیم " ستۆکهۆلم " کوردانی هه‌ر چوارپارچه یادی کۆمه‌لکوژی ده‌رسیمیان کرده‌وه بنه‌ماله‌ی قوربانیانی ده‌رسیم " برینه‌کان قووڵن، ئازاره‌کانی قڕکردن وه‌کو دوێنێ، به‌رده‌وامن نوێنه‌ری چوار پارتی سوێدی. کوشتاری به‌کۆمه‌ڵی ده‌رسیم جینۆسایده‌و له سوێد و یه‌کێتی ئه‌ورپا کاری له‌سه‌ر ده‌که‌ین.
ئازاره‌کانی ده‌رسیم به‌رده‌وامن.. ئه‌م راستیه له ووته‌کانی "عه‌لی گولته‌کین" که شاهیدێکی جینۆسایدی ده‌رسیمه به چاکی دیار ده‌که‌وێت. هه‌روه‌ها "شه‌رافه‌تین خالیس" په‌رله‌مانتاری ده‌رسیم، که ژماره‌یه‌کی زۆر له خانه‌واده‌که‌ی له جینۆسایدی ده‌رسیمدا گیانیان له‌ده‌ستداوه، به ئه‌نالیزو تێرامانه‌کانه قووڵه‌کانی وێنه‌یه‌کی روونتری پیشانی هه‌مووان دا. "ئه‌ڤین چیچه‌ک"، توێژه‌ر و خه‌ڵکی ده‌رسیم که خۆشی که‌وتبووه به‌ر شاڵاوی نه‌فیکردنی ده‌وڵه‌ته‌وه، به توێژینه‌وه‌یه‌کی درێژ و قووڵ له‌سه‌ر قڕکردنی ده‌رسیم و کۆچگیری به‌شداربوو بوو. لاوکه‌کانی "که‌مال گۆرگو"، شانۆگه‌ریه کورته‌که‌ی هه‌ست و ئازاری ده‌رسیمیه‌کانی به قووڵی هێنایه زمان. ئه‌و پیشانی دا بۆ ده‌رسیم ده‌گری؟
برینه‌کانی ده‌رسیم قووڵن، ئازاره‌کانی قڕکردن وه‌کو دوێنێ، ئێستاش به‌رده‌وامن. ئه‌م وتانه به‌رده‌وام ئایشه و ئه‌ڤین چه‌تین که‌پێشکه‌شکاری به‌رنامه‌ی کۆنفرانسه‌که بون ئاماژه‌یان پێ ده‌کرد.
کۆنفرانسی ده‌رسیم له 24 کانوونی دووه‌می 2010 دا له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی باکووری (کوردۆساید ۆچ)ه‌وه له هۆڵه به‌ناوبانگه‌که‌ی "ئا بی ئێف"ی ستۆکۆهۆلم به‌سترا. له‌سه‌ر ئازار‌و ئێشه‌کانی ئێمه، ده‌نگ و ره‌نگێکی نه‌ته‌وه‌یی و هاوکاریه‌کی سروشتی پێکهات و به به‌شداری دۆستانی گه‌لی کورد بوو به جێگای گفتوگۆ و توێژینه‌وه‌ی سه‌رنجراکێش، که ئاستێکی نێونه‌ته‌وه‌یی وه‌رگرت.
"جوان حاجۆ" هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی گه‌له‌که‌مان، به گۆرانی (ده‌رسیم ما‌لا مه‌یۆ) جۆش و خرۆشێکی نه‌ته‌وه‌یی به‌خشیه کۆنفرانسه‌که. ئایدۆلۆژیا‌و سیاسه‌ت به نه‌رمی و سروشتیه‌وه رێگایان بۆ هاوکاری نه‌ته‌وه‌یی و کوردایه‌تی چۆڵکرد، ده‌نگی جوان حاجۆ هه‌یه‌جانێکی گه‌وره‌ی له هۆڵه‌که‌دا دروستکردو باندۆرێکی مه‌زنی له هزر و هۆشی ئاماده‌بوواندا به‌جێهێشت.
