١٥\١٠\٢٠١٦
کۆڕی رێزگرتن لە مامۆستا ''حەسەن قزڵجی''
نووسەر، ڕۆژنامەوان و چالاکی سیاسیی کورد.
بە
بۆنەی (١٠١)ەمین ساڵی لەدایکبوونی مامۆستا
حەسەن قزڵجی (بۆکان ١٢٩٤ - بەندیخانەی ئێوینی
تاران ١٣٦٣) کۆڕێک لە شاری کۆڵنی ئاڵمان
بەرێوەدەچێ، هاوکات بۆ یەکەم جار وەرگێردراوی پەڕتووکی ''پێکەنینی
گەدا'' بە زمانی فارسی بڵاو دەبێتەوە. بە بەشداریی خۆتان و ناردنی
پەیام، بابەت، بیرەوەریی و هەڵسەنگاندنی ژیان و بەرهەمە ئەدەبی و
سیاسییەکانی مامۆستا حەسەن قزڵجی (بە کوردی و فارسی) یاریدەدەری
دەوڵەمەندترکردنی ئەم کۆڕە بن.
تکایە پەیام و بابەتەکانی خۆتان تا
١٥\١١\٢٠١٦
بە ئیمەيلی
h.ghzlji@gmail.com
بنێرن.
بۆ ئاگاداریی پتر دەتوانن لەگەڵ مەنسوور سدقی بە ژمارە تەلەفۆنی
٠٠٤٩١٦٠٩٧٩٧٦١٥١ پێوەندیی بگرن.
• کات:
٢٦\١١\٢٠١٦،
کاتژمێر ٣ هەتا ٦ی دوانیوەڕۆ.
• شوێن: ئاڵمان، شاری کۆڵن.
Bürgerzentrum Finkenberg- Porz, Stresemannstr. 6a 51149 Köln
کۆمیتەی بەڕێوەبەریی کۆڕی رێزگرتن لە مامۆستا ''حەسەن قزڵجی''
تشرینی دووەمی ٢٠١٦
|