٣\٨\٢٠١٣
کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی
کورد به حیزبیی مه‌که‌ن.

رابه‌ر ره‌شید
به‌ستنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد، خه‌ونێکی له مێژینه‌ی دڵسۆزانی
کورد‌و هه‌ندێک له کهسایهتیو لایه‌نه سیاسییه‌کانی نێو بزووتنه‌وه
رزگاریخوازییهکهی بووه. ساڵانێکه هه‌وڵێکی به‌رده‌وام له ئارادایه
بۆ به‌ستنی ئه‌و کۆنگره‌یه، به‌و ئومێده‌ی ده‌رئه‌نجامی به‌ستنی ئه‌و
کۆنگره نه‌ته‌وه‌یی گشتگیره ببێته هۆی ره‌واندنه‌وه‌ی گرژی‌و
دڕدۆنگی نێوان زۆرێک له هێزه سیاسییه کوردییه‌کان له هه‌ر چوار به‌شی
کوردستان و چیدیکه حیزب نه‌بێته ریش سپی و زمانحاڵ له دانان و
داڕشتنی کارنامه‌ی کۆنگره‌که‌و جڵه‌وی به‌ڕێوه‌چوونیشی له قامکی ئه‌ودا
نه‌بێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی له رۆژانی رابردوودا بهدیکراو له
یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی ئاماده‌کاریدا، له‌سه‌ر بنه‌مای پێکهاته‌ی حیزبیی
له هه‌ر چوار به‌شی کوردستان، نوێنه‌رایه‌تییه‌کان ده‌ستنیشان کران و
که‌سانی پسپۆڕ‌و کارامه‌و سه‌ربه‌خۆ بوونیان له لێژنه ئاماده‌کارییه‌که
نه‌بوو. هه‌رچه‌نده کۆبوونه‌وه‌که - وێڕای تێبینییه‌کی زۆر له‌سه‌ری
و - به هه‌موو کێماسییهکانیشییهوه، ههنگاوێکی گرانبه‌هایه‌و بۆته
مایه‌ی خۆشحاڵی دڵسۆزانی کورد له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا، له‌به‌رئه‌وه‌ی
یه‌که‌مجاره له مێژوودا کوردانی هه‌رچوار به‌شی داگیرکراوی کوردستان،
ئاوا پێکه‌وه کۆببنه‌وه‌و گفتوگۆ‌و گه‌نگه‌شه له‌سه‌ر ئایندهی نه‌ته‌وایه‌تی
خۆیان بکه‌ن، به‌ڵام پێکهاته حیزبییه‌که‌ی لێژنه‌ی ئاماده‌کردنی
کۆنگره‌که، گومان له‌سه‌ر ئه‌نجام و سه‌رکه‌وتنی به‌ستنی کۆنگره‌ی
ناوبراو دروست ده‌کات، چونکه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و حیزبانه‌ش که‌سانی
شاره‌زاو پسپۆڕی به‌توانا هه‌ن که توانای خستنه‌ڕووی پێشنیاری لۆژیکی
و واقعیی ئه‌وتۆیان هه‌یه که - به دڵنیاییه‌وه - له‌ناو زۆربه‌ی
حیزبه به‌شداربووه‌کاندا ئه‌وجۆره که‌سه پسپۆڕ‌و شاره‌زایانه
بوونیان نییه، بۆیه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست به‌ستن و سه‌رکه‌وتنی کۆنگره‌یه‌کی
مێژوویی گشتگیری نه‌ته‌وایه‌تییه، ئه‌وا ده‌بێت بۆ کاتی به‌ستن و به‌ڕێوه‌چوونی
کۆنگره‌ی ناوبراو، که‌سانی پسپۆڕ‌و خاوه‌ن ئه‌زموونی ده‌ره‌وه‌ی
چوارچێوه‌ی حیزبه‌کان سه‌رپه‌رشتی گفتوگۆکان بکه‌ن و له‌ژێر سێبه‌ری
گوماناوی حیزب دهریبهێننه ده‌ره‌وه‌و رێگه له پاوانکاریی حیزبایه‌تی
و به‌رژه‌وه‌ندیی که‌سێتی بگرن، چونکه بڕیار‌و راسپارده‌کانی ئه‌م
کۆنگره‌یه، ئه‌گه‌ر - لێبگه‌ڕێن - سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت، ئه‌وا
ده‌بێته کارنامه‌یه‌کی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ کارکردن له‌پێناو پرسه نه‌ته‌وایه‌تییه‌کان
له هه‌ر چوار به‌شه‌که‌ی کوردستان.
سه‌رکه‌وتنی کۆنگره‌که‌و ده‌رچوون به کۆمه‌ڵێک بڕیار‌و راسپارده‌ی نه‌ته‌وایه‌تییانه‌ی
په‌یوه‌ست به واقیعی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان و به‌دواداچوونی جێبه‌جێکردنی
ئه‌و بڕیار‌و راسپاردانه، سه‌نگی مه‌حه‌کی سه‌رکه‌وتن و ته‌مه‌ندرێژیی
ئایندهی ئه‌و کۆنگره‌یه ده‌بێت، چونکه به بێ ئه‌نجامدانی ئه‌رکه‌کانو
به‌دواداچوونیان ره‌وشه‌که پێشناکه‌وێت و له‌سه‌ر ئاستی کورستان و
ناوچه‌که‌و جیهانیشدا کاریگه‌ریی ئه‌رێنیی نابێت.
یه‌کێک له‌و بڕیاره گرنگانه‌ی که پێویسته
و ده‌بێت له کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ییدا بدرێت، قه‌ده‌غه‌کردن و حه‌رامکردنی
شه‌ڕی کورد به کورد‌و به خائینکردنی ئه‌و هێزو لایه‌نانه‌ی که په‌نای
بۆ ده‌به‌ن و ده‌یکه‌ن، چونکه ئه‌وه‌تا ره‌وشی رۆژئاوای کوردستان له
مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌دایه‌و مه‌ترسیی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێکی گه‌وره‌ی
کوردبهکوردی لێده‌کرێت، حیزب و هێزه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی
کوردستانیش له دڕدۆنگی و ناکۆکییه‌کی ته‌مومژاویدان و له‌وێش مه‌ترسی
هه‌ڵگیرسانی ئه‌و شه‌ڕه له ئاینده‌دا له ئارادایه‌و له باشووری
کوردستانیشدا به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌کان له‌سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندیی
نهتهوایهتیدان و هه‌رکاتێک به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌کان که‌وتنه
مه‌ترسییه‌وه، هیچ دوور نییه شه‌ڕ کوردبه‌کورد رووبدات. ئه‌مه جگه
له مه‌ترسیی شه‌ڕی کوربهکوردی به‌شێک له‌گه‌ڵ به‌شێکی دیکه‌ی
کوردستان. بۆیه مه‌رجی سه‌رکه‌وتنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد، دهرکردنییهتی
له قۆزاخه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و پاوانکاریی حیزبیی و رێگه‌نه‌دان به ده‌ستێوه‌ردانی
وڵاته داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان له چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوون و ده‌رئه‌نجامی
کۆنگره‌که. به‌هیوای به‌ستن و سه‌رکه‌وتنی کۆنگره‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی
راستگۆیانه‌و داڕشتنی ستراتیژێکی نه‌ته‌وایه‌تیی واقعییانه.
پردێ
ماڵپەڕی رابەر رەشید
|