٣١\٣\٢٠٢٠
کۆرۆنا لە نێوان
پلە باڵاکان و پلە نزمەکاندا.

ئهحمهد رهجهب
لە دوای قەیرانە دروستکراوەکەو مووچە برین ونەدانی بەشێکی مووچە بەناوی
پاشەکەوت حکومەتی کوردستان بەزمێکی دۆزییەو ناوی چاکسازی لێناو بە پارە
پەرلەمانی کوردستانیان دەستەمۆ کردو پەرلەمانتێرەکان بۆ بەرژەوەندی
خۆیان بە زۆرینە دەنگیاندا بەو چاکسازییەو دیارە چاکسازی نەبوو بەڵکۆ
چاکوازی بوو لە ھەندێ شوێنی گەرمیان بە یاری ئەوترێت وازی.
بەڵی چاکسازییەکەی حکومەتیارییەکی زیرەکانە بوو بۆ پێدانی خانەنشینێکی
خەیاڵاوی بەو کەسانەی لەلایەن خەڵکەوە دەنگیان پێدرابوو بۆ ئەوەی ببنە
نوێنەریان و خواست و داواکانیان بھێننەدی و بەرنگاری گەندەڵی و دزی
وفرت و فێڵ ببنەوە و، لەمرۆدا بەو کەسانە ئەوترێت خانەنشینی پلە
باڵاکان و، ھەموو خەمیان کارکردنە لە پێناو خۆیان و کەسوکارو خزمانیان(
دیارە ھەندی لە پەرلەمانتاران پیاوانە و بێترس دەنگیان بەرزکردەوەو دژ
بەو یارییە وەستان).
بارودۆخی ھەرێمی کوردستان بە بۆنەی قەیرانە کوشندە دروستکراوەکە سەخت و
دژوار بوو، لە ئێستادا بە ھۆی کۆرۆناو، قەدەغەکردنی ھاتووچۆ بارودۆخەکە
قورسترو کوشندەتر بووە بە تایبەت بۆ خانشینی پلە نزمەکان و، کاسبکاران
و زەحمتکێشان و کرێکاران و ھەژارانی بێ دەرامەت.
راستە قەدەغەکردنی ھاتووچۆ رێگرتنە لە تەشەنەکردنی پەتای کۆرۆنا بەڵام
ھاوکات برسیکردنی سەدان ھەزار خێزانی ھەژارەو، حکومەت توانای ئەوەی
نییە مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە لە کاتی خۆیدا بدات و، حکومەت
ساڵانێکی زۆرە نەوت ئەفرۆشی و ھیچی دیار نییەو، جێی ئاماژەیە تا ئێستا
ھاتووچۆ قەدەغە کراوەو تەنھا تانکەرەکان وەک جاران کار ئەکەن.
وڵاتان فەرمانی قەدەغەکردنی ھاتووچۆیان کردووە بەڵام ئەو کەسانەی
فەرمانبەرو کرێکاری دەوڵەت نین یان کەم دەرامەتن و لە ماڵەوەنمووچەیان
ئەدەنێ و، لای خۆمان کرێکاران و ھەژاران و سەدان ھەزار خاوەن تەکسی و
ئۆتۆمبێلی بارھەڵگرو ھەزاران خاوەن دوکانی بچوک لە ماڵەوەن وھیچ
شتێکیان پێنادرێت و ھەندی خەڵکی دەوڵەمەندو خاوەن کۆمپانیای گەورە
دەستی یارمەتیان بۆ ئەو کەسانە درێژ کردووەو جێی سوپاسن بەڵام کوا رۆڵی
حکومەت؟
حکومەت باسی دادپەروەری ئەکات و، ئەگەر ئەمجارەیان لە گەڵ ھاوڵاتیان
راستگۆ نەبن شیرازەی کۆمەڵگا زیاتر تێکئەچێت وکۆنترۆڵیان نامێنێت بۆیە
بەرامبەر بەم بارودۆخە پێویستە حکومەت چاکسازی راستەقینە بکات و بە
خۆیدا بچێتەوە و، دەست نەبات بۆ مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران و
خانەنشینانێ پلە نزم و، چاکسازی ئەبێ لە خاوەن کارگە و موڵەکان و
کێڵگەکانی نەوت و سەرۆک ھەرێم و سەرۆک وەزیران دەست پێبکات تا ئەگاتە
وەزیران و پەرلەمانتاران و، ھەروا پێویستە ئەم خاڵانە خوارەوە زوو بە
زوو جێبەجی بکات تا کارەسات روونەدات و جەماوەری خەڵک نەیەنە سەر شەقام
و گۆرەپانەکان و ئەو کاتە ھەرێم بەرەو کوێ ئەچێ؟
کەمکردنەوەی ژمارەی پاسەوانانی ( حیمایە) بەرپرسەکان، بەرپرسی وا ھەیە
بەتالیۆنێک یان لیوایەک پاسەوانی ھەیە و، نازانم نوێنەری خەڵک پاسەوانی
بۆچییە؟
مووچە و دەرماڵەی چاش موستەشارو پاریزکارو و پەلە باڵاکانی رژێمی
دیکتاتۆری سەدام حسەێن و حزبی بەعسی عەرەبی و بەشداربووانی پرۆسەی
ئەنفالی چەپەڵ ببرن و، ئەو جۆرە خاین و خۆفرۆشانە بدەن بە دادگاو
دەستیان خوێناویە و بکوژی ھەزاران ھاوڵاتی سڤیلن و ناویان لە لیستی
تاوانەکان ھەیە و، لە ھەمووی خراپتر پاسەوانیان ھەیە.
پەرلەمانتار بە ٥ و٦ ملیۆن خانەنشین نەکرێت و پێویستە وەک وڵاتان لە
پاش تەواو بوونی خولی پەرلەمان بگەرێنەوە سەر کاری پێشوویان و لەوی
خانەنشین بکرێن، لە ئێستادا ئەو پارەیە کە وەری ئەگرن و بە یاسا لە
لایەن خۆیانەوە رێکخراوە دزییەو بازدانە بە سەر کۆمەڵکاو دوورە لە
موراڵی مرۆڤایەتی.
نەھێشتنی نووستوانی بن دیوارو کەسانی مشەخۆر.
پارتی ویەکێتی خاوەن دەزکایەکی گەورەی راگەیاندنن و، بۆ نموونە دەزگای
رووداو و دەزگای ٢٤ بێ لە پێژەرو کارمەندان یەکی ٢٠ - ٣٠ پەیامنێریان
لە ناوخۆو دەرەوەی ھەرێم ھەیەو دابەشکراون بە سەر وڵاتان وبێشک
ھەرھەموویان لە سەر قووتی خەڵک پارە وەرئەگرن.
دەمێکە میوانێکی زۆر ، مەبەست بەعسییەکان و خەڵکی ترسنۆک و ھەڵاتووی
عێراقە لە کوردستان داڵدەدراون وخەرجیان زۆرە وبارگرانیان دروست کردووە.
کۆرۆنا ڤیروس مەترسیدارەو، بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی داوا لە خەڵک
کراوە لە ماڵەکانیان بمێننەوەو ھاتووچۆ ئەکەن و، ئەگەر درێژە بکێشێت
خەڵکێکی زۆر بێ نان سەر ئەنێنەوەو، پیویستە حکومەت بگەرێت بە دوای
چارەسەری نان و ئاو بۆ ئەو کەسانە ئەگەر رۆژێک بێکار بێت خۆی و مناڵ و
خێزانەکەی تووشی برسێتی و نەخۆشی دەروونی ئەبنەوە.
٣١\٣\٢٠٢٠
ماڵپهڕی ئهحمهد رهجهب
|