سه‌رۆکی کۆمیته‌ی باکووری چاک،"سه‌یدخان عه‌نته‌ر" به ئاخافتنی خۆی، له کۆمکوژی جوله‌که‌کانه‌وه له سه‌رده‌می ئه‌ڵمانیای نازیه‌وه ده‌ستی پێکردو خۆی گه‌یانده جینۆسایدی ده‌رسیم. ئه‌و ره‌خنه‌ی له سیاسه‌تی تورکیا گرت، پرسی داخستنی ده‌ته‌په‌و هێرشه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیای بۆسه‌ر داموده‌زگا دیموکراسیه‌کانی گه‌لی کوردی خسته رۆژه‌ڤه‌وه، "سه‌یدخان عه‌نته‌ر" داوای له ئاماده‌بووان کرد که پرسه‌که زۆر به جیددی وه‌رگرن.
پسپۆران. تورکیا ده‌توانێ کاریگه‌ری خۆی به شێوه‌ی جیاجیای سیاسی، ئابووری و به‌رژه‌وندی تر له‌سه‌ر راو بۆچوونی ولاتاندا به‌جێبهێڵێت، به‌لام توێژینه‌وه‌ی زانستی و ده‌زگا زانیاریه‌کان ناتوانن هه‌تا هه‌تایه چاوی خۆیان له له ڕاستیه‌کان کوێر که‌ن. ده‌لیلی ئه‌مه‌ش توێژینه‌وه‌و ووته‌کانی پرۆفیسۆری مێژوو "داڤید گاونت" و دکتۆری مێژو"هۆکان بلومکڤیست" بوون.
"داڤید گاونت" ئاوای گووت: "ده‌رسیم هیچ کاتێک سه‌ری شۆرنه‌کرد، هه‌رده‌م ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆ بوو، ده‌رسیم سه‌رچاوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی نه‌ته‌وه‌یی بوو، هه‌روه‌ها گیانی چه‌نده‌ها مه‌سیحی، ئه‌رمه‌نی و ئاشووری له ده‌رسیمدا پاراستران. رژێمی "که‌مال ئه‌تاتورک" وه‌ک هه‌موو جار، به بیانووی مه‌ده‌نیه‌ت و ده‌رهێنان و له ناوبردنی سیسته‌م‌ی فیودالی له ده‌رسیمدا، ژماره‌یه‌کی بێشوومار سوپای نارده سه‌ر ده‌رسیم و قانوونی تایبه‌تی بۆ ده‌رکرد. له ئاسمانه‌وه به هۆی فڕۆکه‌وه بۆردومانکراو سوپاش له زه‌ویه‌وه هێرشی هێنا، ژن، منداڵ، پیر وپیاو که‌وتنه به‌ر هێرشه‌کان و جینۆساید پێکهات".
هۆکان بلومکڤیست" یش ئاوا سه‌باره‌ت به ده‌رسیم دوا: "کاتێک تورکیا له ده‌رسیمدا ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیه‌کانی کرد، جیهان به پرۆبلێمه‌کانی خۆیه‌وه سه‌رقاڵ بوو، هه‌تا له سوێدیش نه‌بوو به جێگای گفتوگۆ! ده‌بێت ئه‌و کاره‌ساتانه‌ی که به‌سه‌ر کورددا هاتوون هه‌رگیز له‌بیر نه‌کرێن و ئه‌و هه‌وڵانه‌ی که ده‌درێن بۆ له‌بیرکردنی ده‌رسیم رێگا بۆ کاره‌ساتی تر ده‌که‌نه‌وه".
توێژه‌ری ناودار "ئه‌ڤین چیچه‌ک" که به زمانی فه‌ره‌نسی توێژینه‌وه‌یه‌کی به نرخی پێشکه‌شکرد، باسی له به‌ڵگه‌و دکۆمێنته‌کانی کۆمه‌لكوژیه‌که کرد‌و ژماره‌ی قوربانیانی جینۆسایده‌که‌ی زۆر زۆرتر له‌وه ناساند که به‌فه‌رمی و نافه‌رمی بلاو کراونه‌ته‌وه. ئه‌م ژمارانه نه له‌لایه‌ن جیهانه‌وه، نه له‌لای خودی کورده‌کانیشه‌وه زانراون!
