١٩\١٠\٢٠١٠
کۆنگره‌ی پارتی نوێبوونه‌وه یان چه‌سپاندنی
سیاسه‌تی سه‌رکوتگه‌ریی؟

خه‌سره‌و سایه
بڕیاره پارتی له‌ئاینده‌یه‌کی نزیکدا کۆنگره‌ی 13ی خۆی ببه‌ستێت.
ئه‌وه‌ی که تائێستا له‌زمانی سه‌رکردایه‌تی ئه‌م حزبه‌وه
سه‌باره‌ت به‌کۆنگره ئاشکرا کراوه، باسی نوێ بوونه‌وه‌و
گۆڕانکاریه له‌په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی‌ئه‌م حزبه‌دا. له‌مباره‌وه
نیچیرڤان بارزانی له‌دیدارێکیدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری گولان، سه‌ڕه‌رای
ئینکارکردنی کێشه‌و کیتله سازیه‌کانی نێوخۆی پارتی، کۆنگره‌ی
به‌هه‌نگاوێک بۆ نوێبوونه‌وه له‌قه‌مداوه، گوایه ده‌ورانی شاخ ته‌واوبووه‌و
ئیستا ده‌وره، ده‌وره‌ی دیموکراسی‌و خه‌باتی مه‌ده‌نی‌و وه‌لام دانه‌وه‌یه
به‌خواسته‌کانی خه‌لک!. به‌لام ئایا ئه‌م ته‌عبیرانه‌و ئه‌م
بۆچوونانه ده‌توانێ هه‌قیقه‌تی سیاسی ئه‌م کۆنگره‌یه‌ی پارتی
بسه‌لمێنێ؟ ئایا به‌دوای دوو هه‌ڵبژاردنی ڕابردوو وئه‌نجامێک که‌داشکانه‌وه‌ی
نفوزی پارتی به‌گشتی له‌ئاست کوردستاندا و له‌ناوچه‌ی سلیمانی
به‌تایبه‌تی نیشاندا، ئه‌توانێ باسی نوێبوونه‌وه به‌ته‌نیا بکاته
سه‌نته‌ری سیاسی ئه‌م کۆنگره‌یه؟ ئه‌م پرسیارانه واده‌خوازێت له‌ده‌ره‌وه‌ی
ڕاگه‌یاندنه‌کانی پارتی له‌سه‌ر ئه‌م کۆنگره‌یه‌و ئامانجێک که‌هه‌یه‌تی
ڕابوه‌ستین. که‌وایه ئامانجی سه‌ره‌کی له‌م کۆنگره‌یه چییه؟
کۆنگره‌ی هه‌ر حزبێکی سیاسی نیشانه‌و ده‌لاله‌ته‌کانی سه‌رده‌می
خۆیه‌تی، جێگا‌و ڕێگای چینایه‌تی‌و کۆمه‌لایه‌تی هه‌رحزبێک له‌ڕه‌وتی
خۆیدا وله‌په‌یوه‌ند به‌هه‌لومه‌رجێکی ئێستاییه‌وه‌و له‌ڕاوه‌ستانه‌وه‌ی
به‌رامبه‌ر به‌هێز وبزوتنه‌وه کۆمه‌لایه‌تیه‌کانی‌تر، ڕێره‌وی
سیاسه‌تێک ده‌گرێته‌به‌ر که‌بتوانێ له‌وقوناغه‌دا له‌ئامانجه‌کانی
خۆی نزیک ببێته‌وه. کۆنگره‌ی پارتی له‌م حوکمه‌به‌ده‌ر نییه. به‌لام
مه‌وقعی چینایه‌تی‌و کۆمه‌لایه‌تی پارتی له‌ئێستادا چییه‌و بۆ وه‌لامدانه‌وه
به‌کام سیاسه‌تی ئێستایی گۆنگره ده‌به‌ستێت ؟
گومانی تێدا نییه که‌ئه‌م کۆنگره‌یه به‌شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کان نوی
بوونه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی‌و په‌سه‌ندکردنی په‌یڕه‌و پڕۆگرام وکۆمه‌له
شتێکی له‌م جۆره به‌دوای خۆیدا دێنێ، به‌لام جه‌وهه‌ری سیاسی‌و
ئاراسته‌کانی ئێستای پارتی شتێکی زیاتره له‌م مه‌سه‌لانه.
پارتی دیموکراتی کوردستان وه‌ک حزبیکی بۆرژوا ناسیونالیست، له‌ڕه‌وتێکی
سیاسی‌دا که‌تێ‌ی په‌ڕاندووه توانیویه‌تی بالانسی‌ه اوکێشه‌ی سیاسی
له‌به‌رامبه‌ر به‌حه‌ریفه‌کانی خۆی، (چ ئه‌وانه‌ی
له‌هاوپه‌یمانێتیدان له‌گه‌ڵی وچ ئه‌وانه‌شی له‌ده‌ره‌وه‌ی
په‌یوه‌ندیه‌کانی ڕاوه‌ستاون) ڕووله‌پێش ڕابگرێ‌و خۆی بکاته یه‌کێک
له‌هێزه‌بالاده‌سته‌کانی ئه‌مڕۆی سه‌راسه‌ری کوردستان.. به‌لام ئه‌م
مه‌وقعه‌ی پارتی له‌په‌یوه‌ند به‌پێداویستیه‌کانی چینی بۆرژوازی‌و
سه‌رمایه‌دارانی کوردستانه‌وه واده‌خوازی که‌کۆمه‌ڵگای کوردستان به‌ره‌و
هه‌لومه‌رجێکی کۆنترۆلکراو به‌قازانجی‌بازاڕی کاروکالا وسه‌رمایه‌راکێشێ‌و
سه‌ره‌نجام خه‌لک ناچارکات به‌وه‌ی ملبده‌ن به‌هه‌لومه‌رجێک که‌ئه‌م
چینه له‌ڕاستای چه‌وسانه‌وه‌ی زیاتری کریکاران وزه‌حمه‌تکێشان، ده‌وریخوازێ.
ئارامی سیاسی به‌ته‌نها به‌س نییه، به‌ڵکو توندکردنه‌وه‌ی سه‌رکوت
و بردنه‌دواوه‌ی ته‌وه‌قوعاتی هاولاتیان و به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی
ئازادیه‌کان و په‌ره‌دان به‌کۆنه‌په‌رستی، به‌مه‌به‌ستی بیده‌نگ
کردنی کریکاران وخه‌لکی زه‌حمه‌تکیش و هێنانه خواره‌وه‌ی ئاستی
ژیان وگوزه‌رانیان.. ئه‌مانه باشترین خزمه‌ته بۆئه‌وه‌ی
که‌سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌مه‌ندانی کوردستان سه‌رمایه‌ی تێدا که‌ڵه‌که‌بکه‌ن.
به‌لام هه‌ڵبژاردنه‌کانی دوو ده‌روه‌ی رابردووی په‌رلمانی کوردستان
وعیراق، ئه‌و ڕاستیه‌ی نیشانی سه‌رکردایه‌تی پارتی‌داوه‌که بۆ گه‌یشتن
به‌م ئامانجی بالاده‌ستی‌یه به‌سه‌ر ده‌سه‌لات وبازاری کوردستاندا،
کێشه‌و گرفتی خۆی‌هه‌یه. به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ک به‌هۆی ئه‌وه‌ی
که‌ئیستراتیژی له‌گه‌ل یه‌کیتیدا هه‌یه‌و ناوچه‌ی سلیمانی له‌ژیر
نفوزی تاله‌بانیدایه‌و ئه‌مه‌ش بۆته‌مایه‌ی که‌مبوونه‌وه‌ی نفوزی
پارتی. هاوکات وه‌زعی ناوخۆی یه‌کیتیش ڕێگای داوه‌به‌وه‌ی
که‌میدیاو ڕۆشنبیران وهه‌ڵسووراوانی سیاسی‌و مه‌ده‌نی ده‌م له‌ده‌سه‌لات
بکه‌نه‌وه‌و ڕۆژانه ئیفشاگه‌ری له‌سه‌ر بکه‌ن. له‌مانه‌ش زیاتر هاتنه‌مه‌یدانی
ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری‌و ده‌رکه‌وتنی فاسیله‌یه‌کی چینایه‌تی
له‌نیوان خه‌لک وده‌سه‌لاتداراندا، هه‌رچی زیاتر بۆشاییه‌کی
