٣٠\٦\٢٠١٠
کۆنگره‌ی سێیه‌م
و (کوڕانی سێوله‌باخه‌ڵ).

سه‌عید عارف
پاش راپه‌ڕین و هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مان، له‌کاتێکدا ترسی شه‌رعیه‌تی
شاخ و چه‌کداری شۆڕش ڕووی له ئاوابوون بوو. به‌مۆدێلی هه‌ڵبژاردن و
رواڵه‌تکاری دیموکراتی، گه‌مه‌یه‌کی نوێ هاته ناو ده‌زگاکانی پێشووی
شۆڕشه‌وه.
به‌ڵام وه‌کو سه‌ره‌نجامێک، بۆ نوێخوازییه‌کی ڕاسته‌قینه نه‌بوو به‌ڵکو
بۆ مانه‌وه و به‌رده‌وامبوونی ده‌زگا کۆنه‌که و نوێکردنه‌وه‌ی شه‌رعیه‌تی
حیزب بوو.
دیموکراتی رواڵه‌تکاری و بی ناوه‌رۆک بوو به گه‌مه و مۆدێلێک له زۆر
کایه‌ی کۆمه‌ڵگادا .
((1))
بۆیه‌که‌م جار ئه‌و ڕاستیه‌م له ڕوداوێکه‌وه هه‌ست پێ کرد .کاتێک
براده‌رێکی هونه‌رمه‌ندم بانگی کردم بۆ کۆبونه‌وه‌یه‌ک له‌خانویه‌ک دا
که میراتی باوانی که‌سێکی نزیک به‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بوو . دیاره له
وکاته‌وه ، به‌دووی ده‌سه‌ڵاتێکی سیاسی ڕاسته‌وخۆ و دامه‌زراو تر دا
ئه‌وداڵ بوو .
ده‌یه‌ویست له کایه‌ی هونه‌رو هونه‌رمه‌ندانه‌وه پێگه‌که‌ی خۆی ده‌ست
پێ بکات . له خانویه‌کی ناوبازاڕدا ، چه‌ند نوسه‌رو هونه‌مه‌ندێک
گردکرابوونه‌وه ڕاوێژی پێ ده‌کردن چی له‌و موڵکه میراتیه‌ی بکات بۆ
خزمه‌تی هونه‌ر . پێش تر بیست بوم ده‌یکات به‌گه‌له‌ری هونه‌ری . لام
سه‌یر بووموڵکێکی بچوکی باوان چی پێویستی به‌و ڕاوێژوو ڕاوه‌رگرتنه‌یه
، له کاتێکدا پێش تربڕیاری خۆی لی دابێت له‌وێدا شێوه‌کی له ڕاوێژ‌و
پرنسیپی دیموکراتی نواند بۆ نزیک کردنه‌وه‌ی که‌سانی ئاماده‌بوو ..
بۆیه‌که‌م جار هه‌ستم ده‌کردئیمه هه‌ریه‌که‌مان خۆی به‌کوڕی سێ‌و له‌باخه‌ڵ
ده‌زانێت ، هه‌ستم به‌دڵگه‌رمیه‌کی گشتی ده‌کرد بۆ کار‌و خزمه‌ت کردنی
پرۆژه‌کانی ئه‌و به‌ڕیزه له ژێر سۆزی (کوڕی سێ‌و له‌باخه‌ڵ )دا .
دواجاریش ئه‌و خانووه له‌مولکێکی ساکاری میراتیه‌وه ده‌بوو به‌شوێنێکی
بزنسی چاک و کڕینی شوینانی تری هاوشیوه به‌و موڵکه . ئه‌وانه مافی
ساده‌ی که‌سێکه که‌بیکات بۆ خۆی ، به‌ڵام له‌وێدائه‌جێندایه‌کی قوڵ تر
هه بوو . ئه‌ویش بۆ زیاتر به‌ناوبانگ کردن وزیندوو ڕاگرتنی بنه‌ماڵه‌که‌ی
بۆ هاوتایی کردنی حیزبه دژبانه‌که‌ی ، که له‌سه‌ر بناغه‌ی بنه‌ماڵه‌یی
سه‌روه‌ری ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بنیات ناوه .
ئه‌گه‌ر که‌سێک له‌و ده‌مه‌دا باسی بنخانی ئه‌م ڕاستیانه‌ی بکردایه ،
که‌سانی نزیک به‌گژی دا ده‌چونه‌وه .
ئه‌و به‌ڕیزه پاش ئه‌وه‌ی له‌م کۆنگره‌یه‌دا گه‌یشته شوێنی دڵخوازی
سیاسی خۆی ، ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی لای بووه به ئامانجی سه‌ره‌تاو
کۆتایی له‌حیزب دا ، بێ ئه‌وه‌ی هیچ ڕوگیربیت یان عوزرێک بهێنێته‌وه
بۆ پرینسیپه سه‌ره‌تاییه کانی ده‌سپێکی شۆڕش و بزوتنه‌وه‌که ، دژ به
بنه‌ماکانی کۆنه‌په‌رستی ده‌ره‌به‌گی و خێڵه‌کی و حیزبی بنه‌ماڵه‌یی
بوون .
((2 ))
له‌ڕوداوێکی قه‌به‌تری هاوشیوه‌دا دوای ڕوخانی به‌عس و دۆلاری هه‌ڵڕژاوه‌وه
، له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێم دا ، بنکه‌یه‌کی چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی
حیزب به‌ناوی دابه‌ش کردنی خه‌ڵاتی رێزلێنان له به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی ،
وه‌کو پیشاندانی ڕوی دیموکراتی و یه‌کسانی . چه‌ند نوسه‌رو شاعیر‌و وه‌رگێڕی
له‌ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی ووڵات بانگێشت کردبوو . دوای ئاهه‌نگی به‌خشینی
خه‌ڵاته‌که ، کڵاو کرا به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وانی تردا‌و ، چونکه مه‌به‌ست
له‌وێدا ته‌نها بۆ پاداشت و ڕیزدار کردنی نوسه‌رو شاعیر‌و وه‌رگێڕێکی
خۆیان بوو ، که به‌رهه‌مه‌کانی به دڵخوازی حیزب نوسی بوو . له‌وێدا
هه‌موو ئه‌و نوسه ر و وه‌رگێرو شاعیره به‌ڕیزو ناودارانه‌ی تر
کرابوون به(کوڕی سێ‌و له‌باخه‌ڵ)(*) بۆ مه‌رامێکی پێشینه‌ی حیزب که
شکۆمه‌ند کردنی که‌سایه‌تی ئه‌و نوسه ر‌ه بوو . هه‌ر چه‌نده له‌تۆڵه‌یدا
نوسه‌رو شاعیره‌کڵاو له سه‌رنراوه‌کان ڕه‌خنه‌ی زۆریان له سه‌ر
ئاهه‌نگ وبۆنه‌که نوسی ، به‌ڵام بنکه میدیاییه که ئه ڕاسپارده
سیاسیه‌که‌ی حیزبیان به باشی به‌جێ هێنابوو ، هیچ نه‌مایه‌وه ته‌نها
کڵاوی قوچ و به‌ژنی ته‌ڕی ئه‌و نوسه‌ره ئاوبه‌سه‌راکراوه‌نه نه‌بێت ،
ئه‌وانه‌ی کرابونه دیکۆری ڕێزلێ نانی یارۆی حیزب.
((3 ))
جاران گه‌مه‌کانی ڕاوێژکاری و هه‌ڵبژاردن و سێوله‌باخه‌ڵ نان له‌په‌راویزه‌کانی
سیاسه‌ت و کایه‌ی دوور تری حیزب دا بوو ن . وه‌لی هه‌نوکه پاش ئه‌و
تاقی کردنه‌وه سه‌رکه‌وتووانه . پرۆسه‌که گواستراوه‌ته‌وه بۆ ناوه‌ندی
سیاسه‌ت و چه‌قی دابه‌ش کردنی ده‌سه‌ڵاتی حیزب .
له کۆنگره‌ی سێهه‌می یه‌کێتی نیشتمانی دا پاش ئه‌وه‌ی لاوان
وڕۆشنبیرانی حیزب باوێکی زۆریان پێ دراو خرانه ڕاوێژه‌وه و به‌پرۆسه‌ی
هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی دا ،هه‌ڵبژێردران بۆ ئه‌ندامی کۆنگره بۆ نوێ
کردنه‌وه ی گیانی حیزب و نوێ کردنه‌وه‌ی شه‌رعیه‌تی ده‌سه‌ڵات . به‌ڵام
به ئه‌جیندایه‌ک که‌میراتگره‌کانی کۆنی حیزب خاوه‌نی بوون ، هه‌مو گه‌نج
و ڕۆشنبیره نوێخوازه‌کان بوون به (کوڕی سێ‌و له‌باخه‌ڵ)و کران به‌دیکۆرێکی
ڕواڵه‌تی شه‌رعیه‌ت دان به پاسه‌وانه کۆنه‌کانی حیزب و پاش ده‌رچونه‌وه‌ی
ده‌سته‌کۆنه‌که‌ی سه‌رکردایه‌تی ، ئاوی سارد کرا به‌سه‌ر ئه‌مانیش دا و
ته‌نها قه‌وانێکی به‌تاڵیان لێ مایه‌وه .
ــ گێلێتیه خۆمان له ڕاستییه‌ک لابده‌ین.
ئه‌ویش ئه‌وه‌یه هه‌نوکه له‌کوردستانی هه‌رێم دا ، یه‌ک هێلی مێژوویی
هه‌ژمونی ئه‌جیندای خۆی سه‌پاندووه که له 16ئابی 1946ی دامه‌زرانی
پارتێکی سیاسیه‌وه تائیستا به‌رده‌وامه . تاکه میسۆده ، ساڵانی ته‌مه‌نی
سیاسی خۆی به هه‌موو وه‌رزه پایزی و به‌هاریه‌کانیه‌وه تائێستا
هیناوه . هه‌رچی ناکۆکی و جیابونه‌وه‌یه‌کیش له‌و پارته دا ڕوی دابێت
به‌ناکامی پاش گه‌زبونه‌وه کۆتایی هاتووه .
پڕ ده‌وامترین و به‌تین وتاوترین جیابونه‌وه ک له‌پارتی دایک نزیکه‌ی
سه‌رو 45 ساڵی خایاند ، له‌ئێستاکه‌دا خه‌ریکی (بادانه‌وه) و په‌شێمان
بونه‌وه‌یه‌کی وورده وورده و هه‌نگا و به‌هه‌نگاوی ده‌سکردی و
دراماتیکیه ، ، له‌ئاینده‌یه‌کی چاوه‌ڕوان کراودا به‌ره‌و کۆپی بوون
یان جوت بوون ده‌چێت له‌سه‌ر وێنه و خودی پارتی دایک .
ئه‌گه‌ر جاران مێژووی (ی .ن.ک) به تیۆریزه‌کاری بزوتنه‌وه‌یه‌کی دژی
کۆنه‌په‌رستی وده‌ره‌به‌گی خێل و بنه‌ماڵه‌چێتی ناو بزوتنه‌وه‌ی
کوردایه‌تی ده‌خوێنرایه‌وه . به‌ڵام هه‌نوکه له‌سۆنگه ڕاستی یه‌کانی
دواسه‌ره‌نجامی نزیکه‌وه ، نه‌ک دژ ی کۆنه‌په‌رستی پارتێک نه‌بووه ،
به‌ڵکو ئه‌و پێنوسه سوروس تۆخه بووه ، که هه‌میشه سنوره‌کانی
پارتی دایکی به‌ڕاسته‌و خۆ‌و ناڕاسته‌وخۆ پێ تۆخ کراوه‌ته‌وه .
کورد ده‌لێت : ( ده‌ستێک به‌ته‌نها چه‌پڵه لێ نادات )، هه‌موو بونێک
پێویستی به دژێکی خۆی هه‌یه که سنور‌و سیمای خۆی پێ ده‌ستنیشان بکات .
له 1964وه ، به‌ڕاستی بونی باڵێکی جیا بووه‌وه‌ی پارتی ــ وه‌کو مه‌کته‌بی
سیاسی ــ زۆر گرنگ و بووه بۆ ژیان به‌خشین به پارتی له‌ناو خۆیدا .
هه‌رچی ڕیکخراو پارتی تره له‌پێش ئه و‌مێژووه‌و له‌دواتریشی دا له‌به‌ر
نه‌بونی دینامیکێکی له‌و جۆره ، خۆبه‌خۆ توشی سستی وسارد بونه‌وه
هاتوون و دواتر له‌کاڵ بونه‌وه‌یه‌ک د ا کۆتای‌یان هاتووه . حیزبی هیوا
نمونه‌یه‌که بۆ ئه‌م ڕاستیه .
پارتی پاش ساڵی 1964وه له‌کاتی گفتوگۆ یان لاوازی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رده‌ستی
حوکومه‌ته عیراقیه یه‌ک له‌دوایه‌که‌کانه‌وه ، هه‌رگیز توشی خاوبونه‌وه
و سستی خه‌بات نه‌بووه، ئه‌ویش به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆی باڵی مه‌کته‌بی
سیاسیه‌که‌یه‌وه ، که هه‌میشه بۆی بووه به ماکی مانه‌وه و به‌رده‌وامیه‌ک
، تاگۆڕانی یه‌ک له دوایه‌کی ده‌سه‌ڵاتی عێراقیه‌وه که‌توانیویه‌تی
سێ حوکومه‌ته کوده‌تاچیه‌کانی ، قاسم و ، عارفه‌کان و ،به‌عس ، به‌ڕی
بکات . له‌هه‌ریه‌کێک له و ده‌سه‌ڵاته کوده‌تا به‌سه‌ر کراوانه‌دا ،
پارتی به جۆرێک گۆڕانی زروفی سیاسی به‌هره‌مه‌ند بووه ، که‌به ده‌سکه‌وتی
سیاسی بۆی هاتۆته حساب ، که دواترینیان به‌یانی 11ئازار‌و دانپیانی
حوکومه‌تی به‌عسه به بونی به‌رامه‌به‌رێک داوبه‌داننان بوو به مافی
نه‌ته‌وه‌یی دا و به‌قۆناغ بڕێنێک وده‌ست که‌وتی گرنگی پارتی که‌وته‌وه
، که جار جاره ، پارتی دیموکرات و عه‌ره‌بی شۆڤێنی ، به‌منه‌تێک ده‌یده‌نه‌وه
به‌چاوی میلله‌تی کورد دا .
بۆیه ده‌بێت هه‌میشه پارتییه‌کی وه‌ها سوپاس گوزاربێت له مه‌کته‌بی
سیاسیه لێ هه‌ڵگه‌ڕاوه‌که‌ی ، که گیانی مانه‌وه و به‌رگری به‌زیندویی
تیا هێشتۆته‌وه ، تا به‌ئاکام گه‌یشتنی قۆناغه‌کانی .
له‌وێوه بۆ ئێستا ، بڕوام وایه ده‌کرێت خوێندنه‌وه‌یه‌کی نوێ بۆ ئه‌و
مێژووه ده‌ست پێ بکه‌ینه‌وه ، جیاوازه له دابه‌ش کردنه مێژووییه‌که‌ی
پێشوو که تیایدا لایه‌نێک به کۆنه په‌ره‌ست و لایه‌نه‌که‌ی تر به‌نوێگه‌ر
حساب ده‌کرا .
له‌زوربه‌ی کات دا ، به‌ڕاستی ، ته‌واو که‌ری یه‌کتری بون ، پارتی دایک
وێنه‌و سیمای خۆی به‌هێڵه سوره‌کانی لایه‌نی لێ هه‌ڵگه‌ڕاوه‌که‌ی خۆی
نه‌خشاندووه ، هه‌روه‌ها لایه‌نی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ش بیانوی بونی خۆی له
پارتی دایکه‌وه وه‌رگرتووه‌و هه‌تا ئه‌م نزیکه‌ی پێ ی به‌رده‌وام بووه
، به‌ڵام چی تر له‌به‌ر سه‌ره‌نجامه نوێکانی ئیستاکه‌دا تێزی ئه‌و
لێکدانه‌وه‌یه به‌سه‌رچوه و ، هه‌ویره‌که‌ی بزڕکاوه وئیتر هیچ کولێره‌کی
نوێی لێ نایه‌ت .
له‌به‌ر گۆڕانه‌کانی ئێستای ناوچه‌که‌و جیهان دا ، ئیتر گه‌مه‌ی مشک و
پشیله ئه‌م دوو حیزبه هیچ سه‌رنجڕاکێشی و کاریگه‌ریه‌کی نه‌ماوه ،
خۆشیان ده‌زانن وه‌رزی چنینه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانه له ده سه‌ڵات و
سامانی ڕژاودا . ئیتر پاش شه ڕه دورو درێژ‌و ناماقوڵه‌کانی ناوخۆ هه‌رچی
ڕێک که‌وتنێکی وه‌رز به‌سه‌رچوو ده‌که‌ن ناکاته هیچ ، خۆ ئه‌گه‌ر له‌وه‌رزی
خۆیدا بوایه دایکه کوڕ کوژراوه‌کانیش ده‌مبه‌خه‌نده ده‌بون وخوێنی
ڕۆڵه‌کانیان نۆبه‌خشی ده‌کرد، به‌ڵام له ئێستاکه‌دا ئه ڕێک که‌وتنه
ئێکسپایه‌ره ده‌که‌ن به‌منه‌ت به‌سه‌ر میلله‌ته‌وه ، له‌کاتێکدا جگه
له خۆیان که‌سێک نیه چه‌پڵه‌یه‌کی ساردیش بۆ ئه‌و بۆنه‌یه لێ بدات .
له‌کاتێکدا ئه و ڕێکه‌وتنه بۆ دابه‌ش کردنی پاداشته ماڵی سولته‌ییه‌کانه
، به قۆرغ کراوی بۆ وازی که‌رو گه‌مه‌چیه کۆن و به‌جێماوه‌کانی مێژوی
خوێناوی هه‌ردو لایه‌نه‌که و ئه‌وه‌شی له‌خۆیان ده‌مێنێته‌وه ده‌یده‌ن
به‌وانه‌ی ئاماده‌ن ده‌زگا کۆنه‌کانیان بۆ هه‌ڵسوڕێنن .
بۆیه پێویستیان به‌هاوشێوه‌بون یان یه‌ک پێگرتنه‌وه‌ی ده‌زگاکانیانه
بۆ ئاسان گواستنه‌وه و گوێزانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و سامانی تاڵانی میلله‌ته‌دۆشداماوه‌که
.
بۆیه ئه‌وه‌ی ده‌یبینین له‌دوانمونه‌دا و له‌کۆنگره‌ی سێهه‌می (ی .ن.ک)
دا هه‌ڵگه‌ڕانه‌ویه‌که له پرنسیپه‌کانی سه‌ره‌تایی خۆیان و پاش گه‌ز
بونه‌وه‌یه له مێژووی خۆیان وتوڕدانی ڕابوردووه .
به‌جۆرێک ئه‌م کۆنگره‌یه یه‌که‌م وه‌رچه‌رخانی قورس و گران بوو له
ئاڕاسته ی سه‌ره‌تا ی یاخی بونێک له‌پارتی دایک . یان به‌دیوه‌که‌ی
تردا بڵێن گه‌ڕانه‌وه‌یه به‌ره‌و ماڵی سه‌ره‌تای باوان ، له‌وێدابانگاشه‌ی
مێژویه‌کی سه‌رو 45 ساڵی پێشکه‌وتن خوازی پوچ ده‌بێته‌وه .
ــ داهاتوی حیزب چۆن ده‌بێت ؟
ئه‌گه‌ر ڕۆشنبیران و لاوان له‌م قۆناغه‌دا منه‌تێک به‌وان هه‌بوو یان
کۆسپێک بوون له‌ڕێی پاسه‌وانه کۆنه‌کانی حیزب دا ، وه‌لێ به‌هه‌رجۆرێک
بێت توانرا بکرێن به(کوڕی سێ‌و له‌باخه‌ڵ) ، له‌قۆناغه‌کانی ئاینده دا
هه‌ر گۆڕینێک ئاسان تر‌و سوک تر دێن به‌ده‌سته‌وه له وێدا ئه‌و منه‌ته‌ش
به لاوان وڕۆشنبیران نامێنێت چونکه ئه‌وان ئیتر له‌سه‌ر ڕێگادا نه‌ماون
. پاسه‌وانه کۆنه‌کان ڕوقایم ترێک هه‌نگاوی کۆپی کردن یان جوت بوون
هه‌ڵده‌نێن له‌گه‌ڵ خودی پارتی دایک دا ، چونکه به‌و جۆره سامانی
ڕژاو ، ده‌سه‌ڵاتی ده‌سکه‌وتوو ، مسۆگه‌ر ترێک ده‌پاریزرێت .
ــ دوا سه‌ره‌نجام.
کوڕانی سێ‌و له‌باخه‌ڵ ، ته‌نها دیکۆرێک بوون بۆ ڕایی کردنی گه‌مه‌کانی
دیموکراتی و هه‌ڵبژاردن ، له‌سه‌ر شێوازه ڕۆژهه‌ڵاتیه‌که‌ی که
دیوێکی تری فلس و دراوه کۆنه‌که‌ی (ئیستیبدای ڕۆژهه‌ڵاتی) یه ، ئه‌ویش
بۆ خۆی باسێکی تره ، چونکه ده‌سه‌لاتی ئیستاکه‌ی کورد ، گه‌ردێکی
بچوکه له‌و فه‌له‌که گه‌وره‌یه‌دا .
خۆئه‌گه‌ر ئه‌م باسه له ده‌زگا و پارتی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه وه‌ربگێڕین
بۆ سه‌ربوردی سه‌رۆکی حیزب ، یان به‌که‌سایه‌تی کردنی مێژووه
خوێندراوه‌که. ئه‌وه ده‌بێت بچینه سه‌ر شێوازی سه‌رنج ڕاکێشی گێڕانه‌وه‌کانی
سه‌ره‌ڕۆیی و سه‌رچڵی قاره‌مانانی ناو (هه‌زارویه‌ک شه‌وه )ی شه‌هرزاد
.
_____________________________________
*
کوڕی سێوله‌باخه‌ڵ:
له گێڕانه‌وه‌یه‌که‌وه هاتووه. کاتێک ماڵه
جوتیار کچی پێ ده‌گات، پێی سێبه‌ری ماڵی خۆش بووه، به واتای ئه‌وه‌ی
ئیتر کوڕ و کاڵی گه‌نج حه‌ز به سه‌ردان و کار و کۆمه‌کی ماڵه جوتیاره‌که
ده‌که‌ن به ته‌ماحی دڵ به‌ده‌ست هێنانی کچه‌که‌یان. کاتێک گه‌نجه‌کان
کار و هه‌ره‌وه‌ز بۆ ماڵه جوتیاره‌که ده‌که‌ن، به ئاسایی زۆر له
ماڵه جوتیاره‌کان، له شوێنی کارکردنی لاوه‌کان دا بوار به کچه
پیگه‌یشتووه‌که یان ده‌ده‌ن، نزیکی قسه‌و ڕازگۆرینه‌وه له‌گه‌ڵ لاوه
هه‌ره‌وه‌ز کردووه‌کان دا بکات. له‌م گێڕانه‌وه‌یه‌دا کچی پێگه‌یشتووی
جوتیاره‌که فێلباز و زرنگ ده‌بێت له په‌ناوه به جیاجیا سێوی به‌خشیوه‌ته
هه‌ریه‌ک له کوڕه گه‌نجه‌کان و له کاتی هه‌ره‌وه‌زێکی وه‌کو
ساوه‌رکوتان دا بۆ گه‌رمکردنی کوڕه‌کان، زوو زوو کچه قوته‌که ده‌ڵێت:
ئای به قوربانی بازو و کوته‌کی کوڕی سێ‌و له‌باخه‌ڵ بم، هه‌ر یه‌ک له
کوڕه سێ‌و پێ به‌خشراوه‌کان خۆی به گراوێ و ده‌زگیرانی داهاتووی کچی
جوتیار ده‌زانێت، ئیتر خۆی ده‌پڕوکینێت بۆ کاره‌که.
26\6\2010
saidaraf@hotmail.com
|