چیچه‌ک له‌سه‌ر دانیشتوان ده‌رسیم و ئه‌وانه‌ی سه‌رنگوونکراون زانیاری باڵکێشی پێشکه‌شکرد. نامه‌ی سۆسیۆلۆگی گه‌وره دکتۆر "ئیسماعیل بێشکچی" که به تایبه‌تی بۆ کۆنفرانسه‌که‌ی ناردبوو و به زمانی سوێدی بۆ ئاماده‌بووان خوێنرایه‌وه، "بێشکچی" له نامه‌که‌یدا، له‌سه‌ر داخویانیه‌کانی کاربه‌ده‌ستانی تورکیا له‌سه‌رده‌می کۆمکوژیه‌که‌ی ده‌رسیم وه‌ستابوو. شێوازی به‌ربه‌ریانه‌ی له‌ناوبردنی ژن، منداڵ و مرۆڤی کوردی باسکرد. ئه‌و ده‌ڵێت که کۆمه‌ڵکوژی ده‌رسیم جینۆسایده‌و ده‌بێت به‌وه بناسرێت. رێز‌و ستایش بۆ که‌سایه‌تی دکتۆر بێشکچی و راکانی به شێوه‌یه‌کی ئاشکرا له کۆنفرانسه‌که‌دا به دیار ده‌که‌وت.
ده‌رسیمه‌یه‌کان له ده‌رسیم ده‌دوێن. سێ که‌سی ده‌رسیمی، په‌رله‌مه‌نتاری به‌ده‌په‌ی شاری ده‌رسیم، "شه‌رافه‌تتین خالیس"، سیناریست و شانۆکار "که‌مال گۆرگو" و شاهیدی کۆمه‌ڵکوژی ده‌رسیم "عه‌لی گولته‌کین" سه‌رنجی ئاماده‌بووانیان راکێشا. "که‌مال گۆرگو"، له مۆنۆلۆگی ده‌رسیمدا، به زمانێکی هونه‌ری ئازاره‌کانی ده‌رسیمی له گه‌ڵدا به‌شکردین.
په‌رله‌مانتاری ده‌رسیم"شه‌رافه‌تتین خالیس" به باسی ئازاری قوربانیانی خانه‌واده‌ی خۆی ده‌ستی به قسه‌کانی کرد، له‌سه‌ر ئاماده‌کاریه‌کانی ده‌وڵه‌ت بۆ کۆمه‌لکوژیه‌که زانیاری دا. ئاکار‌و ئاماده‌کاریه‌کانی سه‌رفه‌رماندارو والی ناوچه‌که"عه‌بدوڵڵا ئه‌ڵپدۆغانی" وه‌ک نموونه هێنایه‌وه. زۆر سه‌رنجراكێش بوو کاتێک باسی له‌وه‌کرد که ده‌رسیم چۆن بۆته قوربانی سیاسه‌ته‌کانی "جه‌هه‌په" له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دوای کۆمه‌ڵکوژیه‌که ژماره‌یه‌کی به‌رزی ده‌نگی ده‌نگده‌رانی ده‌رسیمی به‌ده‌ست ده‌خست!
"خالیس" له‌سه‌ر سیاسه‌تی دژ به کوردانه‌ی "ئاکه‌په" زانیاری دا، ئاماژه‌ی به به‌یاننامه‌ی سه‌رکردایه‌تی "جه‌هه‌په"دا سه‌باره‌ت به‌م پرسه. ئه‌و، وته‌کانی خۆی ئاوا کۆتایی پێهێنا:
"ئه‌وه‌ی له ده‌رسیمدا روویدا، پرسێکی مرۆڤایه‌تیه، له‌وێ قڕکردن دژی مرۆڤایه‌تی قه‌وماوه، بۆیه ده‌بێت مرۆڤایه‌تی سه‌باره‌ت به‌م پرسه بێهه‌ڵوێست نه‌مێنیت".
