١\٢\٢٠١٣
کۆڕ .▼
پزیسکێک له باخه‌ڵی دێڕێکا خه‌و به ئازادیه‌وه ئه‌بینێ ! خۆرێکی ده‌م که‌ل ی نووستوو ، چاوی به رووی مرۆڤی ئه‌م عه‌سره لێڵه‌دا هه‌ڵنایێ ! په‌ڵه‌هه‌ورێ تووڕه و نه‌زۆک ... که‌ریمه‌حۆلێ گمیز گیراو ... . باڵدارێکی ، مرۆڤێکی بێ هێلانه له بن داری شه‌قامێکی جه‌هه‌ننه‌م‌دا پاڵ که‌وتووه تاونه‌تاوێک له‌خه‌ویا زه‌رده ئه‌یگرێ و بڕێ جاریش ده‌می، ده‌ستی، سه‌ر هه‌تا پای ئه‌باڕێنێ و ئه‌بارێنێ: «خاڵه گیان به‌شم‌به‌ن» گه‌ڵا بارانه . زێڕین ــە ، خۆر، چه‌قیوه به به‌نه‌ن دڵیا ماچی ئه‌کا ؟!... ت و به‌ڵه‌کی خوێنه ره‌ش و سپی‌یه‌که‌ی ئه‌شواته‌وه ؟! نم ، نم ... بارانی چاو قه‌وی وه‌ک تمه‌ن(١)ی و تکه‌ی زووخاو ئه‌بارێنه به‌ربینی ده‌ستماڵه چاوه‌ڕوانه‌که‌ی و وائه‌زانێ ، خه‌و ئه‌بینێ به ته‌خته‌که‌ی؟!... ، خه‌و ئه‌بینێ. ئاوی ...، ئاوی شین و... . له دڵا «هه‌ور» ئه‌ته‌کێنێ و وائه‌زانێ «پووڵ» دره‌خته و . باران ــە ... له‌باخه‌ڵی ئه‌م گوڵانه‌ی شه‌قامی جه‌هه‌ننه‌م‌دا گه‌ڵایێک زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاوه پاڵ که‌وتووه و خه‌و ئه‌بینێ زێڕین ــە، زێڕین، به‌سه‌را چه‌ماوه‌ته‌وه و کڕنۆش ئه‌بات! خۆزگه «باڕۆڤ»ی ئه‌م‌عه‌سره له‌زوانی سروشت له‌زوانی شاعیر و له زوانی ئه‌م ھه‌تیوە سه‌رگه‌ردانه تێ ئه‌گه‌یی .
▼▼▼ ته‌نیا مشته‌ری ئه‌م دووکانه رووخاوه کۆمه‌ڵه‌ی کورته‌باڵایان که ته‌نانه‌ت ده‌ستیان ناگا به لک ــە داری ژوورسه‌ری هه‌ر پاره‌یشی پێوه نه‌بێ تۆزێ گه‌ڵای زه‌ردی به‌سه‌را بارێنن ئه‌وانیش... بۆ شێعر سه‌ندن هاتبن؟ یان بۆ مه‌زاتخانه‌ی چه‌پڵه یان جه‌ژنی له‌دایک بوونی ماته‌مێ تر ؟! په‌ڵه‌یێ له‌و هه‌وره‌ی نالی پێچابووی به‌سه‌ریا دێت و شین ی رووت ــە ئه‌ی‌بارێنێ به‌سه‌ریدا. ئا ئا ، له‌و کاته سه‌رگه‌ردانه‌دا ده‌ستم گه‌ییایێ به لکی ئه‌و دره‌خته و ئەوجا ئیتر رای ته‌کنه دەی له‌جێی نال ... ، نه‌ء مه‌ستورە، ئەوجا ئیتر رای ته‌کنه دەی به‌سه‌ر ئه‌م ده‌شته پان و به‌رین و مه‌ینه‌ت ره‌نگا . دوو گه‌ز له‌و ته‌مه‌ی بڕا بوو به باڵای مه‌وله‌ویدا هات چه‌مایه‌وە ... بۆ کێوی «کز»ی چه‌مه‌ڕا . دای ئه‌پۆشێ و ئەیلاوێنێ : «تۆ په‌ی نیشتمان من په‌ی سه‌ودای تۆ ھه‌ر دوو بناڵین به گریه و رۆ،ڕۆ(٢)» «تارا» یە خۆی «شه‌م»ی«وه‌لی» ئه‌کا به بووک ئه‌ی دێوێنێ! ئه‌یگریێنێ شه‌وه‌که‌یشی ئه‌گه‌ڕێنێ، کوڕەی چۆپی! باخی پاییز باوه‌ش ئه‌کا و لکی قه‌یرە ئه‌بێتە؟ بووک! حاجیله‌یەکی پشتوێن زه‌رد، ناوچاوزەرد، په‌ڕ و باڵ سپی، ئه‌ی لاوێنێ لاولاوانه ئه‌ئاڵێته قه‌دی ئه‌م داره ریش سور ــە به ھۆرەوە بۆی ئه‌چڕێ ئه‌شق؟ ی ئه‌بێ و دائه‌گرسێ له‌به‌ر شه‌وقی ئه‌م مه‌ینه‌ته شۆخ و شه‌نگا و بۆ چه‌ن ساتێ قه‌ڵبه‌زەیه به‌رئه‌بێته گیانی چۆڵی لاڵ و له‌نگ و. ده‌ریایه‌کی هێمن دێت و شریخه‌یان باوه‌ش ئه‌کا . شاعیرێ دێ هه‌ژاره،... ده‌ستی خاڵییه - به ناوی تاژ - خۆی ئه‌خزێته باوه‌شی ئه‌م جامانه چاوه‌ڕوانه‌وه . ........................................ ........................................ ..................!!! ئه‌وه‌ی لێره‌وه رابوورێ شاعیریش نا ... ئه‌گه‌ر بێتوو نیو ... نیگایشی به رووی ئه‌م کۆڕا بگێڕێ هه‌ر هیچ نه‌بێ مشتێ ئه‌شق؟ ی فرمێسکاوی ئه‌چڕێ بۆ شه‌می بووک و لکه قه‌یرەی زەردەپۆشی زەردە،گریەفرۆش . ▼▼▼ ئه‌وا دیسان ئێواره‌یه و تاریکایی کلو،کلو ، ئه‌ستێره ئه‌بارێنێته رۆژهه‌ڵاتی ئه‌م شه‌وه‌وه، ئه‌م لێره‌دا خه‌و ئه‌بینێ به ته‌خته‌که‌ی سڵێمان‌به‌گ و ئاوی ژین و... . خه‌و ئه‌بینێ. دوو بروسکه‌ی‌تێک‌ئاڵاو دێن ... وه‌ک ده‌ستێ ختووکه‌ی بدات ... دیسانه‌وه خه‌وه‌که‌ی زه‌رده؟؟؟! گریە ئه‌یگرێ : «خاڵه گیان به‌شم‌به‌ن» ئه‌م ده‌ستانه هی فریشته‌ن؟ «قه‌ناعه‌ت» و «کڵاوات»ن ئاوا به‌سۆز؟... به‌زه‌یی‌یان به وه‌رزی رووتا دێته‌وه . له «شه‌ته‌ح» ـــا «قانع» دێت و ئه‌شریخێنێ: ﴿ف؟تبارک؟الله؟ بۆ ئه‌م «تانه»ی خوا؟ی گه‌ورە؟ له «بوون»ی داوە(٣). ﴾ هه‌ڵیه‌سێنێ... پارچه پاییزێکی گۆران زه‌رد ئەیگرێت و ئەگریەت «خاڵه گیان به‌شم‌به‌ن» ... . ▼▼▼ ئاخری پاییز ھییچ « گو »یه‌کی پێ ناخورێ . ▼▼▼ شوێن پێی چاوێشه هه‌ڵئه‌که‌ین ته‌ک «به‌کر(٤)» ــا هه‌ر پێده‌شته و هه‌نگاو ئه‌خوات نه‌ده‌گه‌ینه لووتکه‌ت ئاڵایێ هه‌ڵبکه‌م نه‌ش ده‌گه‌ینه ده‌لیای مه‌رگ . قریشکه‌یێ ، ئاشقانه! « راچڵه‌کان» ئه‌وه قیژه‌ی پێک گه‌شتنی Uدوو هه‌وری ئاشقه و ماشقه‌یە؟! یان هاواری زاوزێ؟ ی مه‌ینه‌ت ؟!! بڵیێ ئه‌و هه‌ورە خنکاوە ئێسته تینووێتی شکابێ ؟! . حه‌زرەتی زێڕ تۆ بیتو خۆت فریای که‌وی نه‌ک لێی کاته به‌فره‌بووڵکه و ناقی؟چنێ . ئه‌م مه‌ینه‌ته‌ی ھه‌موو رۆژێ ته‌ختی خۆی و ده‌ستماڵه‌که‌ی «ژان» ئه‌بێته چوارپه‌لیان و خوێن له سه‌ریان دائه‌نیشێ ئاخ ئه‌مزانی !
▼▼▼
هه‌موو رۆژێ دێین بۆ لات له ته‌ک «به‌کر» ــا بۆ بستێ خاک خۆی له سه‌ر بنووسینه‌وە و بۆ «به‌ش»مان، بۆ به‌شه سه‌رقه‌ڵه‌مانه و بۆ «به‌ش»مان، له‌و شێعره‌ی مێژوو نووسی و له ژێر ده‌ستماڵه‌که‌ت دای نا!... بڕێ جاریش ئێوارانه و بۆ هه‌وێنی شێعرێکی تر ئاخر ئه‌ڵێن : «خه‌فه‌ت ئه‌زێ و شێعری ئه‌بێ». ▼▼و ھۆی... ھۆی... ، لایێ که‌رۆ، له یاد نه‌که‌ی، ئه‌م قه‌ڵه‌مه‌ش ھاوبه‌شی جامانه؟ و شه‌ریکی دیوانه‌که‌ته. کابرا له‌م سه‌ردەم؟ ــا ئه‌ڵێ!
__________________________________________________ ▼ ئه‌م شێعرە بۆ مناڵێکی سواڵکه‌ری دوای کۆڕەوەکه‌ی باشوور نوسراوە. دوای ماوەیه‌ک لێم گوم بوو وازانم ئه‌ویش چوو بووە پاش‌مه‌رگه. ١- تمه‌ن: دراوی ئێران . ٢- ئه‌و به‌یته له دیوانی مه‌وله‌وی وه‌رگیراوە. ٣- ئایه‌تی ١٣ی سوورەتی عه‌داڵه‌ت؟ی قورعانی قانع کە نه‌ورۆزی پاش کۆڕەوەکە نازڵ بووە. ٤- شەهیدی قەڵەم بەکر شاعیر که سه‌ری کردە قه‌ڵغانی بێ‌خانه‌ولانه‌کانی سلێمانی.
لە دیوانی نفرەت٢ - یاسین حسەینی ئەم شیعرە ساڵی ١٩٩٣ نووسراوە
|