۴\١\٢٠١٠ کۆنگره‌ی کۆبنهاگن و سامناکیی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری.
ئازاد به‌کر
له‌سه‌ره‌تایی توندبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی ئابووری سه‌رمایه‌داری ئه‌م دوو ساڵه‌ی دواییدا ملیۆنه‌ها مرۆڤی چه‌وساوه‌ی سه‌ر ئه‌م زه‌ویه زیاتر هه‌ستیان به نائارامی و مه‌ترسی ئه‌م سیسته‌مه چه‌وسێنه‌ره‌ی سه‌رمایه‌داری کرد. ئێستاش جارێکی تر کۆبوونه‌وه‌ی کۆبنهاگن به‌ڕوونی نیشانی‌دا که سه‌رمایه‌داری سیسته‌مێکی گونجاو و مه‌نتقی نییه‌و ئه‌و ته‌نیا زیادبوونی قازانجی هێزی کۆمپانیاو کارگاکانی بۆ گرنگه نه‌ک ژیانی ملیاره‌ها مرۆڤی سه‌ر ئه‌م ئه‌ستێره‌یه. که‌واته بۆ ڕزگاربوونی ژینگه له پیس بوون و کردنه‌وه‌ی ژیان به‌به‌ری گۆی زوه‌ی و پاک‌بوونی ئاوهه‌وادا ده‌سکۆتاکردنی کۆمپانیاکانی سه‌رمایه‌داریه و هێنانه کایه‌ی سیسته‌مێکی کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کسان و دادپه‌روه‌ره. کۆنگره‌یه‌ک له ئاکامی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی گۆڕانی که‌ش وهه‌وادا نوێنه‌ری 193 ووڵات و به‌شداری 128 سه‌رۆکی حکومه‌ته‌کان و به ئاماده‌بوونی 45 هه‌زار به‌شداربووی سیاسی و پسپۆڕ و ده‌زگای ڕاگه‌یاندن و میدیاکان و کۆمه‌ڵه‌کانی فشار و سه‌رمایه‌دارانی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی کۆمپانیا گه‌وره‌کان و له‌گه‌ڵ به‌شداری هه‌زاران چالاکوانی ڕێکخراوه ناحکومی و پارێزگارانی ژینگه و خۆپیشانده‌رانی دژ به سیاسه‌تی سه‌رماداری زیانبه‌خشی له‌خۆگرتبوو.
هه‌موو به‌شداربووانی کۆبوونه‌وه‌که پێویستی هاوکاریکردنی نێوده‌وڵتیان له‌و بواره‌دا به گرنگ ده‌زانی به‌ڵام هاوکاریکردن بۆ به‌رگرتن به‌م دیارده‌یه کارێکی مه‌حاڵبوو، چونکه کێبڕکێی نێوان کۆمپانیاکانی سه‌رمایه‌داری و سوودو قازانجه‌کانیان له‌سه‌رو مه‌ترسیه‌کانه‌وه داناوه و هه‌ر ئه‌وانیشن له‌ڕێی سه‌رمایه‌وه و ده‌وڵه‌ته‌کانیانه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌موو کۆمه‌ڵگه‌کاندا له ڕووی ئابووری و سیاسی و سه‌ربازیه‌وه گرتووه. له‌شه‌قامه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی کۆنگره‌دا 100 هه‌زار که‌س به خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه فراوانه‌کانه‌وه په‌یوه‌ست بوون و کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌یان له دژی کۆنگره و به‌شدارانی ده‌ست پێ‌کرد، له‌به‌رانبه‌ردا هێزێکی بێشوماری پۆلیسی دانیمارکی بۆ سه‌رکوتی خۆپیشانده‌ران ئاماده‌کرابوو، بۆ بڵاوه‌پێکردنی خۆپیشانده‌ران به‌گازی فرمێسک ڕێژ و لێدان به‌دار و گرتنی هه‌ڕه‌مه‌کی په‌لاماری خۆپیشانده‌ریاندا و نزیکه‌ی 1800 که‌سیان ده‌ستگیرکرد. له‌ناو کۆنگره‌شدا ناکۆکی و دژایه‌تی ده‌ستیپێکرد و ووڵاتانی زلهێزی سه‌رمایه‌داری یه‌کتریان تاوانبار ده‌کرد و هه‌ر‌لایه‌کیان ده‌یویست هه‌ژموونی خۆی بسه‌پێنێ و له ئاکامیشدا هیچیان ملیان نه‌دا به‌که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و گازه ژه‌هراویه پیسه‌ی که ژیانی له‌سه‌ر گۆی زه‌وی خستۆته مه‌ترسیه‌وه و هه‌موو قسه و گفتوگۆکان بڵقی سه‌ر ئاو ده‌رچوون.