له‌به‌رده‌م پارتیدا پێکهیناوه‌که نه‌توانێ له‌ئاستی سه‌راسه‌ریدا
بازار‌و ده‌سه‌لات یه‌کجی بخاته کۆنترۆلی خۆیه‌وه. پرکردنه‌وه‌ی
ئه‌م بۆشاییه‌و ڕه‌وتی هیرش بردن بۆسه‌ر ئازادیه سیاسیه‌کان و ته‌سک
کردنه‌وه‌ی بووار بۆ هه‌لسوورانی سیاسی یه‌کیک له‌سیاسه‌ته
سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌م ده‌وره‌یه‌ی پارتییه. به‌لام توندکردنه‌وه‌ی
سه‌رکوت و به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی ئازادیه‌کان له‌هه‌ر کۆمه‌لگایه‌کدا
میکانیزمی خۆی هه‌یه. له‌مه‌شدا پارتی بێنه‌خشه نییه. به‌تایبه‌تی
که‌یه‌کیتی ڕه‌وتی ڕووله‌داکشانی خۆی ده‌ست پێکردووه وبێتوانایه
ئه‌وڕۆڵه بگێڕێت که‌پارتی ده‌یه‌وێت له‌ناوچه‌ی‌سلێمانیدا بیگێڕێت.
هه‌ربۆیه توندکردنه‌وه‌ی فشاره‌کانی له‌سه‌ر یه‌کیتی‌و هه‌وڵدان بۆ
حاشیه‌یی‌کردنه‌وه‌و ڕاکیشانی بۆژێر ڕکێفیی خۆی، یه‌کێکه
له‌میکانیزمه‌کان. هاوکات له‌ئاست په‌رلمانیشدا حاشیه‌ی کردنه‌وه‌ی
”ئۆپۆزسێۆن“ وهه‌وڵدان بۆ پێکهێنانی کۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی
هه‌ڵبژاردنه‌کان، هه‌نگاویکی تره به‌ئاراسته‌ی کۆنترۆلکردنی
هه‌ڵبژاردنی پاریزگاکان وقایمکردنی نفوزی پارتی له‌ئاست پاریزگای
سلیمانیدا. له‌مه‌ش زیاتر نه‌خشه‌دانان بۆ هێنانی سه‌رکردایه‌تیه‌کی
وه‌زیفی بۆ ناوچه‌ی سلیمانی‌و کاراکردنه‌وه‌ی لق‌و ناوچه‌کان به‌پێ‌ی
نه‌خشه‌یه‌ک که‌بتوانێ نفوزی پارتی بۆئه‌م ناوچانه ببوژێنێته‌وه،
خۆی کۆمه‌له میکانیزمێکی تره له‌م ڕاستایه‌دا. وه‌له‌ئاست کۆمه‌لگاشدا
په‌لاماردانی ڕۆژنامه‌کان، له‌ڕێگای تیرۆر وترساندن ودادگاوه... هه‌مووی
ئه‌مانه به‌شه‌کان ی‌نه‌خه‌شه‌یه‌کن که‌له‌سیاسه‌تی توندکردنه‌وه‌ی
سه‌رکوته‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه. ئه‌م کۆنگره‌یه بڕیاری سه‌ره‌کی
چه‌سپاندنی ئه‌م سیاسه‌ته‌یه‌و ئه‌مه‌ش ته‌نها ڕێگای هه‌ژموونی "تاک
حزبیه" له‌سیسته‌مێکدا که‌ئه‌حزابی میلیشیای ناوی دیموکراسی یان
ڵێناوه. به‌لام ئه‌وه‌ی که‌ئایا پارتی له‌م ڕه‌وته‌یدا به‌دوای
کۆنگره‌که‌یدا سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت، ئه‌مه‌یان به‌نده‌به خه‌باتێکی
چینایه‌تیه‌وه‌که له‌سه‌رێکیدا چینی کرێکاران وکۆمۆنیسته‌کان
وئازادیخوزان ڕاوه‌ستاوه.
ماڵپه‌ڕی خه‌سره‌و
سایه
|