په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٣\٢\٢٠٢٠

کۆرۆنا. 


عەلی مەحمود محەمەد  

کۆرۆنا و رەگەزپەرستیی.

زۆرێک لەوانەی کە باوەڕیان بە زانست و مێژوو نییە، لایان وایە ئەوەی دەیزانن و باوەڕیان پێیەتی لوتکە ھەموو زانستەکانە، کۆرۆنا دەبەنەوە سەر غەزەبی خودایی و ئەرکی ڤایرۆس لە ئافاتێکی ماڵوێرانکەرەوە دەبەنە سەر ئەرکێکی جیھادی مرۆڤانەو عەدالەتخوازانە و بە پیرۆزی دەزانن، وەک وەڵامدانەوەیەکی خودایی بەرامبەر بە غەدری گەلی ئیغۆری دەبینن، ھاوتای دەکەن بە ئەفسانەکانی تەیرە ئەبابیلە کە چۆن سوپای ئەبرەھەی بەو ھەموو فیلە زەبلاحەوە تێک شکاندو بەو بەردو لیتەیەی ھەڵیگرتبوو سینگی شەق شەق کردو سوپاکەی تارو مارکرد،نەیھێشت بەو فیلە زەبلاحانەوە پێ بنێنە ناو خاکی پیرۆزی مەکەوە، یان وەک ئەو مێشولەو مێرولانەی ئازاری ئەبەدی نەمرودی کوڕی کوش کوڕی نەوەی نوح یان داو بەو زەلیلی و دەردەوە روحیان لێ سەندەوە، ئەوی گوایە یەکەم پاشای عەرش بوو لە جیھان کە ٨٠٠ ساڵ ژی، ٤٠٠ ساڵ بە زەلیلی مێشولەکان ھێشتیانەوە، بەو ھەموو دەسەڵاتەوە کە ھەیبوو، ئەو ھەموو دەوڵەمەندییەی پێ درابوو، نەیتوانی بەرامبەر مێشولەکان بوەستێتەوە، ئێستاش ئەوان کۆرۆنا وەک غەزەب و چەکێکی پیرۆز دەزانن کە خواوەند بەرامبەر بە چینیەکان بەکاری دەھێنێت لە تۆڵەی برا ئیغۆرییەکان، ئەمان وای دەبیننکە ئەم دەردو ڤایرۆسانە تەنھا لەوکاتانەی خوداوەند دەیەوێت ئەمانی گەلی ھەڵبژێردراوی خودا رزگار بکات لە ناخۆشیەکان وەک موعجیزەیەکی تۆڵە ئاسا دەینێرێت، ئیتر نازانم ئەم چەکە کوشندەیە لە ناخۆشترین جەنگەکاندا بۆ فریای غەزەو گرۆزنی نەخست؟، بۆ لە دوای جەنگی ڤیەناوە سوپای موسڵمانان یەک سەرکەوتنیان بەدەست نەھێناوەو بۆ جارێکیش مێشولەو تەیۆە ئەبابیلەو ڤایرۆسە پیرۆزەکان فریایان نەکەوت، ڤایرۆسەکان بۆ لە سەنگەرەکان لە پاڵیانا نەجەنگاوە، بە پێچەوانەوە جاری وا ھەبووە روحیانی بە کۆمەڵ لێسەندۆتەوە، وەک ئەوەی لە رابردوودا ڤایرۆس و نەخۆشی وا جگە لە کاتی تۆڵە پیرۆزەکان نەبوبێت، بە دراێژایی ١٠ ھەزار ساڵی رابردوو، دوای ئەوەی مرۆڤایەتی بە کۆمەڵ ژیانی ھەڵبژارد، سەدان و ھەزاران نموونەی مەترسیدارترو زۆر مەزنتر لە کۆرۆنا ھەبووە، زۆر جاریش لە بری سوپاکەی ئەبرەھە وڵاتی قورەیشی گرتۆتەوە،یان ھەر قورەیشی کوشتووەو لە بنەچەوە دەریانی ھێناوە، لە بری نەمرود روحی چەندین خەلیفەی رفاندووە، دیاردەی دەردو ئافات و تۆفان و بومەلەرزە دیاردەیەکی ھەمیشەییە، پێَش ئاینە پیرۆزەکان و لە رەونەقی باوەڕداری بە ئاینەکان و سەردەمی مرۆڤە پیرۆزەکاندا ھەبووە، جستنیان لە یەک ھەڵمەتدا لە ساڵانی ١٣٤٧ بۆ ١٣٥٢ زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن ئەوروپی کوشت، ژمارەی دانیشتوانی گۆی زەویی لە ٤٥٠ ملیۆنەوە ھێنایە سەر ٣٥٠ ملیۆن کەس، تیفۆس ١٧ ملیۆن مەکسیکی کوشت، ژمارەی دانیشتووانی لە ٢٠ ملیۆنەوە ھێنایە سەر ٣ ملیۆن، زۆرینەیان ئەو دانیشتوانە رەسەنە بێوەیە بوون، غەدریان لە مێشولەش نەکردووە، سورێژەو ئاوەڵا لەو کاتەی خەلافەت دەسەڵاتدار بوو، بەردەوام لایەک لە ھاونیشتمانیانی پاک دەکردەوە، تەنانەت جاری وا ھابوو سوپا موجاھدینەکانی لە رەگەوە دەردەھێناو پایتەختەکانیانی دەکردە چۆڵەوانی، ئەنفلۆنزای ئیسپانی ، سیل ، سورێژە، ئاوەڵە،گەڕی و .... لە دوای قڕانیەکان یەک حەشاماتیشیان بە کوێری گەڕو گولی دەھێشتەوە ، خۆ تۆفانی بھۆلا لە ساڵی ١٩٧٠ نیو ملیۆن بەنگەلادشی کوشت،لە ٢٩-٤-١٩٩٠ یش باوبۆران ١٣٨ ھەزار بەسزمانی بەنگەلادشی دیکەی کوشت، خەڵکە سادەو ھەژارەکەی بەنگەلادیشت لە ھەمووان باوەڕدارترو بێوەی ترن، دەیان بومە لەرزە لە تورکیا و پاکستان و ... سەدان ھەزار موسڵمانی کوشت، ئەوەی تۆمار کراوە لەسەردەمی خەلافەتەکان ٢٠ بومە لەرزەی گەورە وڵاتی گرتۆتەوە، ملیۆنان جاری کۆرۆنا ھووڵاتیانی موسڵمانی بە دەستنوێژەوە لەسەر بەرماڵ و رو لە قیبلە کوشتووە،ئەوا لە دەردو بەڵای رشانەوەو سورێژە و ئاوەڵا و ... گرانی یەک لەدوای یەکەکان مەپرسنەوە، خۆ ھەردوێنێ کوردستان بە گرانی گەورەو بچوک و تاعونی رەش و ..تێپەڕی و لایەکی پاککردەوە، ئەوانەی بۆ سەفەر بەلکیش چوون نیوەیان ڤایرۆس کوشتیانی.