ئه‌مریکا که له سه‌دا پێنجی دانیشتوانی گۆی زه‌وی پێکده‌هێنی حکومه‌ته‌که‌ی به‌رپرسیاره له‌سه‌دا 25 ی ئه‌و گازه‌ی ده‌بێته هۆی پله‌ی گه‌رمی پێدانی گۆی زه‌وی، وه واشنتۆن هه‌موو هه‌وڵه‌کانی خستۆته‌گه‌ڕ که هیچ کۆت و به‌ندێک بۆ ده‌رهاویشته گازیه‌کانی دانه‌نرێت و هێز و کێشی سیاسی و ئابووری خۆی له هه‌موو کۆنگره‌کاندا به‌کارده‌هێنێ وه‌ک پێشووتر کردوویه‌تی، تا جێگا و ڕێگای تایبه‌تی هه‌بێ و ئه‌و ڕێگری و کۆت و به‌ندانه نه‌یگرێته‌وه و په‌یوه‌ست نه‌بوونی خۆی به‌و بڕیارانه‌وه به ئاشکرا ڕاده‌گه‌ێنێ. له ساڵی 1997 وه که ڕێکه‌وتنامه‌ی کیۆتۆ له یابان واژوکراوه، ده‌بوا ئه‌مریکا په‌یوه‌ست بوایه پرۆسه‌ی چه‌کداماڵین و نه‌هێشتن و که‌مکردنه‌وه‌ی ماشێنی سه‌ربازی له‌ته‌واوی دنیادا، هه‌زاران بنکه و دامه‌زراوه ی سه‌ربازی له ئه‌مریکا و جیهاندا هه‌یه، سه‌دان که‌شتی سه‌ربازی و فڕۆکه هه‌ڵگر و شکێنه‌ر و فڕۆکه و کۆپته‌ر و موشه‌ک و فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان هه‌یه، ڕووی ده‌ریا و ئاسمانی داگیرکردووه و سه‌رچاوه‌ی زیاتری سه‌رهه‌ڵدانی گازی کاربۆنه، سه‌ره‌ڕای کۆمپانیا و کارگه‌کانی بازرگانیکردنی نه‌وت و به‌کارهێنانی. له‌مێژووی دروستبوونی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌وه به هیچ ڕێککه‌و‌تنامه‌یه‌که‌وه په‌یوه‌ست نابێت و ته‌نیا خولیایی ده‌سبه‌سه‌راگرتنی زیاتر و فراوانکردنی هه‌ژموونی خۆیه‌تی له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا.
