٢١\٣\٢٠٢٢
کۆنگرەی
لووتکە.

عەبدولستار نور عەلی |

و:
ئەحمەد ره‌جەب |
هه‌ناسه‌یه‌كی قووڵ هه‌ڵكیشن!
دیموكراتی و دادپه‌روه‌ریی
له سه‌ر سه‌به‌ته‌یه‌كی قسه‌كردن دێن،
هه‌ناسه‌یه‌كی قووڵ هه‌ڵكیشن!
كۆنگره‌ی لووتكه له پایته‌ختی ئه‌لڕه‌شید ده‌به‌سترێ،
ئه‌لڕه‌شید سێ هه‌زار كه‌نیز و
كۆیله‌ی خه‌سێنراو
بكوژی پیشه‌یی هه‌بوو،
ئه‌ی به‌غدا، توشیان خه‌ساند
ئه‌ی مه‌ناره‌كه‌ی وڵات؟!
شاره عه‌ره‌بییه‌كان كه‌نیزن
له ته‌لاری شازاده‌كان سه‌ماده‌كه‌ن،
هه‌ناسه‌یه‌كی قووڵ هه‌ڵكێشن!
كۆنگره‌ی لووتكه له سه‌ر خوانى به‌غدا كوده‌بێته‌وه
هێرشی كولله‌یه،
ئه‌وه به‌غدایه،
له سه‌ر شانوباڵت برینی گه‌وره و
فێڵی خێڵه!
داشه‌كانی شتره‌نج له نه‌خشه‌ی نیشتمانی گه‌وره‌دا
یه‌ك له‌دوای یه‌ك... كه‌وتن.
وتیان:
مێشك ده‌فڕێ و
به‌غداش كۆیانده‌كاته‌وه!
لووتكه‌كان سه‌ره‌نوێلكی مێژوون،
"سه‌ره‌كان پێگه‌یشتوون و
كاتی لێكردنه‌وه‌یانه".
سێ نه‌خێر له ناو ئه‌م سێیەدا له
باوه‌شی به‌ڵێ، به‌ڵێ، به‌ڵێ كه‌وتن!
هه‌موویان مەڕن و
ئه‌م لووتكانه
سه‌ره‌نوێلكن ته‌ویله‌ی نه‌ته‌وه‌كان كۆیانده‌كاته‌وه
سپییه‌كانیان، ئاڵتونییه‌كه‌یان و،
هه‌موویان پینه‌كراون
به دوایاندا وه‌ك
رانه مەڕ ده‌رۆن،
هه‌موویان ئاماده‌ن، به‌ڵێ
بو ئاغایانی سپی وه‌ك كوێله و خزمه‌تكار!
پێنووس، پێنووس، پێنووس...
به پێنووسه‌كه هێڵ به سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كانیان بێنه و
ده‌نگ و شه‌قام و ئاواز و،
ئه‌م هه‌مووه ئازاره زۆره و ،
پێداكوتاندنه و
هه‌ر كات هه‌ڵات زیاتر پته‌و ده‌بێ.
بت
له پاش ئه‌وه‌ش بت
به‌ڵام لووتكه‌كان
هیچ نین جگه له تاقمێكی خوێنمژ و
فرۆشیاری مێژوو و شه‌ره‌ف و په‌یمان.
_____________________________________________
سەرچاوە:
www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=300931
١٧\٣\٢٠٢٢
ماڵپه‌ڕی ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
|