٢٤\٨\٢٠٢٤
''کۆنگرەی ئازادیی
و گۆڕانکاریی'' و
پڕۆژەیاسای
هەموارکردنی یاسای باری کەسێتیی عێراقی!
کۆبونەوەی
تایبەت بە رەتکردنەوەی یاسایی مەزهەبەکان لە عێراق... ڕۆژی ١٧/٨/٢٠٢٤
کۆنگرەی ئازادی و گۆرانکاری کۆبونەوەی تایبەتی ریكخست سەبارەت بەو
هەموارە کۆنەخوازەی کە دەیەویت دەستدریژی بۆ سەر منداڵانی کج بکات بە
یاسا ...
ئۆکتۆبەر: بەڕێزتان وەک یەکێک لە هەڵسوڕاوانی دیاری کۆنگرەی ئازادی و
گۆڕانکاری، هەڵساون بە بڵاوکردنەوەی بانگەوازێک ڕوو بە حیزب و
ڕێکخراوەکانی دنیای دەرەوە، بۆ پشتگیریکردن لە کەمپەینەکەتان، ئایا
دەکرێت لەم بارەوە ڕوونکردنەوەیەک بدەن کە ئەم کارە بە چ مەبەستێک؟
شنە عەلی: سەرەتا زۆر سوپاستان دەکەم بۆ ڕەخساندنی ئەم دەرفەتە .
مەبەستی سەرەکی لێرەدا ئەوەیە زەنگێک بدەین بە گوێی لایەنە
پەیوەندیدارەکان و بیروڕای گشتی و نێودەوڵەتی ئاگادار بکەینەوە و
پشتگیریمان بکەن و لە مەترسی ئەم هەموارکردنەوەیە ئاگاداربن و بزانن
لەم وڵاتە تەنها چی دەگوزەرێت. سەبارەت بەم کەمپینەش ئەوەی دەگوزەرێت
نا دادی و زوڵم و ستەمکاریەکی گەورە دەکرێت بەرامبەر بە ژنان و منداڵان
و هەموو کۆمەڵگا بەگشتی، بۆیە ئێمە بە ئەرکی ئەخلاقی خۆمانی دەزانین کە
هەموو هەوڵەکانمان بخەینەگەڕ بۆئەوەی ببینە ڕێگریکار لەبەردەم ئەم جۆرە
لە هەموارکردنەوەی یاسایەکەدا ، چونکە ئەم هەموارە دژی مرۆڤبوون و
هەموو تاکێکی کۆمەڵگەیە و لە ڕووی کۆمەڵایەتیەوە مەترسییەکی گەورە
دێنێتە ئاراو.
ئۆکتۆبەر: ئایا ئێوە تەنیا ئەم کارەتان خستووەنە بەرنامەی کاری
خۆتانەوە یان کاری تریشی بەدوادا دێت ؟ شنە عەلی: نەخێر تەنها لێرەدا
ناوەستین، بەڵکو لە بەرنامەماندایە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەر لە
سازدانی گردبوونەوەو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی و هەر هەنگاوێکی تر
بخەینە ڕوو، وەک ئەنجامدانی کۆبوونەوەو سیمینارو یاداشتنامەو سەردانی
لایەنەکان و کاری هاوبەش، هەروەها سەردانی نوسینگەی پەرلەمانی عێراق
دەکەین و کاری جدی بۆ دەکەین بۆی نەهێڵین ئەم هەموارکردنەوەیە بکرێت.
بانگەوازێک بۆ ڕای گشتی ئازادیخوازانی جیهان.
لەوڕۆژەوە کە دەسەڵاتدارانی تازە لەڕێگای لەشکرکێشی و داگیرکاری
ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی گەیشتوون بەکورسی دەسەڵات لەعێراقدا،
هەوڵیانداوە هەموو ئەو مەینەتیانەی کە دەیانساڵە ڕژێمی بەعس بەسەر ئەم
کۆمەڵگایەیدا هێناوە، توندتربکەنەوە. پەیتاپەیتا خەریکی پێداچونەوەی
دەستورو یاساکانی بەجێماو لەڕژێمی بەعسن، بەوبارەدا کە زنجیری
دواکەوتویی مەزهەب و عەشیرەت لەدەست و پێی جەماوەری خەڵکی عیراق توندتر
بکەنەوەو کۆمەڵگا پاشەوپاش بگێڕنەوە. بەتایبەتی لەسەر بنەمای شەریعەتی
مەزهەبی شیعە چەندین گۆڕانکارییان کردوە. لەم نێوەدا وەکو هەمیشە هەموو
ئەو تیرانەی کە لەکەوانی مەزهەبەوە دەردەچن پێش هەموان سنگی ژنان دەکەن
بەنیشانە.
لەکۆمەڵگایەدا کەزیاتر لە نیوسەدە لەمەوبەر شارستانیەت و یاسا
مەدەنیەکان تیایدا دەستی بە نەشونماکردوە، جارێک لەڕێگای کەمپینە
کۆنەپەرستانەکانی ڕژێمی بەعسەوە بەناوی حەملەی ئیمانیەوە، فتوای
کوشتاری ژنان بە بەهانەی پیسی شۆردنەوەی شەرەف و هاندانی فرەژنی گوایە
بۆ چارەسەری دەردی ئەو ژنانەی مێردەکانیان لەجەنگی ماڵویرانکەری
عیراق-ئیراندا بە کوشتدران، شەپۆلێکی کۆنەپەرستی باڵی بەسەر ئەم
کۆمەڵگایەدا کێشا. ئێستاش ڕەوت و لایەنە دەسەڵاتدارە ئیسلامیە شیعەکان
دەیانەوێت لەوبارەیەوە گرەو لەبەعسیزم بەرنەوە، دەیانەوێت لەڕێگای
ئاڵوگۆڕیک لە یاساکانی باری کەسێتی لەسەر بنەمای مەزهەبی شەریعە بەسەر
ژناندا بسەپێنن. مەترسیدارترینی ئەوانە ڕەواجدان و هاندانی فرەژنی و
دەرگا ئاوەڵاکردنە بۆ دەستدرێژی جنسی بۆسەر منداڵانی کچی (٩) ساڵە
لەژێر ناوی هاوسەرگیری مەزهەبیدا.
خەڵکی عێراق لەدەیان ساڵ لەمەوبەرەوە لەئاستێکی زۆر فراواندا نەریتی
کۆنەپەرستانەی فرەژنیان تێپەڕاندوەو پێبەپێی رەوتی شارستانیەت و
پێشکەوتنخوازی بەرەوپێش چوون، تا ئەو ڕادەیەی کە نەریتی فرەژنی
بەتەواوی بەرەو کاڵبونەوەو نەمان ئاراستەی گرتبوو. ڕژێمی بەعس هەوڵیدا
ئەم نەریتە داڕزیوە ببوژێنێتەوە بۆ داپۆشینی ئەو کارەساتەی کە بەهۆی
بەکوشتدانی سەدان هەزار گەنجی ئەم کۆمەڵگایە بەرپای کردبوو. ئێستاش
ڕەوتە ئیسلامیە شیعەکان دەیانەوێت لە بەعسیزمیش واوەتر بڕۆن. بەڕاستی
خەڵکی شارستانی عێراق زۆر دەمیکە ئەو نەریتە چەپەڵەیان تێپەراندوە کە
وەکو ئاژەڵ ڕەفتاریان لەگەڵ بکرێت و چەند ژن پێکەوە بکەن بەکەرەستەی
دامرکاندنەوەی هەوەسی پیاوسالاری.
ئەمە سوکایەتیەکی تاسەر ئێسقان دژی ئینسانی و نەفرەتلێکراوە. لەوەش
زیاتر بە یاساییکردنی دەستدرێژی جنسی بۆسەر کچی منداڵی (٩) ساڵان کە
هێشتا دەستی ڕاست و چەپی خۆی لەیەکتری جیاناکاتەوەو لەو تەمەنەدایە کە
بەیاری منداڵانەوە سەرگەرم بکرێت و فێری ئەلف و با بکرێت، تاوانێکی زۆر
سامناک و تۆقینەرەو کابوسێکە بۆ هەتاهەتایە ژیانی ئەو قوربانیە نوقمی
نەخۆشی دەروونی دەکات..