"عه‌لی گوڵته‌کین"، باسی له منداڵی خۆی و ده‌رسیمی ئه‌وساکرد. باسی له خیزانه سه‌رنگوونکراوه‌کان و منداڵه رفێنراوه‌کان کرد. ئه‌وه‌ی باسکرد که له مێژووی زۆر له‌گه‌لاندا په‌ڕه‌ی ڕه‌ش و نهێنی هه‌نه. به‌ڵام مرۆڤ له هه‌ڵه‌کانی خۆی ده‌دوێ و دانیان پێداده‌نێت. به‌ڵام کۆماری تورکیا ئه‌وه ناکات و نیازیشی نیه هه‌رگیز ئه‌مه بکات! ئه‌و هیوای خواست که ده‌رسیم و پرسه‌که‌ی له یاد نه‌کرێن و ئه‌م پرسه‌ش بێته هی سوێد و ته‌واوی مرۆڤایه‌تی.
دۆستانی کورد. سه‌رۆکی ئینستیتوی ئاشووریانی سوێد" جان بێت شاڤۆجه" سه‌رنجی ئاماده‌بووانی بۆ سه‌ر تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ده‌رسیم راکێشا له‌مه‌ڕ پاراستنی گیانی ناموسڵماناندا، ئه‌و وتی به‌هۆی ده‌رسیم و خه‌ڵکی ده‌رسیمه‌وه زۆر که‌س له کوشتن رزگاریان بوو، خه‌ڵکی جیاواز هاتنه ده‌رسیم بوونه میوان وگیانیان پارێزرا، دواتر به رێگای جیاواز چوونه ده‌ره‌وه‌ی تورکیا. به‌وه‌ی که ده‌رسیم له‌بیر نه‌کرێت و ببێته پرسێکی نێونه‌ته‌وه‌یی کۆتایی به قسه‌کانی هێنا.
پارته سوێدیه‌کان به که‌سانی ناودار به‌شداریان له کۆنفرانسه‌که‌دا کرد. "ئه‌ندێرش لاگۆ" له پارتی سۆسیال دیموکرات. "یاکۆب یانسۆن" له پارتی چه‌پ. "بۆدیل سیبالۆس" له پارتی ژینگه. "گولان ئاڤجی" له پارتی گه‌ل. " مه‌حمود فه‌همی" له پارتی مۆدیرات. "دێسێری پیسرۆس ئێنگسترۆم" له پارتی مه‌سیحی دیموکرات.
"ئه‌ندێرش لاگۆ"، "مه‌حمود فه‌همی" و "دێسێری پیسرۆس ئێنگسترۆم" به درێژی له‌سه‌ر پرسی دیموکراسی و کاره دژ دیموکراسیه‌کان له تورکیا دوان. "ئه‌ندێرش لاگۆ" کۆمه‌ڵکوژی ده‌رسیمی وه‌ک قڕکردن ناساند. "یاکۆب یانسۆن" و "بۆدیل سیبالۆس" کۆمه‌ڵکوژی ده‌رسیمیان وه‌ک بویه‌رێکی دژی مرۆڤایه‌تی به‌ناو کرد‌و ووتیان که ئه‌وان ئه‌م پرسه له پارته‌که‌یاندا ده‌خه‌نه رۆژه‌ڤه‌وه.
"گولان ئاڤجی" له پارتی گه‌ل. کۆمه‌ڵکوژی ده‌رسیمی وه‌ک دوا جینۆسایدی ئه‌تاتورک ناوزه‌دکرد. به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر ئه‌ندامێتی تورکیا له یه‌کێتی ئه‌وروپا ووته‌ی گرنگی پێشکه‌شکرد. له یه‌کێتی ئه‌وروپاو سوێدی خواست که پرسی تورکیا به جیددی وه‌رگرن، ئه‌و هه‌لوێستی جینۆسایدخوازانه‌ی "جه‌هه‌په"ی به توندی ره‌خنه کرد‌و پارتی و ئاماده‌بووانی له‌سه‌ر ئه‌م پرسه به‌ئاگاکردوه.
که‌مه ئاینیه‌کانی کوردستان هاوبه‌شی خۆیان له‌گه‌ل خه‌لکی ده‌رسیم ده‌ربڕی. یه‌کێک له‌بڕگه‌کانی تری کۆنفرانسه‌که ، هاوبه‌شی ده‌ربڕینی که‌مه ئاینیه‌کانی تری کوردستان بوو ، هه‌ربۆیه ئێزدی و فه‌یلی و یارسانه‌کان به‌بیری ئاماده‌بوانیان هێنایه‌وه گه‌لی کورد له‌روی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی ڕووبه‌روی کوشتاری به‌کۆمه‌لی نه‌ته‌وه‌یی بۆته‌وه ، بۆیه تێک هه‌لکێشی ئازاره‌کانی خۆیان له‌گه‌ل برا ده‌رسیمیه‌کان ده‌ربڕی و نوێنه‌ری یارسانه‌کان له‌کۆتاییدا پڕ به‌گه‌روی هاواری کرد که ئه‌وان به‌کۆمه‌ل هاولاتیانی کوردیان شه‌هید کرد ئێمه‌ش ده‌لێن بژی کورد‌و کوردستان.
کوردستانیانی سوێد. له کۆنفرانسه‌که‌دا، ژماره‌یه‌کی زۆری کوردستانیانی دانیشتووی سوێد که له‌ناو پارتیه جیاجیاکاندا چالاکن، به‌شدرابوون. له‌ته‌ک ده‌یان که‌سایه‌تی ڕۆشنبیری کوردانی هه‌ر چوار پارچه و دوباره چاک توانی کوردانی هه‌ر چوارپارچه له‌خه‌مێکی نه‌ته‌وه‌ییدا کۆبکاته‌وه. سه‌رۆکی داڵکورد "ره‌مه‌زان کیزل" به داخویانیه‌که‌ی خۆی سه‌رنجی ئاماده‌بووانی راکێشا. کوردانی فه‌یلی، ئێزدی و یارسان، مه‌جلیسی ئاشتی له ئه‌وروپا، به ووته‌کانیان ڕه‌نگیان به‌خشیه کۆنفرانسه‌که. گه‌لێک که‌س له رێڤه‌به‌ر و ئه‌ندامانی ده‌زگا نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی وه‌ک، کۆنسه‌ی کورد له سوێد و فیدراسیۆنی کۆمه‌ڵه کوردستانیه‌کان ، ئه‌نیستیتیوی کورد له ستۆکهۆڵم له‌ناو به‌شداربوواندا بوون. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌کی مه‌زنی رووناکبیر‌و سیاسه‌توانی کورد ئاماده‌ی کۆنفرانسه‌که بوون.
به‌شداری و په‌یام. پرۆفیسۆر جه‌لیلێ جه‌لیل که له ڤیه‌نناوه هاتبوو به‌شداری کۆنفراسه‌که بوو. هه‌روه‌ها په‌یامی زۆر له لایه‌نه جیاوازه‌کانه‌وه گه‌یشته‌نه کۆنفرانس، له‌وانه سه‌رکه‌وتنی فیدراسیۆنی کۆمه‌ڵه ئێزدیه‌کان، ئه‌نیستیتیوی کورد له به‌لجیکا و هه‌روه‌ها له رێڤه‌به‌ری "پێن"ی سوێد "فیرات جه‌وه‌ری" له به‌شداربووانی کۆنفرانس بوو.
به‌یاننامه‌ی کۆنفرانس. . بویه‌ری ده‌رسیم که له ساڵانی 1937و 1938 قه‌وما جینۆساید بوو. . کۆنفرانس، قه‌ده‌غه‌کردنی "ده‌ته‌په"ی مه‌حکومکردو داوا ده‌کات که سیاسه‌توان و چالاکانی کورد ئازاد بکرێن. هه‌روه‌ها بڕیاری دادگا له دژی سه‌رۆکی داڵکورد "ڕه‌مه‌زان کیزل" هه‌ڵبوه‌شێته‌وه. . "جه‌هه‌په" به سیاسه‌ته دژ به کورده‌کانی و هه‌روه‌ها به سیاسه‌تی ره‌گه‌رزپه‌رستیانه‌ی خۆی، دژی پرنسیپه‌کانی سۆسیال ئینته‌رناسیونال ده‌وه‌ستێته‌وه بۆیه ده‌بێت "جه‌هه‌په" ئه‌ندامێتی لێبسێنرێته‌وه‌و ده‌ربکرێت.
|