له کۆنگره‌ی کۆبنهاگندا داوای پشکنینی دامه‌زراوه پیشه‌سازیه‌کانی چین و ته‌واوی ووڵاتان ده‌کات به‌ڵام خۆی له هه‌ر په‌یوه‌ستبوون و پشکنین و لێپرسینه‌وه‌یه‌ک ده‌دزێته‌وه. به‌و جۆره شێواندن و تێکدان و پیسبوونی ژینگه له ئه‌ستۆی سه‌رمایه‌داریدایه و له‌پای ئه‌و گازه زیانبه‌خش و ووزه‌یه‌دا ئه‌مریکا ده‌یه‌وێ به‌هه‌ر نرخێک بووه پلانه‌کانی خۆی جێبه‌جێ بکات و له‌جیاتی ئه‌وه بڕێک دۆلار بدات و ئه‌و زیانه‌ی له ئاکامی ئه‌م گازه‌دا له ووڵاتانی ئابووری هه‌ژار ده‌که‌وێ له‌ڕێی قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌وه سات و سه‌ودایان له‌گه‌ڵدا ده‌کات، ئه‌مه‌ش پیلانێکه بۆ گه‌شه‌ی سه‌رمایه‌داری خۆی و هه‌ژارکردن و زیانگه‌یاندنی زیاتر به ووڵاتانی ئابووری هه‌ژار. ئیتر بازاڕی کڕین و فرۆشتنی کاربۆن وه‌ک ڕۆژنامه‌ی گاردیان ده‌ڵێت له بازرگانیکردنی دووجار به قازانجتره و بازرگانه‌کانی واڵستریت ملیاره‌ها دۆلار له بازاڕه‌کانی جیهاندا پیشکه‌شی ئه‌م پلانه ده‌که‌ن. به‌و شێوه‌یه کرۆکی گرفته‌که ئه‌وه‌یه که ناتوانری کۆتایی به دیارده‌ی گه‌رمبوونی گڵۆباڵ بهێنرێت به‌بێ کۆتاییهێنان به سیسته‌می سه‌رمایه‌داری، سه‌رمایه‌داری خراپترین دوژمنی سروشت و مرۆڤایه‌تییه و سیاسه‌تی پیشه‌سازی نالۆژیکی سه‌رمایه‌داری ڕوخێنه‌ری ژینگه‌یه. بۆدجه‌ی ساڵانه‌ی شه‌ڕ و سه‌ربازی ووڵاتانی سه‌رمایه‌داری ملیاره‌ها دۆلاره و به‌ڵام بۆ پاراستنی ژینگه له‌سه‌دا یه‌کی ئه‌و پاره‌یه ته‌رخان ناکرێت. گه‌ر سیسته‌مێکی کۆمه‌ڵایه‌تی دادپه‌روه‌ر هه‌بێت له جیاتی ئه‌و پاره‌یه‌ی له جه‌نگی عێراق و ئه‌فغانستان و بنکه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکای لاتیندا خه‌رجده‌کرێت له پێناوی گۆڕانی که‌ش وهه‌واو باشکردن و پاکڕاگرتنی سروشتدا خه‌رج ده‌کرا.
له بوونی یه‌ک ملیار برسی له‌سه‌ر زه‌وی و ساڵانه گیان له‌ده‌ستدانی ملیۆنه‌ها مناڵ له ئاکامی نه‌خۆشیدا، که ده‌توانرێ له ڕێی دابینکردنی خواردن و ده‌رمانه‌وه ژیانیان له‌مردن بپارێزرێت. ئیتر گومانی تێدانی یه که ته‌نیا ڕێباز و ڕێگه‌چاره سۆسیالیزمه که ئه‌توانێ دانیشتوانی ئه‌م گۆی زه‌ویه له تارمایی سه‌رمایه‌داری بپارێزێت. له‌ڕاستیدا کۆبوونه‌وه‌کانی کۆبنهاگن و ئه‌وانه‌ی پێشتریش بۆ پارێزگاری له پیسبوونی ژینگه و گۆی زه‌وی نه‌بووه، به‌ڵکو له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی چینی سه‌رمایه‌داریدا بووه نه‌ک که‌مکردنه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی گۆی زه‌وی. ئیتر هه‌ر کاره‌ساتێک ڕووبدات بۆ بۆرژوازی جیهانی گرنگ نی یه، ده‌یان ساڵه کۆنگره بۆ له‌ناو بردن و که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌ترسی یه ده‌به‌سترێت، به‌ڵام بێ سوودبووه، چونکه ئه‌م گۆڕانه ته‌نیا به سیسته‌می سۆسیالیستی ده‌کرێت. زۆربوونی تێکدان و شێواندنی ژینگه و فراوانبوونی ڕاده‌ی هه‌ژاری و نه‌خۆشی ده‌رئه‌نجامی که‌ڵه‌که‌بوونی سیاسه‌تی نامرۆڤانه‌ی سه‌رمایه‌داریه. ملیارێک مرۆڤ ئاوی خواردنه‌وه‌یان نی یه، یان سه‌رچاوه‌کانی ئاوی خواردنه‌وه‌یان که‌م و پیسه‌و ده‌یان هه‌زار که‌س ساڵانه گیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن. نیوه‌ی خه‌ڵکی جیهان له خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی بێبه‌شن و له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریه‌وه ده‌ژین و دووملیار که‌س بێ کاره‌بان.