ئێمە کەسانێک کە واژۆی ئەم ڕاگەیاندنەمان کردوە، لەکاتێکدا بریامانداوە
بەهەموو تواناوە دژی ئەم ڕەوەندە نامرۆڤانەیە بوەستینەوە، هاوکات
بانگەوازی خەڵکی ئازادیخوازی جیهان، بزوتنەوەی یەکسانیخوازی،
هەڵسوڕاوانی ژنان و بزوتنەوەی کرێکاری دنیا، دامودەزگاو ڕێکخراوەکانی
لایەنگر لەمافی مرۆڤ و هەموو ئەو حزب و لایەن و کەسایەتیانە دەکەین کە
ڕادەی سامناکی ئەم تاوانە ویژدانیان ڕادەچڵەکێنێت، دەنگی ناڕەزایەتی
خۆیان بەرزبکەنەوە بە هەرجۆرێک بۆیان دەکرێت دژی ئەم سوکایەتی پێکردنە
بوەستنەوەو پشتیوانی لەخەباتی ئێمە بکەن، گوشار بخەنە سەر لایەنە
بەرپرسەکانی عێراق و پەرلەمان و دەزگای قەزایی بۆ ئەوەی ئەم ڕەوەندە
ڕابگرین و لەجێگایدا ئاڵوگۆرێک لەیاساکاندا بکرێت کە شایستەی خەڵکی
شارستانی و پێشکەوتوی عیراق مرۆڤایەتی هاوچەرخ بێت.
بەڕێزتان وەک یەکێک لە هەڵسوڕاوانی دیاری کۆنگرەی ئازادی و گۆڕانکاری،
هەڵساون بە بڵاوکردنەوەی بانگەوازێک ڕوو بە حیزب و ڕێکخراوەکانی دنیای
دەرەوە، بۆ پشتگیری کردن لە کەمپەینەکەتان، ئایا دەکرێت لەم بارەوە
ڕوونکردنەوەیەک بدەن کە ئەم کارە بە چ مەبەستێک؟! شنە عەلی / سەرەتا
زۆر سوپاستان دەکەم بۆ ڕەخساندنی ئەم دەرفەتە . مەبەستی سەرەکی لێرەدا
ئەوەیە زەنگێک بدەین بە گوێی لایەنە پەیوەندیدارەکان و بیروڕای گشتی و
نێودەوڵەتی ئاگادار بکەینەوە و پشتگیریمان بکەن و لە مەترسی ئەم
هەموارکردنەوەیە ئاگاداربن و بزانن لەم وڵاتە تەنها چی دەگوزەرێت.
سەبارەت بەم کەمپینەش ئەوەی دەگوزەرێت نا دادی و زوڵم و ستەمکاریەکی
گەورە دەکرێت بەرامبەر بە ژنان و منداڵان و هەموو کۆمەڵگا بەگشتی، بۆیە
ئێمە بە ئەرکی ئەخلاقی خۆمانی دەزانین کە هەموو هەوڵەکانمان بخەینە گەڕ
بۆ ئەوەی ببینە ڕێگری کار لە بەردەم ئەم جۆرە لە هەموارکردنەوەی
یاسایەکەدا ، چونکە ئەم هەموارە دژی مرۆڤ بوون و هەموو تاکێکی
کۆمەڵگەیە و لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە مەترسییەکی گەورە دێنێتە ئاراوە .
پرسیاری دووهەم / ئایا ئێوە تەنیا ئەم کارەتان خستووەنە دەستورکاری
خۆتانەوە یان کاری تریشی بەدوادا دێت ؟ شنە عەلی/ نەخێر تەنها لێرەدا
ناوەستین ، بەڵکو لەبەرنامەماندایە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەر لە
سازدانی گردبوونەوەو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی و هەر هەنگاوێکی تر
بخەینە ڕوو، وەک ئەنجامدانی کۆبوونەوەو سیمینارو یاداشتنامەو سەردانی
لایەنەکان و کاری هاوبەش، هەروەها سەردانی نوسینگەی پەرلەمانی عێراق
دەکەین و کاری جدی بۆ دەکەین بۆی نەهێڵین ئەم هەموار کردنەوەیە بکرێت.