دڵخۆش بون بە دەردو ئافات و پاڕانەو نزاو دڵخۆشی دەربڕین بۆی دەچێتە چوارچێوەی بیری راستیزم و رەگەزپەرستییەوە ، بۆخۆشی باوەڕ بوون بە گەلی ھەڵبژێردراو و خۆشەویستی خود، بیرۆکەیەکی رەگەزپەرستانەی راسیستیە، مرۆڤەکان چۆن بە یەکسانی لە دایک بوونە، ھەر بە یەکسانیش دەمێننەوە.


ھەر ئێستا سۆماڵ و کینیاو ئەسیوبیا... کەوتوەتە بەر پەلاماری ملیارھا کولە، مەترسی قاتوقڕی گەورەی لێدەکرێت، ئەرکی مرۆڤایەتییە فریای خەڵکەکەی بکەوێت، خۆ زۆرینەی ھەژاران و برسییەکانی جیھان وێڕای ئەوەی موسڵمانن، لەوانەن زۆر ئاینداریشن، ئەو کۆمەک و یارمەتیانەی بۆیان دێت لەوانەوە دێن باوەڕدار نین، مرۆڤ ئەگەر لە مرۆڤایەتی نەشۆرابێتەوە نزا بۆ سەرکەوتنی ڤایرۆس و ئافات ناکات.


راستیزم نەتەوەو ئاینی نییە، ئەنفلۆنزای بەراز ساڵی ٢٠٠٩ زیاتر لە ٥٠٠٠ ھاووڵاتی ئەمەریکی کوشت، ساڵی ٢٠١٠ ڤایرۆس لە ئەمەریکاوە سەری ھەڵدا ١٨٤٠٠ کەسی لە ٢١٤ وڵات و ھەرێمی جیھانی کوشت، کەچی ئێستا ئەمەریکیەکان مامەڵەیەکی راستیستانە بەرامبەر بە چینیەکان دەگرنە بەر، نەک ھەر ئەوان لە زۆر وڵاتی دی جیھان، نموونە سەناتۆری کۆماری ئەمەریکی تۆم کۆتۆن ئیدعا دەکات کۆرۆنا پەیوەندی بە لێکۆڵینەوەی بایەلۆجیەوە ھەیە لە ووھان،گوایە دەستکردە، ھەرچەندە لەبەرەی بەرامبەردا لایەنگرانی تیۆری پیلانگێڕی باوەڕیان وایە ئەمە بەشێکە لە جەنگە مەزنەکەی تەڵەی سۆسیدیدیس، ئەمەریکا سەرچاوەی کۆرۆنایەو شەڕی سەرکردایەتی جیھانە لەگەڵ چینییەکان.