ساڵانه نزیکه‌ی هه‌زاران کیلۆمه‌تر سه‌وزایی و ئاژه‌ڵ و گژوژیا که‌له چالاکی ئابووریدا کاری پێده‌کرێت به‌هۆی ناله‌باری که‌شوهه‌واوه به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چێت. نیوه‌ی ده‌ریاکانی جیهان پیسبوون و هه‌زاران گیانه‌وه‌ری ئاوی هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچوونیان لێده‌کرێت، به‌هۆی ووشکبوونی زۆر له ناوچه‌کانی جیهان ملیۆنان مرۆڤ ساڵانه ده‌مرن و تووشی ئایدز ده‌بن، وه‌کو کیشوه‌ری ئه‌فریقا که‌بۆته کانگای مه‌رگ و هه‌ژاری. که‌شوهه‌وای سروشت به زیادبوونی گازی دووه‌م ئۆکسید پۆخڵ و تێکچووه، چاره‌ش بۆ ئه‌مه دۆزینه‌وه‌و په‌یداکردنی ووزه‌ی پاک و پارێزگاری کردنه له ژینگه، به‌ڵام ئایا سه‌رمایه‌دارانی ووڵاتانی گه‌شه‌سه‌ندوو له‌ڕووی پیشه‌سازیه‌وه، بیریان لای ژینگه‌یه یان ته‌نیا خه‌و خولیاکانیان که‌ڵه‌که‌کردنی سه‌رمایه‌کانیانه.
خۆده‌کرێت ئه‌مڕۆ سوود له زۆر سه‌رچاوه‌ی
ووزه وه‌ربگیرێت جگه‌له و له‌و سه‌رچاوانه‌ی ژینگه پیس ده‌که‌ن وه‌ک
نه‌وت و به‌نزین، چونکه ته‌کنولۆژیای په‌یداکردنی ووزه زۆر گه‌شه‌سه‌ندووه
وه‌ک با و تیشکی ڕۆژ و ووزه‌ی ئۆرگانیکی. دامه‌زراوه‌کانی ووڵاتانی سه‌رمایه‌داری
خۆیان به‌رهه‌م هێنه‌ری گازی ئۆکسید و پیسکه‌ری سروشت و ژینگه‌ن و
ئامده‌یی چاره‌سه‌رکردن و ده‌ستبه‌سه‌راگراتنی ئه‌م مه‌ترسیه‌یان نی یه،
که ژیانی سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی خستۆته مه‌ترسیه‌وه. ئه‌وان مرۆڤ و
سروشت بۆ که‌ڵه‌که‌ی سه‌رمایه‌کانیان به‌کارده‌هێنن، بۆیه ناکرێ بێ
گۆڕینی ئه‌م سیسته‌مه دڕنده و مرۆڤ کوژه و دامه‌زراندنی سیسته‌مێکی
کۆمه‌ڵایه‌تی دادپه‌روه‌ر که به‌پێی پلانێکی تۆکمه‌و کارا و زانستی
پێویستیه‌کانی مرۆڤ ده‌ستبه‌ربکات بێ ئه‌وه‌ی ته‌نیا به‌دوای قازانجه‌وه
بێت و هێزی ته‌کنولۆژیای ئه‌مڕۆ ئه‌و توانایایه‌ی هه‌یه که له‌شێوازێکی
نوێی به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شکردنی یه‌کسانی سۆسیالیستیانه‌دا مرۆڤایه‌تی
له‌و مه‌ترسیانه ڕزگاربکات، وه به‌رهه‌م هێنان تا ئه‌و ڕاده‌یه
ڕێکبخات وه‌ڵام به‌پێویستیه‌کانی مرۆڤ بداته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی زیان به‌ژینگه
و سروشت بگه‌ێنێت. گه‌شه‌ی ته‌کنۆلۆژیایی جیهانی له سیسته‌می
سۆسیالیستانه‌دا ده‌توانێ کۆتایی به هه‌موو ئه‌و ناهه‌مواری و قه‌یرانانه
بێنیت که‌له سایه‌ی سه‌رمایه‌داریدا کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی تووشی
هاتووه.
|