لیستی یەکەمی واژۆیەکان:
١- د.ڕازاو گوڵی محمود / پارێزەر . ٢- گەشە دارا حەفید / پارێزەر . ٣-کەژاڵ
عبدالقادر حمە شریف /داکۆکیکاری مافەکانی ژنان . ٤- شەدە بەشیر /
ڕاگەیاندنکار . ٥- لەنجە خورشید/ ڕۆژنامەوان - ئەڵمانیا . ٦- شاتین
قەرەداغی / ڕۆژنامەنووس . ٧- رووخۆش مصطفى ابراهـيم / چالاکوانی مەدەنی
. ٨- دنیا ماجد / ڕۆژنامەنووس . ٩- بەناز حمە عەلی / چالاکوان . ١٠-
ڕووبار یوسف / چالاکوان - نەرویج . ١١- هیفا مجید عبدالکریم / چالاکوان
. ١٢- شۆرێ مایی / خەباتکاری تەڤگەری ئازادی لە دەرەوەی وڵات. ١٣-
نادیە کوردان / چالاکەوان - سوید . ١٤- سروە نوری / شارەزا لە بواری
پەروەردە ـ بەریتانیا . ١٥- سۆما ساڵح / نوسەر ـ داکۆکیکار لە مافی
زەوتکراوی ژناندا ـ بەریتانیا . ١٦- فەوزییە عبدالکریم / چالاکوانی
مەدەنی . ١٧-بانو محمد احمد / ئەندامی کەمپینی یەکڕیزی ژنان . ١٨-
ڕۆشنا محمد نادر / مامۆستا و چالاکوانی مەدەنی . ١٩- پەروین عبداللە
رضا / مامۆستا و چالاکوان . ٢٠-شەونم محمد غریب / ئەندازیار . ٢١-
شەیما عدنان صالح / چالاکی سیاسی . ٢٢- تارا حسێن محمد/ هاوسەرۆکی
تەڤگەری ئازادی . ٢٣- بەیان ابراهـيم / نوسەر و شاعیر . ٢٤- ابوبکر
هەڵەدنی / پەرلەمانتاری خولی چوارەم و پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان .
٢٥- تاریق فاتح حسن / ڕۆژنامەنووس . ٢٦- د.شێرکۆ حمە امین قادر /مامۆستای
زانکۆ . ٢٧- لەتیف فاتح فەرەج / نووسەر . ٢٨-ئاوارە کوردی / هونەرمەند
و چالاکوان . ٢٩- لقمان حسن / هونەرمەند . ٣٠- جەلال سەعید / نوێنەری
فدراسیۆنی پەنابەرانی عێراق لە کەنەدا . ٣١ـ محمد ڕەسوڵ محمد /
ڕاوێژکاری خێزانی . ٣٢- پەیمان عبداللە / خەباتکاری تەڤگەری ئازادی لە
دەرەوەی وڵات . ٣٣- نازەنین حسن / خەباتکاری تەڤگەری ئازادی لە دەرەوەی
وڵات . ٣٤- م.بەکر لەتیف / چالاکوانی مەدەنی . ٣٥- هێمن ئەحمەد /
چالاکوانی مەدەنی . ٣٦- سیروان مستەفا / چالاکوانی مەدەنی . ٣٧- سەردار
نۆڕێ / شاعیر و هونەرمەند . ٣٨-قیس عبدالقادر محمد / چالاکوان . ٣٩-
سمکۆ ڕەشید سەیدە / چالاکی سیاسی . ٤٠- شاباز محمود مستەفا / چالاکی
مەدەنی . ٤١-بەهار موونزیر/ داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان لە کوردستان.
٤٢ـ جیھان صالح / ئەندامی کەمپینی یەکڕیزی ژنان . ٤٣- کەژاڵ حمە رەشید
/ نوسەر و چالاکوان - کەنەدا . ٤٤- احسان حسیب عارف / ڕێکخراوی
نیشتمانی هەمووان . ٤٥- عوسمان حاجی مارف / سکرتێری حزبی کۆمۆنیستی
کرێکاریی کوردستان . ٤٦- کامەران لطيف امين / بەڕێوەبەری سەنتەری
بەرگری لە مافەکانی مناڵانی کوردستان . ٤٧-ترێ محمود / ڕۆژنامەنووس .
٤٨- ڤیان کەمال / هونەرمەند . ٤٩- کۆچەر همزە ڕەسوڵ /ڕۆژنامەنووس . ٥٠-
سارا ڕەزا عەلی / ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتی تەڤگەری ئازادی. ٥١-
چرۆ شوان / پارێزەر . ٥٢- هەوار حەسەن جاف/ مامۆستا. ٥٣- زارا احمد
محمد / چالاکوانی ژنان . ٥٤- دڵگیر عەلی کمال / چالاکوانی ژنان . ٥٥-
جوتیار ڕەشید / ئەندازیار . ٥٦- دلێر جوامێر / چالاکوان . ٥٧ـ شنە عەلی
خەیات/ مامۆستا و چالاکوان. ٥٨ـ هاوژین عبدالرحمن فتاح / دەرچووی زانکۆ
. ٥٩ـ کوردستان اسعد عەلی/ ئەندامی سکرتارییەتی کۆمەڵەی ئافرەتان. ٦٠ـ
گەلاوێژ صوفي امين / هەڵسوڕاوی سیاسی . ٦١ـ شاناز جەمیل سعید /
هەڵسوڕاوی سیاسی . ٦٢ـ نوریە محمد محمود / هەڵسوڕاوی سیاسی . ٦٣ـ ڕەیان
سعداللە شهاب سعدی/ پەرستاری و داکۆکیکاری مافی ژنان . ٦٤ـ وشیار حمە
فرج / هونەرمەند- گۆرانیبێژ . ٦٥ـ کامەران احمد / هونەرمەند -شانۆکار .
٦٦ـ شەماڵ عەلی / هەڵسوڕاوی سیاسی . ٦٧ـ نوخشە کریم صالح / مامۆستا .
٦٨ـ محمد اسماعیل / هونەرمەند - شێوەکار . ٦٩ـ هیوا عمر / نوسەر و
ڕۆژنامەنوس . ٧٠ـ پەیمان محمد سعید / مامۆستا . ٧١ـ محمد حمە کریم قادر
/ مامۆستا . ٧٢ـ شیلان عزیز ڕشید / مامۆستا . ٧٣ـ ڕێبوار احمد /
ئەندامی مەکتەبی سیاسی حکک . ٧٤ـ ئاسۆی ژیاندۆست / هەڵسوڕاوی سیاسی و
جەماوەری . ٧٥ـ سروشت هاواری/ مامۆستا و چالاکوان . ٧٦ـ سەلام عبداللە
/ نوسەر -خانەقین . ٧٧ـ ئومێد احمد عەلی / پارێزەر . ٧٨ـ نەغەدە عوسمان
مصطفى / چالاکوانی مەدەنی . ٧٩ـ خاتوو خەدیجە / کۆمەڵەی ئافرەتان -
ڕانیە . ٨٠ـ سەحەر حسن / چالاکوانی ژنان -ڕانیە . ٨٢ـ شادی سەحەر /
چالاکوانی ژنان -ڕانیە . ٨٢ـ کوێستان عبدللە / هەڵسوڕاوی مەدەنی . ٨٣ـ
تارا ئاسۆس/ هەڵسوڕاوی ژنان . ٨٤ـ نەسرین محمدی / هەڵسوڕاوی سیاسی -ئەڵمانیا
. ٨٥ـ عەجیبە محمد / هەڵسوڕاوی ژنان . ٨٦ـ تاڤگە ابراهیم / هەڵسوڕاوی
سیاسی - کەنەدا . ٨٧ـ دایکانی ئاشتی لەچک سپی . ٨٨ـ ڕێکخراوی گەڵا .
٨٩ـ عومەر عبداللە / شانۆکار . ٩٠ـ گروپی هونەری ئەستێرەکان . ٩١ـ
پەیامی ئێمە بۆ تواناسازی گەنجان . ٩٢ـ جلال محمد امین / فەرمانبەر .
٩٣ـ هیوا ڕشید کاکەمەند / چالاکوان . ٩٤ـ شنۆ احمد عبدالرحمن / مامۆستا
. ٩٥ـ عمران زرار طهـ عزیز / چالاکوان . ٩٦ـ گۆنا حسن ڕەحیم/ مامۆستا .
٩٧ـ سایە کریم صالح / مامۆستا . ٩٨ـ نەریمان سەعید کریم / مامۆستا .
٩٩ـ نەسرین احمد قادر / مامۆستا . ١٠٠ـ نەسرین ابوبکر محمد / مامۆستا .
١٠١ـ احمد محمود محمد امین ( بەرزنجی ) / مامۆستا . ١٠٢ـ بەختیار غریب
/ ڕۆژنامەنووس . ١٠٣ـ سەرکەوت ڕەشید امین / کاسب . ١٠٤ـ ئاڤان
عبدالقادر سعید / مامۆستا . ١٠٥ـ نەسرین عزت حمە رەش / چالاکوان . ١٠٦ـ
نەسرین کریم محمد / مامۆستا و چالاکوان . ١٠٧ـ تابان رسول عبدالقادر /
مامۆستا. ١٠٨ـ سەمیرە عبداللە حمە ڕەزا / چالاکوان . ١٠٩ـ گێلاس عمر
یحی / مامۆستا . ١١٠ـ سازگار عبداللە / چالاکوان . ١١١ـ نزار محمد /
چالاکوان . ١١٢ـ ڕحیم سعید اسماعیل محمد شریف / مامۆستا . ١١٣ـ زەیتون
غەریب حسین / مامۆستا . ١١٤ـ شۆخە فریق حمە فرج / چالاکوان . ١١٥ـ
شەهێن حمە نەجم / مامۆستا . ١١٦ـ خەبات لطيف مارف / فەرمانبەر و
چالاکوان . ١١٧ـ پاکیزە حمە امین / ڕۆژنامەنووس . ١١٨ـ ژیان حمە ڕشید
احمد / مامۆستا . ١١٩ـ چرۆ عبدالرحمن عبداللە / مامۆستا . ١٢٠ـ هەرژین
کمال خضر / مامۆستا . ١٢١ـ چیمەن محمد خدر / چالاکوان . ١٢٢ـ مهاباد
محمد محمود / چالاکوان . ١٢٣ـ بەیان قادر احمد / مامۆستا . ١٢٤ـ دولبەر
مجید محمود / مامۆستا . ١٢٥-هاوژین ڕەشید / مامۆستایە لەبەریتانیا.
١٢٦- خەولە محمد / ئەندامی ڕێکخراوی زەحمەت کێشان . ١٢٧-نیگار ڕەشید /
مامۆستاو چالاکوان . ١٢٨- اکرام غایب ستار / لێپرسراوی ڕێکخراوی
ڕاگەیاندن و ڕووناکی ژنان . ١٢٩- ڕۆژان حمە کریم / چالاکوان . ١٣٠-
فاطمهـ عزيز / پارێزەر . ١٣١- گولستان محمود / پارێزەر . ١٣٢-سعاد حبیب
/ پارێزەر . ١٣٣-سومەیە صالح / ڕۆژنامەنووس . ١٣٤-نەرمین محمود /
بەرپرسی کۆمەڵەی ئافرەتانی کوردستان . ١٣٥-بەهار احمد / ئەندامی لقی
گەرمیانی ئافرەتان . ١٣٦-شیما جەمال / ئەندامی لقی گەرمیانی کۆمەڵەی
ئافرەتان . ١٣٧-سارا احمد / ئەندامی یەکێتی ژنانی کفری . ١٣٨-ئەحمەد
مجید / چالاکی سیاسی. ١٣٩- ڕابەر ڕەشید / چالاکوانی سیاسی . ١٤٠- ئەحمد
جاف / مامۆستا و چالاکوان . ١٤١- سۆلاڤ عەلی / ئەندامی لقی گەرمیان
کۆمەڵەی ئافرەتان . ١٤٢- گۆران ڕەحیم سمین / چالاکوانی سیاسی . ١٤٣-هاوڕێ
کرێکار / ڕۆژنامەنووس . ١٤٤-بەهادین حاجی بەکر دارتاش ، هەڵسوڕاوی
سیاسی و جەماوەری. ١٤٥- سەنگەر کریم کاڵێ / مامۆستا.
|