٣٠\٧\٢٠٢٠
کۆرۆناش
یەکسانییخواز نییە!

عەبدوڕەحمان محەمەد
تەماشای
ئەم وێنە چینایەتییەی هیندستان بکەن،
ئەمبەری کۆمەلیک خانووی لە تەنەکە و گونیە و نایلۆن دروستکراو،
ئەوبەریش کۆمەڵێک باڵەخانە و کۆشکی بەرز و مۆدێرن!
ئەگەر ئەم کۆمەڵەي نێو خانووە داڕووخاوەکان نەبن، کۆمەڵەکەی ئەوبەری
خانووە رازاوەکان، دەبێ بێ شێو سەر بنێنەوە
و بە پیسی و بۆگەنی گەڕەکەکانیان لوتی خۆیان بگرن.
ئەندامانی گەڕەکی لە تەنەکە دروستکراوەکان،
کاری کۆشک و بۆری ئاو و زێراب و گسکدان و بگرە ئێشکگری شەوانە و
ڕۆژانەی گەڕەکە دەوڵەمەندەکان دەکەن، بەڵام خۆیان لە بەر ئەوەی هێندە
جێگاکانیان تەسکە، ناتوانن ئاودەست و بۆڕی ئاو و زێرابی خۆیان هەبێ!
رێکخراوی تەندروستیی
جیهانیی دەڵێ: بە هیچ شێوەیەک ناتواندرێ
یاسایی دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی (ئەوەی کە
دوو مەتر لە یەکەوە دوور بیت) بسەپێنرێ لەو جێگایانەدا، چونکە خانووە
لە نایلۆن دروستکراوەکان تێکەڵاوی یەکترن!؟
دیارە ئەمە بۆ گەڕەکە هەژار نشینەکانی هەموو جیهان هەمان شتە، لە
گەڕەکە هەژارنشینەکانی زۆرئاوا و بەلاش ئاواکانی قەراغی شارەکانی
کوردستان بە بەراورد بە فیرعەون ئاواکانی سەنتەری شارەکان! لە پەنجا
عەلی بێ ئاوی کەرکوکەوە بەراورد بە رێگای
بەغداد.
دیارە، لە گەڕەکە هەژارنشینەکانی بەریتانیا و فەرەنسا و ئیتالیا و
ئەمەریکا و شوێنەکانی تر هەمان یاسا و ڕێسایە و دیاردەکان هیچ جیاوازییەکیان
نییە، لە دەستڕانەگەیشتن
بە هەموو خزمەتگوزارییەکان، کە پێویستە لەم
ڕۆژەدا. بە پێێ راپۆرتەکان، گەڕەکە
هەژارنشینەکان زیاتر دووچاری ڤایرۆسی کۆرۆنا
دەبنەوە تا گەڕەکە دەوڵەمەندنشینەکان، بە ئامارێک، لە مۆمبای هیندستان
نیوەی زیاتری دانیشتوانت خانووە لە تەنەکە دروستکراوەکان تووشبوونە
بەم پەتای کۆرۆنایە.
لە گەڵ ئەم قەیرانەدا، زۆربەی ئەو خەڵکە هەژارانە، دوورە
دەستن لە رشتەکانی خزمەتگوزارییەوە،
وەک نەخۆشخانەی گونجاوی دامەزراو بە هۆکاری پشکنینی پێشکەوتوو و
داودەرمانی پێویست، ئەمڕۆ لە شاری هەولێر لە نەخۆشخانەی
رزگاری چەندین
کەس لە بەر نەمانی یا نەبوونی ئۆکسجینەووە گیانیان لەدەستدا!
راستە هەموومان لە یەک گێژاودایین، بەڵام لە
ناو یەک بەلەمدا نین! بۆیە هەژاران کە بنیاتنەری نەخۆشخانەکان و
دروستکەری ئۆکسجینەکان و پاککەرەوەی نەخۆش و نەخۆشخانەکانن و ئێشکگری
دام و دەزگاکانین، کاتێک نەخۆش دەکەون، خاوەنی هیچ شتێک لەوانە نین کە
خۆیان دروستکەریانن!
رؤژێک دادێ خاوەن هەموو شتەکان، کە
کرێکارانیكن تەنها هێزی بازوویان دەفرؤشن بۆ دابینکردنی پێداویستیەکانی
ژیانیان، بیربکەنەوە و تێبگەن، دەبێ چارەسەر
بۆ ئەمان و منداڵەکانیان بێ پێش بەرپرسێک و دەوڵەمەندێکی خاوەن کۆشک و
تەلارەکان، کە لە پارە و سەرمایە زیاتر هیچ شتێکی تریان
نییە و ئارەق ناکەوێتە ناوچەوانیان و لە سەر
ماندووبوونی دانیشتوانی خانووە لە نایلۆن و تەنەکە دروستکراوەکان دەژێن.
٣٠\٧\٢٠٢٠
ماڵپهڕی عهبدوڕهحمان
محهمهد
|