چینییەکان ھۆکارن ئەمڕۆ ببینە خاوەند زۆر لە پێداویستییەکانی ژیان، ئەوان جگە لە بەختەوەری ھیچیان بۆمان نەھێناوە، تێکشکانی کۆرۆنا ئەرکی مرۆڤایەتییە.

 

 

 

چین کۆرۆناش تێکدەەشکێنێ.
 


شەست رۆژە نەخۆشی کورونا بەرۆکی بە چینیەکان گرتووە، شارە بوکی وھان و چەندین شاری کردووە بە تارمایستان و چۆڵانەو وێرانەیەکی ترسناک، ئەو شەقامە جوان و بازاڕە رەنگاو رەنگ و باڵە خانە بەرزانە لە ترسی ڤایرۆسی کورونا بەرگی سامناکیان پۆشیوە، خەون بەوە دەبینن بەچن بە قوڵایی زەوید، ئەو خەڵکە داھێنەرو ئیش کەرو بە جوڵەیەشی لە ماڵەوە لە دڵەڕاوکێ و ترس و خۆفدا زیندانی کردووە، لە ھەموو تارمایی و مرۆڤێک دەڕەوێنەوە، وڵات بە سامناکی و خەڵکەکەی دەم پێچ و ترساو لە ھەموو شتێک دەبینرێن، وڵاتێک نەیارانی بە چەک و پارەو ئابلوقە لە ھەقی نەدەھاتن، ئێستا لە رێگای شەمشەمەکوێرەیەکەوە دەیانەوێت پشتی بە زەویدا بدەن و گرەو لەسەر دەردومەینەتی زیاتری بۆ دەکەن تاکو دوری کەنەوە لە خەونە گەورەکانی، لێ نازانن ئەژدیھا رابوو لە خەو ترس نازانێت، ئەمساڵ خەونی بە کۆتاییھێنان و بە سفرکردنی ھەژارییەوە دەبینی و و لە ٢٠٢٥ پڕۆژەی لە چین دروستکراوەو ئیتر پرۆسیسەرو رەقائیق ی دەرەوەی ناوێت کە روحی پیشەسازی نوێ و شۆرشی چوارەمی پیشەسازییە، ھەواوی رچە رێگاکەی شکاند، بووە پێشەنگی بەرەو روبونەوەی رۆژئاو، گەورەترین کەماسییە بۆی لە خولی بەرھەم ھێناند، وا دانرابوو لە ٢٠٣٤ ببێتە وڵاتێکی پێشکەوتوو، وە بەرھەمی نەتەوەیشی بکەوێتە پیش ھەمووانەوە، لە ساڵی ٢٠٤٩ش وەکو ھێزێکی خاوەند سوپایەکی گەورەی بەھێزی جیھانی و وڵاتێکی دەوڵەمەند دەربکەوێت تیایدا داھاتی تاک تا ئاستی وڵاتانی دەوڵەمەندی جیھان بەرزبێتەوە، ئەمە خەونی سەرۆکەکەی شی بینگە پێش کۆرۆن، کە لە دوای ماوتسی تۆنگەوە لە ھەمووان چەپتر و بەھێزتر و کاریگەرتریشە، لە ھەمووانیش خاوەند رۆشنبیریەکی ھەمە لایەنەی مەوسوعیترە، ھێمن و لەسەر خۆ مامەڵە لەگەڵ پێشھاتەکان دەکات، قورس و سەنگین تاکە کەسە لە جیھان وایکردووە ھەموو جارەکان ترامپ بە ناچاری تەلەفۆنی بۆ بکات و لە دەرگاکەی بدات نەک ئەو، ئەو سەرۆکەی موچەی چارەکی موچەی پەرلەمانتارەکانی ئێمەیە لێ بەھێزترین کەسی جیھانیشە، ئێستا لەشەڕ لە گەڵ ڤایرۆسدا نەیاران لە نزاو پاڕانەوەوە تا ترساندن خەون بە چۆک پێدانییەوە دەبینن، تەنانەت ئەوانەشی ھەموو جلوبەرگ و تا قیبلەنەماو مێزەرەکانی سەریشیان، بە پێچراوەیی و ئامادەکراوی چینییە، نزاو رجا بۆ نغرۆبونی دەکەن، لێ نازانن شەڕ لەگەڵ زیرەکی دەستکرد، نەیار ھەمیشە بەشی دۆڕانە.


کە کۆمۆنیستەکان دەسەڵاتیان گرتە دەست ، بەرھەمی نەتەوەیی چین تەنھا٦٧،٩١ ملیار دۆلار بوو لە ساڵێکد، وەلێ ئێستا خاوەند ئابورییەکی زەبلاح قەبارەکەی ١٤،١٤٠،١٦٣ ترلیۆن دۆلارە" بێ ھۆنگ کۆنگ و ماکاو تایوان"، واتا ٢٠٧٦ جار زیادی کردووە لەوکاتەوە، وە زیاتر لە دووجاری داھاتی نەتەوەیی ھەر ٥٧ وڵاتە ئیسلامیەکەی جیھانیشە،ساڵانەش بە ئەندازەی وڵاتێکی وەک تورکیا ئابوورییەکەی زیاد دەکات، چین لە ساڵی ١٩٨٦ ھاتە ناو یانەی ئابووری ترلیۆن دۆلارەوە، لەو ساڵە بەرھەمی نەتەوەییەکەی گەیشتە ١،٠٣٧،٠٦٢ دۆلار.


لە دووشەمەی ڕەشی ٣ی ئەم مانگە کە دەرگای بازاڕی پشک کرایەوە، یەکسەر ھاڕەی کرد رو لە خوار، لێ دوایی ئارامی گرت لە زیانی ٣٩٣ ملیار دۆلار راوەست، ٥،٨ جاری کۆی بەرھەمی نەتەوەیی چینی لەساڵی بەدەستەوە گرتنی دەسەڵات لە لایەن شوعییەکانەوە ئەو رۆژە کۆرۆنا زیانی د، لێ کۆڵی نەداو بازاڕی پشکی دانەخست، لە بڕی دوعاو نزاو ھانا بردن بۆ ئەفسانەکان زیرەکی دەستکرد کەوتە جەنگەوە بەرامبەر بە کورۆن، داھێنانەکان کوتنە بواری جەنگی دەستەو یەخەوە، رۆبۆت و زیرەکی دەستکرد لە شەقامەکان بە خێرایی سەرسوڕھێنەر ھاووڵاتیان دەپشکنن و نەخۆشەکان رادەگرن و دەیاندۆزنەوە، لەناو نەخۆشخانەکانیش رۆبۆتەکان ھەموو کارەکانی چارەسەری ئەنجام دەدەن، لە پاککردنەوەوە تا پشکنینی قوڕگ و چارەسەرکردن و دیاریکردنی چارەسەری، دروستکردنی دوو نەخۆشخانەکەش لە ماوەی ٩ رۆژدا بونە ھێمایەک بۆ بەرەو روبونەوە و دەرخستنی ئیرادە، چینێک پارساڵ ٣٦% بازاڕی پشکی سەرکەوت و یەکەمی جیھان بوو، ٣ی مانگ بە ترسەوە دەرگای بازاڕی پشکی کردەوە، کۆرۆنا چارکی ئەو دەستکەوتەی لوش د، بەڵام رۆژانی دواتر پڕیکردەوە، چین تا دێت دەوڵەمەندتر لە رۆژی پێش خۆی دەردەکەوێت، سامانی وڵات ئێستا بایی ٦٣،٨٣ ترلیۆن دۆلارە، لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە کە سارس شەڕێکی تری بەسەردا سەپاند ، ٨،٥٢ جار ئابوورییەکەی زیادی کردووە ، ئابوورییەکەی لە ١،٦٦٠،٢٩ ترلیۆن دۆلارەوە بەرز بۆتەوە بۆ ١٤،١٤٠،١٦٣ ترلیۆن دۆلار، ھاوکات ژێرخانەکەی تۆکمەترو پێشەنگی شۆڕشی پیشەسازی چوارو جی ٥ یشە ھەنووکە، لەوکاتە زۆر زۆر بەھێزتر و دەوڵەمەندتریشە.


چین دوای کۆرۆن، کە پێشبینی دەکەم زیانە گیانییەکانی ١٠ جار زیاتری سارس بێت، بە توانایەکی زیاترو خەون گەورەترەوە دێتەوە مەیدان، شەڕ چەندە گەورەو مەترسیدار بێت وێڕای زیانەکان، تونای بەرگری و داھێنان زیاتر دەکات ، ئەمە وانەیەکە چینیەکان لەدوای رێپێوانی مەزنەوە ھەمیشە لێوەی فێربوونە.

 

 

ماڵپه‌ڕی عه‌‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک