په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٩\١٢\٢٠١١

کۆنفرانسی 8 Eu –TCC لە پەرلەمانی ئەوروپا دەستی پێکرد.
 


ئەمڕۆ کاتژمێر سێی پاش نیوەڕۆ ی رۆژی چوارشەممە بەرواری هه‌فتی دیسەمبەر بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە پارلەمانتارای بیانی لەوانە (Jim karygiannis) لە پارلەمانی کەنەدا،هەروەها لەیلا زانا ، ئەحمەد تورک و ژمارەیەکی زۆر لە چالاکڤانانی مافی مرۆڤ و نوێنەری رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەستی پێکرد .


لە سەرەتای کۆنفرانسەکە نامەی یەشار کەماڵ و نعوم تشومسکی بۆ کۆنفرانسەکە خوێنرایەوە ،پاشان دیسمۆند تیتیۆ هەڵگری نۆبڵی ئاشتی پەیامی لە رێگای فلیمی تۆمار کراوەوە بۆ کۆنفرانسەکە نارد.


کۆنفرانسەکە سیبەینێش بەردەوام دەبێت ، چەندین پانیڵی گرنگە لە خۆ دەگرێتە لەوانە (تورکیا و تێڕوانینی کوردان داوی هەڵبژاردنەکان) (دەستووری بنچینەیی دیموکراتیک) (هەوڵی ئاشتیانە بۆ چارەسەری لە ڕێگای گفتوگۆ).


ئەوەی شایانی باسە ئەم کۆنفرانسە فراکسیۆنی چەپ لە پارلەمانی ئەوروپا ئامادەی دەکات.


لە ناوەندی چاودێری کوردۆساید دکتۆرە فائیزە خەتاب و عەلی مەحموود بەشدار بوون.

 


چاودێری کوردۆساید

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک