کۆرێك بۆ که‌رکوك و ( ماده‌ی 140).
به‌رێزان ، پاش سڵاو رێز.....
کۆمه‌له‌ی کورد له‌شاری دێلفت ئێواره‌کۆرێك بۆ به‌رێز (مامۆستا علی زه‌نگه‌نه) ئه‌ندامی مه‌کتبی سیاسی حیزبی شوعی کوردستان سازده‌کات، که رۆشنایی ده‌خاته سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه.
تێپه‌ڕبونی پێنج ساڵ به‌سه‌ر پرۆسه‌ی ئازادی عێراقدا ، كه‌متر له چوار ساڵ به‌سه‌ر حوكمی سه‌رۆك وه‌زیران د. ئه‌یاد عه‌لاوی‌و كه‌متر له سێ ساڵ به‌سه‌ر حوكمی د.جه‌عفه‌ری‌و زیاتر له‌دوو ساڵ به‌سه‌ر حوکمی د. نوری مالیكی حوكمی عێراق ده‌كات. له‌و ماوه‌یه‌دا ماده‌ی (58)ی ده‌ستوری كاتی‌و دواتر ماده‌ی (140)ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی به‌ووته‌ی سه‌ركرده سیاسییه‌كانی كورد «دوای فشارێكی زۆر» ئه‌و دوو ماده‌یه‌یان له‌ده‌ستوری كاتی‌و هه‌میشه‌ییدا چه‌سپاند. گوزه‌ر كردن ماده‌ی (58) به‌بێ ئه‌وه‌ی بڕگه‌یه‌كی جێبه‌جێبكرێ، له‌دوای ئه‌و ماده‌ی (140) هاته گۆڕێ هه‌مووانیش ده‌زانین (31/12/2007) ئه‌و ماده‌یه‌ی كه له‌لای كورد زۆر پیرۆز بوو ، دواتر به فشارێكی زۆر سه‌رله‌نوێ ماده‌كه بۆ شه‌ش مانگی دیكه درێژكرایه‌وه ؟!
بۆیه له رابردوودا نه بیكه‌رو هامڵتۆن‌و ئێستاش نه دیمستۆرا ناتوانن چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ناوچه دابڕاوه‌كان بكه‌ن، كه هه‌موومان بینیمان له قۆناغی یه‌كه‌می پێشنیاره‌كانیدا مسته‌ر دیمستۆرا چه‌ند كه‌م زانیاری بوو له‌وه‌ی ئاكرێی خسته‌وه سه‌ر كوردستان.
ئامانجی هه‌ڵبژاردنی بابه‌تی له‌م جۆره چالاكییه، كه ریزبه‌ندی كۆمه‌ڵێک چالاكی له‌و جۆره‌یه كه کۆمه‌له‌ی کورد له‌شاری دێلفت سازی ده‌كات به‌گرنگ و هه‌ستیاری ده‌زانێت.
خۆشحاڵ ده‌بین به‌ئاماده‌بوونتان له‌كاتی دیار كراودا هاتن بۆ هه‌مووانه،
ناونیشان buurthuis De Vleugel Aart van leeuwlaan 4 2624 LD Delft بۆ زانیاری زیاتر په یوه‌ندی بکه‌ن به‌م ژماره ته‌لفونه‌وه 0643251665 یان ئێمه یڵ k_v_delft@hotmail .com
کۆمه‌ڵه‌ی کورد له دێڵفت
|